٥١١جار
بینراوه
ژیاننامه
ناوی کتێب
زیندانه‌که‌م
نووسه‌ر
حه‌سه‌ن پێنجوێنی
تیراژ
ســـاڵ
2002
چاپخانه
ڕۆژهه‌ڵات
بڵاوکردنه‌وه
ناوه‌ندی ڕۆشنبیر
سه‌باره‌ت
زیندانه‌كه‌م: ئه‌م برگه‌یه‌ى ژیانى من كه شه‌ش مانگ زیندانییه، بریتییه له ده‌لاقه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و دۆزه‌خه‌ی به‌عه‌سی سۆشیالیست بۆ خه‌ڵكی عیراقی دروست كردبوو، له‌وپه‌نجه‌ره‌وه واقیعی ژیانی ئازادیخوازانی ناو زیندانه‌كانی به‌عس ده‌بینیت، و ئه‌و رۆڵه‌ی به‌عس پیشان ده‌دات كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خۆ‌یا ئه‌نجامی ده‌دا.. ئاوێنه‌یه‌كی باڵانمای بڕگه‌یه‌كه له مێژووی هه‌ڵگرانی بییری نه‌ته‌وه‌یی و سۆشیالیستی و پێشكه‌وتنخوازان له عیراقی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، شاهیدێكی زیندووه و نموونه‌یه‌كی بچووكه بۆ ده‌سه‌ڵاتی چواریه‌كه سه‌ده‌یه‌ك له حوكمكردنی به‌عسییه‌كان له عیراقدا..
زیندانه‌كه‌م: پڕیه‌تى له‌رووداوى چڕ‌وپڕ و سه‌یر وسه‌مه‌ره‌و دڵته‌زێن وخه‌مهێنه‌ر، هه‌ندێ كاتیش دڵخۆشكه‌ر وپێكه‌نین هێنه‌ر، له‌ناو دوو توێیاندا په‌ندێكى زۆر خۆیان مه‌لاَس داوه، و ده‌رزێكى زۆریش خۆیان حه‌شارداوه. پیشانى ده‌دات كه‌ئارامى و خۆگرى چ به‌رهه‌مێكى گه‌وره وباشى هه‌یه، و رووخان و وره به‌ردانیش چ زیانێكى گه‌وره!! ئه‌وسا حاڵى ده‌بین بۆخوا داواى ئارامى و خۆگریمان لێ ده‌كات" واصبروا إن الله مع الصابرین". و چه‌نده‌ها شتى تریش.. ئه‌م نووسراوه له 130 لاپه‌ڕه‌ى قه‌واره ناونجیدایه.