٦١١جار
بینراوه
چیرۆكی په‌روه‌رده‌یی
ناوی کتێب
خوا له سوڵتان مه‌حمود گه‌وره‌تره
نووسه‌ر
حه‌سه‌ن پێنجوێنی
تیراژ
ســـاڵ
2007
چاپخانه
ڕۆژهه‌ڵات
بڵاوکردنه‌وه
ناوه‌ندی ڕۆشنبیر
سه‌باره‌ت
ده‌ستی خوا له‌ژوور هه‌موانه‌وه‌یه
به‌ڵێ، له کورده‌واریدا خه‌ڵکی ده‌ڵێن: خوا له‌سوڵتان مه‌حموود گه‌وره تره
ئه‌م قسه‌یه له کاتێکا ده‌گوتری که‌زاڵم و سته‌مکار ته‌نگیان به هه‌ژارێک هه‌ڵچنی بێ و بیانه‌وێ ئازاری بده‌ن، و ئه‌میش ده‌ستی له هه‌موو هێزو توانایه‌ک بڕابێ، عاسمان به‌رز و زه‌وی سه‌خت.. نه ده‌توانێ بکاته عاسمان چونکه به‌رزه، زه‌ویش سه‌خته بۆی کون ناکرێ تا خۆی تیا بشارێته‌وه.. بۆیه دنیای لێدێته‌وه یه‌ک و هه‌موو گوشادێکی لا ته‌نگ ده‌بێته‌وه.. هیچ جۆره په‌نایه‌ک شک نابات جگه له په‌نای خوا، ئاله‌وکاته‌دا خێرخوایه‌ک پێی ده‌ڵێ: هیوا بڕاو مه‌به، نائومێدی رووت تێنه‌کات ده‌ستی خوا له ژوور ده‌ست و توانای ئه‌وان و هه‌موو توانایه‌که‌وه‌یه:( يَد اللَّه فَوْقَ أَيْديهمْ).( سورة الفتح/10 ). یا پێی ده‌ڵێن: خوا له سوڵتان مه‌حموود گه‌وره‌تره..
مامۆستا حه‌مه یوسف گێڕایه‌وه و گوتی: له دێی (بییه‌که‌ڕه)ی مه‌ریوانه‌وه ترومبێلێکمان گرتبوو بۆ دێی (ده‌گا شێخان)، ترومبێله‌که ترومبێلی په‌نا به‌رێکی عیراقی بوو، هه‌ر خۆیشی لێی ده‌خوڕی، له‌رێگه‌دا باس هات به‌باسدا و باسی مردن و ئه‌جه‌ل هاته پێشه‌وه، گوتمان: باش وایه ئینسان ئاگای له‌خۆیبێ و گوناح و بێئه‌مری خوا نه‌کات نه‌وه‌ک له‌و کاتی گوناحه‌یدا بمرێ، (" قَالَ أَبو هرَيْرَةَ رَضيَ اللَّه عَنْه: إنَّ النَّبيَّ صل الله علیه وسلمَ قَالَ: لا يَزْني الزَّاني حينَ يَزْني وَهوَ مؤْمن، وَلا يَشْرَب الْخَمْرَ حينَ يَشْرَب وَهوَ مؤْمنٌ، وَلا يَسْرق السارق حينَ يَسْرق وَهوَ مؤْمنٌ"
(أخرجه البخارى في كتاب الأشربة/ بَاب قَوْله تَعَالَى: إنَّمَا الْخَمْر وَالْمَيْسر،برقم
5150. ومسلم في كتاب الإيمان/ بَاب بَيَان نقْصَان�? الْإيمَان، برقم: 88.)
. ئه‌بو هوره‌یره خوا لێی رازی بی ئه‌لی : پێغه‌ممه‌ر فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی زینا ده‌کات له کاتی زینا کردنه‌که‌یا ئیمانی نییه، ئه‌وه‌ی شه‌راب ده‌خواته‌وه له کاتی شه‌راب خواردنه‌وه‌که‌یا ئیمانی نییه. ئه‌وه‌ی دزی ده‌کات له‌کاتی دزی کردنه‌که‌یا ئیمانی نییه. وه هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌کی ترا ده‌فه‌رموی: (عَنْ عَنْ أَبي هرَيْرَةَ قَالَ: قَالَ رَسول اللَّه صل الله علیه وسلم:" إذَا زَنَي الْعَبْد خَرَجَ منْه الإيمَان، فَكَانَ فَوْقَ رَأْسه كَالظّلَّة، فإذَا خَرَجَ منْ ذَلكَ الْعَمَل عَادَ إلَيْه الإيمَان"( أخرجه الترمذى فى كتاب الإيمان/باب برقم: 2549.
درێژه‌ی کتێبه‌که