خۆزگه‌م به‌خۆت:
کوڕێکی که‌لاری( له سه‌فه‌ره‌که‌ی سالی 2002دا بۆ کوردستان ئه‌م کوڕه که‌لارییه‌م بینییه‌وه، له به‌یانی رۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ی 14/4/2002دا لای بڕێز ئه‌مینداری گشتی دانیشتبووم، نامه‌یه‌کیان دایه ده‌ستم، دیتم نوسراوه له‌حه‌سه‌ن ئاواره‌ی خه‌ڵکی که‌لاره‌وه، که له 1987 دا له زیندانی سلێمانی له‌ته‌کتا بووه ده‌یه‌وێبت بینێ. له مامۆستا‌م پرسی: ئایا جه‌نابت ئه‌یناسی؟
گوتی: نه‌خێر.
گوتم: ئه‌مه خۆ حه‌سه‌ن ئاواره‌که‌ی ده‌ربه‌ندیخان نییه؟
گوتی: نه‌خێر، ئه‌مه له‌وه ده‌چێ پارتیبێ و ئاواره بووبێ و‌ئێستا لێره‌بێ. گوتی: بڕۆره هۆڵه‌که‌وه و له‌ته‌کیا دابنیشه.
که‌رۆیشتمه ده‌ره‌وه دیمه‌نێکی دڵته‌زێنم دی، ئینسانێکی حافز هه‌ردووچاوی نه‌ماوه، هه‌ردوده‌ستی له‌مه‌چه‌کیا قرتاوه، و له‌گه‌ڵ پیره ژنێکدایه، به‌خێر هاتنم لێکردن و فه‌رمووم لێکردن بۆ هۆڵه‌که، له‌وێ دانیشتین و که‌وتینه قسه کردن و گوتی: مامۆستا! پاش ئه‌وه‌ی که له‌زیندان به‌ر بووین، من هه‌ر به‌شوێن جه‌نابتا ده‌گه‌ڕام، به‌ڵام بێ سوود بوو، نه‌م ده‌زانی چۆن بت دۆزمه‌وه؟! قسه‌ی شه‌وانه‌ی ناو زیندانه‌که شوێنه‌وارێکی گه‌وره‌ی له‌مندا دروست کردبوو.. له‌بیرته له‌هۆڵه‌که‌ی زیندانی ئه‌منی سلێمانی پێکه‌وه بووین؟ حه‌مه حاێلیت له بیره؟ له بیرته حاجی ره‌شیدێکی سۆفیت له‌ته‌کدا بوو، هه‌میشه له ترسا ده‌گریا و تۆیش دڵخۆشیت ده‌دایه‌وه؟ له‌بیرته باسی قه‌په سێوه‌که‌ی باوکی ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه‌ت بۆکردین؟
گوتم: هه‌مو ئه‌مانه‌م دێته‌وه یاد به‌ڵام وێنه‌ی جه‌نابتم بیر ناکه‌وێته‌وه، ناهه‌قم مه‌گره پیر بووم!!
گوتی به‌دایکی: بيێزه‌حمه‌ت ئه‌و وێنه‌یه له‌باخه‌ڵما ده‌ربێنه که ده رۆژ پێش ئه‌وه‌ی بگیرێم گرتوومه. دایکیشی وێنه‌که‌ی ده‌رهێنا، که‌پیشانی دام یه‌کسه‌ر هاته‌وه پێشچاوم، ئه‌مه ئه‌و لاوه‌یه که‌له‌ته‌ک لاوه ده‌ربه‌ندییه‌که‌دا شه‌وانه ده‌هاتن بۆ گويێ گرتن له‌باسه‌کان.. کوڕێکی جوانی، بيێ ریش وسمێڵ، ده‌موچاو پان، هه‌ستام بێ ئیختیار ده‌ستم کرده ملی و باوه‌شم پیاکرد و ئه‌ملاولام ماچ کرد، وچاوم پڕبوو له فرمێسک، و گوتم: برا! ئه‌وه بۆچ وات پێ هاتووه؟
گوتی: ئه‌وه حیکایه‌ته‌که‌ی دووره، کاتێکی تر ئینشائه‌ڵلا بۆت باس ده‌که‌م.
گوتم: چۆنت زانی که من هاتووم؟ گوتی: دوێنێ رادیۆی ده‌نگی یه‌کگرتووم کرده‌وه، چاوپێکه‌وتنێکی ساز دابوو، له وتووێژ‌و قسه‌کانه‌وه هه‌ستم کرد ئه‌م ده‌نگه له‌ده‌نگی مامۆستا حه‌سه‌ن پێنجوێنی ده‌چێت، گوێم لێگرت تا ته‌واو بوو، له کۆتاییدا پێشکه‌شکه‌ری به‌رنامه‌که گوتی: زۆر سوپاسی مامۆستا حه‌سه‌ن پێنجوینی ده‌که‌ین بۆ ئه‌م چاو پێکه‌وتنه‌ی.. ئیتر به‌ته‌واوی بۆم روون بووه‌وه که جه‌نابت هاتوویت بۆ هه‌ولێر. ته‌له‌فونم بۆ رادیۆ کرد و هه‌واڵی ئێوه‌م پرسی، گوتیان: له‌وانه‌یه سبه‌ینێ له مه‌کته‌ب سیاسی بێت، ئیتر منیش ترومبێلم گرت و هاتم بۆ لات.دایکیشی گوتی: وه‌ڵلا مامۆستا! ئه‌م شه‌و له‌خۆشی تۆ خه‌وی لێنه‌که‌وتووه. هه‌ر باسی ده‌کرد وباسی ده‌کرد.
ئه‌م کاک حه‌سه‌نه ئیمانێکی زۆر قایم و پته‌وی بۆ دروست ببو، رازی به قه‌زای خوا، شاعیر و ئه‌دیب، وریا‌و بلیمه‌ت، زۆر به عیززه‌ت و به‌هیممه‌ت بوو، نزیکه‌ی پێنچ سه‌د دینارێک له‌باخه‌ڵمدا هه‌بوو، هه‌ستام کردم به گیرفانیا، وه‌ری نه‌گرت و دایه‌وه به‌سه‌رما، و گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ت لێ وه‌ربگرم ئیتر یه‌عنی نابێ جارێکی تر بت بینمه‌وه، هه‌رچی هه‌وڵم دا وه‌ری نه‌گرت. ده ئه‌وه‌نده‌ی تر گه‌وره بوو له پێش چاوم. )و یه‌کێکی ده‌ربه‌ندی له‌ناو زیندانییه‌کانا زۆر هۆگرم بوون، ئه‌م دوانه له‌پۆلی پێنجه‌می ئاماده‌ییدا بوون، هه‌ردوویان پێکه‌وه له‌و په‌ڕی هۆڵه‌که‌دا بوون، شه‌وانه ده‌هاتن گوێیان له باسه ئاینییه‌کان ده‌گرت، و هه‌مووگیانیان ده‌کرده گوێ..
لاوه ده‌ربه‌ندیخانییه‌که ناوی عوسمانی مه‌لا غه‌فوور بوو، گوتی: مامۆستا من یه‌ک دوو کتێبی تۆم خوێندۆته‌وه.
گوتم: کاکه گیان! له‌سه‌ر چی گیراوی؟
گوتی: ( مامۆستا! رووم نییه بێژم له‌سه‌ر چی گیراوم!! خۆزگه‌م به‌خۆت به‌س نییه تۆ رووت هه‌یه و ده‌ڵێیت: له‌سه‌ر ئیسلام گیراوم..کاتی خۆی باوکم ئه‌ندامی یه‌کێ له‌وحیزبانه‌ی ده‌ربه‌ند بووه، منیش له‌سه‌ر ئه‌وه گیراوم که گوایا له‌وحیزبه‌م.. به‌ڵام به‌خوا له‌وحیزبه‌دا نیم !!
گوتم: ئه‌ی چۆن گیراوی؟
گوتی: یه‌کێ له‌ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه له ده‌ربه‌ندا زۆر له‌ته‌کما خه‌ریک بوو، بۆ ناو ئه‌وحیزبه‌ی رام بکێشێ، به‌ڵام نه‌بووم.. ئیتر نه‌مزانی ئه‌مه هه‌م له‌وحیزبه‌یه، و هه‌م جاسووس!! بۆخۆی له‌ژێره‌وه خه‌به‌ری لێدابووم که من له‌وحیزبه‌دام!!
وا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌وه گیراوم، هه‌رچه‌ند لێیان دام و فه‌لاقه‌یان کردم هه‌رگوتوومه وه‌ڵلاهی من له‌و حیزبه‌دا نیم، و حه‌زیشم لێی نییه، به‌ڵام ته‌نیا فڵانه‌که‌س رقیه‌تی لێم و دوژمنایه‌تی له‌ته‌کما هه‌یه، بۆیه خه‌به‌ری لێداوم، که‌ناوی زه‌لامه‌که‌م برد، ئیتر وازیان لێ هێنام!! چونکه زانییان که راست ده‌که‌م. ( که رۆیشتمه‌وه کوردستان له‌مانگی پێنج‌دا ده‌عوه‌ت کرام بۆ مه‌ڵبه‌ندی که‌رکووکی یه‌کگرتووی ئیسلامی له ده‌ربه‌ندیخان.. له‌یه‌کێک له دامه‌زراوه ئیسلامییه‌کاندا ئه‌م براده‌ره‌م بینییه‌وه‌و خۆی پێ ناساندم و گوتی: مامۆستا من عوسمانی مه‌لا غه‌فوور م ئه‌و کوڕه ده‌ربه‌ندییه‌م که له‌زیندانا پێکه‌وه بووین. ئای چه‌ند به‌دیتنی شاد و دڵخۆش بووم، که - سوپاس بۆخوا - بووه‌ته موسڵمانێکی ته‌واو مولته‌زیم و په‌یامدار ببوه ئه‌ندام لقی یه‌کگرتوو!!.
ئه‌وه‌ی له‌وباسه‌دا پیم سه‌یربێ ئه‌وه‌یه: چۆن که‌سێک خۆی به‌خاوه‌نی بیر‌و باوه‌ڕ بزانێ جاسووسی بۆ دوژمنه‌که‌ی ده‌کات؟
ئه‌گه‌ر یه‌کێک نه‌هاته ناو کۆمه‌ڵه‌که‌ی و به‌بیرو بۆچوونی رازی نه‌بوو، چۆن به‌ناوی بیر‌و باوه‌ڕه‌که‌ی خۆیه‌وه به‌گرتی بدات و به‌گه‌وره‌ترین دوژمنی بناسێنێ؟! )
هاوه‌ڵی خراپ:
شه‌وێ له‌ته‌ک مام حسێندا به‌ناو راڕه‌وی هۆڵه‌که‌دا پیاسه‌مان ده‌کرد، من باسی هاوه‌ڵی خراپم بۆ ده‌کرد، که‌چه‌ند زیانی بۆ ئینسان هه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆی بزانێ!!
ئه‌ویش گوتی: زۆر راسته، هاوڕێ له ژیانی مرۆڤا ده‌ورێکی گرنگی هه‌یه، به‌چاک و به‌خراپ، ئینجا هه‌ندێ به‌سه‌رهاتی له ژیانی خۆ‌یا گێڕایه‌وه و گوتی: من گه‌نج بووم، زۆر ئه‌هلی زه‌وق بووم، به‌ڵام له‌ژیانمدا به‌نه‌خوێنی حه‌رامم نه‌کردۆته‌وه و زینام نه‌کردووه!! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا تووشی عه‌ره‌ق خواردنه‌وه بووم، زۆر حه‌زم له‌مه‌قامه‌کان بوو، ئه‌گه‌ر داوای گۆرانی ومه‌قامیان لێنه‌کردبام گۆرانیم بۆده‌هات ولاسایی خۆشترین ئاوازی مه‌قامه‌کانم ئه‌کرده‌وه، به‌ڵام هه‌ر له‌گه‌ڵ بیان گوتایه: کاک حسێن! مه‌قامێکمان بۆَ بڵێ بۆم نه‌ده‌هات!!
پاشان رووداوێکی زۆر سه‌یری بۆ گێڕامه‌وه‌و گوتی:( له‌ساڵه‌کانی په‌نجادا، هه‌تیوێکی گه‌ڕی پیس ببوه هاوه‌ڵمان، جارێکیان رۆیشتین بۆ سه‌یران، و منیش بڕنه‌وێکی کورتم پێ‌بوو، کوڕێکی تریشمان له‌گه‌ڵ بوو، هێشتا مووی لێنه‌هاتبوو، کوڕ ئه‌وه‌ند جوان بوو، خوشکی خۆی حه‌یرانی ده‌بوو!! عاره‌قێکی زۆریان ده‌رخوارد دا، و کوڕه که‌وت، و ئاگای له‌خۆی نه‌ما، هه‌تیوه گه‌ڕه‌که گوتی: کاتی هاتووه، با لاقه‌ی بکه‌ین!! منیش زۆر ئێشم پێ گه‌یشت، مووی له‌شم هه‌مووی وه‌ک نه‌شته‌ر راست بووه‌وه، و گوتم: وه‌ڵلاهی ئه‌و ق... بابه‌ی ده‌ستی بۆ ببات، سه‌رسنگی به‌گولله هه‌ڵ ده‌ته‌کێنم، و جه‌رگ ودڵی ئه‌که‌م به‌یه‌ک!! وه‌ڵلا ئیتر که‌س نه‌یوێرا ده‌ستی بۆ ببات!!
مامۆستاگیان! هه‌موو که‌سێ که‌ڵکی ره‌فیقایه‌تی نییه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی قۆز و پێکه‌وتوون و موویان لێ نه‌هاتووه، هه‌رگیز هه‌ق نییه له‌گه‌ڵ ئینسانی خراپ و بێ دیندا بڕۆنه ده‌ره‌وه، چونکه شتی ئاوایان لێ ده‌وه‌شێته‌وه!! )
گوتم: به‌خوا برا! قسه‌که‌ت راسته، ره‌فیقی بێ دین هه‌میشه شتی وای لێ چاوه‌ڕوان ده‌کرێ، تۆیش باوه‌ڕت به لێ پرسینه‌وه‌ی پاشه رۆژ هه‌بووه بۆیه به‌گوێت نه‌کردوون.
ئه‌م مام حسێنه ته‌مه‌نی له‌ده‌وری شه‌ست ساڵدا ده‌بوو، پیاوێکی زۆر ئازا‌و به‌غیره‌ت بوو، زۆر زوو هه‌ڵده‌چوو، زۆر دڵ نه‌رمیش بوو، هه‌ندێ کات که‌باسی پاشه‌رۆژم بۆ ده‌کردن، سه‌رنجم ده‌دا فرمێسکی چاوی سه‌رگۆنا و ریشه سپیه‌که‌ی ته‌ڕ ده‌کرد..
به‌رگدروویه‌کی زۆر لێهاتووبوو، کاتی خۆی له‌به‌ر ئه‌وه دڵی دایکی لێ نه‌یه‌شێت نه‌ی وێراوه ژن بهێنێ، کاتێ دایکیشی ده‌مرێ ئیتر پیر ده‌بێ و تاقه‌تی ژنهێنانی نامێنێ، خۆیان له‌بنه‌چه‌دا بانه‌یی بوون، له‌سلێمانیدا که‌سوکاری نه‌بوو، ئه‌میش ژن و منداڵی نه‌بوو، دایکیشی نه‌ما بوو، بۆیه هه‌ندێ جار ئه‌یگوت: ئاخر من به‌ریش ببم بچمه‌وه لای کێ؟! زۆر جار سه‌رزه‌نشتی خۆی ده‌کرد و ئه‌یگوت: بریا کاتی خۆی ژنم بهێنایه، ئێستا چه‌ند منداڵێکم ده‌بوو!!
وادیاره ئاده‌میزاد له‌و ته‌مه‌نی پیریه‌تییه‌دا تامه‌زرۆی منداڵ و وه‌چه ده‌بێت، و له‌و سه‌رکه‌شی و مه‌غروور بوونه‌ی پێشینیخۆی په‌شیمان ده‌بێته‌وه، و هه‌زاران خۆزگه و ئاوات ده‌خوازێ، به‌ڵام تازه خۆزگه هیچ سوودێکی نامێنێ!! بۆیه منیش که‌مێ دڵخۆشیم دایه‌وه، و گوتم: ئینشا ئه‌ڵلا به‌رده‌بیت و ئه‌و کاته‌ژنێکت بۆ دێنین..
بۆ ژووری ژماره یه‌ک:
له‌م ماوه‌یه‌دا که له‌و هۆڵه گه‌وره‌یه‌دا بووین من نوێژی به‌یانی و عیشام به ئیمامه‌ت بۆ ده‌کردن، و حاجی ره‌شیدیش نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سرو مه‌غریب ده‌بوه ئیمامیان..
تا له‌رۆژی پێنچ شه‌ممه 5/ 2/ 87 دا کردینیانه حه‌وشه‌ی مه‌کته‌به‌که، له‌و کاته‌دا خۆرێکی خۆشی هه‌بوو، ئێمه‌ش خۆمان دایه به‌ر به‌ڕۆچکه‌که، چه‌ند رۆژێ بوو خۆرمان نه‌دیبوو، زستانیش بوو تامه‌زرۆی هه‌تاو بووین، پاشان ده‌ستیان به‌ناو خوێندنه‌وه کرد و لێکیان جیا کردینه‌وه!!
ئه‌وانه‌ی که هاوڕێی ره‌زابوون و ئه‌و ئیعتیرافی له‌سه‌ر کردبوون هه‌موویان کردن به‌یه‌ک، و گوتیان: کۆمه‌ڵه‌که‌ی ره‌زا بڕواته ئه‌ولاوه، ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ژووره‌که‌ی ئێمه رۆیشتنه په‌نای، له‌ژوورێکی تریشه‌وه هه‌ندێکیان هێنا و بوون به سیی وشه‌ش که‌س، و پاشان بردنیان بۆ هۆڵه‌که!!
من و مام حسێن و حاجی ره‌شید و چل و دوو که‌سیتر به ده‌ربه‌ندی و که‌لاری و خه‌له‌کانی و رانیه‌ییه‌کانه‌وه بردینیان بۆ ژووری ژماره یه‌ک، و له‌گه‌ڵ کاک رێبوار جیایان کردینه‌وه، - خوا هیدایه‌تی بدات- به‌راستی سیفاتی چاکه‌ی زۆری تیا بوو. ئه‌م ژووره تازه‌یه‌مان زۆر ته‌نگ و تاریک بوو، رۆشنایی ده‌ره‌وه‌مان نه‌ده‌بینی، عاسمانمان لێوه دیار نه‌بوو، ته‌نیا گلۆپێکی شیری درێژی تیا بوو!!..
دووهه‌وا گۆڕ(مفرغه هواء)ی تێدا بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌زۆر سه‌رمامان بوو یه‌کێکیانمان له‌کار خست..
ئه‌م ژووره نزیکی ژووری ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاردان بوو، هه‌رکه‌س له‌وێ ئازار بدرایه ئێمه گوێمان له‌ده‌نگ و هاواریه‌وه ده‌بوو!! جاری وابوو له‌کاتی نان خواردنی نیوه‌ڕۆدا یه‌کێکیان ده‌برد بۆ ئه‌شکه‌نجه، که ئازاریان ده‌دا و هاواری ده‌کرد و ده‌ی زریکاند، ئێمه پارووه‌که له‌گه‌روومان ده‌گیراو نانمان بۆ نه‌ده‌خورا!!
به‌نیسبه‌ت خۆمه‌وه که‌نه‌م ده‌زانی چیم لێده‌که‌ن هه‌مووکاتێ چاوه‌ڕوان بووم ئه‌و ئه‌شکه‌نجه‌یه بدرێم، بۆیه له‌ئازارێکی به‌رده‌وامدا بووم!!
کوڕێکی موو لوولی، تووکه‌سه‌ر وه‌ک مێوژ، ره‌نگی ئه‌سمه‌رێکی تۆخ بوو، ئه‌م کوڕه‌یان هێنایه ژووره‌که‌مان، که دراوسێیه‌کی خۆی خه‌به‌ری لێدابوو که گوایا له رێکخستتنی ناوشاردایه! حه‌وت رۆژ ئه‌م به‌سته‌زمانه‌یان برد بۆ لیدان وئازاردان، هه‌رئیعتیرافی نه‌کرد، شه‌وێک له‌گه‌ڵ دوو پۆلیسدا بردنیان بۆ سزادان، یه‌کێ له‌پۆلیسه گیراوه‌کان له‌ژێر لیدانا ئیعتیرافی کردبوو، ئیتر نه‌یان هێنایه‌وه، به‌ڵام پۆلیسه‌که‌ی تر و قژ لووله‌که ئیعتیرافیان نه‌کردبوو هێنانیانه‌وه، بۆ ژووره‌که‌ی ئێمه!!
ئه‌م لاوه قژ لووله ناوی عوسمان بوو، له‌دواوه به‌که‌له‌پچه ده‌ستی به‌سترابوو، ئه‌وه‌ند توندیان کردبوو ده‌ستی ئاوساندبوو ، ده‌می که‌له‌پچه‌کان چه‌قیبووه ناو گۆشتی ده‌ستیه‌وه و برینداریان کردبوو. تا پاش سه‌عاتێکیش له‌ناو ژووره‌که‌دا مانه‌وه ئینجا بۆیان کردنه‌وه.!!
شه‌وێ له‌نیوه‌شه‌وا قۆمیسه‌رێکی ناڕه‌سه‌ن به‌ناوی جومعه، به‌شه‌ق و له‌قه به‌ربووه، ده‌رگای ژووره‌که، خه‌ڵکه‌که‌ی له‌خه‌و راپه‌ڕاند و به‌عه‌ره‌بی گوتی: عوسمانه فه‌ندی!!
گوتی: به‌ڵێ. گوتی: وادیاره ئیعتیراف ناکه‌یت، وا نییه؟!
عوسمانیش سه‌ری داخستبوو، وه‌ڵامی نه‌بوو!! جومعه گوتی: خه‌یاڵ نه‌که‌یت، وه‌ڵلاهی به‌یانی دایکت و خێزانت دێنم و له‌به‌رچاوتا ئاوه‌هاو ئاوه‌هایان لێ ده‌که‌م!! عوسمانی به‌سته‌زمان وه‌ک مقه‌با وه‌ستا بوو، هیچ وه‌ڵامێکی نه‌دایه‌وه، جومعه ماوه‌یه‌کی تر جنێوی دا، خۆ که‌س نه‌ی ده‌وێرا وه‌ڵامی بداته‌وه، ئیتر رۆیشت!!
ئه‌مه من به‌چاوی خۆم دیم وبه‌گویی خۆم بیستم!! ئابه‌وجۆره سزای ده‌روونی خه‌ڵکه که‌یان ئه‌دا!! بیهێنه‌ره پێش چاوی خۆت: ده‌ستی ئینسانێک له‌دواوه به‌که‌له‌پچه ببه‌سترێ، ئه‌وه‌ند توند بکرێ تا ده‌چه‌قێته ناو گۆشته‌که‌ی، به‌و شێوه‌یه‌ش وه‌ک چۆله‌که هه‌ڵبواسترێ، له‌وحاڵه‌ته‌دا کاره‌با له عه‌وره‌تی و گورچیله‌ی ببه‌سترێ، ژێر پێی کێبڵ کاری بکرێ، که هێنایشیانه‌وه ژووری زیندانه‌که‌ی له‌گه‌رمه‌ی خه‌وا رابپه‌ڕێنرێ، و ئابه‌و جۆره‌ش سووکایه‌تی پێ‌بکرێ، ده‌بێ چ سزا‌و ئازاردانێک بێ؟!!
ئه‌و پۆلیسه‌ش که ئیعتیرافی نه‌کردبوو ناوی ئومێد بوو، کوڕێکی باریکه‌له‌ی قژ لوولی، موو کاڵی، چاو شینی، سپی واش بوو، ئه‌م کوڕه‌ش پێنچ رۆژ برا بۆ ئه‌شکه‌نجه، لێدان و فه‌لاقه‌و هه‌ڵواسین، تا منیش له‌وێ بووم هیچ ئیعتیرافێکی نه‌کرد!! ئیتر نازانم دوای من چی به‌سه‌ر هات..
قه‌ڵای قایم(حیصنول حه‌صین):
واته: قه‌ڵای قایم. ئه‌م کوڕه حیێنول حه‌ێینێکی پێ بوو، که هه‌ندێک قورئانی تیا‌بوو، وه‌ک سووره‌ته‌کانی(یاسین ، ئه‌ڕره‌حمان ، ئه‌لواقیعه، و ئه‌لحدید) منیش لێم وه‌رگرت و هه‌ندێک له‌سووره‌تی واقیعه و حه‌دیدم له‌به‌رکرده‌وه، که‌گه‌یشتمه ئه‌م ئایه‌ته‌ی سووره‌تی حه‌دید: " مَا أَصَابَ مِنْ مُصِيبَةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي أَنْفُسِكُمْ إِلَّا فِي كِتَابٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ نَبْرَأَهَا إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ ، لِكَيْ لَا تَأْسَوْا عَلَى مَا فَاتَكُمْ وَلَا تَفْرَحُوا بِمَا آَتَاكُمْ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ "سورة الحديد/22،23.) واته: هه‌ر موێیبه‌ت و ناره‌حه‌تییه‌ک له‌سه‌ر زه‌وی و ده‌روونی خۆتاندا رووبدات، یا تووشتان ببێ، پێش ئه‌وه‌ی بیهێنینه دی له‌کتێبی له‌وحول مه‌حفووزدا هه‌یه‌و نووسراوه، بێگومان ئه‌وه‌ش لای خوا ئاسانه، تا خه‌فه‌ت بۆ شتێ نه‌خۆن که له‌کیستان چووه، و به‌وه‌ی پێشتان دراوه له‌خۆ بایی نه‌بن! بێگومان خوا هیچ خۆبه‌زل زانێکی فیزنی خۆش ناوێ..
له‌کاتی ئاسایی و ئیسراحه‌تدا ئه‌م ئایه‌ته زۆر جێگه‌ی ده‌مه‌قاڵه و قسه و باس بوو، چونکه له‌مه‌عناکه‌ی حاڵی نه‌ده‌بووین!! به‌ڵام له‌و زیندانه‌دا زۆر باش له‌واتاکه‌ی حاڵی بووم، به‌ڵکو بووه مه‌ڵهه‌مێکی کاریگه‌ر بۆ ساڕێژکردنی برینه ده‌روونییه کانم، پاش له‌به‌ر کردنه‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌ته ئیتر سه‌رکۆنه‌و سه‌رزه‌نشتی خۆمم نه‌ده‌کرد..
پۆلیسه‌که‌ی سه‌ید سادق:
رێکخستنێکی یه‌کیه‌تی له‌ناو پۆلیسی ناوشاردا دۆزرابووه‌وه!! زیاتر له‌بیست پۆلیس و باشچاوه‌ش و قۆمیسه‌ریان گرتبو، زۆربه‌یان له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا ئیعتیرافیان کردبوو.
کوڕێکیان هێنابوو، ناوی جه‌لال بوو، زۆر ئێسک سووک نه‌بوو، ره‌شتاڵه‌یه‌کی، کورته‌باڵای، قه‌ڵه‌وی پانکیله بوو، ئه‌م بێچاره‌یه ئه‌وه‌ند هه‌ڵیان واسیبوو، هه‌ردوو ده‌ستی له‌کار که‌وتبوو، منیش به‌زه‌ییم پیا ئه‌هاته‌وه به کوڕه گه‌نجه‌کانم ده‌گوت: خێری خۆتان که‌مێ شان وباڵی بۆ بشێلن و مه‌شقی پێ بکه‌ن به‌ڵکو ده‌سته‌کانی که‌مێ باش ببن!! قه‌ڵه‌وی بۆ هه‌ڵواسین زۆرخراپه، ئه‌م کوڕه چونکه قه‌ڵه‌و بوو نه‌ی ئه‌توانی ده‌ستی بجووڵێنێ، ئه‌م وت: جه‌لال گیان! ده‌ستت به‌رزبکه‌ره‌وه، تا هێزی تیا‌بوو شانی به‌رز ده‌کرده‌وه‌و ده‌یگوت: ئاه ما مۆستا گیان! ئاه.
ده‌مگوت: هه‌وڵبده زیاتر ده‌ستت بجووڵێنی..
ئه‌یگوت: به‌خوا له‌وه زیاتر ناتوانم..
ئه‌و هه‌ژاره! له‌و ناوه‌دا وه‌ک پنه که‌وتبوو، نه‌یده‌توانی خۆی شت بخوات، ئه‌بوا نانیان بکردایه به‌ده‌میه‌وه، ئاویان ده‌رخوارد بدایه، بۆ ئاوده‌ستیش ده‌بوا خه‌ڵکی به‌نه‌خوێنه‌که‌یان بۆ ببه‌ستایه‌ته‌وه!! نه‌ی ده‌توانی به‌تانییه‌که به‌خۆیا بدات، ده‌بوا خه‌ڵکه‌که دایان پۆشیبایه!!