رۆژی 2 / 2 / 1987 :
له‌سه‌عات ده‌ی پێش نیوه‌ڕۆ بانگیان کردمه‌وه، به‌هاوه‌ڵه‌کانی به‌ندیخانه‌م گوت: پیاوی چاک بن! دوعام بۆبکه‌ن، هه‌موو به‌جارێ بۆم ده‌پاڕانه‌وه.. به‌ڵێ، بردمیان بۆ ژووری لێکۆڵینه‌وه، له‌وێ هه‌ندێ وێنه‌یان پیشاندام، وادیار بوو، وێنه‌ی هه‌موو ئازاد ناوێکی دایه‌ره‌که‌یان هێنا بوو.. یه‌که یه‌که پیشانی ده‌دام و ده‌یگوت: ئه‌مه‌یه؟ ئه‌مه‌یه؟ ئه‌مه‌یه؟...تاد، منیش ده‌مگوت: نه‌خێر.. هیچیان ئه‌و نه‌بوون..
گوتی: وا ده‌زانی له چ دایه‌ره‌یکدابیت؟
گوتم: ناو شار چه‌ند بانقی تیایه؟
گوتی: چوار..
گوتم: له‌وانه‌یه له یه‌کێک له‌و بانقانه‌دا بێت..
گوتی: ده‌بیبه‌نه ژووره‌وه، ئیتر هێنامیانه‌وه، بۆ ناو هۆڵه گه‌وره‌که. به‌ڵام که هاتمه ژووره‌وه ده‌م وشک و لێو به‌بار، و حاڵه‌تێکی پڕ ترس و بیمم بۆ دروست بووبوو، یا خوا دوژمنیشت ئه‌و حاڵه‌ته نه‌بینێت..
کاک عه‌زیز:
ئه‌و رۆژه‌ش خه‌ڵکه‌که هاتنه لام و دڵخۆشی باشیان دامه‌وه، له‌ناو ئه‌مانه‌دا کوڕێکی باریکه‌له‌ی، لاوازی، کورته باڵای، ده‌نگ نووساوی تیا بوو، تووکی پێشه‌وه‌ی سه‌ری به‌ره‌و رووتانه‌وه ده‌ڕۆیشت، ته‌مه‌نی له نێوان بیست و پێنچ و سییدا ده‌بوو، پاش ئه‌وه که هه‌ندێکیان رۆیشتن که‌وته دڵدانه‌وه‌م، و گوتی: مامۆستاگیان! ئه‌مانه ویژدانیان نییه، به‌هه‌ق و به‌ناهه‌ق هه‌ر ئینسان دا ده‌پاچن، ئه‌وه‌ی به‌منیان کردووه، به‌غه‌وسی به‌غایان بکردایه ئه‌یگوت: بابه چیم بۆ داده‌نێن ئه‌ڵێم ئه‌وه‌م!!
گوتم: چۆن؟
گوتی:" له‌و شارباژێڕه له ئاواییه‌ک دانیشتبووم، وازم له پێشمه‌رگه‌یی هێنابوو، چاوه‌ڕوانی لێ بوردنێک بووم، گوتیان: ده‌وڵه‌ت به‌نهێنی لێ بوردنێکی بۆ هه‌موو چه‌کدارێ ده‌رکردووه، له‌و رۆژانه‌شدا سێ چه‌کداری ده‌وڵه‌تی که‌پێیان ده‌گوترێ: جاش، خۆیان به‌ئاواییدا کرد، منیش خۆمم دا به‌ده‌ستیانه‌وه و گوتم: کاکه‌گیان! من ئاژاوه‌چی و وێرانکه‌ر(موخه‌رریب)یکی ( له‌وکاته‌دا به‌عس به پێشمه‌رگه‌ی ده‌گوت:(موخه‌رریب) وێرانکه‌ر، ئه‌وه بۆیه ئه‌ویش ئه‌و وشه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا به‌کاربردووه!! ) ساده‌بووم، به‌ڵام له مێژه دانیشتووم، و چاوه‌ڕوانی لێ بوردنێکم،وا ئه‌م عه‌فواته نهێنییه‌ش ده‌رچووه، نه‌م ده‌زانی چۆن خۆم ته‌سلیم بکه‌مه‌وه، باش بوو له‌م کاته‌دا ئێوه هاتن، منیش خۆم ته‌سلیمی ئێوه ده‌که‌م و له‌گه‌ڵتان دێمه‌وه.
گوتیان: زۆر باشه! به‌ڵام ئێمه له‌ناو ئاوایی‌دا هه‌ندێ کارمان هه‌یه، ده‌بێ ئاوایی بپشکنین ئه‌وسا ده‌ڕۆین..
منیش گوتم: باشه..
له‌ماڵی دراوسێیه‌کماندا که خۆی له ماڵ نه‌بوو، ده‌مانچه‌یه‌کیان دۆزییه‌وه، و لیسته‌یه‌کیش که‌ناوی بیست ئافره‌تی رێکخراوی تیا بوو. دوای پشکنینی ئاوایی پێکه‌وه هاتینه‌وه بۆ ناوشار، و رۆیشتین بۆ ئیستیخبارات.
تمه‌ز ئه‌مانه له‌رێگه‌دا نیازیان گۆڕیوه، و به‌یه‌کتریان گوتووه: بۆچ به‌خۆڕایی بیده‌ین به‌ده‌سته‌وه؟! بابڵێین: گرتوومانه، و یه‌کی هه‌زار دیناری پێ وه‌ربگرین!! به‌ڵێ، هه‌ر وایان کرد، زمانیان گۆڕی و گوتیان: قوربان! ئه‌م تیکده‌ره‌ی ئاژاوه چییه‌مان به‌م ده‌مانچه‌یه‌و به‌م لیسته‌وه – که‌ناوی بیست ئافره‌تی رێکخراوی تیایه - گرتووه!!
منیش ده‌ستێکم که‌وته ئه‌ملا و ده‌ستێکیشم ئه‌ولا، ئه‌مان سێکه‌سن، من هه‌رچی بڵێم بێ سووده، قسه هه‌ر قسه‌ی ئه‌وانه، به‌ڵام بڕیاربێ ئه‌گه‌ر ئه‌نجن ئه‌نجنیشم بکه‌ن هه‌ر قسه‌که‌ی خۆم بکه‌م، بۆیه گوتم: قوربان! به‌خوا درۆ ده‌که‌ن، من خۆمم ته‌سلیم کردوون!! نه‌خێر بێ سوود بوو.
گوتیان: راستی بڵێ، بانه‌ت کوژین!!
گوتم: گه‌وره‌م! وه‌ڵلاهی درۆ ده‌که‌ن، من نه‌گیراوم، خۆم داوه به‌ده‌ستیانه‌وه، ئه‌وه خه‌ڵکی ئاواییه‌که هه‌موو ئاگادارن، فه‌رموو بڕۆن بیان هێنن، بزانن من راست ده‌ڵێم یا ئه‌وان؟!
بێ سوود بوو خستمیانه ژێر لێدانه‌وه، به‌سۆنده و به‌کێبڵ تێم به‌ربوون، هه‌تا توانییان کوتامیان، ئینجا تا شه‌وێ وازیان لێهێنام. شه‌وێ بردمیانه‌وه بۆ ژووری لێکۆڵینه‌وه (تحقیق)، ئه‌وبێ شه‌ره‌فانه! ده‌رپێ کورته‌که‌شیان داکه‌ندم، هه‌ردوو ده‌ستمیان له‌دواوه به که‌له‌پچه به‌ستبوو، قایشێکیان تێ به‌ست و وه‌ک چۆله‌که هه‌ڵیان واسیم، وامزانی هه‌ردوو باڵم ده‌رچووه، له‌و کاته‌دا که به‌قه‌ناره‌که‌وه هه‌ڵیان واسیبووم، کاره‌بایان لێ به‌ستم، چۆن به‌ستنێک؟ ئه‌و بێ ئابڕووانه سه‌رێکی وایه‌ره‌که‌یان له سه‌ری عه‌وره‌تم به‌ست، ئه‌وسه‌ره‌که‌ی تریشی له‌سه‌ری گورچیله‌میان به‌ست!! ئینجا کاره‌بایان خسته گه‌ڕ، هه‌ڵواسینه‌که‌م ماوه‌یه‌کی خایاند، له‌ومایه‌دا چه‌ند جارێک کاره‌باکه‌یان لێدام!! و ده‌یانگوت: بڵێ..
ده‌مگوت: چی بلێم؟!
ده‌یانگوت: خۆت ده‌زانی.. ناوی ئافره‌ته‌کانمان پێ بڵێ..
ده‌مگوت: نازانم.. به‌خوا .. ئاگام لێی نییه..
ده‌یانگوت: بۆ خۆت به‌وێوه بمێنه‌ره‌وه تا ده‌مریت.. پاش پێنچ ده‌قیقه‌یه‌ک دایان گرتمه خواره‌وه، و بردمیان بۆ ژوورێکی چۆڵی تاریک، به‌نه خوێنه‌که‌م بۆ نه ده‌به‌سترایه‌وه، نه‌مده‌توانی به‌ده‌ستی خۆم نان بخۆم!!
به‌ڵێ، تا حه‌ڤده رۆژ ئه‌مه پیشه‌ی من و ئه‌وان بوو، ده‌یان بردم و هه‌ڵیان ده‌واسیم و کاره‌بایان لێ ده‌دام، کێبڵ کارییان ده‌کردم، و به‌تایبه‌ت له‌ژێر پێمیان ده‌دا..
داخکردن به‌تاوه‌ی سوورۆکراو:
به‌مه وازیان لێنه‌هێنام، بردمیانه ژوورێکیترو گوتیان: راستی بڵێ، بانه‌ت کوژین!!
گوتم: ئه‌وی ده‌یزانم گوتوومه..
گوتیان: وادیاره راستی ناڵێیت. تاوه‌یه‌کیان له‌سه‌ر په‌ره‌مێزێک دانا تاوه‌ک ده‌نووکی که‌و سوور بووه وه، ئینجا ده‌رپێکانیان داکه‌ندم، و نایان به نه‌رماییه‌که‌ی لای ژوورووی رانمدا، به‌جارێک بووبه چه‌وه‌نده‌ری سوور وکڵوکۆم دامرد!!
مامۆستا گیان! وه‌ڵلاهی ئه‌و بێ ویژدانانه جارێکی تریش سووریا‌ن کرده‌وه و هه‌رچی هاوارم کرد بێ سوود بوو، ئه‌و لا رانه‌که‌ی تریشیان داخ کردم و سووتاندیان!!
ئه‌گه‌ر شه‌رواڵم له‌پێده‌کرد ده‌لکا به ئاو و زڵزڵه‌ی سووتاوه‌که‌وه، ئه‌گه‌ر له‌پێم نه‌ده‌کرد هه‌موو عه‌وره‌تم به‌ده‌ره‌وه بوو، به‌ناچاری له‌پێم دکرد، به‌لام له‌کاتی سه‌ر ئاودا که‌ده‌رپێکه‌م دا ده‌که‌ند رایده‌کێشاو به جارێک ده‌بوو به‌خوێن و سزایه‌کی تازه‌م ده‌چه‌شت!!
تا نزیکه‌ی مانگێک به‌و جۆره مامه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ده‌رمان یاچاره‌سه‌رێکی بکه‌ن!!
دوای ئه‌وه هێنامیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی پارێزگا، و بردمیانه ژێر زه‌مینه‌که‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی پارێزگا، ئه‌منی ناوشار، نه‌قیب حه‌سسون، و چه‌ند ئه‌فسه‌رێکی تریش له‌وێ بوون..
هه‌ردوو ده‌ستمیان له‌سه‌ر کاشییه‌کان پێدانام، - به‌که‌له‌پچه کراوی- و ده‌ستیان کرد به کێبڵ لێدانی، وه‌ڵلاهی بیست و سێ کێبڵیان لێدام!! ئینجا یه‌کێکیان توند ده‌ستی گرت و گوتی: ده به‌سه، ئێوه ده‌تانه‌وێ بیگوژن؟! ئیتر نه‌یهێشت زیاترم لێ بدات ، وا بزانم له‌وه ده‌ترسا که بمرم..
پاشان به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی پارێزگا گوتی: من هه‌ر وازی لێ ناهێنم.. ده‌یه‌وێ ببێته پاڵه‌وان!! ده‌بێ هه‌ر ئیعتیراف بکات و راستی بڵێ..ده‌نا ده‌یکوژم!! وایه‌ری کاره‌بایی له هه‌ردوو قۆڵم به‌ست، سه‌ره‌که‌ی تریشی به پلاکی کاره‌باکه‌دا کرد و گوتی: ددان به‌و راستیانه‌دا بنێ و ئیعتیراف بکه..
گوتم: باشه چیت ده‌وێ، با بیڵێم!! گه‌وره‌م ئیعتیراف ده‌که‌م!!
گوتی: ناوی ئافره‌ته‌کان بڵێ..
گوتم: باشه.. له‌یلا عه‌لی، نه‌سرین که‌ریم، شیرن قادر...تاد، ئه‌ڵبه‌ت ناوی ئافره‌تێکم ده‌گوت، له لیسته‌که‌دا ناوی نه‌بێ ) !!..
هه‌رچه‌ند کاک عه‌زیز مافى خۆى بوو کاتێ رووداوه‌که‌ى بۆ من ده‌گێڕایه‌وه لاى منیش دان به‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا نه‌نێت، چونکه راز نابێ لاى نزیکترین که‌س بدرکێنرێ، و له زیندانیشا رژێم سیخورى دروست کردبوو، به‌ڵام ئالێره‌دا خاڵێکى لاوازه‌و ئینسان هه‌ست به‌وه ده‌کات، که‌ڕاسته گرتوویانه، به‌ڵام ئه‌م ئازایه و دانى پیا نانێت. چونکه که ده‌ڵێت" ئه‌ڵبه‌ت ناوى ئافره‌تێکم ده‌گوت، له لیسته‌که‌دا ناوى نه‌بێ" واته: ناوه‌کان ده‌زانێ و ده‌یان ناسێ، به‌ڵام ناویان ناڵێت، له ژێر پاڵه په‌ستۆى ئازاردانه‌که‌دا ناوێک ده‌ڵێ که‌ناوى ئه‌وان نه‌بێت.)
گوتی: هه‌ی سه...کوڕی سه...من ده‌ڵێم ناوی ئه‌و ئافره‌تانه بڵێکه له لیسته‌که‌دایه.
گوتم: گه‌وره‌م! هه‌ر ئه‌وه ئه‌زانم.. بڕوات هه‌بێ هه‌ر له‌خۆوه قسه ده‌که‌م..
وایه‌ری ناو پلاکه‌که له‌سه‌ر کاره‌بای پاڵه‌په‌ستۆی به‌رز(ضغط عالی)بوو، بۆ چاو تروکانێک ده‌ستی به سویچه‌که‌دا نا، من خۆم بۆ نه‌گیرا، که‌وتم و ره‌هێڵ بووم..خێرا کوژاندیه‌وه..
گوتی: هه‌سته..
گوتم: ناتوانم..
گوتی: هه‌ی ...باب! ده‌ڵێم هه‌سته..
گوتم: گه‌وره‌م! ناتوانم..
ئینجا دوو ئه‌من په‌لیان گرتم و به‌رزیان کردمه‌وه، و هێنامیان بۆ ئه‌م ژووره‌ی که ئێستا ده‌یبینی..ئه‌وا بۆ ساڵ ونیوێک ده‌چێت لێره‌دا به‌ندم، نه به‌ره‌ڵام ئه‌که‌ن، و ناشم ده‌ن به‌مه‌حکه‌مه تا بمکوژن، که‌س و کارم تا ئێستا چه‌ندان جار واسیته‌یان کردووه، و هه‌وڵیان داوه بم بینن، به‌ڵام نه‌یان هێشتووه، وا ئه‌مڕۆ دایک و باوکم خوا ده‌یزانێ چه‌نده پاره‌یان داوه تا هێشتوویانه بێن، هاتن تا له دووره‌وه بم بینن، ئه‌ویش په‌نجه‌ره‌یه‌ک له‌نێوانمانا بوو، قسه‌ی یه‌کترمان نه‌ده‌بیست، هه‌ندێ پرته‌قاڵی بۆ هێنا بووم، به‌به‌رچاومه‌وه خواردیان و ته‌نیا دانه‌یه‌کیان نه‌دامێ بیخۆم!! ده‌نگم به‌رزکرده‌وه و گوتم: بۆمه‌سه‌له‌که له‌بیرتان نه‌چێ، عه‌سکه‌رێ توند ده‌ستی نا به‌ده‌مما. به‌عه‌ره‌بی گوتم: بابه دوعا‌و سه‌لامیان بۆ ده‌نێرم.
ئه‌ویش به کوردی گوتی: بۆچ نازانم چی ده‌ڵێیت؟ وه‌ره دواوه.. هه‌رچی دایکم خۆی به‌زه‌ویدا کوتا و هاواری کرد نه‌یانهێشت ئه‌و قسه‌یه‌ی پێیه‌تی پێم بڵێ.. ئه‌مه حاڵی ئێمه‌یه‌و ئه‌مه‌ش دادگه‌ری ده‌وڵه‌تی به‌عسی سۆشیالیست"
منیش دڵم پڕبوو، به‌ڵام خۆمم گرت، و نه‌مهێشت فرمێسک له‌چاوم بێته خوار. ئه‌ویش دڵخۆشی دامه‌وه و گوتی: خۆت ناڕه‌حه‌ت مه‌که، مه‌سه‌له‌ی تۆ ئاسانه‌و هه‌رگیز ئه‌و سزایه‌ی من نا‌بینیت!!
گوتم: له‌راستیدا من له‌ترسی ئه‌شکه‌نجه‌که ناڕه‌حه‌ت نه‌بووم، ئه‌وه‌ی منی دڵگران کرد، حاڵی دایکت بوو، بیری دایکی خۆمم که‌وته‌وه، و بۆ ئه‌و دڵم پڕ بوو.
گوتی: بۆچ به‌زه‌ییت به‌دایکتا دێته‌وه؟
گوتم:حه‌وت رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌تۆپ بارانه‌که‌ی ناوشارا خۆشکه زایه‌کی لاوی دایکم کوژرا، له‌و پرسه‌یه‌دا زاوایه‌کی پوورم که تازه به‌رببوو، به‌سه‌رهاتی زیندانی بۆ گێڕابوونه‌وه، ئیتر چی دیبوو، و چی بیستبوو بۆی گێڕابوونه‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی بگیرێم دایکم پێی گوتم: کوڕم! توخوا ئاگات له‌خۆت بێ، به‌و خوایه ئه‌و کوڕه‌ی زاوای سه‌لمای خوشکم شتی وای گێڕاوه‌ته‌وه سه‌ری منداڵی پچووک سپی ده‌کات!! نازانی ئه‌وخه‌ڵکه داماوه چ ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ک ده‌درێن؟! له‌هه‌ڵواسین و کاره‌با لێدان و بزمار پیا داکوتین و..تاد، رۆَڵه! توخوا پیاوی چاک به، ئاگات له‌خۆت بێ با تووش نه‌بی!!
جا که ئێستا من گیراوم، و ئه‌ویش ئاوه‌ها باسی سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی ئه‌منی بیستووه، ئێستا هه‌ر شێت بووه، و ده‌ڵی: بێگومان کوڕه‌که‌ی منیشیان وا لێ کردووه!!
منیش جگه له‌خه‌فه‌ت و خه‌م پێدان هیچ سوودێکم بۆئه‌و نه‌بووه، کاتێ باوکمان شه‌هید کرا، دایکم ته‌مه‌نی بیست و هه‌شت ساڵ بوو، ئێمه منداڵ بووین، من کوڕی گه‌وره‌ی بووم، ته‌مه‌نم سیانزه‌ساڵ بوو، له‌و کاته‌وه تا ئێستا به‌هه‌ژاری و قه‌رزاری و کوێره‌وه‌ری و ماڵ سووتان و ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌ییه‌وه به‌سه‌رمانه‌وه دانیشتووه، و جوانی خۆی له‌به‌ر ئێمه خستۆته ژێر پێیه‌وه، و ئه‌وا بیست و پێنچ ساڵه( ئه‌وه قسه‌ى ساڵى 1987 بوو، باوکیشم له 1962شه‌هید کرا )بێوه‌ژنه!!
له‌م ماوه‌یه‌دا ئێمه نه‌مان توانیوه وه‌ک پێویست پاداشتی بده‌ینه‌وه، پێنچ ساڵ له‌مه‌پێش( من له ساڵى 1982 دا به‌هۆى رووداوى ترومبێله‌وه لاقم شکا.) من لاقم شکا و رانم ورد بوو، سێ‌ساڵ له‌جێگه‌دا که‌وتم، نیوه‌ی مووي سه‌ری به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی منه‌وه سپی بوو، له‌و نه‌خۆشیه رزگارم بوو، وا ئه‌م گیرانه هاته پێشه‌وه، له‌و بڕوایه‌دام به‌م گیرانه‌م ده ئه‌وه‌نده‌ی نه خۆشیه‌که‌م خه‌فه‌ت ده‌خوات!! له‌وانه‌یه شێت ببێ، یا تووشی نه‌خۆشی ببێ، جا که ئێستا دڵم ناڕه‌حه‌ته و ئێشم پێ ئه‌گات بۆ ئه‌وه‌یه که ئه‌و هه‌ژاره له‌ماوه‌ی ژیانیا خێری له‌ئێمه نه‌دیوه، جگه له‌داخ و خه‌فه‌ت..
کاک عه‌زیز گوتی: مامۆستا! باوه‌ڕت هه‌بێ هیچ ده‌سه‌ڵاتێک نییه، دوعای خێری بۆ بکه و ده‌نکێ خه‌فه‌ت مه‌خۆ..