حاڵی زیندانییه‌کان:
ئه‌مه حاڵی دانیشتوانی ناو ئه‌و ژوورانه بوو، به‌ڵام خۆ وه‌زعی ژووره‌کان - به‌شێوه‌یه‌کی دڵته‌زێن - له‌سه‌ر ده‌روونی خه‌ڵکه‌که زۆر کاریگه‌ر تربوو..
بۆ نموونه: ێابوونی ده‌ست شۆرین، یا جل شۆرین یاتایتی تیا نه‌بوو، چێشتمان ده‌کرده کاسه‌ی ماسته‌وه، کاسه‌ی ماسته‌کان که‌نانی تیا نه‌ده‌خورا، به‌ئاوێکی سارد ده‌شۆررا، له‌به‌ر ئه‌وه چه‌ورییه‌که‌ی هه‌روه‌ک خۆی پێوه ده‌مایه‌وه!!
مه‌گه‌ر یه‌کێک لێی بقه‌ومایه ده‌نا که‌س نه‌ی ئه‌وێرا خۆی بشۆرێ، چونکه ئاوی گه‌رم نه‌بوو، ئاوه سارده‌که‌ش چڵکی لانه‌ده‌برد، جل و به‌رگ نه‌ده‌شۆررا، ئه‌گه‌ر به‌ئاوه سارده‌که‌ش بشۆرایه، چلکه‌که‌ی هه‌روه‌ک خۆی پێوه ده‌مایه‌وه، بۆیه ئه‌سپێ و مۆریانه‌یه‌کی زۆری تیا په‌یدا بووبوو، باوه‌ڕتان هه‌بێ شه‌وانه پێش خه‌وتن ئیش و کارمان ته‌نیا سپێ دۆزین بوو، ئه‌گه‌ر ئێمه شه‌وانه پێش خه‌وتن بیست یا زیاتر ئه‌سپێمان بکوشتایه، بۆ سبه‌ی شه‌و زیاتر نه‌بوایه که‌متر نه‌ده‌بوو!! زۆرم پێ سه‌یر بوو چونکه له ژیانمدا شتی وام نه دیبوو، نه بیستبوو..
به‌رسمێڵکردن وریش تاشین وسه‌ر چاکردن وبن باڵ پاک کردنه‌وه نه‌بوو، شانه نه‌بوو قژی پێ دابهێنرێ، هه‌روه‌ک گوتم: سابون نه‌بوو ده‌موچاوی پێ بشۆررێ، ئه‌وخه‌ڵکه هه‌مووی گژن و قژن وچڵکن بوون، بووبوینه عیبره‌تێک بۆ خۆمان!!
سه‌رمان ئه‌وه‌ند هه‌ڵکڕاندبوو، کڕێشی سپی هه‌ڵدابوو، ملیوان ویه‌خه‌ی کراس وچۆغه له‌چڵکا بریقه‌ی ده‌دایه‌وه!! زیاد له‌وه سه‌رمای ژووره‌کان بێنه‌ره پێشچاوی خۆت، بزانه له‌کۆتایی مانگی یه‌ک و سه‌ره‌تای مانگی دوو له‌سلێمانیا ده‌بێ چ سه‌رمایه‌ک بووبێ؟! ئه‌و ژوورانه‌ش به‌ڕه و مافووریان تیا رانه‌خرابێ، و سۆپایان تیا دا نه‌نرابێ.. زیاد له‌وه ناوبه‌ناو پانکه‌ی ژووره‌کانیان لێ ده‌کردینه‌وه، تا زیاتر سه‌رمامان ببێ!! هه‌موو هاوارمان لێ به‌رز ده‌بووه‌وه، ئینجا ده‌یان کوژانده‌وه..ئه‌مه حاڵمان بوو له‌و ژوورانه‌دا.
خۆ ئه‌گه‌ر باسی خواردنت بۆ بکه‌م سه‌رسام ده‌بیت، له‌شه‌و و رۆژێکدا سێ سه‌موونی باریکه‌له‌ی کاره‌باییان ئه‌داینێ، پڕ کاسه‌ی ماستێک چێشتمان هه‌بوو، به دوو که‌س کاسه‌یه‌ک ماستیان ئه‌داینێ، به‌قه‌ده‌ر نیوه‌ی به‌شی که‌روێشکێ گێزه‌ریان ئه‌داینێ، ئێواران به دووکه‌س پڕ کاسه‌ی ماستێ شله‌و خۆرشتیان ده‌داینێ. هه‌ر هه‌فته‌ی جارێک هێلکه‌یه‌کیان بۆ ده‌هێناین!! په‌نیرێکی 110گرامی بۆ دووکه‌س بوو!! به‌ڵێ، ئه‌وه خواردنه‌که‌مان بوو..
ده‌رسی شه‌وانه:
له‌م ژووره‌دا کردبوومه عاده‌ت شه‌وانه دوایئه‌وه که نوێژی عیشامان به‌کۆمه‌ڵ ده‌کرد، باسێکم داده‌مه‌زراند، یا باسی ژیانی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ، یا ژیانی هاوه‌ڵه‌کانی یاباسێکی شه‌رعی(فیقهی)م بۆ ده‌کردن، یاوه‌ڵامی پرسیارێکم ئه‌دانه‌وه، یا گومانێکیانم له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه بۆ روون ده‌کردنه‌وه..
کاتێ ده‌مویست قسه بکه‌م یه‌ک دوو کۆکه‌م ده‌کرد، ده‌یان گوت: بێ زه‌حمه‌ت بێده‌نگی، مامۆستا قسه‌مان بۆ ده‌کات.. که‌ده‌ستم به‌قسه ده‌کرد ته‌نیا ورته‌یه‌کیان لێنه‌ده‌هات، ئه‌وه‌ند به حه‌زه‌وه گوێیان ده‌گرت!!
حاجی ره‌شیدیش ناوبه‌ناو باسی پیاوانی پێشین و پیرانی ته‌ریقه‌تی ده‌کرد، به‌زۆری باسی لێزانی و رێز و گه‌وره‌یی شێخ عوسمانی نه‌قشبه‌ندی ده‌کرد، هه‌رگیز نه‌م ده‌ویست په‌رچی قسه‌کانی بده‌مه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه ته‌ماحی کردبوه خۆیشم بم کات به سۆ�?ی..له‌م باره‌وه زۆر هه‌ته‌ری کرد..
منیش گوتم: کاک حاجی! من باوه‌ڕم به وه‌لی و پیاوچاک هه‌یه، و خوایش له قورئانا باسی وه‌لی و پیاوچاکان ده‌کات که: له‌رۆژیکا خه‌ڵکی ده‌ترسن و خه‌مبار و په‌رێشانن، ئه‌ولیاکانی خوا نه‌ترسیان هه‌یه‌و نه‌خه‌م. ده‌مێنێته‌وه دیاری کردنی وه‌لی، کێ وه‌لییه؟ خه‌ڵکی له‌م دیاریکردنه‌دا راو بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه، من له‌م دیاریکردنه‌دا ئه‌وه‌م پێ په‌سه‌نده که شه‌رع دیاری ده‌کات، له‌نه‌زه‌ری شه‌رعه‌وه وه‌لی و پیاوچاک که‌سێکه گوناهی که‌بیره‌ی نه‌بێو له‌سه‌ر گوناهی بچووکیش به‌رده‌وام نه‌بێ..
له‌م روانگه‌وه ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌رماڵی به‌سه‌ر ئاوه‌وه بگه‌ڕێت، و به‌باڵی خۆی به ئاسمانا ب�?ڕێت، به‌ڵام کرده‌وه‌کانی پێچه‌انه‌ی شه‌رعی خوابێ ئه‌وه به�?اسق حسێب ده‌کرێ، نه‌ک به‌وه‌لی و پیاوچاک..
ئه‌و هیندۆسه‌ی به‌سه‌ر پشکۆی سوورا به‌پێی پێ خاوس ده‌سووڕێته‌وه، یا ئه‌و بووداییه‌ی سیخ ده‌کات به ورگی خۆ‌یا و هیچی لێ نایه‌ت و دوایش شوێنه‌که‌ی دیار نییه، تۆ به‌وه‌لی و پیاو چاکی نازانی؟! به‌ڵام هیچ دوور نییه ده‌ور و به‌ری خۆی به‌پێی بۆ چوونی خۆیان به پیاوچاکی بزانن..
ئێمه بۆمان نییه نه‌زه‌ری شه‌خسی خۆمان به‌سه‌ر که‌سا بسه‌پێنین، به‌ڵام ئه‌بێ که‌باوه‌ڕمان به‌شه‌رع بوو شوێنی بکه‌وین، هه‌رکه‌سێکیش هه‌ر نه‌زه‌رێکی هه‌یه با هه‌یبێ، ئازاده له‌بیر و بۆچوونیا، گرنگ ئه‌وه‌یه خۆمان شوێن شه‌رع بکه‌وین و نه‌زه‌ری شه‌رعیش روون بکه‌ینه‌وه. ده‌نا هه‌رکه‌سێک بگری له‌باره‌ی وه‌لییه‌وه بۆ چوونێکی تایبه‌تی هه‌یه..
له‌سه‌ره‌مه‌رگا لێی قه‌وماوه:
گوتم: با رووداوێکی سه‌یرت بۆ بگێڕمه‌وه..
گوتی: فه‌رموو..
گوتم: کابرایه‌ک هه‌بوو باوکی موریدی شیخێکی ناوداری ناوچه‌که بوو، باخه‌وان رۆژێک رێی ده‌که‌وێته لای شێخ و له‌ناو چۆن وچاکییه‌که‌دا شێخ هه‌واڵی باوکی لێ ده‌پرسێ و ئه‌ڵێ: حه‌مه‌گیان! باوکت چۆنه؟!
ئه‌ویش ئه‌ڵێ: قوربان! هه‌واڵی باوکم ئه‌پرسی؟
ئه‌ڵێ: به‌ڵێ.
حه‌مه‌یش ئه‌ڵێ: ئه‌ی قوڕ به‌سه‌رم قوربان! وه‌ڵلا باوکم له جه‌هه‌ننه‌مدایه!!
شێخ‌یش به‌سه‌رسامییه‌که‌وه ئه‌ڵی: کوڕم بۆچ وا ئه‌ڵێیت؟
ئه‌ویش ئه‌لێ: قوربان! چۆن وا نه‌ڵێم؟ باوکم به‌ته‌مای ئێوه‌بوو له‌سه‌ره‌مه‌رگا ئاگاتان لێی بێ و نه‌یه‌ڵن له‌سه‌ره‌مه‌رگا شه‌یتان زه‌فه‌ری پێ ببات، وای ده‌زانی ئێوه ئاگاتان له‌هه‌موو شتێکه!! که‌چی باوکم سیی ساڵه عه‌مری خوای کردووه، ئێستا تۆ هه‌واڵی ئه‌پرسی و ئه‌ڵێیت باوکت چۆنه؟! بۆیه ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ئاوا ئاگاتان لێی بووبێ شه‌یتان ئیمانه‌که‌ی لێ سه‌ندووه و به‌کا�?ری مردووه!!
حاجی ره‌شید بزه‌یه‌ک گرتی و گوتی: ده‌زانم ناوی چییه‌و شێخه‌که‌یش کێیه..
گوتم: ئه‌وه گرنگ نییه بزانی کێیه یا کێ نییه. به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه بزانین هه‌رکه‌س له‌حه‌نای خۆیه‌وه شێخی خۆی به‌شێخێکی کامڵ و ته‌واو ده‌زانێ.. ئه‌گه‌ر ئینشائه‌ڵلا به‌ربووین ده‌چین سه‌رێکی لێ ده‌ده‌ین و زیاره‌تێکی ده‌که‌ین..
له‌و ماوه‌دا ئه‌وانه‌ی شک و گومانیانم نه‌ده‌هێشت و روویان ده‌کرده نوێژکردن ئه‌و هه‌وڵی ده‌دا بیانکات به‌سۆفی، به‌ڵام من هێچ که‌سێکم لێ په‌شیمان نه‌ده‌کرده‌وه و له دژیشی قسه‌م نه‌ده‌کرد. له‌به‌ر ئه‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا دڵمان له‌یه‌کتر نه‌یه‌شا..
خۆ بووراندنه‌وه:
له‌ناو ژووره‌که‌دا دو کوڕی خه‌ڵکی کانیسکانمان له‌ته‌کا بوو، ئه‌مانه برابوون یه‌کێکیان ناوی (موحه‌ممه‌د) و ئه‌وی تریان ناوی (رۆژ) بوو. ئه‌مانه کوڕی وه‌ستا کریمی قه‌ساب بوون، موحه‌ممه‌د هه‌ژده‌و رۆژیش شانزه ساڵ بوو. رۆژ هێشتا مووی لێ نه‌هاتبوو، پاکی و به‌رائه‌تی پێوه دیاربوو، ئینسان که ده‌یبینی به‌زه‌یی پیایا ده‌هاته‌وه..
ئه‌م دوانه له‌ژووری ئه‌شکه‌نجه‌دا هه‌ڵیان واسیبون، و کاره‌بایان لێ به‌ستبوون، له‌پاش هه‌ڵواسینه‌که‌وه موحه‌ممه‌د ده‌ستی له‌کار که‌وتبوو، هێشتا چاک نه‌بووبوه‌وه، به‌ڵام رۆژ ده‌ستی له‌کار نه‌که‌وتبوو، لێم پرسین: چۆنه وا رۆژ ده‌ستی له‌کار نه‌که‌وتووه و تۆ ده‌ستت له‌کار که‌وتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌و له‌تۆ قه‌ڵه‌و تره؟!
رۆژ وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی: مامۆستا! له‌کاتی هه‌ڵواسینه‌که‌دا پێش ئه‌وه‌ی مێزه‌که له‌ژێر پێم بێننه ده‌رێخۆمم به‌توندی به‌رزکرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه که‌مێزه‌که‌یان لابرد قورسایی زۆر نه‌که‌وته سه‌ر شان وباڵم!!ئینجا ده‌ستم کرد به قیژه قیژ و هاوارکردن و به‌ده‌م هاواره‌که‌وه جنێوم ده‌دا!! زۆری پێ نه‌چوو خۆم له‌قسه‌کردن خست و ملی خۆم لارکرده‌وه، وام پیشان دا که له‌هۆش چووم و بووراومه‌ته‌وه!! که‌به‌وجۆره وه‌زعه‌که‌ی منیان دی له‌وه ترسان شتێکم به‌سه‌ر هاتبێ..
گوتیان: دای بگرنه خواره‌وه..
منیش هیچ خۆم نه‌جووڵانه‌وه، دایان گرتم و بردمیانه ده‌ره‌وه، له‌به‌ر هه‌وا سارده‌که دایان نام.. ئاویان له‌سه‌رو چاوم پژاند..خۆم دا نه‌چڵه‌کاند.. دوو سێ زلله‌یان لێدام.. هه‌ر خۆم نه‌جووڵانده‌وه، وه‌ک ئه‌وه ئاگام هه‌ر له‌دنیا نه‌بێت!! وه‌ڵلا ئیتر هێنامیانه‌وه، و له‌وکاته‌وه ئیتر نه‌یان بردووم بۆ ئه‌شکه‌نجه و ئازاردان..)
له‌دڵی خۆما گوتم: ئه‌مه‌ش ده‌رزێکی چاکه، ئه‌گه‌ر ئینسان بتوانێ له‌کاتی هه‌ڵواسینه‌که‌دا خۆی ببورێنێته‌وه..
ئه‌م دوو برایه‌ش له‌ته‌کمانا نۆێژیان به کۆمه‌ڵ ده‌کرد..
نوێژی کۆمه‌ڵ:
له‌م ژووری ژماره یه‌که‌دا ژماره‌مان ده‌گه‌یشته چل وپێنچ که‌س، هه‌ندێکیان گومان و دوو دڵیان له‌باره‌ی ئاینه‌وه هه‌بوو، پاش ئه‌وه که له‌لوت�?ی خواوه گومانه‌کانیان بۆ لا ده‌برا ده‌ستیان به‌نوێژ ده‌کرد، ئه‌و ژووره چل وپێنچ که‌سییه – به�?ه‌زلی خوا- ته‌نیا دوو که‌سی تیامابوو نوێژ نه‌کات، ئه‌ویش یه‌کێکیان سه‌رپه‌نجه‌کانی قرتا بوو، تاره‌تی بۆ نه‌ده‌گیرا ودڵیشی ئاوی نه‌ده‌خوارده‌وه به‌و جۆره نوێژه‌کانی بکات.. ئه‌وی تریشیان له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا هه‌ردوو باڵی له‌کار که‌وتبوو!! ئیتر ئه‌وانی تر هه‌موو پێکه‌وه نوێژمان به‌کۆمه‌ڵ ده‌کرد، هه‌روه‌ک گوتم: من عیشاو به‌یانیان پێش نوێژبووم، حاجی ره‌شیدیش سێ �?ه‌رزه‌که‌ی تر..
بێ ئارامی هاوه‌ڵه‌که‌م:
پێش ئه‌وه‌ی ئێمه ببرێین بۆ به‌غدا براده‌رانی ده‌ربه‌ندی و که‌لاری و حه‌وت خه‌له‌کانییه‌کان و سێکه‌سی تریش به‌ر بوون و رۆیشتنه ده‌ره‌وه..
ناو به‌ناو هاوه‌ڵه‌که‌م له‌ژێر پاڵه په‌ستۆی حاڵه‌ته ناخۆشه‌کانی ناو زیندانا، ده‌ڕووخا و ره‌ش بین ده‌بوو، قسه‌ی وای ده‌کرد بۆ موسڵمانی ساده‌ش نه‌ده‌شیا، چ جای سالیکانی ته‌ریقه‌ت و رێڕه‌وانی رێی خۆ بۆخوا پاڵاوتن..منیش دڵخۆشیم ئه‌دایه‌وه و وره‌م به‌رز ده‌کرده‌وه..
ده‌یگوت: ئاخر بۆ ده‌بێ من بگیرێم؟! من چیم کردووه؟! خوایه تۆ چۆن قبووڵی ده‌که‌یت، من له‌جیاتی یه‌کێکی تر بگیرێم؟!
منیش ده‌مگوت: برام! راسته گرتنه‌که‌ت نا هه‌قییه، و خوایش پێی رازی نییه، به‌ڵام تۆ ده‌بێ ئاگات له‌خۆت بێ، و قسه‌یه‌کی وا نه‌که‌یت خوات لێ بڕه‌نجێ.. تۆ ئامۆژگاری خه‌ڵک ده‌که‌یت، ئه‌و خه‌ڵکه‌ش چاوت لێ ده‌که‌ن، کارێکی وا مه‌که دوژمن پێی دڵخۆش بێت، ده‌بێ تۆ نیشانه‌ی ئارامی وخۆ گرتن بیت..
چه‌ندان که‌سی تر ناویان حه‌مه ره‌شیده، و مامۆستای سه‌ره‌تاییشن، بۆ ئه‌وانیان نه‌هێناوه و تۆیان هێناوه؟ چونکه ئه‌وان نۆێژ ناکه‌ن و رۆژوو ناگرن، ئه‌مه وا ده‌گه‌یه‌نێ ئه‌و که‌سه‌ی تۆ له‌جیاتی گیراویت پیاوێکی موسڵمان ونوێژکه‌ر بووه، که‌وابوو تۆ له‌سه‌ر نوێژ و رۆژوو گیراویت..
ئه‌مه‌ش ئیبتیلاو تاقیکردنه‌وه‌یه، پیاو ده‌بێ کارێکی وا‌بکات له‌تاقیکردنه‌وه‌که‌دا – ئینشا ئه‌ڵلا – ده‌ربچێت.. قورئان ده‌فه‌رموێ: ( به شتێ له ترس و برسیه‌تی و له‌ناوچوون و که‌می ماڵ و گیان و به‌رو بووم تاقیتان ده‌که‌ینه‌وه، به‌ڵام مژده بده به‌و خۆگرانه‌ی کاتێ ناڕه‌حه‌تییه‌کیان تووش ده‌بێ ده‌ڵێن: ئێمه موڵکی خواین و بۆلای ئه‌ویش ئه‌گه‌ڕیینه‌وه. ئه‌وانه خوا ێڵاوات له‌دیاریان ده‌دات و ره‌حمه‌تی خۆی به‌سه‌ریانا ده‌ڕێژێ، ئه‌وانه که‌سانێکن رێی راستیان پیشان دراوه..)
" وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنْفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ (155) الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ (156) أُولَئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ "(سورة البقرة/155- 157.) ئێمه‌ش ده‌بێ ئینشائه‌ڵلا له‌و که‌سانه بین و نه‌ڕووخێین..
ده‌یگوت: مامۆستا! به‌خوا من وه‌ک تۆم لێنایه‌ت!! من ئینسانم و لاوازم و قابیلی ئه‌وه‌م ئه‌م حاڵه‌ته رووم تێبکات و به‌رگه نه‌گرم..
ده‌مگوت: راسته ئێمه ئینسانین و لاوازی روومان تێده‌کات، به‌ڵام ده‌بێ به پاداشتی خوایی دڵخۆشی خۆمان بده‌ینه‌وه.. کاکه‌گیان! به‌س نییه ئێمه له‌سه‌ر بێ ره‌وشتی و خراپه‌کاری نه‌گیراوین، به‌زه‌ییت به‌داماوی وادا بێته‌وه که‌له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی دژ به‌دینی خوا ده‌گیرێ، ئه‌وه حاڵه‌که‌یه‌تی له دنیادا و له‌قیامه‌تیشا ئاگری به‌سوێی جه‌هه‌ننه‌م..به‌س نییه تۆ له‌سه‌ر کو�?رو له‌پێناوی شیتانا نه‌گیراوی؟!
ئینجا ده‌که‌وته‌وه زه‌وق و پێکه‌نین و دوعای خێری بۆ ده‌کردم..
# # #