٦٤٠جار
بینراوه
چیرۆكی په‌روه‌رده‌یی
ناوی کتێب
عاقیبه‌ت خێری
نووسه‌ر
حه‌سه‌ن پێنجوێنی
تیراژ
ســـاڵ
1992
چاپخانه
ڕۆژهه‌ڵات
بڵاوکردنه‌وه
ناوه‌ندی ڕۆشنبیر
سه‌باره‌ت
به‌رۆژا توانام نه‌بوو ده‌رز به‌منداڵه‌کانم بڵێم چونکه له قوتابخانه‌ی ناوه‌ندیدا به‌یانیان چوار ده‌رزم هه‌بوو، ئێوارانیش چوارده‌رزی ترم ده‌گوته‌وه، شێوان که ده‌هاتمه‌وه شه‌که‌ت و ماندووبووم، دوای نانی شێوانیش ده‌رزی قورئانم به‌منداڵه‌کانم ده گوته‌وه، و ره‌وشتی ئیسلامی و ئیسلام ناسیم پی ده‌گوتن، ده‌بوا خه‌می منداڵه‌کانی خۆم بخۆم چونکه گه‌وره‌ترین سامانی مرۆڤ منداڵه‌کانیه‌تی، ئه‌گه‌ر منداڵه‌کان خوا نه‌خواسته له دین بی ئاگابون ئینسان ره‌نجه‌رۆ ده‌بێت..
شه‌وانه که دنیا ک‌ش ومات ده‌بوو، ده‌ڕۆیشتمه باخچه بچکۆلانه که‌ی حه‌وشه‌ی خۆمانه‌وه و به‌هێواشی قورانم ده‌خوێند، نا هه‌قم نه‌بوو، چونکه هه‌روه‌ک له‌شم پێویستی به‌خۆراک هه‌بوو، گیان و رۆحیشم پێویستی به‌خۆراک هه‌بوو، باشترین خۆراکی گیانیش قورئانه، گه‌ر به هۆش و گۆش و بێداری و بیرکردنه‌وه‌وه‌بی.
خانووه‌که‌ی ته‌نیشتمان خانووی کری بوو، کرێچییه‌که‌ی پێشوو تازه چۆڵی کردبوو، ماڵێکی تری تێهاتبوو، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی پێشوو ئه‌مان هه‌میشه قڕه و هه‌را و به‌زمیان بوو، شه‌ڕو �?ه‌رته‌نه و جنێودان، و چه‌قه‌نه لێدان، و گۆرانی وتن پیشه‌یان بوو..
سی چوار منداڵی وردیشی هه‌بوو، به‌زه‌ییم به‌و منداڵانه‌دا ئه‌هاته‌وه‌و دڵم بۆیان ده‌سوتا، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و منداڵانه له‌و که‌ش و هه‌وایه‌دا گه‌وره‌ببن چۆن رێی راست بپێکن؟ ئه‌وه باب و داکیان بی، کی په‌روه‌رده‌یان بکات؟ چۆن په‌روه‌رده ببن و دوو قسه‌ی خیر به گوییاندا بچێت؟ کی ده‌ستیان بگری وره‌وشتی به‌رزیان �?ێر بکات؟!! ئه‌وه حاڵی ماڵ و ئه‌وه‌ش ره‌وشتی دانیشتوانی بوو!!
درێژه‌ی کتێبه‌که