٧١٧جار
بینراوه
ڕووداوی ڕاسته‌قینه
ناوی کتێب
مه‌رگه‌ساته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه
نووسه‌ر
حه‌سه‌ن پێنجوێنی
تیراژ
ســـاڵ
2006
چاپخانه
ڕۆژهه‌ڵات
بڵاوکردنه‌وه
ناوه‌ندی ڕۆشنبیر
سه‌باره‌ت
دیمه‌نی ئه‌و ڕۆژه‌مان پیشان ده‌دات که به گازی کوشنده‌ی خه‌رده‌لی ئینگلیزی و سیانوری ئه‌ڵمانی، و به کۆمه‌کی و پشتیوانی ئه‌مریکا ئاواتی مه‌یلله‌تی کوردیان سوتاند و شایی و شادییان کرده شیوه‌ن و پێکه‌نینه‌کانیان سه‌ربــڕی و به‌رگی بووکێنییان دزی و به‌رهاریان کرده پایز...
به ناپاڵم و بۆمبا هێشووییه‌کان هه‌ڵه‌بجه بۆمباران کرا.
ناڵه‌ی سیخۆ و گرمه‌ی میک و زرمه‌ی سارووخ و ورمه‌ی بۆمباکانی رووسی دنیایان ده‌له‌رزانده‌وه.
چه‌ندان ریزه‌ماڵ رووخا و ساراکڵ بوو.
هه‌زاران ژن و منداڵ و خه‌ڵکی بێ چه‌ک کوژران و شه‌هید کران ...
سێ ڕۆژی مابوو بۆ نه‌ورۆز که‌ریم هه‌ستی ده‌کرد به‌هاری ئه‌مساڵ وه‌ک ساڵانی پێشین نییه، شاره‌که‌ی به‌رگی خه‌م و ماته‌مینی داکه‌ندووه و پۆشاکی نوێی پۆشیوه بۆ شایی و زه‌ماوه‌ندی گه‌یشتن به دڵخواز..
ئه‌و ڕۆژه جه‌ژن و شادی بوو، چونکه خه‌ڵکی به جگه‌ر گۆشه‌و خۆشه‌ویستانیان شاد ببوونه‌وه، برا به برا و باوک به کوڕ، و منداڵ به‌باوکی، و ژن به مێردی، ئه‌وانه‌ی زۆر له مێژ بوو چاوه‌ڕوانی دیتنیان بوون، زۆر به ئاوات بوون رۆژێکی وا بێته پێش وا هاتووه...
کابووسی شووم و مێرده‌زمه‌ی ئێسک قورسیان لێ دوور که‌وتۆته‌وه، ئیتر دێهاته کاولکراوه‌کان ئاوه‌دان ده‌که‌نه‌وه، کانیاوه به چیمه‌نتۆ پـڕکراوه‌کان پاک ده‌که‌نه‌وه.
جارێکی تر هاژه‌ی شه‌تاوه‌کان ده‌بیستن، جارێکی دی باخ و بێستانه وشککراوه‌کان زیندوو ده‌کرێنه‌وه، کالای سه‌وز ده‌پۆشن و به‌رهه‌می پـڕ پیت و به‌ره‌که‌تیان ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵێ، هه‌موو له‌م خۆشی و شادییه‌دا بوون، خه‌یاڵ و ئاوه‌ته‌کان ئاوێته ببون و خه‌ونیان پێوه ده‌بینین، وایان ده‌زانی ئاسۆ زۆر روونه و به‌کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری ئاوسه، ئه‌وته زاڵم گۆڕی گۆم بووه و بارگه و بنه‌ی پێچاوه‌ته‌وه، رسواو زه‌لیل بووه، ئه‌وه‌ی تیا چوو چووه، و ئه‌وه‌ی هه‌ڵهات ده‌رچووه، و ئه‌وه‌ی جێ‌ما به دیل گیراوه!
با گوێ بۆ که‌ریم بگرین و گۆشه‌یه‌ک له‌و مه‌رگه‌ساته‌ی هه‌ڵه‌بجه‌مان بۆ بگێڕێته‌وه که به چاوی خۆی بینیویه‌تی و له‌گه‌ڵیا ژیاوه ...
درێژه‌ی کتێبه‌که