٧٥٥جار
بینراوه
ڕووداوی ڕاسته‌قینه و چیرۆكی په‌روه‌رده‌یی
ناوی کتێب
سه‌ری بێ ڕۆزی له‌ژێر خاکدایه
نووسه‌ر
حه‌سه‌ن پێنجوێنی
تیراژ
ســـاڵ
2008
چاپخانه
ڕۆژهه‌ڵات
بڵاوکردنه‌وه
ناوه‌ندی ڕۆشنبیر
سه‌باره‌ت
خوێنه‌ری ئازیز! هه‌روه‌ک ده‌زانیت باوه‌ڕ به رازیق بوونی خوا به‌شێکه له بیر وباوه‌ڕی ئیسلامیمان، وه چه‌نده‌ها ناو له‌ناوه پیرۆزه‌کانی خوا په‌یوه‌ندییان به رزق و ژێوارییه‌وه هه‌یه، وه له‌به‌شی زۆری سوره‌ته‌کانی قورئاندا باسی ژێواری و رزقدانی له‌لایه‌ن خواوه بۆ مه‌خلووقاتی کردووه، نزیکه‌ی 123 جار له‌قورئانا باسی مادده‌ی رزقی کردوه به‌خۆی و چاوگ و لق و پرژه‌کانیه‌وه..با ئه‌و ناوانه‌ش له‌ولاوه بوه‌ستن که راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌رزقه‌وه هه‌یه وه‌ک ناوی(المغنی، القابض، الباسط، الوهاب، الواسع الخ)
له‌عه‌قیده‌ی ئیسلامیماندا هه‌رکه‌س باوه‌ڕی ته‌واوی به‌وه نه‌بی که خوا رازیقه، یا له‌وه دڵنیا نه‌بی که رزقی به‌ده‌ست خوایه، یا لێی یه‌قین نه‌بی که هه‌رچی وا له‌سه‌ر زه‌ویدا ناتوانی رزقی ئه‌م زیاد و که‌م بکات، باچاوێک به خۆ‌یا بخشێنێته‌وه، چونکه عه‌قیده‌که‌ی دانه‌مه‌زراوه، له‌گه‌ڵ عه‌قیده‌ی به‌تاڵیشدا هیچ چاکه‌یه‌ک سوودی نییه، و هه‌ر زه‌حمه‌تێک بکێشی جگه له‌ماندووبوون هیچی بۆ نامێنێته‌وه..
جا له‌به‌ر ئه‌وه که‌له‌ژیانی خۆمدا که‌سانێکم بینیوه نویژخوێن و رۆژوو گر، به‌ڵام له‌م باره‌وه زۆر وێران و لیقه‌وماوبوون، به‌پێویستم زانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه باشتر روون بکه‌ینه‌وه، تا مرۆڤی موسڵمان هیچ گومان ودوو دڵییه‌کی له‌وباره‌وه نه‌مێنی، ولێ‌ی یه‌قین بی که چۆن ئه‌جه‌لی به‌ده‌ست خوایه و دیاری کراوه رزقیشی ئاوه‌ها دیاری کراوه، تا به‌ته‌واوی ته‌سلیمی �?ه‌رمانی خوا ببێت، و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ژێواری که‌سێکی تر جگه له ئه‌ڵلا به خوا و رازیقی خۆی نه‌زانی، و له‌و باره‌وه رێی نا دروست نه‌گرێته به‌ر، و ده‌ستی خه‌ڵکی نه‌بڕی وماڵی خه‌ڵکی قووت نه‌دات، و به‌خوێنی هاو نه‌وعی خۆی ورگی زل نه‌کات، قه‌ناعه‌تی ته‌واوی هه‌بی، و به‌شوێن پاک وحه‌ڵالدا بگه‌ڕی.!
له‌م قسه‌یه‌ی من وا حاڵی نه‌بیت بڕۆیت له‌کونجێکا دابنیشی و ته‌مبه‌ڵ و ته‌وه‌زه‌ل پاڵی لی بده‌یته‌وه، به‌ته‌مای ئه‌وه‌بی خوا له عاسمانه‌وه بۆت ببارێنی، نه.. مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه، به‌ڵکو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له‌به‌رخاتری پووڵ وپاره خۆت نه�?رۆشیت، سه‌ری به‌نده‌گی بۆ زاڵم وخوا نه‌ناس دانه‌نه‌وێنی، له‌ترسی نان بڕین دینه‌که‌ت و غیره‌تت نه‌فرۆشی..
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه تا له‌تواناتا هه‌یه هه‌وڵ بده، به‌حه‌ڵالی نانی خۆت و منداڵت په‌یدا بکه، هه‌وڵ بده و تێبکۆشه، کاسبی بکه، ماڵی دنیا به‌ده‌ست بێنه، به‌ڵام مه‌به‌ره عه‌بد و خزمه‌تکاری ماڵه‌که‌ت، ئه‌گه‌ر له هه‌وڵه‌که‌تا سه‌ر نه‌که‌وتی خه‌فه‌ت تووشی نه‌خۆشیت نه‌کات!! شه‌یتان زه‌فه‌رت پینه‌بات، له‌دین لات نه‌دات، رێیه‌کی تری حه‌ڵال بگره‌به‌ر، شێوازه‌که‌ی بۆ بگۆڕه، دیسان مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌له‌م باس و به‌سه‌رهاتانه سوود وه‌ربگری، و به نموونه‌وه له واتای رازق بوونی خوا حاڵی ببی، چونکه نموونه‌باشتر شت روون ده‌کاته‌وه، ،نموونه‌کانیش له‌شێوه‌ی چیرۆک و به‌سه‌رهاتدان، به‌ڵام چیرۆکی واقیعی و رووداو نه‌ک خه‌یاڵی و دروستکراو، له‌واقیعدا چیرۆک تابلۆیه‌کی زیندووه و ده‌ستی ئاده‌میزاد ده‌گری و به‌هه‌ست وئیحساسیکی تایبه‌ته‌وه دیمه‌نه‌کانی پیشان ئه‌دات..
قورئانیش که به‌رنامه‌ی خوایه له‌به‌سه‌رهاتی په‌روه‌رده‌ییدا ده‌ستێکی باڵای هه‌بووه، بگره به‌شێکی گرنگی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان کردووه، و رێنموونی ئیماندارانیش ده‌کات تا چیرۆکی ئاڕاسته و په‌روه‌رده‌یی بگێڕنه‌وه، ئه‌وه‌ته ده�?ه‌رموی: " فَاقْصصْ الْقَصَصَ لَعَلَّهمْ يَتَفَكَّرونَ " الأعراف/176. هیوادارم توانیبێتمان ئه‌رکی سه‌رشانمان به‌جیهێنابی و خوایش بۆمان بکاته توێشووی پاشه رۆژمان انه نعم المولی ونعم النصير.
حه‌سه‌نی پێنجوێنی
پێرس- ئوسترالیا.
درێژه‌ی کتێبه‌که