٧٢٠جار
بینراوه
مێژوو
ناوی کتێب
ئیمامی نه‌وه‌وی
نووسه‌ر
حه‌سه‌ن پێنجوێنی
تیراژ
-
ســـاڵ
2003
چاپخانه
ڕۆژهه‌ڵات
بڵاوکردنه‌وه
ناوه‌ندی ڕۆشنبیر
سه‌باره‌ت
ئیمامی نه‌وه‌وی- به‌ڕه‌حمه‌ت بێ- ناوی، (یه‌حیا)یه‌و کونیه‌ی (ئه‌بوو زه‌که‌رییا)یه و له‌قه‌بی (موحیه‌ددین)ه‌و کوڕی (شه‌ڕه‌فوددین)ه و به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ده‌چنه‌وه سه‌ر حه‌زامی حه‌زامی، هه‌ندێک پێیان وابووه که له نه‌وه‌ی حه‌زامی صه‌حابییه، به‌ڵام ئیمامی نه‌وه‌وی به‌ده‌ست خه‌تی خۆی نوسیویه‌تی که له نه‌واه‌ی ئه‌و هاوه‌ڵه نین، باپیره گه‌وره‌یان له‌سه‌رباوی کۆچی ئه‌وسه‌رده‌مه ده‌چێته ئاوایی (نه‌وا)و له‌ویدا نیشته‌جێ ده‌بێت و نه‌وه‌یه‌کی زۆری لێده‌که‌وێته‌وه‌و هۆزێکیان لێ پێک دێ. زانایان له‌قه‌بی (محی ا‌لدین) واته، (زیندووکه‌ره‌وه‌ی ئاین)یان به‌سه‌را بڕیوه، به‌ڵام چونکه خۆی پیاوی خوا بووه پێی ناخۆش بووه خه‌ڵکی وای پێ بڵێن له‌به‌ر سێ شت:
یه‌که‌م: ئاین زیندووه‌و مردنی بۆنییه و پێویستی به‌که‌س نییه زیندووی بکاته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیش بێ خوا هێزو گۆ پێده‌داته‌وه.
دووه‌م: ئه‌مه ته‌عریف و پیا هه‌ڵخوێندنه‌و له‌وانه‌یه ئینسان له‌خشته ببات و وای لێ‌بکات خۆی به شتێ بزانێ و هه‌ڵبخلیسکێ.
سێیه‌م: ئیمام خۆ به‌زلزان نه‌بووه، به‌ڵکو هه‌میشه خۆی به‌که‌م له‌قه‌ڵه‌م داوه، و خاکی بووه، ئه‌حمه‌دی کوڕی فه‌ره‌جی ئیشبیلی به‌ره‌حمه‌ت بێ ده‌ڵێ، ئیمامی نه‌وه‌وی گوتویه‌تی، ئه‌وه‌ی پێم بڵێ، (محی ا‌لدین) گه‌ردنی ئازا ناکه‌م.
باوکی ئیمامی نه‌وه‌وی پیاوێکی زانا‌و پیرێکی پارێزکار و پیاو چاک بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که زانایه‌کی باش بووی به‌ره‌نجی شانی خۆی ژیاوه‌و دوکانی هه‌بووه، له ساڵی 685ک کۆچی دوایی کردووه، خه‌ڵکی ده‌یمه‌شق به (غائیبی) نوێژیان له‌سه‌ر کردووه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه که ناوبانگی به پیاو چاکی ده‌رکردووه، ئیمامی ئه‌وه‌وی پاش مردنی باوکی ده‌ساڵێک ژیاوه ئینجا کۆچی دوایی کردووه.
درێژه‌ی کتێبه‌که