٢٤٨جار
بینراوه
مێژوو
ناوی کتێب
كۆشكه‌كه‌ى حسه‌ینى كورد
نووسه‌ر
حه‌سه‌ن پێنجوێنی
تیراژ
ســـاڵ
2002
چاپخانه
ڕۆژهه‌ڵات
بڵاوکردنه‌وه
ناوه‌ندی ڕۆشنبیر
سه‌باره‌ت
كۆشكه‌كه‌ى حسه‌ینى كورد: ئه‌گه‌ركاتى خۆى هونه‌رمه‌ندێكى كورد تاقێكى لێداوه و به‌ناوى فه‌رهاده‌وه ناوبانگى ده‌ر كردووه, و خاناى قوبادى چیرۆكێكى خه‌یاڵى له‌سه‌ر دروست كردووه، و ئه‌و هونه‌رمه‌نده لێهاتووه‌ى به عاشقێكى خێزانى شاى ئێران ناساندووه،و كردوويه‌تى به‌پیاوێكى چینى! و ئافره‌ته‌كه‌شى كردووه به شۆخێكى ئه‌رمه‌نى، و پاشایش پاشاى عه‌جه‌مه!! له‌م نێوانه‌دا خاكى كرماشان به‌هۆى ئه‌و بیرۆكه‌ى خاناوه هیچى به‌رنه‌كه‌وتووه، و له‌هه‌رسىَ قاره‌مانى چیرۆكه‌كه بىَ به‌ش بووه..
خاكى كرماشان ئه‌م جۆره هۆنه‌رمندانه‌ى به‌خۆیه‌وه دیوه، بۆیه ئه‌م جاره‌یان حسه‌ینى كورد هه‌رله‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌ڵ ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌یه‌وىَ به‌خانا بڵىَ كه فه‌رهاد چینى نه‌بووه, رۆڵه‌ى ئه‌م خاك و ئاوه بووه، ئه‌گه‌ر فه‌رهاد تاقێكى دروست كردووه، من شه‌ش تاق دروست ده‌كه‌م، له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كانیشیا، وه‌ك ده‌رگاو په‌نجه‌ره، وحه‌مام و ئاوده‌ست. ئه‌گه‌ر پاڵنه‌رى كارى فه‌رهاد ئه‌وین بووه، پاڵنه‌رى حسه‌ینى كورد ئابوورى بووه، ئه‌گه‌ر فه‌رهاد كراوه به چینى، ئه‌م خۆى هاوارده‌كات و ئه‌ڵێت: من حسه‌ینى كوردم، ئه‌گه‌ر فه‌رهاد گه‌نجێكى تازه پێگه‌یشتوو، و لاوێكى به‌هێز و به‌توانا بووه، ئه‌م پیاوێكى سه‌قه‌ته‌و ته‌مه‌نى 57 ساڵه و له سه‌رده‌مى پیریه‌تیدایه، و لاقێكى برِاوه‌ته‌وه، و ته‌نیا قاچێكى هه‌یه. بۆیه خه‌ڵكى پێیان وایه كه حسه‌ینى كورد فه‌رهادى خستۆته پشت كه‌نووى له‌بیر چوونه‌وه!!