ئامۆزای خۆی به‌گرت داوه!:
کوڕێکی باڵابه‌رزی گه‌نم ره‌نگی، فره‌بڵێ، که هێشتا مووی لێ نه‌هاتبوو، له‌نزیکمانه‌وه دانیشتبوو، هه‌ستا و رۆیشت، تا یه‌ک دوو جگه‌ره په‌یدا بکات (سه‌یر ئه‌وه‌بوو جگه‌ره کێشه‌کان زۆر له ئه‌منه‌کان ئه‌پاڕانه‌وه و ده‌یانگوت: گه‌وره‌م!! رێم بده با بێمه ئه‌ودیو ده‌رگاکه‌وه تا چه‌ند قنگه جگه‌ره‌یه‌ک کۆ بکه‌مه‌وه، ئه‌وه‌ی که توور دراوه‌و پێی پیا نراوه!! ئه‌ویش جنێوێکی زۆری ده‌دایێو ئه‌گه‌ر رێی بدایه وای ئه‌زانی به‌خششێکی زۆر گه‌وره‌ی داوه‌تێ! ئه‌وه حاڵی جگه‌ره خۆره‌کان بوو. که ئه‌وه‌م بینی بریارم دا جگه‌ره نه‌کێشم.. ).. پاش ئه‌وه که رۆیشت کوڕێک له‌و به‌رمانه‌وه داده‌نیشت هات و گوتی: مامۆستا! ئاگاتان له‌خۆتان بێ، ماجید بۆجاسووسی کردوویانه‌ته ناو زیندانده‌وه، کوڕه مامێکی خۆی به‌گرت داوه!!
گوتم: چۆن؟
گوتی: ئه‌مه جاشه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک جاشه‌که‌ی خۆ‌یا شه‌و ده‌چنه سه‌رماڵی ئامۆزاکه‌ی، و ده‌مانچه‌و قومبه‌له‌یه‌ک له‌ماڵه‌که‌یا قایم ده‌که‌ن، و دوایی دێن و ماڵه‌که‌ی ده‌پشکنن، و قومبه‌له‌و ده‌مانچه‌که ئه‌دۆزنه‌وه‌و ئامۆزاکه‌ی ده‌گرن و ئه‌یبه‌ن. ماوه‌یه‌کی زۆر له ئاسایشا ئازار‌و سزای ده‌ده‌ن وهه‌ڵی ده‌واسن، به‌ڵام دان به‌هیچ شتێکا نانێت، و ده‌ڵێت: وه‌ڵلاهی ئه‌مانه خۆیان ئه‌م کاره‌یان کردووه و من هیچ ئاگایه‌کم لێی نییه!!
ئینجا ماجید دێنن و هه‌ڵی ده‌واسن، له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا دان به‌وه‌دا ده‌نێ که ئه‌مان رقیان لێی بووه‌و ئه‌و کاره‌یان کردووه، ئیتر کوڕه‌که‌یان به‌رداوه و ئه‌میان گرتووه..
گوتم: چۆن ده‌زانی؟
گوتی: ماجید خۆی بۆی گێڕاینه‌وه ( کاتێ به‌ربووم هه‌واڵی ئه‌م ماجیده‌م پرسی، گوتیان: ئیعدام کراوه..)!!
زلـله‌ی زاڵم:
شه‌وێ له‌ده‌وری سه‌عات ده‌ی شه‌وا بانگیان کردمه ده‌ره‌وه، و بردمیانه ژوورێک له‌ته‌نیشت هۆڵه‌که‌وه، هه‌ندێ ره‌سمی ده‌رهێنا و گوتی: کامیان ئه‌وه؟
گوتم: وه‌ڵلا هیچیان ره‌سمی ئه‌و نیه.
گوتی: وادیاره تۆ راستمان پێ ناڵێیت!! ئاده‌ی چاوی ببه‌ستن، و بیهێنن بۆ ژووری لێ کۆڵینه‌وه، ئه‌م ژووره‌ش بریتی بوو له‌ژووری سزادان..
به‌ڵێ، توند‌و تۆڵ هه‌ردووچاویان به‌ستمه‌وه،و ئه‌منێک ده‌ستی راکێشام، و بردمی بۆ به‌رده‌م ژووری لێکۆڵینه‌وه، و له‌وێ وه‌ستاندمی و گوتی: چاوه‌ڕوانبه تا بانگت ده‌که‌ن.. له‌و کاته‌دا که‌ده‌ستم به‌گۆچانه ئاسنه‌که‌وه بوو، خه‌ریکی دوعا خوێندن بووم، یه‌کێک تا هێزی تیا‌بوو زلله‌یه‌کی لێ دام و به‌ته‌واوی به‌رچاوم تاریک بوو..
گوێم لێ بوو یه‌کێک به عه‌ره‌بی گوتی: بۆچ لێت دا؟ کێ پێی گوتی: لێی بده؟ ئیتر دووباره نه‌بووه وه..
بانگیان کردم و ده‌ستیان کێش کردم بۆ ژووره‌وه، دوو ئه‌من باڵیان گرتم، یه‌کێکیان لای راست وئه‌وی تریان لایچه‌پ. هه‌ستم کرد وه‌ک قه‌فیز وابوو له په‌نجه تووته‌ی هه‌ردوو ده‌ستمیان به‌ست، ته‌واو تووندیان کرد، ئینجا یه‌کێکیان به‌عه‌ره‌بی گوتی: گه‌وره‌م! ده‌ستت ماچ ده‌کات!! واته ئاماده‌یه..
ئینجا هندلیان لێداو هه‌موو گیانم ده‌رزی ئاژن کرا، وه‌ک نووکه ده‌رزی بکرێ به هه‌موو گیانمدا ئاوه‌هابوو!! هاوارم لێبه‌رزبووه وه و له‌خۆوه ئه‌م ئایه‌ته قورئانیه هات به‌سه‌ر زمانمدا که له‌سه‌ر زمانی ئیمانداره‌که‌ی ئالی فیرعه‌ونه‌وه خوا باسی ده‌کات و ده‌فه‌رموێ: ئایا پیاوێک ده‌کوژن که‌ده‌ڵێت خودام ئه‌ڵلایه؟ أَتَقْتلونَ رَجلاً أَنْ يَقولَ: رَبّي اللَّه ؟)( سوره غافر/28. (
رائید هیشامه‌که گوتی: چی،چی؟ ئایا پیاوێک ده‌کوژن که ده‌ڵێت: خوام ئه‌ڵلایه؟ هێشتا له کوێته و چیت دیوه؟! ئینجا گوتی: ئاده‌ی کاره‌باکه‌ی لێ بکه‌نه‌وه، چاو پێچه‌که‌ش له‌سه‌ر چاوی لابه‌رن، کاره‌بایان کرده‌وه و چاوپێچکیشیان لابرد..
گوتی: تۆ پێم ناڵێیت چیت؟
گوتم: به‌رێ وه‌ڵلا پێت ده‌ڵێم.. من له‌عه‌قیده‌دا موسڵمانم، له‌زمانا کوردم، له ناسنامه‌دا عیراقیم.. ئه‌وه منم!!
گوتی: ئێوه به‌کافرمان ده‌زانن، وه‌ڵلاهی من موسڵمانم!! هه‌رگیز نوێژم ناچێ، رۆژووی ره‌مه‌زان ده‌گرم، تا ئێستا زینام نه‌کردووه، حه‌زناکه‌م ئازاری هیچ که‌س بده‌م، هه‌ر شه‌وێ ئازاری که‌سێک بده‌م ئه‌و شه‌وه خه‌وم لێ ناکه‌وێ!!
گوتی: تۆ چه‌نده قورئانت له‌به‌ره؟
گوتم: سووره‌ته وورده‌کانی جزمی عه‌ممه..
گوتی: سووره‌تی ئه‌لکه‌هفت له‌به‌ر نییه؟
گوتم: نه‌خێر.. ئه‌نجا خۆی هه‌ندێکی لێ خوێنده‌وه!!
گوتی: ئه‌لف لام میمی سوجده‌ت له‌به‌ره؟
گوتم: نه‌خێر.. هه‌ندێکیشی له‌و خوێنده‌وه!!
گوتی: ئه‌ی سووره‌ته‌کانی (یاسین و دوخان و واقیعه و حه‌شر وته‌باره‌ک)ت له‌به‌ره؟
گوتم: نه‌خێر. خۆی له‌هه‌ر سووره‌ته‌ی شتێکی خوێنده‌وه!!
ئینجا گوتی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێوه به‌کافرمان ده‌زانن!!
گوتم: ده‌ی سوپاس بۆ خوا که کافرنین.. له‌دڵی خۆیشمدا ئه‌مگوت: قورئان له‌به‌رکردنه که‌شتان بۆ گیرۆده کردن و پێوه کردنی موسڵمانانه!! موسڵمانه‌تییه که‌شتان وه‌ک موسوڵمانیه‌تی مام رێوی یه!!
من وا حاڵی بووم، بۆیه ئه‌و پرسیارانه‌ی لێکردم تابزانێ ئایا له‌ناو کۆمه‌ڵی (برایان)ی موسڵمانی په‌یامدار دا ده‌ژیم، یان نه؟ چونکه وا مه‌شهووره برایان قورئانی باشیان له‌به‌ره، منیش بۆیه ده‌مگوت: له‌به‌رم نییه، تا سه‌ری لێ بشێوێنم..
گوتی: ئه‌ی کاک ئازاد خێزانه‌که‌ی مووچه‌خۆره، یان نه؟
گوتم: نازانم..
گوتی: ماڵیان له چ گه‌ڕه‌کێکه؟
گوتم: نازانم..
گوتی: به‌مه‌زه‌نده له‌وانه‌یه له چ گه‌ڕکێک بێ؟
گوتم: له‌وانه‌یه له مه‌جید به‌گ بێت..
نه‌قیب حه‌سسون له‌ژێر لچه‌وه گوتی: له‌وانه‌یه ئه‌مانیش وه‌ک حیزبی ده‌عوه سوێندیان بۆ یه‌کتر خواردبێ جێگا‌و شوێنی یه‌کتر نه‌ڵێن..
گوتم: من هیچ په‌یوه‌ندییه‌کم پێوه‌ی نییه تا سوێندی بۆ بخۆم.. پاش ئه‌ندازه‌یه‌ک ئازاردان گوتیان بییبه‌نه‌وه ژووره‌که‌ی خۆی.
که هێنامیانه‌وه ژووره‌که‌ی خۆم هه‌ندێک له زیندانییه‌کان هاتن به پیرمه‌وه و گوتیان: ئه‌زانی کێ زلـله‌که‌ی لێ دایت؟
گوتم: نه‌خێر..
گوتیان: ئه‌وه ره‌حمان بوو!!
ره‌حمان ئه‌منێکی ده‌موچاو پانی، چاو بچکۆله‌ی، سوورکاری، موو زه‌ردی، پانکیله بوو، ئاره‌زووی لێدان وجنێودان بوو!! له دوای نیوه شه‌وه‌وه هه‌تا هێزی تیا‌بوو شه‌قێکی له‌ده‌رگای ژووره‌که هه‌ڵده‌دا و ده‌م به‌جنێو ده‌یقیڕاند: هه‌ی واو وا پێکراوانه هه‌ستن!! ده‌ڵێی سه...ن!! ئابه‌و جۆره خه‌ڵکه‌که‌ی له‌خه‌و راده‌په‌ڕاند.. بۆچ که‌س ده‌یوێرا له‌ناو جێگه‌که‌یا بمێنێته‌وه و هه‌ڵنه‌سێته سه‌رپێ؟!
گوتیان ئه‌وه‌ش که پێی گوت: بۆ لێت دا؟ کێ پێی گوتی: لێی بده‌یت؟ ئه‌وه ره‌حیم بوو!! ره‌حیم پیاوێکی رۆح سووکی، ره‌شتاڵه‌ی، لاوازی، بێ وه‌ی بوو، به پێچه‌وانه‌ی ره‌حمانه‌وه نه جنێوی ده‌دا، و نه له‌که‌سی ده‌دا، گشت به‌ندییه‌کان خۆشیان ده‌ویست!!
دوای ئه‌وجاره بانگیان نه‌کردمه‌وه. به‌ڵام من وام نه‌ده‌زانی که وازیان لێهێناوم، هه‌ر له‌گه‌ڵ ته‌قه‌ی ده‌رگا بهاتایه من وامده‌زانی به‌شوێن مندا هاتوون بۆ سزادانم ده‌به‌ن، له‌راستیدا هه‌موو کاتێکی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌م سزا‌و ئێش و ئه‌شکه‌نجه بوو!!
کاتێ له ژووری ته‌حقیق هێنامیانه‌وه وه‌ک ده‌یان گوت: زۆر په‌شۆکابووم، و ته‌واو ره‌نگم تێک چووبوو، ئه‌وانه‌ی هاتن به‌ره‌و رووم گوتیان: چی بوو؟ چیان لێ پرسیت؟
گوتم: جێ‌و شوێنی ئه‌و براده‌ره‌یان لێ پرسیم، که له‌گه‌ڵ مندا ناوی درابوو، منیش پێم گوتوون: نازانم.. ئینجا کاره‌بایان لێ به‌ستم، و زۆر ئازارم پێگه‌یشت هاوارم لێ به‌رزبووه‌وه و به‌ده‌م هاواره‌که‌وه ئه‌م ئایه‌ته‌م خوێنده‌وه..
گوتیان: شه‌رواڵیان پێ داکه‌ندی؟ کاره‌بایان له عه‌وره‌تت به‌ست؟
گوتم: نه‌وه‌ڵلا.. له هه‌ردوو په‌نجه تووته‌ی ده‌ستمیان به‌ست..
گوتیان: مامۆستا! مه‌ترسه کاره‌که‌ت ئاسانه!! چونکه هه‌رکه‌سیان بۆ ته‌حقیق بردبێ ده‌رپێیان پێ داکه‌ندووه، و کاره‌بایان له‌سه‌ر عه‌وره‌تی و گورچیله‌ی به‌ستووه!!
هه‌مزه سوور:
له‌م کاته‌دا کوڕێکی سپی پێستی، مووکاڵی، چاوشین، که تازه مووی ریش وسمێڵی هاتبوو، له‌و به‌رمانه‌وه داده‌نیشت، هات بۆلام و گوتی: مامۆستا! ئه‌مانه هه‌موو جۆره وه‌سیله‌یه‌ک بۆ ووره به‌ردانی ئه‌و خه‌ڵکه به‌کار دێنن..
گوتم: تۆ له‌و باره‌وه هیچ ده‌زانی؟
گوتی: من جاش بووم!! هه‌ڵهاتم و چوومه ده‌رێ، پاشان هاتمه‌وه و بوومه‌وه به جاش!! له‌گه‌ڵ زه‌لامێکدا ناکۆکیمان هه‌بوو، هه‌مدیسان رۆیشتمه ده‌ره‌وه وجارێکی تریش هاتمه‌وه!! وا ئیستا گیراوم و له‌م زیندانه کراوم.. باوه‌ڕت هه‌بێ ئه‌وه‌ی ئازاری به‌سوێ بێ کردوویانه به دڵما، هه‌ڵیان واسیم، کاره‌بایان لێدام، کێبڵکارییان کردم، ئه‌یان ویست بڵێم له رێکخراوێکدام!! تا ئێستا دیانم به‌هیچ شتێکدا نه‌ناوه..
دواین جار که‌بردمیان بۆ ئه‌شکه‌نجه، هه‌ڵیان واسیم، و له‌وکاتی هه‌ڵواسینه‌دا پێیان گوتم: ئه‌گه‌ر ئیعتیراف نه‌که‌یت، سبه‌ینێ ده‌چین دایکت دێنین و له‌به‌رچاوتا واو وای لێ ده‌که‌ین!! مامۆستا! باوه‌ڕت هه‌بێ ئه‌گه‌ر سیخێکیان به‌جه‌رگمدا بکردایه هه‌ر ئه‌وه‌نده ئێشم پێ ده‌گه‌یشت!!به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی دار له‌ده‌ستیان دابخه‌م گوتم: جا قه‌یدی چییه؟! ئا�?ره‌ت هه‌ر بۆ شتی وا دروستکراوه!
که‌وام گوت: ئه‌منه‌که دوو تفی لێکردم وگوتی: ئه‌م سه... ی ...بابه، چه‌ند زۆڵ و حه‌رامزاده!! ئیتر دایان گرتم و وازیان لێهێنام..
مامۆستا گیان! ئاگات له‌خۆت بێ، ئه‌گه‌ر قسه‌ی وایان کرد نه‌ڕووخێیت و ووره به‌رنه‌ده‌یت، چونکه زۆرکه‌س به‌م هه‌ڕه‌شه‌یه هه‌موو راز و نهێنییه‌کیان لێ ده‌ر هێناون..
کوڕه‌کانی ساله‌ی مه‌جه:
ده‌ستی بۆ زه‌لامێ راکێشا له‌ناو ژووره‌که‌دا، و گوتی:ئه‌و کوڕه ده‌بینی؟ ئه‌وه کوڕی ساله‌ی مه‌جه‌یه، باوکی ژنی هێناوه به‌سه‌ر دایکیاندا، و وازی له‌دایکی ئه‌مان هێناوه، ئه‌و به‌سته زمانه خۆی وبراکه‌ی حه‌وت رۆژی ته‌واو هه‌ڵواسران و کێبڵ کاری کران، و کاره‌بایان لێ درا، و به‌سۆنده هه‌موو گیانیان بیراز کردن، هه‌ر ددانیان به‌هیچدا نه‌نا، له‌سه‌ری حه‌وته‌مین رۆژا، برا پچووکه‌کیان برد بۆ ژووری ته‌عزیب، له‌وێ پێیان گوتبوو: ئه‌گه‌ر راستمان پێ نه‌ڵێیت ده‌ڕۆین دایکت دێنین و له‌به‌رچاوتا ئاوه‌هاو ئاوه‌های لێ ده‌که‌ین!!
ئه‌ویش له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک به‌ڕاستیان بێت و دایکیان بێنن، گوتبووی: به‌قوربانتان بم، هه‌رچیتان بوێت بۆتان ئیمزا ده‌که‌م، به‌ڵام دایکم مه‌یه‌نن!!
به‌وجۆره رووخاندبوویان و ئیعتیرافیان پێ کردبوو، ئیعتیرافی له‌سه‌ر براکه‌ی تریشی کردبوو، هه‌رچه‌ند براکه‌ی خۆی گرتبوو، و ددانی به‌هیچ شتێکدا نه‌نابوو، بێ سوود بوو، به‌براکه‌ی گوتبوو: هه‌ی سه...ی...باب، خێراکه، ئیعتیراف بکه، بادایکمان نه‌هێنن، چش خۆمان ده‌کوژرێین با ئابڕووی دایکمان نه‌به‌ن!!
ئیتر براکه‌ی تریشی به‌ناچاری ئیعتیرافی کردبوو، که هه‌ردووکیان له رێکخستنی یه‌کیه‌تیدان، جابۆیه: تۆیش ئاگات له‌خۆتبێ به‌هه‌ڕه‌شه‌ی وا شت نه‌که‌یته ملی خۆت.
به‌ڕاستی له‌م ئامۆژگارییه‌ی هه‌مزه سوور زۆر سوودم وه‌رگرت، به‌تایبه‌ت له ته‌حقیقی به‌غدادا فریام که‌وت..
باخوێنه‌ر خۆی حه‌که‌م بێ له‌م عه‌داڵه‌ته‌ی به‌عسا!! من هیچ په‌راوێزێکی بۆ نانووسم..
ئه‌و شه‌وه نوستین، به‌ڵام له‌سه‌رمادا له‌سه‌رهیچ لایه‌کم نه‌م ده‌توانی نیوسه‌عات بخه‌وم، به‌سه‌ر ئه‌ولاکه‌ی ترما ده‌که‌وتم!!
گورچیله‌کانی وه‌ستابوون:
سبه‌ینێ که له‌خه‌و هه‌ستاین و نانی به‌یانیمان خوارد، ده‌ستنوێژێکم شۆرد و چه‌ند رکاتێ نوێژی چێشته‌نگاوم به‌جێهێنا، و به‌دڵ و ده‌روونێکی گه‌رم وملێکی لار و زه‌بوونه‌وه، به پێویستییه‌کی ته‌واوه‌وه، ته‌قه‌مان له‌ده‌رگای ره‌حمه‌تی بێپایانی په‌روه‌ردگار دا، و ده‌ستم کرده پاڕانه‌وه و لا ڵانه‌وه و هانا بردن، زۆری پێ نه‌چوو یه‌کێک له‌خه‌له‌کانییه‌کان، که شه‌وانه زۆر به‌باشی گوێی بۆ باسه ئایینییه‌کان ده‌گرت، هاته لامه‌وه و گوتی: مامۆستا! لێکۆڵینه‌وه‌ت ته‌واو بووه؟
گوتم: برام! وه‌ڵلاهی نازانم!!
گوتی: کاغه‌زیان دایتێ ئیمزای بکه‌یت؟
گوتم: نه‌خێر.. بۆچی؟
گوتی: ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو ده‌بێ وه‌ره‌قه‌یه‌ک ده‌خه‌نه به‌رده‌ستی و هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی که خۆی گوتویه‌تی بۆی ئه‌خوێننه‌وه، و ده‌ڵێن: ئیمزای بکه، یا په‌نجه‌ی پیابنێ که ئه‌مه قسه‌ی تۆیه، جا ئه‌و که‌سه‌ی به‌زۆر شتی پێ بڵێن و ئیعتیرافی پێ بکه‌ن، لای (موحه‌قیق عه‌دلی) ده‌توانێ په‌شیمان ببێته‌وه‌و بڵێ: به‌زۆر ئه‌و قسانه‌یان پێکردووم، ده‌نا من وا ناڵێم!! به‌ڵام له‌دواییدا مه‌گه‌ر خوا نه‌یکوژێ، ده‌نا ئه‌یکوژن!! ئه‌وه‌نده سزای ئه‌ده‌ن..
گوتم: ئه‌گه‌ر ته‌حقیق ئه‌وه‌بێ، تا ئێستا من ته‌حقیقم ته‌واو نه‌بووه. ئه‌ی تۆ ته‌حقیقت له‌گه‌ڵ کراوه؟
گوتی: به‌ڵێ، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی من لێ پرسینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه (ته‌حقیق)نه‌بوو، کوشتن بوو، کوشتن!!
گوتم: چۆن؟
گوتی: ته‌ماشای مه‌چه‌کم بکه، خۆ ئه‌و مه‌چه‌که‌ی تریشم ده‌بینی؟
گوتم: به‌ڵێ، مه‌به‌ستت ئه‌و هه‌ڵدڕاوه‌یه، که‌دروومان کراوه‌ته‌وه؟
گوتی: به‌ڵێ.
گوتم: ئه‌وه هۆی چی بوو؟ بۆچ وات لێ هاتووه؟
گوتی: ئێمه هه‌شت که‌س بووین، حه‌وت قوتابی و شۆفیرێک، له‌دێهاته‌کانی خه‌له کانه‌وه راپۆرتێکیان لێ نووسیبووین: که گوایه: ئێمه په‌یوه‌ندیمان به‌رێکخراوێکی رامیارییه‌وه هه‌یه!! له‌ئه‌منی خه‌له‌کانه‌وه بانگیان کردین، به‌ڵام به چ جۆرێک؟
گوتیان: هه‌ندێ بلۆکمان هه‌یه وه‌رن له‌ته‌کمانا چاکیان بکه‌ین!! ئێمه‌ش رۆیشتین، ئه‌وانه‌ی ناویان له‌ناو راپۆرته‌که‌دا نه‌بوو، له‌وێ ناردنیانه‌وه، ئێمه‌یان گل دایه‌وه و حه‌واڵه‌ی سلێمانییان کردین، بردینیان بۆ ته‌واری (طوارئ)، له‌وێ لێکۆڵینه‌وه‌یان له ته‌کمانا ده‌ست پێ‌کرد.
ئه‌و براده‌ره چاو شینه ده‌بینیت؟
گوتم: به‌ڵێ.
گوتی: ئه‌وه یه‌که‌م که‌س بوو که پرسیاریان لێکرد، چونکه منداڵ بوو، دنیای نه‌دیبوو، بوختانی بۆ خۆی کرد و گوتی: به‌ڵێ، ئێمه له رێکخراوداین..
ئینجا هاتنه گیانی من، هه‌رچی پرسیاریان کرد، گوتم: ئاگام له‌هیچ نییه، و ددانم به‌هیچ شتێکدا نه‌نا، به‌شه‌ق و به‌له‌قه تێم به‌ربوون، به‌له‌قه چوونه سه‌رورگم، به‌کێبل ئه‌وه‌نده‌یان لێدام تا خوێن له‌ده‌م و لووتمه‌وه هاته‌ده‌ر! وه‌ک لێفه شڕه‌که‌ی مامۆستا قانیعیان لێکردم، و عه‌یب نه‌بێ میزم بوو به خوێن!!
حاڵه‌ته‌که‌م زۆر مه‌ترسی داربوو، بردمیان بۆ خه‌سته‌خانه‌ی سه‌ربازی، له‌وێ دکتۆر گوتی: ده‌بێ خێرا بیگه‌یه‌ننه به‌غدا، چونکه هه‌ردوو گورچیله‌ی له‌کار که‌وتووه!!
به‌په‌له گه‌یاندمیانه به‌غدا، خێرا خستمیانه ژێر ئۆکسجینه‌وه، و هه‌ردوو گورچیله میان به‌ده‌زگایه‌ک پاک کرده‌وه، و هه‌ردوو لاق و هه‌ردوو مه‌چه‌کیان هه‌ڵدڕیم، تا گورچیله‌کانم بکه‌ونه‌وه کار، ماوه‌ی دوو مانگ و نیوی ته‌واو له‌خه‌سته‌خانه بووم..
ئه‌م ئه‌شکه‌نجه و لێدانه‌ی من بۆ هاوه‌ڵه‌کانم بوو به‌خێر، ئیتر ئه‌شکه‌نجه‌ێکی زۆری ئه‌وانیان نه‌دابوو.. ئه‌وبراده‌ره‌ش په‌شیمان بووه‌وه..
ئێمه ئه‌وه حه‌وت مانگی ته‌واوه لێره‌ین، تائێستا که‌سیان لێ به‌ر نه‌داوین، و که‌س و کارمان هه‌واڵمان نازانن، و نه‌شیان هێشتووه دایک و باوکمان سه‌رمان لێ بده‌ن!! به‌ڵام به‌ته‌ماین له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ر ببین، به‌ته‌مای خوای گه‌وره، خوا شوێنه‌واری زاڵم نه‌هێڵێ.. )
ئه‌م کوڕه‌ی ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی خۆیانی بۆ گێڕامه‌وه له‌کاتێکا به‌ر بووبو هه‌والێ ماڵی ئێمه‌ی پرسیبوو، و رۆیشتبووه هه‌واره‌به‌رزه و هه‌واڵی منی به‌ماڵه‌وه‌مان دابوو.
له سالێ 2002 که رۆیشتمه‌وه بۆ کوردستان، له‌مانگی پێنچ دا سه‌رێکم له ناوچه‌ی رانیه‌دا، له‌مه‌ڵبه‌ندی رانیه‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان، ئه‌وبراده‌ره‌م بینییه‌وه، به‌ڵام من نه‌م ناسی، ئه‌و خۆی پێناساندم وگوتی: مامۆستا! من ئه‌و کوڕه خه‌له‌کانییه‌م که له هۆڵی زیندانه‌که‌ی سلێمانیدا پێکه‌وه بووین!! ئیتر منیش باوه‌شم پیا کرد و ئه‌ملاولام ماچ کرد و هه‌واڵی خۆیم لێپرسی گوتیان: ئێستا ئه‌ندام لقه له یه‌کگرتوودا..
پاشان خۆیشی نامه‌یه‌کی بۆ نووسیم که‌زۆر پێی شادمان بووم ئه‌مه ده‌قی مامه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوایگه‌وره‌ی میهره‌بان 2/5/2002
برای زۆر به‌رێزم مامۆستا حسن پێنجوێنی دوای سه‌لام و رێزمان بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست.
زۆر خۆم به خۆشحاڵ و به‌خته‌وه‌ر ئه‌زانم که‌به‌خزمه‌تی جه‌نابت گه‌یشتم و به‌دیداری یه‌کتری شادبووینه‌وه له‌کاروانی یه‌کگرتوودا، ئینشائه‌ڵلا به‌هه‌مان شێوه له به‌هه‌شتیش به‌یه‌کتری شاد ئه‌بینه‌وه.
به‌رێز مامۆستا گیان! دوای سوپاسی خوای گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هیدایه‌تی دام بۆ دینی خۆی، زۆر سوپاسی جه‌نابیشت ئه‌که‌م که یه‌که‌م که‌س بوویت که به‌قسه‌ی جوان وچیرۆک و به‌سه‌رهاتی ئیمانی رووناکیت خسته ناو دڵ و ده‌روونم و بوویته مایه‌ی ئه‌وه‌ی که‌دڵم نه‌رم بکه‌یت له‌بیستنی حه‌ق و راستیدا، له‌کاتێکا من وهاو زیندانییه‌کان له‌وپه‌ڕی نه‌زانی وسه‌رکه‌شی و بێ ئاگاییدا بووین، به‌تایبه‌تی من که له‌قۆناغی هه‌رزه کاری‌دا بووم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌باشه‌بێ تیامدا ئه‌وه‌بوو: که‌زۆر حه‌زم له بیستنی قسه‌کانی جه‌نابت بوو، دیاره ئه‌وه‌ش فیتره‌ته‌که‌یه.
مامۆستاگیان! دوای ئه‌وه‌ی له‌یه‌کتری جیا بووینه‌وه، پاش به‌سه‌ر بردنی چوار مانگ له زیندان له (18/2/1987) هه‌ژده‌ی دووی هه‌شتاو حه‌وتا، له‌گه‌ڵ هاوڕێکانم (خه‌له‌کانییه‌کان) ئازاد کرام، منیش له‌به‌ره‌که‌تی هیدایه‌تی خوا و-پاشان-ئامۆژگارییه‌کانی جه‌نابت و ئاسه‌واری بار‌و دۆخی زیندان، هه‌ر له‌زینداندا بڕیارم دا بوو: هه‌رکاتێ ئازاد بکرێم ده‌بێت روو له‌خوا بکه‌م و قورئان بخوێنم، به‌ڵام کاتێ ئازاد کرام نه‌م توانی ئه‌و ساڵه خوێندنه‌که‌م ته‌واو بکه‌م، که له‌پۆلی پێنجه‌می زانستی بووم، هه‌ر عه‌وداڵی ئه‌وه‌بووم، که‌سێک هه‌بێ فێَری قورئانم بکات،{شایه‌نی باسه ئه‌وکاته له‌قورئان ئه‌ترسام و نه‌م ئه‌وێرا ده‌ستی لێ بده‌م}، خۆش به‌ختانه خوای گه‌وره هه‌ر له‌ره‌مه‌زانی ئه‌و ساڵه(1987)دا برایه‌کی موسڵمان به‌ناوی (عزالدین عبدالله) که ئێستا به‌یه‌که‌وه هاو کاروانین له‌ناو یه‌کگرتوودا له‌رۆژی دووه‌می ره‌مه‌زاندا ده‌عوه‌تی من و چه‌ند که‌سێکی کرد بۆ قورئان خوێندن، منیش به‌ئاواتی خۆم شادبووم، و هه‌رله ره‌مه‌زاندا قورئانێکم هه‌دیه کرد، خوای گه‌وره‌پاداشتی جه‌نابت و ئه‌و برایه بداته‌وه به‌به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه، که بوونه هۆی رزگار بوونی من و که‌سانی تریش له نه‌زانی و نه‌شاره‌زایی.
مامۆستای به‌ڕێزم! من و هاوڕی زیندانییه‌کانم ئه‌وکات له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نیشتمانی وحیزبی عیلمانی زیندان کرابووین، سه‌ره‌تا به‌و ده‌ستگیرکردنه زۆر ناڕه‌حه‌ت بووم، به‌ڵام کاتێ ئازاد بووم و خۆم دۆزییه‌وه و زانیم که زیندان بۆمن بووه مایه‌ی خێرێکی گه‌وره و خاڵی وه‌رچه‌رخانی ژیانم به‌ره‌و باشتر، به پێچه‌وانه‌وه پێی دڵخۆش بووم، ئێستاش له‌فه‌زڵی خواوه رۆژ به‌رۆژ به‌و کاروانه دڵخۆشترم و ئومێدم وایه خوای گه‌وره تا کو مردن سابت و به‌رده‌وامم بکات له‌گه‌ڵ هه‌مو براکان.
مامۆستای به‌ڕێزم! هیوادارم ئه‌م داواکاریه‌م جارجارێک که‌بیرت که‌وتمه‌وه بۆ جێبه‌جی بکه‌یت، داواکارییه‌که‌م ئه‌وه‌یه، که لێره یان له (ئوسترالیا)ی دووره وڵاته‌وه دوعای خێرم بۆ بکه‌یت و بۆم له‌خوای گه‌وره‌و میهره‌بان بپاڕێیته‌وه که:
1- له‌گوناهه‌کانم خۆش بێت ودڵسۆزی وته‌قوام زیاد بکات.
2- زیاتر هیدایه‌تم بدات و هیدایه‌تی خۆیم لێ نه‌بڕێت.
3- زیاتر ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یی و میهره‌بانی خۆیم به‌سه‌ردا بڕێژێت.
4- زانستی سوود به‌خشم پێبدات و ئیستیقامه و به‌رده‌وامی زیاترم پێ بدات بۆ کاری ده‌عوه و بانگه‌واز.
5- وام لێ بکات هه‌ر ئه‌رک و کارێک که‌جه‌معه‌که‌م پێم ئه‌سپێرێت له‌ئاستیدا بم و بتوانم جێبه‌جێی بکه‌م.
6- وام لێ بکات رووناکی وچرای هیدایه‌ت بم بۆ ده‌وروبه‌ری خۆم.
7- تۆبه و گه‌ڕانه‌وه و هه‌وڵ و خه‌باتم لێ وه‌ر بگرێت، و له‌خه‌ساره‌ت مه‌ندان نه‌بم له‌رۆژی قیامه‌تدا..
8- نیه‌تی پاکم به‌رده‌وام بکات و له‌شه‌ڕی شه‌یتان و هه‌واو ئاره‌زوو و ریابازی بم پارێزێ.
9- به‌شی باشمان پێبدات له دنیا‌و قیامه‌تدا.
10- هه‌رچی شتێ که به‌خێروچاکی ئه‌زانی، بۆم له‌خوای گه‌وره بپاڕێره‌وه، چونکه