٧٤٥جار
بینراوه
چیرۆكی په‌روه‌رده‌یی
ناوی کتێب
ویــــژدان
نووسه‌ر
مه‌حمود حه‌کیمی
تیراژ
ســـاڵ
2004
چاپخانه
ڕۆژهه‌ڵات
بڵاوکردنه‌وه
ناوه‌ندی ڕۆشنبیر
سه‌باره‌ت
له سه‌ردانه‌که‌مدا بۆ کوردستانی ئێران رۆیشتمه سنه و له‌وکاته‌دا که له‌کتێبخانه‌که‌دا بووم و سه‌یری کتێبه‌کانم ده‌کرد و به‌شوێن کتێبێکی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕام برای به‌ڕێزم کاک عه‌لی ره‌حمانی دوو کتێبی پێدام: وجدان، دختری درقطار. گوتی: کاک حه‌سه‌ن خۆزگه ئه‌م دوو کتێبه‌ت وه‌ربگێرایه بۆ زمانی کوردی، زۆر به‌تام وچێژن، منیش دووکتێبه‌که‌م هه‌ڵگرت و به‌و هیوایه‌ی رۆژی وه‌ریان بگێڕم و زۆر سوپاسم کرد.
له راستیدا که‌منیش کتێبه‌کانم خوێنده‌وه به‌لامه‌وه زۆر خۆشبوون و بڕیارم دا وه‌ریان بگێڕم. رۆژگار هات و چوو، و ئاواره‌یی له‌م شار بۆ ئه‌و شار و له‌م وڵات بۆ ئه‌و وڵات، تا له‌وپه‌ڕی بنکی دنیاوه گیرساینه‌وه، رۆژێ خۆشه‌ویستێکم داوای کتێبێکی لێکردم بۆ ئه‌وه‌ی له‌م وڵاته غه‌ریبایه‌تییه‌دا سوودی لی وه‌ربگری، منیش ئه‌م چیرۆکه‌م بۆ هه‌ڵبژارد، به‌ڵام گوتم: مه‌بادا تیابچی با جارێکی تریش بیخوێنمه‌وه، ئه‌م جاره که خوێندمه‌وه، له‌جاری پێشوو زۆر به چێژ تر بوو.
وابزانم هۆی ئه‌وه‌ش بوو ناوه‌رۆکی باسه‌که، باسی شتانێکه که‌ئێمه‌ی دانیشتوانی رۆژئاوا زۆر پێویستمان پێیه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارم دا ده‌ست بده‌مه خامه و بیکه‌م به‌کوردی. له‌ماوه‌ی چه‌ند هه�?ته‌یه‌کدا وه‌رگێڕانه‌که‌ی ته‌واو بوو. ئه‌ویش هۆی ئه‌وه بوو رۆژانه چیم وه‌ربگێڕایه شه‌وانه بۆ ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌م ده‌خوێنده‌وه، پاش یه‌که‌م دانیشتن ئه‌گه‌ر شه‌وی هیچ ئاماده نه‌بوایه داوایان ده‌کرد، چونکه هۆگری ببون و پێیان خۆش بوو، منیش بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌تاڵ نه‌بم هه‌وڵم ده‌دا شتێکیان بۆ ئاماده بکه‌م.
وا ئێستاش پێشکه‌ش به‌خوێنه‌رانی به‌ڕێزی ده‌که‌ین به‌و هیوایه‌ی سوودی بۆ هاوزمانانم هه‌بی وخواش بۆمان بکاته زه‌خیره‌ی پاشه رۆژ. بێگومان خوا باشترین کۆمه‌ک وچاکترین پشتیوانه.
درێژه‌ی کتێبه‌که