٧٥٧جار
بینراوه
فیقهی
ناوی کتێب
گۆرانی و مۆسیقا1
نووسه‌ر
حه‌سه‌ن پێنجوێنی
تیراژ
٢٠٠٠
ســـاڵ
2007
چاپخانه
ڕۆژهه‌ڵات
بڵاوکردنه‌وه
ناوه‌ندی ڕۆشنبیر
سه‌باره‌ت
ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌به‌ر خوڵق وخوویه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی ئاره‌زووی له گۆرانی نییه‌و گوێی لێ ناگرێ، ئه‌وه مافی كه‌سایه‌تی خۆیه‌تی و هیچ كه‌س قسه‌ی له‌وه‌دا نییه. به‌لاَم ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه له‌روانگه‌ی شه‌رعه‌وه به‌قه‌ده‌غه‌ی ئه‌زانێ، ده‌لیل و به‌ڵگه‌ی هه‌بێ باشتره، تا به‌ر هه‌رِه‌شه‌ی خوایی نه‌كه‌وێ كه ئه‌فه‌رموێ: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌رِتان هێناوه!ئه‌وه‌ی خوا بۆی حه‌لاَل كردوون له‌خۆتانی حه‌رام مه‌كه‌ن، و له‌سنوور ده‌رمه‌چن، و ده‌ستدرێژی مه‌كه‌ن چونكه خوا ده‌ستدرێژی كه‌رانی خۆش ناوێت. " يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تُحَرِّمُوا طَيِّبَاتِ مَا أَحَلَّ اللَّهُ لَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوا إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ" المائدة /87. (1) هه‌روه‌ك ئاشكرایه به‌ڵگه‌ی حه‌رامبوونیش ئه‌بێ به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزبێ، به فه‌رموده‌ی لاواز و غه‌ریب ومونكه‌ر و بگره مه‌وزوع و هه‌ڵبه‌ستراو حوكمی حه‌رامبوونی شت نادرێ.. منیش هیچ شتێكم له‌م باره‌وه نه‌نووسیبوو، تا له پاش ره‌مه‌زانی رابوردوو گه‌نجێك به ئێمێلێكدا پرسیارێكی بۆ ناردبووم ئایا: حوكمی شه‌رعی گۆرانی و مۆسیقا چییه؟ منیش ئابه‌م شێوه‌یه وه‌لاَمم دایه‌وه:
گۆرانی ومۆسیقا مه‌سه‌له‌یه‌كه له كۆنه‌وه زانایان جیاوازی راو بۆ چوونیان تیا هه‌یه.. به‌لاَم هه‌موو یه‌كرِان له‌وه‌دا كه: ئه‌گه‌ر گۆرانی هانده‌ربوو بۆ گوناهـ ، و هه‌ڵخواندن بوو به‌بالاَی ئافره‌تاندا و قسه‌یه‌كی وای تیا بوو كه ره‌وشت نزمی ئه‌نواند ئه‌وه ده‌بێته حه‌رام، و ئه‌گه‌ر نه، به‌شی زۆری زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه گوناهـ نیه.
درێژه‌ی کتێبه‌که