ئایه‌تی‌قورئانی:
ئێمه‌یان له‌به‌شی دووه‌می راڕه‌وه‌كه دانا، و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه نه‌یان ئه‌هێشت پێكه‌وه قسه بكه‌ین، و عه‌ینه‌كه‌كان له سه‌رچاومان لابه‌ین، به ئه‌ندازه‌ی دوو مه‌تریش له یه‌كتریان دوور خستینه‌وه. له‌وبه‌ره‌وه حاجی ره‌شید ده‌ستی به‌گریان كرد، منیش له‌دڵی خۆمه‌وه زۆرم پێ ناخۆش بوو، به‌زه‌ییشم پیایا هاته‌وه، به‌ده‌نگی به‌رز هه‌ندێ دڵخۆشیم دایه‌وه‌و ئایه‌تی 23ی سووره‌تی حه‌دیدم بۆ خوێنده‌وه:" مَا أَصَابَ مِنْ مُصِيبَةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي أَنْفُسِكُمْ إِلَّا فِي كِتَابٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ نَبْرَأَهَا إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ (22) لِكَيْ لَا تَأْسَوْا عَلَى مَا فَاتَكُمْ وَلَا تَفْرَحُوا بِمَا آَتَاكُمْ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ"(23).
گوتم: براگیان! ئێمه موسڵمانین و باوه‌ڕمان به قه‌زاو قه‌ده‌ری خوا هه‌یه، و بگره باوه‌ڕ به‌قه‌ده‌ر به‌شێكه له ئیمانمان، ئیتر بۆچ خۆت ناڕه‌حه‌ت ده‌كه‌یت؟
موسڵمانێكی یه‌خسیركراو كه‌ده‌ستی به‌قوڵفی‌بۆرییه‌كه‌وه به‌سترابوو، گوێی لێ بوو، داوای له ئه‌منه‌كه كرد كه به‌من بڵێت ئه‌و ئایه‌ته‌ی بۆ دووباره بكه‌مه‌وه، منیش ئایه‌ته‌كه‌م بۆ خوێنده‌وه، گوتی: له‌چ سووره‌تێكدایه؟
گوتم: له‌سووره‌تی ئه‌لحه‌دیدایه.
چه‌ند ده‌می گه‌رمه؟
زۆری پێ‌نه‌چوو پیاوێكی سوور وسپی، باڵا ناونجی، سمێڵ پانی، قه‌ره‌چه‌ناخی، ده‌م به‌جنێو هات ونووكه شه‌قێكی تێ هه‌ڵدام و رۆیشت، زۆری پێ نه‌چوو ئه‌منێكی بانگ كرد و گوتی: بڕۆ دكتۆر بێنه، پاش ماوه‌یه‌ك دكتۆریان هێنا، ده‌ستی كه‌له‌پچه‌كراو بوو، چاویلكه‌ی له‌چاوا نه‌بوو، به‌بێ چاویلكه‌ش شتی به جوانی نه‌ده‌بینی.. ئه‌فسه‌ره‌كه دكتۆر عیصامی برده لای حاجی ره‌شید و گوتی: ئه‌مه حه‌مه ره‌شید ماوه‌تی‌یه؟ ماوه‌یه‌ك لێی ورد بووه‌وه و گوتی: نه‌وه‌ڵلا ئه‌مه ئه‌و نییه، به‌سه‌زمان ئه‌زیتی باشتان داوه!!
پاشان لێی پرسی: ئه‌ی ئه‌مه حه‌سه‌ن پێنجوێنی‌یه؟
منیش چاویلكه‌یان له‌چاوم كردبوو، قژم گژ ببووه‌وه، ریش و سمێڵم تێكه‌ڵ ببوو، توێكێكی چڵك به‌سه‌ر رواڵه‌ت و روومه‌وه دروست ببوو، بۆیه هه‌رچی سه‌رنجی دام و لێم ورد بووه‌وه نه‌ی ناسیمه‌وه، ئینجا ئه�?سه‌ره‌كه چاویلكه‌كه‌ی له‌سه‌ر چاوی من لابرد و گوتی: ئه‌مه حه‌سه‌ن پێنجوێنی‌یه؟!
ئه‌ویش گوتی: به‌ڵێ، به‌ڵێ، خۆیه‌تی.. پاشان گوتی: كاكه گیان! من چیم زانیوه گوتوومه، تۆیش چی ده‌زانی بیڵێ، به‌ڵكو خوا ده‌روویه‌كمان لێ بكاته‌وه!!
ئیتر ئه‌فسه‌ره‌كه چاویلكه‌كه‌ی كرده‌وه چاوم، دكتۆر عیصام به ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی گوت: تۆ بواری ئه‌وه‌شت نه‌دامێ سڵاوێكی لێ‌بكه‌م و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵا بكه‌م.. ویستی ده‌ست بێنێ ته‌وقه‌م له‌گه‌ڵا بكات، منیش له‌قسه‌كانی زۆر تووڕه و دڵگران بووم، نه‌م هێشت ده‌ست بێنێته پێشه‌وه، پیایا هه‌ڵشاخام و به‌تووڕه‌ییه‌وه گوتم: ماڵ وێران! تۆ به‌ملی شكاوت ته‌نیا جارێك هاتوویته ماڵی من، ئیتر من چ په‌یوه‌ندییه‌كم به‌تۆوه هه‌یه؟! تۆ دوژمنایه‌تیت له‌ته‌ك منا هه‌یه، ئه‌وه‌بوو كاتی خۆی سوێندت خوارد و گوتت:مادام كارم له‌ته‌كا ناكه‌یت، ئه‌گه‌ر بگیرێم ناوت ئه‌ده‌م!! ئاخر باوكتم كوشتووه؟ دایكتم كوشتووه؟ خوا ماڵت كاولكات بۆ ئه‌م هه‌موو ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ت تووش كردم؟!
دكتۆر هاته قسه‌و گوتی: بابه! كه‌یفی خۆته!
ئه‌فسه‌ره‌كه ئه‌وه‌ند توڕه بووبوو له‌داخا كه‌فی ده‌چه‌راند، و لێوی خۆی ده‌گه‌زی و گوتی: سه‌یركه، سه‌یركه چه‌ند ده‌می گه‌رمه!! تا هێزی تیا بوو دامیه به‌رمامێزانی شه‌ق و شه‌قه‌زله، به‌نووكه شه‌ق به‌ربووه سنگ و ران و باڵ و قاچم، به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا دارده‌سته ئاسنینه‌ی خۆمی به‌ده‌سته‌وه گرت و گوتی: كامه لاقه شكاوه‌كه‌ته با بیشكێنمه‌وه؟!
منیش ده‌ستم خسته سه‌ر رانی راستم و گوتم: ئه‌م لاقه‌مه، له دڵیشه‌وه زۆر له‌وه ده‌ترسام، تۆ بڵیی راست بكات و لاقم بشكێنێته‌وه، وه‌خت بوو لاقه نه‌شكاوه‌كه‌می پیشان بده‌م، و بڵێم ئه‌مه شكاوه‌كه‌یه؟! باش بوو راستم گوت و ئه‌ویش ئازاری شكاوه‌كه‌ی نه‌دا. ئیتر به‌دارده‌سته ئاسنه‌كه‌ی ده‌ستم دانه‌یه‌كی كێشا به قۆڵی چه‌پم دا، باوه‌ڕت هه‌بێ به‌رچاوم تاریك بوو، ئینجا به ئه‌منێكی گوت: دكتۆر ببه‌وه جێگه‌ی خۆی..
ژووری لێكۆڵینه‌وه:
پاشان منیان برد بۆ ژووری لێكۆڵینه‌وه، له‌وێ چاویلكه‌یان له‌سه‌رچاوم لابرد، له‌سه‌ر كورسییه‌ك دایان نام و ده‌ستیان به‌پرسیار لێكردنم كرد.ئه‌وه‌ی زۆر به‌لامه‌وه نامۆ و چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو ئه‌وه‌بوو: كه گوتی: په‌یوه‌ندیت به صه‌باحی مه‌لا حوسه‌ینه‌وه چۆن بوو؟
گوتم: كاتی خۆی كه له‌زانكۆ ده‌مخوێند له مزگه‌وتی خه‌تتاب ئیمام بووم، باوكی ئه‌و كوڕه‌ش پێشتر له‌و مزگه‌وته‌دا ئیمام بوو، هه‌وڵێكی زۆری بۆ چاككردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه دابوو، ژووری ئیمام كه خۆشترین ژووربوو داگیری كردبوو، منیش كه چوومه ئه‌و مزگه‌وته داوای ژووره‌كه‌م كرد، به‌ڵام بۆی چۆڵ نه‌كردم، و بووبه ناخۆشیمان، ئه‌و كوڕه‌ش لایه‌نگری باوكی ده‌كرد، ئابه‌وه‌دا ناسیم كه ئه‌مه كوڕی ئه‌و پیاوه‌یه، ئه‌مه هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی من بووه به صه‌باحی مه‌لا حوسه‌ینه‌وه..
گوتی: له‌ساڵی چه‌ند له‌و مزگه‌وته بوویت؟
گوتم: له‌ساڵی 1976دا .
گوتی: ئه‌ی په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ صه‌لاح موحه‌ممه‌د به‌هادین دا چۆن بووه؟
گوتم: له كۆتایی ساڵی 1971دا له‌وكاته‌دا كه له دواناوه‌ندی خوێندنگای ئیسلامی‌دا ده‌مخوێند تا ناوه‌ڕاستی ساڵی 1973 له‌مزگه‌وتی ئه‌بوبه‌كری صدیق له سلێمانی ئیمام بووم، ئه‌و كوڕه‌ش له‌وكاته‌دا سه‌ربازبوو، شه‌وانه ده‌هاته‌وه ماڵ مامی، مامیشی له‌و مزگه‌وته‌دا بانگوێژ بوو، ناوبه‌ناو ئه‌م كوڕه‌ش ده‌هاته مزگه‌وت و له‌باره‌ی پێغه‌ممه‌رانه‌وه دروودی خوای لێ بێ، پرسیاری ده‌كرد، رۆژێكیان لێم پرسی: بۆچ ئه‌وه‌ند له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌پرسی؟
گوتی: چونكه نیازم وایه له‌باره‌ی ژیانیانه‌وه بنووسم، ئه‌مه هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی من بووه له‌گه‌ڵیا، وه له‌مانگی نۆی 1973 دا كه‌من سلێمانیم به‌جێ هێشت ئیتر نه‌م دیوه‌ته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه�?سه‌ره دڵڕه‌قه‌وه لێوم وشك ببوو، ته‌ڕایی له‌ده‌مما نه‌مابوو، ره‌نگم هه‌ڵپڕوكابوو، زۆرم له‌خۆم كرد و داوای كه‌مێ ئاوم كرد وگوتم: زارم وشك بووه و زمانم هه‌ڵناسووڕێ كه‌مێ ئاوم بۆ بانگ ناكه‌یت؟
ئه‌ویش مۆڕه‌كه‌یه‌كی لێ‌كردم و ناو چاوی دابه‌یه‌كدا و چاوی زه‌ق كرده‌وه، وه‌ك ئه‌وه پێی ناخۆش بێ كه من زاتی ئه‌وه‌م كردووه، داوای ئاو بكه‌م!! ئینجا به‌پاسه‌وانه‌كه‌ی گوت: كه‌مێ ئاوی بۆ بێنه، هێشتا ئاوه‌كه‌م نه‌خواردبوه‌وه گوتی: ئه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن شه‌مێرانیدا په‌یوه‌ندیت چۆنه؟!
له‌م كاته‌دا كه من نه‌مده‌زانی چۆن وه‌ڵامی بده‌مه‌وه و بڵێم چی، زه‌لامێكی كه‌ته‌ی زل خۆی كرد به ژووردا، و هه‌ندێ قسه‌ی له‌ته‌كا كرد، پاش ئه‌ویش پاسه‌وانه‌كه ئاوه‌كه‌ی هێنا، تا من ئاوه‌كه‌م خوارده‌وه، كابرای كه‌ته‌و زل رۆیشت، ئه‌ویش پرسیاره‌كه‌ی دووباره نه‌كرده‌وه، و ناوی حه‌سه‌ن شه‌مێرانیشی له‌بیر چووه‌وه!!
مامۆستا بورهان:
ئینجا گوتی: ئه‌ی له‌گه‌ڵ بورهان موحه‌ممه‌د ئه‌میندا په‌یوه‌ندیت چۆن بوو؟!
گوتم: من نه‌م ده‌ناسی، له‌كۆتایی ساڵی 1984دا كتێبێكم كه‌وته به‌رده‌ست خوێنه‌ران، ئه‌م كتێبه له‌ناو خه‌ڵكیدا ده‌نگ وصه‌دایه‌كی هه‌بوو، و خوێنه‌ران پێیان جوان بوو، وه‌ك دیارییه‌ك وه‌رگیرا..له‌پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه چه‌نده‌ها كه‌س هاتن بۆلام و خۆیان پێ ناساندم، یه‌كێك له‌وانه ئه‌م بورهان موحه‌ممه‌د ئه‌مینه بوو، هات وگوتی: هه‌رچه‌ند ئێمه ناسراوی له‌وه پێشمان نییه، به‌ڵام ویستم خۆمت پێ بناسێنم، من بورهان موحه‌ممه‌د ئه‌مینم ، كتێبه‌كه‌تم خوێندۆته‌وه زۆرم به دڵ بووه، پرسیارم كردووه نووسه‌ری ئه‌م كتێبه له‌كوێ دا ئه‌نیشێ؟
له‌وه‌ڵامدا گوتوویانه: وه‌لڵا ئه‌وه له‌سه‌رجێ كه‌وتووه‌و لاقی شكاوه، و ماڵیان له‌ناو شاره. منیش به‌پێویستم زانی سه‌رت لێ بده‌م، وه‌ك دێنییه‌كی نه‌خۆش وهه‌م خۆیشمت پێ بناسێنم..
منیش به‌خێرهاتنێكی گه‌رمم پێ‌گوت و خۆشحاڵی خۆمم به‌هاتنی ده‌ربڕی..پاش ئه‌وه كه‌هه‌ندێ دڵخۆشی دامه‌وه ئیتر رۆیشت..
ئه فسه‌ره‌كه گوتی: كتێبه‌كه‌ت باسی چی ده‌كات؟
گوتم: پێغه‌ممه‌رایه‌تی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ ده‌سه‌لمینێ‌و خوێنه‌ر قایل ده‌كات كه‌قورئان به‌وه‌حی له‌لایه‌ن خواوه هاتووه، و دروستكراوی ئاده‌میزاد نییه، و ته‌می ئه‌و گومانانه ده‌ڕه‌وێنێته‌وه كه دوژمنانی ئیسلام به‌ده‌وری قورئانا دروستیان كردووه.
گوتی: ئه‌ی بورهان موحه‌ممه‌د ئه‌مین باسی كۆمه‌ڵی برایانی موسڵمانی بۆ كردیت؟
گوتم: نه‌خێر..
گوتی: ئه‌ی چۆن ئێوه كۆمه‌ڵتان پێكه‌وه نا؟
گوتم: ئێمه كۆمه‌ڵمان پێكه‌وه نه‌ناوه، ئه‌و ئه‌گه‌ر گریمان كۆمه‌ڵیشی هه‌بووبێ من له‌گه‌ڵیا نه‌بووم..
گوتی: هه‌ر ئه‌و جاره هات بۆلات؟
گوتم: وابزانم دووجاری تر هاتووه..
گوتی: ئه‌ی چۆن باسی كۆمه‌ڵی برایانی موسڵمانی له‌گه‌ڵا كردیته‌وه؟
گوتم: له‌جاری دووه‌میشدا باسی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی له‌ته‌كا نه‌كردم.
گوتی: ئه‌ی باسی چی كرد؟
گوتم: باسی پاداشتی صه‌برو خۆگری بۆكردم، ئه‌گه‌ر یه‌كێك نه‌خۆش بكه‌وێت و صه‌بری هه‌بێ پاداشتی چه‌ند گه‌وره‌یه!! له‌كۆتاییشدا گوتی: خۆ ئه‌گه‌ر ئینسان بتوانێ خزمه‌تی دینه‌كه‌ی بكات كارێكی چاكه..
منیش پێم گوتووه: سوپاس بۆ خوا به نووسینی ئه‌م كتێبانه و باسكردنی مه‌سایلی دینی ئێمه‌ش خزمه‌ت به‌دینه‌كه‌مان ده‌كه‌ین..
گوتی: خوا قبووڵی‌بكات،خۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌رنامه‌وه‌بێ به‌سود تر ده‌بێ، و ئیتر رۆیشت، و خواحافیزی كرد..
ئه‌فسه‌ره‌كه گوتی: هاتنی جاری دووه‌می چه‌ند كات پاش هاتنی یه‌كه‌مجاری بوو؟
گوتم: وابزانم شه‌ش مانگ بوو..
گوتی: ئه‌ی سێ هه‌م جار؟
گوتم: وابزانم له‌دواین به‌شی ساڵی 1985 دا بوو.
گوتی: چی گوت؟
گوتم: پاش هه‌واڵپرسین و دڵدانه‌وه گوتی: كۆمه‌ڵی برایان ده‌ستیان به‌كار كردووه، پێت چۆنه ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش له‌ته‌كیانا كار بكه‌ین؟!
گوتم: من ناتوانم..
گوتی: بۆچ؟
گوتم: چونكه حه‌زم له‌سیاسه‌ت نییه، و باوكیشم وه‌سێتی بۆ كردووم كه نه‌چمه ناو هیچ حیزب و كۆمه‌ڵێكی سیاسیه‌وه.. هه‌ر ئه‌م وه‌سێته بوو كه نه‌یهێشت بچمه ناو پارتی، و ناو حیزبی به‌عسه‌وه.. ئێستاش ناچمه ناو هیچ كۆمه‌ڵێكه‌وه، داوات لێ ده‌كه‌م تۆیش نه‌چیته ناو هیچ حیزبێكه‌وه.. ئیتر زۆری پێ نه‌چوو رۆیشت..
ئه‌فسه‌ره‌كه گوتی: ئه‌ی كێ دكتۆر عیصامی هێنا بۆلای تۆ؟
له‌دڵی خۆمدا گوتم: ئه‌گه‌ر بڵێم ئه‌حمه‌د عه‌بدول وه‌ههاب هێنای، ده‌ترسم ناوی ئه‌و تا ئێستا باس نه‌كرابێ، یا ئه‌و تا ئێستا ده‌رنه‌چووبێ، بۆ ناوی بێنم؟! كاك بورهان له مێژه قاچاخه، واچاكه هه‌ر بڵێم بورهان هێنای.. ئیتر نه‌مزانی دكتۆر هیچی نه‌هێشتۆته‌وه، و ئه‌وه‌شی باس كردووه، و گوتویه‌تی: من له‌گه‌ڵ شیخ ئه‌حمه‌د عه‌بدول وه‌ههابدا رۆیشتم بۆ ماڵ حه‌سه‌ن پێنجوێنی، چونكه هاو وڵاتی و ناسراوی كۆنی بووه!! بۆیه گوتم: كاك بورهان دكتۆری هێنا!
گوتی: چۆن باسیان دامه‌زراند؟
گوتم: هیچ باسێكیان نه‌كرد ته‌نیا ئه‌وه‌نه‌بێ دكتۆر گوتی: من كوڕی (كازم راوی)م، باوكم بیستبووی له جێگه‌دا كه‌وتوویت، زۆر دڵگران بوو بۆت و دوعای خیری بۆ كردیت و خۆی نه‌یتوانی بێت، منی راسپارد تا له‌جیاتی ئه‌و سه‌رت لێ بده‌م!!
منیش به‌خێر هاتنم كرد و خۆشحاڵی خۆمم ده‌ربڕی به‌هاتنی.
دوای ئه‌وه ئه‌فسه‌ره‌كه گوتی: له‌لایه‌ن (ص، م، ب) صه‌لاحه‌دین موحه‌ممه‌د به‌هادینه‌وه نامه‌تان بۆ ئه‌هات؟
گوتم: نه‌خێر..
گوتی: با..
گوتم: نه‌خێر..
گوتی: راست بڵێ.. ده‌نا سوێندبێ به‌خوا هه‌ڵت ده‌واسم!! بڕوانه، بڕوانه..بۆ لای سه‌رت بڕوانه، كه سه‌رم به‌رزكرده‌وه دیتم قه‌ناره‌یه‌كی چوار قولاپی هه‌ڵواسرابوو، دووباره گوتی: ده‌نا وه‌ڵلاهی وه‌ك به‌ران هه‌ڵت ده‌واسم!!
گوتم: ئاگام له‌نامه نییه..
ئینجا چاوی زه‌ق كرده‌وه، و ده‌ستی كرده قسه‌ی سووك و جنێودان و گوتی: بڵێ، منیش سوێندێكی زۆرم بۆ خوارد و گوتم: ئاگام له نامه نییه..به‌ڵام كاتی خۆی كه بورهان له‌دواین جاردا هات بۆلام گوتی: ئه‌وه له‌ناوچه‌ی خواروو كۆمه‌ڵ ده‌ستیان به‌كار كردووه، و متمانه پێكراوێكیشم متمانه‌ی پێیان هه‌یه.. ئه‌وه نه‌بێ هیچ نازانم.
گوتی: له‌گه‌ڵ (ص.م.ب) دا چۆن كۆمه‌ڵتان دروست كرد؟
گوتم: كۆمه‌ڵی چی و شتی چی؟ من پێم گوتی: له‌دوای ساڵی حه‌فتاو سێ‌وه ئیتر نه‌م دیوه!!
گوتی: ئه‌ی له‌گه‌ڵ دكتۆرا بۆ یه‌كتان نه‌گرت؟
گوتم: یه‌كگرتنی چی؟!
گوتی: چوزانم، دكتۆر ئه‌ڵێ: ئه‌وان له‌به‌ر مه‌سه‌له‌ی كوردایه‌تی و ناوچه‌یی بوون له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا یه‌ك نه‌كه‌وتن!!
گوتم: قسه‌كانی بێ بنج وبناوانن!! چونكه ئه‌و داوای كرد خۆم بڕۆمه ریزیانه‌وه، ئه‌ویش نه‌ك به صه‌راحه‌ت، منیش به‌كینایه داواكه‌یم دایه دواوه..
گوتی: بۆ؟
گوتم: چونكه كاتی خۆی باوكم وه‌سێتی بۆكردم كه نه‌چمه ناو هیچ كۆمه‌ڵێكی سیاسیه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه نه‌چوومه ناو كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌ویشه‌وه..
گوتی: راستی بڵێ..
گوتم: راستم گوتووه.
گوتی: نه.. راستت نه‌وتووه، هه‌ی... جنێوێكی پیسی دا. پاشان بانگی پاسه‌وانه‌كه‌ی كرد و گوتی: حه‌ره‌س، حه‌ره‌س!!
كابرایه‌كی ره‌شتاڵه‌ی لاواز هاته ژووره‌وه‌و گوتی: فه‌رموو گه‌وره‌م!
گوتی: چاوی ببه‌سته و كاره‌باشی لێ قایم بكه!!
گوتم: إنا لله وإنا إلیه را‌جعون، ئیتر چاوی نه‌به‌ستم، به‌ڵام گوتی: ئه‌گه‌ر راست نه‌ڵێیت، وه‌ڵلاهی خێزانه‌كه‌ت دێنین!!
گوتم: هیچ ده‌سه‌ڵاتێكم نییه!!