ژووری پێشوازی:
ئه‌و شه‌وه ئیزنی دام و گوتی: ئێستا ده‌تبه‌نه ژووری پێشوازی!! ئه‌م شه‌و به‌ڕه‌حه‌تی بخه‌وه و باش بیر بکه‌ره‌وه، بزانه کێیه و به‌یانی پێمان بڵێ..
گوتم: به‌پێی توانا بیر ده‌که‌مه‌وه..
ئه‌منێکی بانگ کرد و گوتی: ره‌حیم!.. کوڕێکی ئیسک سووکی ره‌شتاڵه هات، باوه‌شێ کلیلی پێ‌بوو، پاش ئه‌وه که‌سێ قوفڵی کرده‌وه کردمیانه ژووره‌وه، ژووری چی؟! ژووره‌که هۆڵ(قاعه)ی قوتابخانه بوو، هه‌رگیز له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووم ئه‌وه‌نده خه‌ڵکی تیابێت، که‌چاوم به‌و هه‌موو خه‌ڵکه که‌وت ئه‌بڵه‌ق بووم، تا هێزم تیا‌بوو ده‌ستم به‌رزکرده‌وه و گوتم: سه‌لامو عله‌یکوم. ئه‌وانیش به‌جارێ گوتیان: ئه‌ی وه‌عه‌له‌یکه‌سسه‌لام، و هاتن به‌ره‌و پیریم و لێم کۆبوونه‌وه، و هه‌ریه‌که له حه‌نای خۆیه‌وه ده‌یگوت: بۆچ گیراوی؟ که‌ی گیراوی؟ له‌سه‌رچی گیراوی؟ ده‌نگوباس چیه؟ تۆپ بارانی ناوشار خه‌ڵکی زۆری کوشتووه، یان نه؟ هه‌ریه‌که‌و پرسیارێکی ده‌کرد.
یه‌کێک له‌ناویانا گوتی: بابه‌گیان! بێڵن با پشوویه‌ک بدات و که‌مێ دا بنیشێ. پاش ماوه‌یه‌ک پشوودان گوتم: برایان! من مامۆستای دواناوه‌ندیم، داوایان لێکردم بچم بۆ جه‌یشوششه‌عبی نه‌ڕۆیشتم، شه‌ش مانگه معاشه‌که‌یان بڕیوم و وائیستاش هێناومیان بۆ ئێره!!
هه‌ندێک دڵخۆشیان دامه‌وه‌و گوتیان: مامۆستا گیان! مه‌سه‌له‌که‌ی تۆ هه‌ر زۆر ئاسانه، و خۆت ناڕه‌حه‌ت مه‌که، و دڵته‌نگیش مه‌به، ئینشائه‌ڵلا به‌م زوانه رزگارت ده‌بێت!!
لێ پرسراوی ژووره‌که مامۆستایه‌کی سه‌ره‌تایی بوو کاتی خۆی له‌سه‌ر کوردایه‌تی گیراوه و، ددانی به‌هیچا نه‌ناوه و ئیعتیرافی نه‌کردووه، به‌ریان داوه، به‌ڵام که‌به‌ریان داوه به‌ڵێنیان لێ سه‌ندووه کاریان له‌ته‌کا بکات و یارمه‌تییان بدات، به‌ڵام چونکه یارمه‌تی نه‌داون وکاری بۆ نه‌کردوون ئه‌مجاره هێنابوویانه‌وه بۆ زیندان.. ئه‌م هاوڕێیه ناوی (حه‌مه حاێلی) بوو، گوتی: کاکه! با جێگه‌یه‌ک بۆ مامۆستا چاک بکه‌ین، ژووره‌که هه‌شتا و پێنچ که‌سی تێدابوو، له‌په‌نای ئاوده‌سته‌که‌وه جێیه‌کیان بۆ چاک کردم، به‌ڵام کوڕێکی گه‌نج به‌ناوی(رێبوار) - خوا هیدایه‌تی بدات، و بیخاته به‌هه‌شتێ- گوتی: کاکه! من له‌په‌نای خۆمه‌وه جێی مامۆستا ده‌که‌مه‌وه، بابێته لای من.. له‌گه‌ڵ کاک رێبواردا پشتمان ده‌نا به‌پشتی یه‌که‌وه گه‌رممان ده‌بوه‌وه، ئه‌و شه‌وه تا دره‌نگێ خه‌وم لێ نه‌که‌وت، ئیتر که‌شه‌که‌ت بووم چاوم چووه خه‌و..
مام حسێن:
پێش نوێژی به‌یانی خه‌به‌رم بووه‌وه سه‌رو گوێلاکی پیاوێکم بینی لام نامۆ نه‌بوو، به‌جامه‌دانه‌یه‌کی چڵکن چه‌فته‌ی کردبوو، برۆی سپی بوو، نێوچاوی مۆن و تاڵبوو، سمێله سپیه‌که‌ی هاتبوه ناو ده‌می، ریشی درێژ بوبوو، چۆغه‌و کراسه‌که‌ی به‌ری له‌چڵکدا بریقه‌ی ده‌دایه‌وه، هه‌ندێ تێی رامام، ئه‌ویش به‌بێ خوڵکییه‌که‌وه سه‌رێکی بۆ له‌قاندم وگوتی: به‌خێر بێیت..
گوتم: خوا له‌گوناهت خۆش بێ، سوپاست ده‌که‌م..
له‌و لاوه یه‌کێ بانگی کرد: ئه‌وه مام حسێن! ده‌ستنوێژت شۆرد؟
گوتی: نه‌وه‌ڵلا..
که گوتیان: مام حسێن! من سه‌رێکم له‌خه‌زێنه‌ی خه‌یاڵی خۆم دا و ماوه‌یه‌ک لاپه‌ڕه‌کانی بیره‌وه‌ریم به‌یه‌کدا دا، که ته‌ماشام کرد ئه‌م مام حسێنه زۆر له‌حسه‌ره‌ش ده‌چێ، بۆیه گوتم: ئه‌وه تۆ کاک حسینی؟
گوتی: کام کاک حسێن؟
گوتم: حسه ره‌ش.
گوتی: حسه‌ره‌ش چۆن ده‌ناسیت؟
گوتم: له‌ساڵانی شه‌ست وهه‌شت، شه‌ست و نۆ سه‌رده‌انی دووکانه‌که‌ی مه‌لا عه‌زیزی مه‌لا عه‌لی ێه‌حافم ده‌کرد، تۆیش ده‌هاتی بۆ لای ئه‌و.
گوتی: به‌ڵام من تۆم نایه‌ته‌وه خه‌یاڵ، ناهه‌قیشم نییه، چونکه بیست ساڵ له‌مه‌و به‌ر یه‌کترمان دیوه، به‌هه‌رحاڵ من لێره هه‌رناوم مام حسێنه..
هه‌ندێ پرسیاری لێکردم و هه‌واڵی ده‌ره‌وه‌ی لێ پرسیم، له وه‌ڵامه‌کانه‌وه شتێ لێم حاڵی ببوو، ئیتر لێم ئه‌مین بووه‌وه، و پێکه‌وه که‌وتینه قسه، و بووینه هاوه‌ڵێکی نوێ.. ئیتر ده‌ستنوێژمان شۆرد و هه‌شت که‌سیان له‌و کاته‌دا نوێژی ده‌کرد بووم به ئیمامیان..
یه‌ک ئاوده‌ست:
له‌و هۆڵه‌دا هه‌شتا و پێنچ که‌س بووین، و ناوبه‌ناویش ده‌بووینه نه‌وه‌د که‌س، که‌چی ته‌نیا ئاوده‌ستێکی تیا بوو، حه‌مامی تیا نه‌بوو، ئه‌گه‌ر نوێژکه‌ره‌کان بیان ویستایه فریای نوێژی به‌یانی بکه‌ون، ده‌بوا نیوسه‌عات پێش نوێژی به‌یانی له‌خه‌و هه‌ستانایه، و به‌ڕیز سه‌ره‌یان بگرتایه، ئه‌وسا تا خۆرکه‌وتن لێ ده‌بوونه‌وه!!
ئه‌گه‌ر که‌سێ لێی بقه‌ومایه، و شه‌یتان پێی پێکه‌نیبا، ده‌بوا له‌ناو ئاوده‌سته‌که‌دا خۆی بشۆردایه، جا بیهێنه پێشچاوی خۆت له 1/ 2 دا ئاوی سلێمانی چه‌ند سارده!! ئینسان له‌رزی لێ ده‌هات و ددانه‌کانی چۆقه‌چۆقی پێ ده‌که‌وت، چونکه ئاوی گه‌رم نه‌بوو..
بانگکردنه‌وه‌م بۆ ژووری ته‌حقیق:
رۆژی یه‌کی شوبات هه‌رله‌به‌یانییه‌وه تا ئێوارێ بانگیان نه‌کردم، له‌ئێواره‌دا بردمیانه‌وه بۆلای به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی ناوشار، خه‌ڵکه‌که ده‌یانگوت: ناوی رائید هیشامه، به‌روویه‌کی خۆشه‌وه به‌خێرهاتنی کردم و گوتی: هیوادارم بیرت کردبێته‌وه، و جێگه‌و شوێنی ئه‌و هاوه‌ڵه‌تمان پێ بڵێیت!!
گوتم: وه‌ک تارماییه‌ک شتێ هات به‌یادما، له‌و کاته‌دا من نه‌خۆش بووم، هه‌روه‌ک باسم کرد خه‌ڵکێکی زۆر بۆ سه‌ردانم ده‌هاتن، پیاوی به‌دین و بێ دین، خزم و بێگانه، جارێکیان ئه‌و که‌سه‌ی ناوی منی هێناوه هاتبوو بۆ ماڵمان و ئه‌و ناوبراوه‌ش بۆ سه‌ردانم هاتبوو، دکتۆر عیێام ده‌یگوت: کار پێویسته و ئازادیش ده‌یگوت: کار پێویست نییه، هه‌رکه‌س عیباده‌تی خۆی بکات، ئیتر پێویست به‌شتی تر ناکات. منیش ته‌نیا ئه‌وجاره ئه‌و کاک ئازاده‌م بینیبوو، نه‌م ده‌ناسی، ئێستا به‌و ده‌مه‌قاڵه‌یه‌دا بیرم که‌وته‌وه. ( کابرا به‌هیج جۆر وازی لێ نه‌ده‌هێنام، بۆیه ئه‌وقسه‌یه‌م کرد، ده‌نا له‌راستیدا هه‌رکَیز دکتۆر عیێام کاک ئازادی نه‌بینیبوو، و ده‌مه‌قاله‌شیان نه‌بووبوو، نازانم د. عیێام - خوالێی ببورێ- جۆن ناوی هێنابوو؟! ).
گوتی: من کارم به‌وه‌وه نییه، پێم بڵێ جێگا‌و شوێنی له کوێیه؟
گوتم: نازانم.
گوتی: چۆن هاورێیه‌کت سه‌ردانت بکات و هه‌ستان و دانیشتنی له‌ته‌کتا هه‌بێت، به‌ڵام تۆ جێگه‌ی پێنه‌زانی؟!
گوتم: سه‌دان که‌س هاتون بۆلام و نه‌ک هه‌رجێگه‌یان پێ نازانم به‌ڵکو ناویشیان نازانم..
گوتی: شتی وا ماقووڵ نییه، باشه هه‌روه‌ک بزانی، یا گومانت هه‌بێ له چ دائیره‌یه‌کدا کار ده‌کات؟
گوتم: نازانم، به‌ڵام که هه‌ر له‌خۆمه‌وه بڵێم له‌وانه‌یه له ئیداره محه‌لیدا بێت.
گوتی: ده بیبه‌نه‌وه جێگه‌ی خۆی..
به‌ڵێ، هێنامیانه‌وه ژووره‌که‌ی خۆم، خه‌ڵکه‌که هاتن به‌ده‌ممه‌وه، گوتیان: چی بوو؟ چیان لێ پرسیت؟!
گوتم: ئه‌وه‌ی ناوی منی داوه ناوی که‌سێکی تریشی داوه، ئێستا داوای شوێنی ئه‌وکه‌سه‌م لێده‌که‌ن، منیش پێم گوتون: نازانم جێگه‌ی له‌کوێیه؟
خوا هه‌ڵناگرێ زۆر دڵخۆشییان دامه‌وه و گوتیان: ئاگات له‌خۆت بێ، نه‌ترسیت و نه‌ڕوخێیت، لێدان و سزاکه‌ی شتێکی وا نییه، ئیعتیراف نه‌که‌یت، و وره به‌رنه‌ده‌یت، بوختان بۆخۆت نه‌که‌یت و ناوی که‌سیش نه‌هێنیت.. له‌راستیدا ئه‌م قسانه‌ی ئه‌وان زۆر شوێنه‌وارێ گه‌وره‌ی له‌دڵ و ده‌روونمدا هه‌بوو..
ده‌سته‌کانی له‌کار که‌وتبوون:
له‌ناو خه‌ڵکه‌که‌دا کوڕێکی سورو سپی، ئیسک سووکی، رووخۆشی، کورته باڵای، زمان پسکی تیا‌بوو، زۆر خه‌می منی بوو، هه‌موو جارێ ده‌سته‌کانی ده‌ووڵی و ته‌مرینی پێ ده‌کردن، ده‌یگوت: مامۆستا! نه‌ترسیت، هیچ نییه، ئاگات له‌خۆت بێ..
گوتم: ئه‌وه بۆ ده‌ستت بۆ راست ناکرێته‌وه؟
گوتی: له‌ناوچه‌ی بادینان سه‌رباز بووم، بۆیان تێچاندبووم که په‌یوه‌ندیم به‌رێکخراوێکی سیاسییه‌وه هه‌یه، له‌سه‌ربازگه‌که‌ی خۆمه‌وه، هێنامیانه‌وه بۆ ئێره، ماوه‌ی حه‌وت رۆژ ده‌یانبردم بۆ هه‌ڵواسین، له‌و هه‌ڵواسینه‌وه ئیتر هه‌ردوو ده‌ستم له‌کارکه‌وتوون، هه‌روه‌ک ده‌بینی به‌نه‌خوێنه‌که‌م بۆ ده‌به‌ستنه‌وه، و نان به‌ده‌ممه‌وه ده‌که‌ن، یانزه جار کاره‌بایان لێداوم، ئه‌م (بێ ش...انه) سه‌رێکی وایه‌ره‌که‌یان له‌سه‌رگورچیله‌م داده‌نا و سه‌ره‌که‌ی تریشیان له‌سه‌ری زه‌که‌رم ده‌به‌ست!! ته‌ماشای ژێر پێم بکه خۆ بینیت توێکێکی رۆیشتووه و پێستێکی پێوه نه‌ماوه؟!
له‌که‌ڵ ئه‌ودا خۆم به به‌خته‌ه‌ر ده‌زانم چونکه بوختانم بۆ خۆم نه‌کردووه، و خه‌ڵکی بێ تاوانم تووش نه‌کردووه، و ماڵی که‌سم وێران نه‌کردووه، و دڵی هیچ دایکێکم هه‌ڵنه‌قرچاندووه!! ئه‌وه دوومانگی ته‌واوه ده‌سته‌کانم کار ناکه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ته‌واویش له‌کار بکه‌ون و هه‌رگیز چاک نه‌بنه‌وه، هێشتا دڵخۆشم چونکه پێم له‌هیچ شتێ نه‌ناوه و ناوی که‌سێکم نه‌هێناوه..
گوتی: جا ئه‌گه‌ر تۆیش پێ له‌هیچ نه‌نییت، ئه‌وا چه‌ند رۆژێک ئازار و سزا ده‌چێژیت، و له‌ئه‌نجامدا ده‌مێنیته‌وه و به‌ر ده‌بیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆختانت بۆخۆت کرد و شتت له‌ملی خۆت کرد، ئه‌وا ملت به‌په‌تا ده‌کرێت!! و ماڵی چه‌نده‌ها که‌سی تریش وێران ده‌که‌یت!! مامۆستا گیان! هه‌رچۆنێک بێ ئازاره‌که له‌توانای ئینساندایه، و ته‌حه‌ممول ده‌کرێت، هه‌ر له‌توانادا نه‌ما ئینسان یا بێهۆش ده‌که‌وێ یا ده‌مرێ، خۆ ئه‌گه‌ر ئینسان له‌ژێر ئه‌و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌شدا بمرێ جێی شانازییه..
به‌راستی قسه‌کانی کاک جه‌زا ئه‌وه‌ند کاری گه‌ربوون هه‌رگیز له‌یادم ناچنه‌وه، له‌واقیعدا ئازایی و پاڵه‌وانی ئه‌ویه: ئاده‌میزاد بتوانێ له‌به‌رامبه‌ر دوژمنی ملهوڕه‌وه خۆ گربێ.. ئازایه‌تی لای هه‌موو که‌س سیفه‌تێکی په‌سه‌ند و خۆشه‌ویسته، ئیتر له‌هه‌رکه‌سێکه‌وه‌بێ..
چه‌ند سه‌ر سه‌خته!:
ئه‌وشه‌وه کۆمه‌ڵێک له‌ده‌ورمدا کۆ بوونه‌وه، سه‌عات له‌ده‌وری نۆ و نیوی شه‌و بوو، منیش باسی دادگه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیم بۆ ده‌کردن له ئیسلامدا، و له‌و باره‌وه چه‌ند نموونه‌یه‌کم بۆ هێنانه‌وه، هه‌ستم کرد قسه‌کانیان زۆر پێخۆشه، ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ورمدا کۆ ببونه‌وه(نۆزده که‌س بوون): هه‌شت لاوی خه‌له‌کانی، دوانی رانیه‌یی، دوانی ماوه‌تی، دوانی ده‌ربه‌ن وکه‌لاری و چواری ناوشاری سلێمانی بوون، له‌گه‌ڵ مام حسێنیشدا..
پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌وان مام حسێن باسی گیرانه‌که‌ی خۆی بۆ گێڕامه‌وه و گوتی: " رۆژێ به‌شه‌قامی کاوه‌دا ده‌هاتمه خوارێ، ئه‌ڵقه له‌گوێیه‌ک، که جه‌یشوششه‌عبی بوو شانی دا له‌شانم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌و گوتی: ئه‌وه تۆ کوێریت؟!
منیش گوتم:ئه‌ی تۆ موقرایی به‌چاوتا هاتبوو؟! من کوێر بووم تۆ چی؟ ئینجا ئامبازی یه‌ک بووین، تاتوانیم کوتام و لێم دا، ئینجا هه‌ڵهاتم، به‌ڵام که‌وتنه شوێنم، و گوێم له ئه‌فسه‌ره‌که‌وه بوو گوتی: ده‌ستڕێژی لێ بکه‌ن..
"شه‌رواڵه‌که‌میان به‌گوللـه بێژا، هه‌ر گوێم نه‌دایه و ده‌رچووم، به‌ڵام به‌بێ ته‌ل مه‌فره‌زه‌که‌ی ئه‌وناوه‌یان ئاگادار کردبووه‌وه، ئه‌وانیش سه‌ر کۆڵانه‌که‌یان لێگرتبووم، و ئیتر توانای ده‌رچوونم نه‌ما، گرتمیان، و تا توانییان لێیان دام، ئینجا هێنامیان بۆ (ته‌واری- گوارئ) له‌وێش هه‌رچی گیانم هه‌بوو، به‌نووکه شه‌ق وبه کێبڵ، به قۆناغه تفه‌نگ بیرازیان کرد، خوێن له‌سه‌رو چاوم ده‌ڕۆیشت.. خستمیانه ژوورێکی ته‌نیاوه، ئه‌فسه‌ره‌که پارچه لۆکه‌یه‌کی بۆ فڕێ دام و گوتی: ده‌م و لووتتی پێ پاک بکه‌ره‌وه!! منیش فڕێم دا و گوتم: هه‌ر نایسڕم..
"ماوه‌ی بیست رۆژ له‌و ژووره‌دا هێشتمیانه‌وه، ته‌نیا خۆم بووم، ژووره‌که‌ش تاریک و نوته‌ک بوو، دوای ئه‌وه بردمیان بۆ ژووری ئازاردان، له‌وێ چاویان به‌ستم، و کاره‌بایان لێ قایم کردم، و هه‌ردوو ده‌ستمیان له‌دوواوه به‌ست و به‌قایشێک هه‌ڵیان واسیم به‌قه‌ناره‌یه‌کدا، چۆن چۆله‌که به باڵه‌کانی هه‌ڵده‌گیرێ، ئاوه‌ها هه‌ڵیان واسیم، و وامده‌زانی هه‌ردوو ده‌فه‌که‌ی شانم ده‌رچووه!!
گوتیان ئیعتیراف بکه..
گوتم: چی بڵێم؟
گوتیان: تۆ له‌گه‌ڵ جه‌لال دایت..
گوتم: له‌گه‌ڵ که‌سدا نیم.. ئه‌و شه‌وه له‌ئازاردان ولێدانم ماندووبوون. ئیتر هێنامیانه‌وه بۆ ژووره‌که‌ی خۆم.. به کورتی ده دانه شه‌و به‌و جۆره ئه‌یان بردم و سزا‌و ئازاریان ده‌دام، هه‌ر هیچم نه‌گوت.. شتێکم نه‌ده‌زانی تا ئیعتیراف بکه‌م!! ئه‌مانه زۆر سه‌یرن، هه‌ر که‌سێ بگرن ده‌یده‌نه به‌ر مامێزانی شه‌ق وجنێو و ده‌ڵێن: ده‌بێ ئیعتیراف بکه‌یت!! ئاخر خۆ من سیاسی نیم!! به‌کرێ گیراوێکتان شه‌ڕی پێ فرۆشتووم، شه‌ڕم له‌گه‌ڵا کردووه، ئیتر ئیعتیرافی چی وشتی چی؟!
( له‌دواین شه‌وا گوتیان: جنێو به جه‌لال بده..
گوتم: جنێوی ناده‌مێ..
گوتیان: ده‌ی جنێو به مه‌لا مسته‌فا بده..
گوتم: جنێو به‌ویش ناده‌م..
گوتیان: ئه‌گه‌ر جنێویان نه‌ده‌یتێ ئه‌تکوژین!!
گوتم: بۆ ماوتانه بم کوژن؟! هیچ مه‌منوونتان نابم!! چی ده‌که‌ن بیکه‌ن، من جنێو به پیاوی گه‌وره ناده‌م، جنێو عه‌یبه، جنێو بۆ پیاو نه‌هاتووه!!
له‌ئه‌نجامدا نه‌قیب حه‌سسون گوتی: ( أيابة! أشكَد عنيد! )ئه‌ی بابه!! چه‌ند سه‌ر سه‌خته!! ئیتر وازیان لێ هێنام، مامۆستا گیان! ئه‌وه ماوه‌ی هه‌شت مانگه له‌م سیا چاڵه‌دام، ئه‌مه‌یه دادگه‌ری به‌عسی سۆشیالیست!! )
ئیتر ئه‌و شه‌وه خۆمان پێچایه‌وه‌و خه‌وتین.