٨١١جار
بینراوه
چیرۆكی په‌روه‌رده‌یی
ناوی کتێب
ماڵی حه‌رام
نووسه‌ر
مه‌حمود شیس خه‌تتاب
تیراژ
ســـاڵ
2008
چاپخانه
ڕۆژهه‌ڵات
بڵاوکردنه‌وه
ناوه‌ندی ڕۆشنبیر
سه‌باره‌ت
سـوپاس وستـــایشی بێ سنوور بۆ پـــه‌روه‌ردگار، و دروود وســـڵاو بۆ گیانی پاکی پێغه‌ممه‌ر و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌کانی.
پاشان، خـــوێنه‌ری به‌رێز! کاتی خۆی که له پاکستان بووم نووسراوێکی زانای پایه به‌رز مامۆستا (م.ش.خه‌تتاب)م له گوڤارێکدا پێشچاو که‌وت، که‌رووداوێکی واقیعی سه‌رده‌می خۆی بووه‌و ده‌رسێکی گه‌وره‌ی په‌روه‌رده‌یی تیا به‌دیکردووه، و له‌کۆتایی ژیانیا تۆماری کردووه و له‌و گوڤاره‌دا بڵاوی کردبوه‌وه به‌نــاوی ( ماڵی حه‌رام )، منیش که‌خوێندمه‌وه زۆرم پێ خۆش بوو، وه‌رم گێڕایه سه‌ر زمانی کوردی.
* هیچم له نـــاوه‌رۆکه‌که‌ی نه‌گۆڕی، ته‌نیا ده‌ستکارییه‌کی رواڵه‌تی نه‌بێت، وه‌ک لابردنی دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ندێ رسته‌و ده‌سته‌واژه که‌زۆر به زه‌قی ده‌بینرا و تامی باسه‌که‌ی تورت ده‌کرد.
* ئێستا که‌ده‌مه‌وآ پاکنووسی بکه‌م له گه‌ڵ ئه‌وکاته‌دا که وه‌رم گێڕاوه ده ساڵیان به‌ینه، من له ساڵی 1991 وه‌رم گێڕاوه ئێستا ساڵی 2001، ئه‌وکاته که‌له پاکستان بووم که‌وتبووه ناو کۆمه‌ڵآ ده‌ست نووسه‌وه و نه‌مده‌زانی له‌کوێم داناوه و که‌وتۆته چ قوژبنێکه‌وه، دوای جێگیر بوونــمان له ئوســترالیا پاش ســاڵێک و هــه‌شت مانگ بڕیارم دا چاوێک به ده‌ستخه‌ته‌کانمدا بخشێنمه‌وه‌و ئه‌وانه‌یان که له‌لای خۆمن سه‌ر له‌نوآ له ناو که‌مپیوته‌را بیان نوسمه‌وه و نوسخه‌یان به‌م لاولادا بنێرم تا ئینشائه‌ڵڵا لــه تیا چوون رزگاریان ببێت. وه ئه‌وه‌شیان بێسووده بیدڕێنم یا بیسووتێنم..
* به‌ڵام ئێستا من ئه‌و سه‌رچاوه‌م له‌لا نه‌ماوه که لێم وه‌رگرتووه، له یه‌کآ له‌م دوو گوڤاره‌دا گومانم هه‌یه : 1- الدعوه، 2- العربی، که له کــوێت ده‌ر ده‌چـــوون، له کامیاندا بــووه نازانم، له‌وانه‌شه له‌گــوڤارێکی ترا بووبێت و من وابزانم له‌یه‌کآ لــه‌و دووانه‌دا بووه، ئینسان قابیــلی هه‌ڵه‌یه، له‌وانـــه‌یه هه‌ڵه‌م کردبآ، به‌ڵام هه‌ڵه نه‌ک ئه‌نقه‌ست، جا ئه‌گه‌ر یه‌کێک له دۆستانی خوێنه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کیان پێشچاوکه‌وت، یا ئه‌و گوڤاره‌یان ده‌ستکه‌وت که‌تیایدا بڵاوکراوه‌ته‌وه زۆر سوپاسیان ده‌که‌م ئاگادارم بکه‌نه‌وه.
هیوادارم سوودی بۆخوێنه‌ری کوردی هه‌بآ، وخوا لێمان وه‌ربگرآو بیکاته توێشوی پاشه رۆژمان، إنه نعم المولی ونعم النصیر
درێژه‌ی کتێبه‌که