٢٤٣جار
بینراوه
مێژوو
ناوی کتێب
دێی داربه‌ڕووله
نووسه‌ر
حه‌سه‌نى پێنجوێنى
تیراژ
٢٠٠٠
ســـاڵ
2002
چاپخانه
ڕۆژهه‌ڵات
بڵاوکردنه‌وه
ناوه‌ندی ڕۆشنبیر
سه‌باره‌ت
داربه‌ڕووله دێیه‌كی بچووكه له بناری گۆیژه‌و له‌نێوان عه‌ربه‌ت و سلێمانیدایه، و ئێستا خاڵی پشكنینی سلێمانی عه‌ربه‌ت له‌به‌رده‌م ئه‌م ئاواییه‌دایه..ده‌وروبه‌ری 15 كیلۆمه‌ترێك له‌ناو شاره‌وه دووره.. ئاواییه‌كی وشك و بێ دار و دره‌خته، و ته‌نیا كانییه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئاویانه له‌ناو ئاواییه‌كه‌دا ئه‌ویش موڵكی ساحیبقرانه‌كانی سلێمانییه، ته‌نیا دار به‌ڕوویه‌كی گه‌وره‌ی پیری تیایه له ژوور ئاواییه‌كه‌وه، له‌وانه‌یه به‌ناوی ئه‌و داره یا بنه‌چه‌ی ئه‌وداره‌وه ناونرابێ دار به‌رووله..
هه‌روه‌ك باسم كرد كشتی خه‌ڵكی ئاوایی ته‌نیا كشتی دێمییه، جگه له‌و چه‌ند هێكتاره‌ی له‌به‌ر ئاوی كانیه‌كه‌دا ده‌كرا به كاڵه‌ك و شووتی.. ئه‌م ئاواییه به چه‌میله ترۆزی دێمی به‌ناوبانگه، وه‌ك چۆن خه‌راجیان به ماست، و عه‌ربه‌ت به دووپشك، وچه‌وتان به چه‌ڵتووك به‌ناوبانگن، ئه‌ویش ئاوه‌ها به چه‌میله ترۆزییه‌كه‌ی به‌ناوبانگه.. ئه‌م ترۆزییه خێر‌و بێرێكی زۆری بۆ خه‌ڵكی ئاوایی هه‌بوو، چونكه پێویستی به‌ئاو نه‌بوو.. له‌م دێیه‌دا كۆمه‌ڵێ یادگارم هه‌یه و پێم خۆش بوو تۆماری بكه‌م..
درێژه‌ی کتێبه‌که