به‌ره‌و به‌غدا:
له‌چێشته‌نگاوی رۆژی یه‌ک شه‌ممه 22 / 2 /1987 ناوی من وحاجی ره‌شیدیان خوێنده‌وه، خه‌ڵکه‌که وایان ده‌زانی به‌رده‌بین، گه‌ردن ئازاییان له‌ته‌کا کردین، و پیرۆزباییان پێ گوتین، و هه‌ندێ راسپارده‌یان کردین.
پاش نێو سه‌عاتێک ده‌رگایان کرده‌وه، دیسان من وحاجی ره‌شیدیان بانگ کرد، ئێمه‌ش چووینه ده‌رێ، چاویان به‌ستین و که‌له‌پچه‌یان کردین، و له‌ده‌رگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌من بردینیانه ده‌ره‌وه، ئینجا کردینیانه خانه‌ی دووه‌می پیکابێکی شۆفرلێتی سه‌ربه‌تاڵه‌وه، وچاویشیان کردینه‌وه..
پاش ماوه‌یه‌ک پیکابه‌که‌یان به‌ره‌و گه‌ڕه‌کی شۆڕش(عه‌قاری)برد، و خۆی کرد به ئه‌منه سووره‌که‌دا(ئه‌و کاته ئه‌منی ئابووری بوو). که‌مێک وه‌ستاین تا میر منداڵێکی عه‌ره‌بیان هێنایه خوار و له‌په‌نای ئێمه‌دا که‌له‌پچه‌یان له‌ده‌ستی کرد، ئه‌م کوڕه هه‌روه‌ک دوایی باسیان کرد ناوی قاسم و خه‌ڵکی به‌ێره‌بوو، رژێم دوو برای ئیعدام کردبوو، باوکیشی گیرابوو، خۆیشی ویستبووی له‌سنووری کوردستانه‌وه هه‌ڵبێ و بۆ ئێران بڕوات، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌شاره‌زایی له‌نزیک چوارتاوه گرتبوویان. له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ئه‌ویشیان بۆ به‌غدا نارد..
هه‌رسێکمان ده‌ستمان پێکه‌وه به‌سترابوو، نانی به‌یانیمان نه‌خواردبوو که له سلێمانی ده‌رچووین، بۆ نزیکی نیوه‌ڕۆ گه‌یشتینه (توزخورماتو)، گوتمان: برسیمانه، ئه‌وانیش پاره‌یان لێ وه‌رگرتین و نانیان بۆ هێناین.
ئاوات خواستن:
ئه‌وی شایه‌نی باسه ئه‌منه‌کان کاتێ رۆیشتن بۆ نان خواردن ده‌ستیان کردینه‌وه، و کڵاشینکۆفه‌که‌یان به‌دوو مه‌خزه‌نه‌وه له‌ناو پیکابه‌که‌دا جێ هێشتبوو، ئه‌گه‌ر له‌و کاته‌دا ئێمه سایه‌قیمان بزانیایه، زۆر به‌ئاسانی ئه‌مانتوانی ده‌رباز ببین! ئاله‌ویادا ئاواتم بۆ ئه‌وه ده‌خواست لێخوڕینی ترومبێلم بزانیایه!! به‌ڵام ئاوات خواستن تازه چ سوودێکی هه‌یه!! بۆیه من پێم وایه وه‌ک پێویستییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر موسڵمانێ ده‌بێ سایه‌قی بزانێ!!
پاش نان خواردن ئه‌منه‌کان سوار پیکابه‌که بوونه‌وه و ده‌ستیان به‌ستینه‌وه، و رێکه‌وتین، له‌رێگه‌دا خه‌ریک بوو نوێژی نیوه‌ڕۆمان بچێت، بۆیه گوتمان: رێمان ئه‌ده‌ن نوێژه‌که‌ی نیوه‌ڕۆمان بکه‌ین؟
گوتیان داتان نابه‌زێنین!!
گوتمان: قه‌یدی نییه، ئه‌گه‌ر ده‌ستمان بکه‌نه‌وه به‌جل وبه‌رگی خۆمان ته‌یموم ده‌که‌ین، و نوێژی پێ ده‌که‌ین!! نامانه‌وێ دامان به‌زێنن.
ئه‌وانیش ده‌ستی من وحاجی ره‌شیدیان کرده‌وه، و ته‌یه‌مومان کرد و به کورت کردنه‌وه و کۆکردنه‌وه نوێژی عه‌سرو نیوه‌ڕۆمان به‌جێهێنا.. ئیتر تا گه‌یشتینه په‌نای ئاسایشی گشتی که‌له‌پچه‌کانیان نه‌کرده‌وه ده‌ستمان، و هه‌ر پێمان نایه ئه‌و دیو ده‌رگای ئاسایشی گشتییه‌وه چاکه‌ته‌کانی خۆیانیان داکه‌ندو دایان به‌سه‌روچاوی ئێمه‌دا، تا هیچ شتێ نه‌بینین!! بۆ عه‌سرێکی دره‌نگ ئێمه‌یان برده ئه‌وێ، وادیاره کاری تریان پێ سپێررا بوو، چونکه چه‌ندان کاری تریان ئه‌نجام دا، و ئێمه‌یان زۆر دوا خست!!
له ئاسایشی گشتی به‌غدادا:
هه‌روه‌ک باسم کرد بۆ عه‌سرێکی دره‌نگ ئێمه‌یان برده ناو ئاسایشی گشتییه‌وه، له‌وێش لق وچڵ و پۆپی تری زۆری تیایه، ئێمه‌یان بۆ لقێک برد، قاسمه به‌ێراوییه که‌ش بۆلقێکیتر. به‌ڵێ، له‌به‌رده‌م به‌شی قه‌ڵاچۆکردنی کۆنه‌کاری (شعبه مکافحه الرجعیه)( سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌مانه‌ی که تا بینه‌قاقه‌یان له کۆنه کاری‌دا رۆچووه موسڵمانان به کۆنه‌کار داده‌نێن!! ئیسلام کۆنه په‌رستییه به‌ڵام ره‌گه‌ز په‌رستی نه�?امی(العنصرية الجاهلية) کۆنه په‌رستی نییه!! چ ده‌ڵێیت؟ ئه‌مه دنیایه‌و ئه‌وه‌ش ترازووه‌کانیه‌تی، هه‌موو گێڕو له‌نگن!! حه‌ق به‌ناحه‌ق وناحه‌قیش به‌حه‌ق پیشان ده‌دات!! ) دا ئێمه‌یان دابه‌زاند!!
پاشان به‌خانویه‌کی سێ نهۆمدا پله به‌پله سه‌ریان خستین!! بۆ من زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات نه‌بوو، ئاوی زاڵم سه‌ره‌و ژوور ده‌ڕوات!! به‌ده‌سته چه‌پی پله‌کاندا بردینیانه ژووری یارمه‌تی ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ر، یارمه‌تیده‌ر کورته‌باڵایه‌کی ورگ زلی، سمێڵ پانی، مووڕه‌شی، چاوقه‌وی، گیپنی ناوچاو تاڵ بوو، سه‌ره‌تا رووی کرده حاجی ره‌شید و به‌عه‌ره‌بی لێی پرسی، پاشان رووی کرده من و گوتی: ناوت چییه؟
گوتم: حه‌سه‌ن..
گوتی: باوکت.
گوتم: موحه‌ممه‌د ئه‌مین.
گوتی: په‌نجه‌وینی؟
گوتم: به‌ڵێ، پێنجوێنیم..
خۆ شێت نه‌بوویت؟!
له‌ویادا بزه‌یه‌ک گرتمی، له‌به‌ر دووشت: یه‌که‌میان ئه‌وه‌نده دکتۆر عیێام پینجوینی، پینجوینی گوتووه، ئه‌مانه له‌به‌ریان کردووه‌و هه‌ر ناوه‌که‌ی باسکرا ده‌زانێ کێیه‌و کێ نییه!!
دووه‌م شێوه‌ی یارمه‌تیده‌ر له مدیر ئه‌وقافێکی به‌غدامان ده‌چوو. به‌دیتنی ئه‌م ئه‌و رووداوه‌م بیرهاته‌وه!! له‌وانه‌یه بڵێیت ئه‌و رووداوه چی بوو؟
ئه‌ڵێم: له‌وکاته‌دا که له‌به‌غدا بووین، من له‌چه‌ند مزگه‌وتێکدا ئیمام بووم، به‌هۆی زانکۆوه نه‌م ده‌توانی نوێژی عه‌سر ونیوه‌ڕۆ له‌مزگه‌وتا به‌ئیمامه‌ت بکه‌م، چونکه ماڵه‌که‌مان له‌مزگه‌وته‌وه یه‌ک سه‌عات به‌پێ دوور بوو، ترومبێلیشم نه‌بوو، ئه‌وا نه‌م ده‌توانی نوێژی به‌یانیش ئاماده بم!!
منیش له لیستێکدا ناوی ئه‌و نوێژانه‌م نووسیبوو که ئاماده‌یان نه‌بووبوم، له‌گه‌ڵ داخوازییه‌کدا لیسته‌که‌م پێشکه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ره‌ێافه کرد، له داخوازییه‌که‌دا نووسیبووم: داواتان لێده‌که‌م: به‌ئه‌ندازه‌ی به‌شی ئه‌و نوێژانه‌ی له‌مزگه‌وتا حازر نه‌بووم له‌معاشه‌که‌م ببڕن!! با دڵ ئاسووده بم و به‌ئیسراحه‌ت بژیم!!
مدیره‌که بانگی کردمه ژووره‌وه، ماوه‌یه‌ک تێم راما و پاشان گوتی: تۆ تێک نه‌چوویت؟ شێت نه‌بوویت؟!
گوتم: نه‌وه‌ڵلا شێت نه‌بووم، ساق وسه‌لیمم!! بۆچ ئه‌وه‌ت پرسی؟
گوتی: کوڕم! ئه‌گه‌ر شێت نه‌بووبیت چۆن به‌ده‌می خۆت داوا ده‌که‌یت له‌معاشه‌که‌ت ببڕین؟!
گوتم: من معاش وه‌ر ده‌گرم تا له‌مزگه‌وت ئاماده‌بم و پێش نوێژی بۆ خه‌ڵکی بکه‌م، کاتێ له‌وێ ئاماده نه‌بم و پاره‌ی ئه‌وه‌ش وه‌ربگرم ئاماده بووم، به‌لامه‌وه حه‌رامه، و پێم وایه منداڵه‌کانم نانی حه‌رام ده‌خۆن، ئه‌وان تاوانیان چییه من نانی حه‌رامیان ده‌رخوارد بده‌م؟! ئیمانه‌که‌م ده‌مکاته به‌رپرسیارو ئازارم ئه‌دات.. پاشان گوتم: ناهه‌قیشت نییه که‌به‌شێتم بزانی، چونکه پاره خۆشه‌ویسته، به‌ڵام به‌هه‌شت خۆشه‌ویست تره..وه پاره لێبڕین ناخۆشه، به‌ڵام ئاگری جه‌هه‌ننه‌م ناخۆشتره!!
مدیره‌که سه‌رێکی باداو هه‌ناسه‌یه‌کی هه‌ڵکێشاو گوتی: بڕۆ، وه‌ڵلاهی لێت نا بڕم!!
گوتم: ئاخر له‌رۆژی قیامه‌تدا تۆ لێپرسراو ده‌بێت، و تاوانه‌که‌ی له‌ئه‌ستۆتا ده‌بێت! بۆیه من هاتووم و داخوازیم نووسیوه تا له‌و رۆژه‌دا تاوانبار نه‌بم!!
گوتی: بابه‌گیان! بڕۆ، من به‌ر پرس ده‌بم، ده‌ینت به‌ئه‌ستۆم، ده‌ستی ماڵی به گه‌ردنی خۆ‌یا..
کاتێ یارمه‌تیده‌رم بینی، ئه‌و رووداوه‌م بیرکه‌وته‌وه..
# # #
به‌ره‌و زیندانی ته‌نیایی(ئينفيرادي):
لای یارمه‌تیده‌ر هاتینه ده‌ره‌وه، و له‌ژووری چاوه‌ڕوانیدا دایان ناین..چه‌ند که‌سێکی زل و که‌ته و ناوچاوتاڵم بینی، که‌له‌وێ دانیشتبوون، سیخووڕه‌کان ده‌ستیان بۆ به‌رز ده‌کردنه‌وه و سڵاویان لێ ده‌کردن، و به‌وشه‌ی (گه‌وره‌م) قسه‌یان له‌ته‌کا ئه‌کردن، وا دیار بوو قۆمیسه‌ر بوون. به‌دیتنیان ترسمان لێ نیشت، چونکه ئه‌گه‌ر شه‌قیان له‌هه‌رکه‌س هه‌ڵدایه یه‌کاڵایان ده‌کرده‌وه!! یا داریان له‌هه‌رکه‌س بدایه ده‌یان کوشت!!
به یه‌کێکیانم گوت: من نه‌خۆشی گورچیله‌م هه‌یه، زۆر پێویستم به‌ئاوخواردنه‌وه و ئاو ده‌ست هه‌یه..
گوتی: خه‌مت نه‌بێ، ده‌تبه‌نه شوێنێکه‌وه به‌دڵی خۆت بێ، ئاو و ئاوده‌ستی سه‌ربه‌خۆی تیابێ، و ده‌توانی به‌ته‌واوی ئیسراحه‌تی تیا بکه‌یت!!
ئینجا ته‌له‌فوونه‌که‌ی هه‌ڵگرت و گوتی: هه‌له‌و... چۆنی، چاکیت؟! ... سوپاست ده‌که‌م، ئه‌رێ ژووری چۆڵتان هه‌یه؟! ئێ،ئێ، ... ده‌باشه، ژوورێکمان پێویسته... ئیتر ته‌له‌فوونه‌که‌ی دانایه‌وه. له‌و کاته‌دا ژه‌مه نانی ئێواره‌یان دابه‌ش ده‌کرد یه‌کی دووشفته و دوو سه‌موونیان داینێ، و هه‌رله‌وێدا خواردمان!! پاشان ئه‌منێکی بانگ کرد و گوتی: بیان به بۆ ژووره ته‌نیایی(ئینفیرادی)ه‌کان.
ئیتر که‌له‌پچه‌یان له‌ده‌ست کردین و چاویله‌که‌یه‌کی به‌بۆیه‌ی ره‌ش سیواقدراویان له‌چاو کردین، و په‌لیان کێش کردین، و به‌پله‌کاندا بردینیانه خواره‌وه، له‌به‌ر ده‌رگایه‌کدا له‌وبه‌ر شه‌قامه‌که‌وه وه‌ستاندینیان، و له‌ده‌رگایان دا، و ده‌رگا کرایه‌وه.. پۆلیسێکی ئه‌من چه‌ک به‌ده‌ست و به‌جلی سه‌ربازییه‌وه گوتی: چیت ده‌وێ؟
ئه‌منه‌که‌ی له‌ته‌ک ئێمه‌دا بوو نامه‌یه‌کی داێی و گوتی: ئه‌مانه ته‌سلیم ئه‌که‌ین!! خانووه‌که دوو نهۆم بوو، له‌ده‌ره‌وه که‌س هه‌ستی نه‌ده‌کرد ئه‌مه زیندان بێت، و زیندانی ته‌نیاییش، هیچ جۆره پاسه‌وان و یاساوڵێکی به‌ده‌ورا دیار نه‌بوو!!
پۆلیس به‌پلیکانه ته‌سک وباریکه‌کاندا سه‌ری خستین، له‌به‌ر یه‌که‌م ژووری ده‌سته چه‌پدا وه‌ستاندینیان، و ده‌ستیان به‌پشکنینمان کرد، شه‌ست دینارێکم پێ بوو، لێیان نه‌سه‌ندم، ئیتر چی وه‌ره‌قه‌و کاغه‌زمان پێ بوو لێیان سه‌ندین، گۆره‌وی و قه‌مسه‌ڵه و رانک وچۆغه و پشتێن و دارده‌سته ئاسنینه‌که‌یان لێ سه‌ندم، و خستیانه ژوورێکه‌وه و بۆیان هه‌ڵگرتین!! له‌سه‌رمادا ئه‌له‌رزین، خۆشبه‌ختانه بیجامه‌یه‌کم له‌ژێره‌وه له‌پێ کردبوو، ده‌نا هه‌ر ره‌ق ده‌بوومه‌وه!!
گوتم: پیاوی چاک بن! به‌لای که‌مه‌وه قه‌مسه‌ڵه‌که‌م بده‌نه‌وه..
به تووڕه‌ییه‌که‌وه گوتیان: هه‌ر ئه‌وه‌یه قسه‌ی زیاد نه‌که‌یت، و بێده‌نگبیت !! ئیتر وه‌ک کۆیله دایانینه به‌ر و بۆ ژووری ژماره 22 یان بردین..
ژووره‌که‌مان:
ئه‌م ژووره پانی و درێژییه‌که‌ی 2م به 2،5م بوو، به‌لوعه‌ی ئاو و ئاوده‌ستی تیا‌بوو، په‌نجه‌ره‌یه‌کی نیومه‌تری چوارگۆشه‌ی تیا‌بوو، که به‌پلێتێکی ئاسن گیرابوو، و نزیکه‌ی په‌نجا کونی وه‌ک سه‌ره سووزنیان تێکردبوو، له‌دیوی ده‌ره‌وه‌ش نایلۆنێکی تاریکیان به‌روویا دابوو، تا ئه‌گه‌ر که‌سێک ویستی بڕوانێت ئه‌ودیوی لێ دیار نه‌بێت!! ناو ژووره‌که چوار په‌تووی کۆنی رزیوی تیا‌بوو، گوتمان: چه‌ند به‌تانییه‌کی ترمان بده‌نێ، چونکه به‌مانه‌وه حه‌تمه‌ن ئه‌مشه‌و له‌سه‌رمادا ره‌ق ئه‌بینه‌وه..
گوتیان: هه‌ر ئه‌وه‌یه، قسه‌ی زیاد نه‌که‌ن!! ئیتر به‌جێیان هێشتین و به‌سێ قوفڵ ده‌رگاکه‌یان له‌سه‌ر داخستین..
ژووره‌که‌مان زۆر سارد بوو به‌تایبه‌ت ته‌وژمێکی هه‌وایی تیا دروست بووبوو، به‌هۆی ئه‌و هه‌وا کێشه‌وه که له‌سه‌ر دیوی ده‌ره‌وه‌ی سه‌ردیواری ئاوده‌سته‌که‌وه دایان نابوو، له‌سه‌ر دیواره‌که‌وه کونێکی 15 به20 سم هه‌بوو، ئه‌م کونه دیوی ده‌ره‌وه‌ی به‌هه‌وا کێشه‌که گیرابوو، هه‌واکێشه‌که‌مان نه‌ده‌بینی، به‌ڵام زۆر به‌هێز بوو، هه‌وای ساردی زۆر راده‌کێشا، ئه‌وه‌نده‌ی تر ژووره‌که‌ی سارد کردبوو، ئیتر با ویڕه ویڕ و گیڤه گیڤه ناخۆش و قه‌ڵسه‌که‌ی بوه‌ستێ..
ده‌رگای ژووره‌که ده‌لاقه‌یه‌کی 20 به 20 سم تیا‌بوو، له‌دیوی ده‌ره‌وه ده‌رچه‌یه‌کیان بۆ کردبوو، به‌سورگی له‌ودیوه داده‌خرا، ئه‌گه‌ر نانێکیان بهێنایه ئه‌و ده‌رچه‌یان ده‌کرده‌وه و گورج دایان ده‌خسته‌وه. گڵۆپێکی نیونی سپی بازنه‌یی به‌بنمیچی ژووره‌که دا هه‌ڵواسرابوو، شه‌و و رۆژ له‌گه‌ڵ هه‌وا کێشه‌که‌دا کاریان ده‌کرد..ئیتر له‌و ژووره‌دا ته‌نانه‌ت ئاسمانیشمان لێ دیار نه‌بوو..یه‌کی په‌توویه‌کمان را خست و په‌توویه‌کی رزیویشمان به‌خۆمانا دا..
له‌ته‌ک حاجی ره‌شیدا باسی ئه‌وه‌مان ده‌کرد: تۆ بڵێی ئه‌م شه‌و ره‌ق نه‌بینه‌وه؟! له‌و کاته‌دا ته‌قه‌ی قوفڵه‌کان هات، و ده‌رگا کرایه‌وه، زۆر به نانه‌جیبانه گوتیان: یه‌ڵلا هه‌ستن، که‌له‌پچه‌یان له‌ده‌ستی حاجی کرد، منیش شه‌ل بووم ئه‌گه‌ر که‌له‌پچه له‌ده‌ستمابوایه به‌باشی نه‌م ئه‌توانی بڕۆم و گۆچانه‌که به‌ده‌سته‌وه بگرم، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نیا عه‌ینه‌که ره‌شه‌که‌یان کرده چاوم، و بردینیانه‌وه بۆ خانووه سێ نهۆمه‌که‌ی ئه‌وبه‌ر و به پله‌کاندا سه‌رکه‌وتین، و له‌په‌نای ژووری چاوه‌ڕوانیدا جامخانه‌یه‌ک هه‌بوو، له‌و دیو جامخانه‌که‌وه راڕه‌وێکی دوور و درێژ هه‌بوو، له‌ناوه‌ڕاستا به ده‌رگایه‌کی جامخانه‌یی کرابووه دووبه‌ش، له‌به‌شی دووه‌مدا بۆری سێ ئینجی له‌م به‌رو ئه‌وبه‌ری راڕه‌وه‌که‌وه راکێشرابوو، له‌ماوه‌ی هه‌ر مه‌ترێکا قوفڵێکی ئاسنی پێوه جۆش درابوو، هه‌ندێ که‌سم بینی له‌وناوه‌دا به چاو به‌ستراوه‌یی که‌وتبوون ، و که‌له‌پچه‌که‌ی ده‌ستیان به‌و قوفڵانه‌وه به‌سترابوه‌وه.