چۆن و به‌چی خڵه‌تام؟
له‌وانه‌یه تۆیش بپرسیت وبڵێیت: تۆکه زانیت دکتۆر عیێام گیراوه و هه‌واڵت پێ گه‌یشت، ئیتر چۆن رۆیشتیت له‌ته‌کیاندا؟
مافی خۆته ئه‌وپرسیاره بکه‌یت به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆیش له جێی منا بوویتایه له‌وانه‌یه بڵێم هه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێستت ده‌بوو!!
له‌وانه‌یه بڵێیت چۆن؟
ده‌ڵێم: سێ رۆژ له‌وه پێش له‌قوتابخانه‌که‌مه‌وه نووسراوێکم پێ گه‌یشت که تیایا نووسرابوو: ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆیته‌وه سه‌ر کاره‌که‌ت و سه‌رێک له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده نه‌ده‌یت بۆ هه‌میشه له‌سه‌ر کار لا ده‌برێیت، و �?ه‌ێل ده‌کرێیت!!
منیش شه‌ش مانگ بوو مانگانه‌و معاشم وه‌رنه‌گرتبوو، چونکه له‌فێرگه‌ی سه‌ربازیدا به‌شداریم نه‌کردبوو، و بۆ (جیش الشعبی)یش نه‌ڕۆیشتبووم!!
به‌ڵێ، رۆیشتم بۆ په‌روه‌رده و رۆیشتمه لای لێ پرسراوی به‌شی قوتابخانه ناوه‌ندییه‌کان، ئافره‌تێکی مه‌سیحی بوو به‌ناوی (نه‌جوا )، لێم پرسی: مه‌سه‌له چییه؟ بۆچ ئه‌م نووسراوه‌م بۆهاتووه؟
گوتی: چاکه‌یه‌کی باشم له‌ته‌کا کردوویت، و پێم خۆش بوو ئاگادارت بکه‌م که ئه‌وچاکه‌یه‌م له‌ته‌کا کردوویت!! به‌ڵام شوێن وجێگاتم نه‌ده‌زانی، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و نووسراوه‌م به‌چاکترین وه‌سیله زانی، بۆ ئه‌وه‌ی بێیت و له‌وباره‌وه ئاگادارت بکه‌مه‌وه.
گوتم: پێشه‌کی سوپاست ده‌که‌م، و ئه‌وا هاتووم، که‌وابوو بۆم باس بکه بزانم ئه‌و چاکه‌یه‌ت چی بووه؟
گوتی: ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر بانگیان کردم بۆ به‌غدا، و له دیوانی سه‌ره‌ک کۆماریدا کۆبوونه‌وه‌مان هه‌بوو، و له‌باره‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌وه قسه‌مان کردووه که له‌فێرگه‌ی سه‌ربازیدا به‌شدارییان نه‌کردووه، له‌وێدا ناوی تۆ هاتۆته پێشه‌وه، منیش پێم گوتوون: یه‌کێک له‌وانه‌ی که به‌شداری نه‌کردووه ئه‌و پیاوه‌یه، و له‌ڕێی ده‌وره‌یه‌کی زانیاری‌دا که خۆمان ناردبوومان له‌رووداوی ترومبێلدا لاقێکی شکاوه، و سێ ساڵی ته‌واو نه‌یتوانیوه بچێته قوتابخانه‌که‌ی و ئێستاش ئه‌و لاقه‌ی سه‌قه‌ت بووه..
گوتی: ئه‌وانیش پێیان گوتووم: له‌و ئیجازانه‌ی وه‌ریگرتووه، و له‌و به‌ڵگه نامانه‌ی پێی چووه‌ته نه‌خۆشخانه و پێی هاتۆته ده‌ر سه‌رو دانه‌مان بۆکۆپی بکه‌و بۆمان بنێره، تا ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وانی ترا حسابی بۆ نه‌که‌ین!!
گوتی: جا منیش ئه‌وکاره‌م کردووه و له‌هه‌ریه‌که‌یان به‌رگێ فتوکۆپیم بۆ به‌غدا ناردووه، تۆیش به‌ته‌مابه، به‌م زوانه وه‌ڵامه‌که‌ی له‌دیوانی سه‌ره‌ک کۆماریییه‌وه دێته‌وه، ده‌بڕۆ خوات له‌گه‌ڵ، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌م بانگ کردی و ناردم به‌شوێنتا!!
منیش هه‌ندێ سوپاسم کرد و هاتمه ده‌ره‌وه..
جا دوای ئه‌م رووداوه سێ رۆژی پیچوو هاتن به‌شوێنمدا، ئه‌وانیش بێ چه‌ک و بێ مه‌فره‌زه بوون، له دڵی خۆمدا ده‌مگوت ئه‌گه‌ر بۆ گرتنم بهاتنایه، ئاوه‌ها به‌ساده‌یی نه‌ده‌هاتن!! ئیتر نه‌م زانیکه ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له فرت و فێڵه‌کانی رژێمی به‌عس، کاتێ مووچم گیری خوارد ئینجا زانیم که بۆچ به‌و جۆره هاتوون به‌شوێنمدا؟!..
ئه‌مه پێشه‌کییه‌ک بوو تا من چه‌واشه ببم و بڕۆم له‌ته‌کیانا، له‌و بڕوایه‌دام ئه‌گه‌ر تۆیش له جێی من بویتایه هه‌ر له ته‌کیانا ئه‌ڕۆیشتیت!!
ئه‌منه سووره‌که‌ی عه‌قاری:
تازه رۆژ ئاوا ببو، دنیا به‌ته‌واوی تاریک نه‌بووبوو، دۆست و دۆژمن لێک ده‌کرانه‌وه، خستمیانه ناو لاند گرۆزه‌رێکه‌وه و له‌ده‌رگای پشته‌وه ده‌رچووین، کاتێ له‌خانووه به‌رزه‌کانی زانکۆ ده‌رچووین، دیتم حسینی برام هێشتا وه‌ستاوه و چاوه‌ڕوانه کاکی بێته ده‌ره‌وه و پێکه‌وه به‌ره‌و ماڵ بڕۆنه‌وه!!
به ئه‌منه‌کانم گوت: پیاوی چاک بن، با به‌و برایه‌م بڵێم: له‌وێدا نه‌وه‌ستێ و چاوه‌ڕوانی نه‌کات..
گوتیان: ئاسانه، هه‌رزۆر ساده و ئاسانه.. با ئێستا بڕۆین که گه‌ڕاینه‌وه ئێمه له جیاتی تۆ پێی ده‌ڵێین!! ئیتر تا هێزی تیا‌بوو پێی به‌به‌نزینا ناو به‌ره‌و گه‌ڕکی عه‌قاری گڤه‌ی کرد..
بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی پارێزگا بینایه‌کی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڕه‌کی عه‌قاری دروست کردبوو ، به‌ره‌نگێکی سووری تێر ره‌نگ کرابوو، له‌دواییدا ناوبانگی به ئه‌منه سووره‌که ده‌رکرد، بردمیان بۆ ئه‌وێ، له‌وکاته‌دا ئه‌منی ئابووری تیا دا ده‌نیشت، که منیان برده ئه‌وێ وه‌ریان نه‌گرتم، گوتیان: ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه نییه، ته‌له‌فوون و ته‌له‌فوونکاری، و زۆر هه‌ته‌ریکردن (اصرار) تا گلیان دامه‌وه، پشکنیمیان هیچم پێ نه‌بوو، ئینجا چاویان به‌ستم و بردمیانه نهۆمی سیهه‌م..
که ده‌رگای سه‌ره‌کیان کرده‌وه چاویان کردمه‌وه، و کردمیانه ژوورێکه‌وه به‌ته‌نیا، و ده‌رگاکه‌یان داخسته‌وه، و گوتیان: ده‌چیته ئه‌و ژووره‌ی به‌رامبه‌رت، و تێکه‌ڵ به‌حه‌پسییه‌کانی تر نابیت..
ژووریش چۆڵ و هۆڵ، هه‌ندێ کارتۆن و مقه‌با شڕه‌ی تێدابوو، ئیتر نه‌ما�?وور و نه‌په‌توو، نه حسیر و نه‌به‌ڕه، نه ئاگر و هیچی تیا نه‌بوو.. منیش ترسم لێ نیشت، و بیرم کرده‌وه ئابه‌م حاڵه چۆن ئه‌مشه‌و بژیم؟!!
له‌و نهۆمه‌دا سێ ژووریان بۆ به‌ندیخانه بوو، به‌هه‌رسێکیان حه‌مام و ئاوده‌ستێکیان هه‌بوو، هه‌رسێکیان له‌سه‌ر راڕه‌وێک بوون، راڕه‌وه‌که‌ش ده‌رگایه‌کی قایمی له‌شیشی ئاسن بۆ دروستکرابوو، هه‌ر ژووره‌ش ده‌رگای تایبه‌ت ، له نوێژی مه‌غریبه‌وه تا نوێژی عیشا ده‌رگای سێ ژووره‌کان ده‌کرایه‌وه، تا ئه‌گه‌ر زیندانه‌کان پێویستی سه‌ر ئاویان هه‌بێ بڕۆنه حه‌مام، یا ده‌م وچاو بشۆرن. هه‌روه‌ک زیندانییه‌کان باسیان ده‌کرد به‌یانیانیش له‌سه‌عات هه‌شته‌وه بۆ نۆ ده‌رگاکانیان بۆ ده‌کردنه‌وه..
ئه‌و سێ ژووره یه‌کێکیان عه‌ره‌بی تیا‌بوو، ئه‌وی تریان کورد، سیهه‌میشیان چۆڵ بوو، له‌و به‌ینی مه‌غریب و عیشایه‌دا ده‌ستنوێژێکم گرت، و سه‌رێکم له ژووری کورده‌کان دا، قه‌ده‌ری خوا وابوو، تا من هاتمه‌وه ده‌رگای ژووره‌که‌یان قفڵ دابوو، ئیتر من له‌لای ئه‌وان مامه‌وه، کاتێ نانیان هێنا گوتیان: ئه‌م پیاوه‌ش تازه هێنراوه، ویستیان بمکه‌نه‌وه ژووره‌که‌ی خۆم، به‌ڵام که دییان داخراوه ئیتر بردمیانه‌وه بۆناو ئه‌وانی تر.
شه‌وێ دڵم گیرابوو، نانم بۆ نه‌ده‌خورا هه‌ر زۆرم له‌خۆم ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند پاروویه‌ک بخۆم، پاش نان خواردن نوێژی عیشام به‌ئیمامه‌ت بۆ هه‌ندێکیان کرد..
پاشان که‌وتینه قسه‌کردن لێم پرسین ئێوه له‌سه‌رچی گیراون؟ به‌زۆری له‌سه‌ر قاچاخچیه‌تی و گرانفرۆشی گیرابوون!! ده‌ستیان کرده دۆمینه کردن، هیچم نه‌وت، تا یه‌ک دوو ده‌ست یاریان کرد، ئینجا گوتم: برایان! ئه‌گه‌ر یه‌ک دوو قسه‌تان بۆ بکه‌م گوێم بۆ ده‌گرن؟ یا واز له دۆمینه‌که‌تان دێنن؟
گوتیان: به‌ڵێ.
منیش هه‌ندێ له‌ژیانی هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌ممه‌رم دروودی خوای لێ بێ بۆ باس کردن، وا دیار بوو باسه‌که‌یان پێ خۆش بوو، ئینجا ده‌ستیان کرده پرسیار کردن، منیش وه‌ڵامم دانه‌وه، پاشان گوتیان: مامۆستا گیان! ئه‌گه‌ر که‌سێ ببوایه ئاوه‌ها قسه‌ی بۆ بکردینایه، بۆ خه‌ریکی دۆمینه ده‌بووین؟!
ئه‌منی پارێزگا:
شه‌وێ له‌سه‌عات ده‌دا چاویان به‌ستمه‌وه و به‌ره‌و ئه‌منی پارێزگا (مدیریه امن المحا�?ظه)بردمیان، که‌له‌ترومبێله‌که دایان به‌زاندم ده‌ستم به‌ده‌ستی ئه‌منێکه‌وه بوو، ئه‌و ده‌سته‌که‌ی تریشم به گۆچانه ئاسنه‌که‌مه‌وه بوو، وه‌ک کوێر ده‌ڕۆیشتم، چونکه چاوم به‌سترابوو، هیچم نه‌ده‌بینی، به‌ده‌م رێگه‌وه هه‌ندێ دوعای قورئانیم ده‌خوێند ، له‌پڕ تا هێزیان تیا بوو مشتێکیان ماڵی به‌پشتمدا و جنێوێکی زۆر ناشیرینیان پێدام و گوتیان: ئه‌م باوک... که ده‌گیرێن چۆن ده‌بنه موسوڵمان!!
منیش به‌ده‌نگی به‌رز گوتم: وه‌ڵلا من تازه موسڵمان نیم، و هه‌ر موسڵمان بووم و مامۆستای ده‌رزی دینیشم.. ئیتر مشته‌کان دووباره نه‌بوونه‌وه..
بردمیانه به‌رده‌م ژووری لیکۆڵینه‌وه (غر�?ه التحقیق) وه‌ستاندمیان، پاش ماوه‌یه‌ک بردمیانه ژووره‌وه، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی که‌به‌ڕێوه به‌ری ئه‌منی ناو شار بوو، پرسیاری لێ کردم و گوتی: مامۆستا گیان! چیت لێ ده‌پرسین به‌ڕاستی وه‌ڵاممان بده‌ره‌وه، تا ئێمه‌ش بۆت بنووسین، که یارمه‌تی داوین، و ئه‌وانیش خاترت بگرن وحوکمی زۆرت نه‌ده‌ن!! ئێستا پێمان بڵێ کاک ئازاد سه‌رراج که مووچه خۆره له‌ناو شاری سلێمانی له چ دایه‌ره‌یه‌کدایه؟
گوتم: نایناسم..
گوتی: به‌ڵێ ده‌یناسیت..
گوتم: باوه‌ڕت هه‌بێ نایناسم..
گوتی: با ده‌یناسیت..جوان بیر بکه‌ره‌وه..ئه‌وه‌ته ئێمه بۆمان نووسراوه:" کاکه ئازاد.. موظف فی السلیمانیه، یعرفه حسن پێنجوینی" جا تۆیش ئازارمان مه‌ده و پێمان بڵێ له چ دایه‌ره‌یه‌کدایه؟
گوتم: بڕواتان هه‌بێ من که‌سێکی وا ناناسم مووچه‌خۆربێ، من نه‌خۆش بوم، و له‌جێگه‌دا که‌وتووم، له‌وانه‌یه ێه‌دان که‌س هاتبن بۆ سه‌ردانم و ناوم نه‌زانیبن، هه‌ڵده‌گرێ ئه‌و کاک ئازاده‌ش که‌ئێوه ده‌ڵێن یه‌کێکی وابێ، ئه‌و که‌سه‌ی بۆ ئێوه‌ی نووسیوه له‌ماڵی ئێمه دیبێتی و وایزانیبێ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌تینم له‌ته‌کیا هه‌یه!!
گوتی: ده‌باشه هاوناوێکی ئه‌ومان پێ بڵێ که ده‌یناسیت!!
گوتم: که‌سێک به‌و ناوه که من بیناسم، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر، به‌دوو فه‌رده شه‌کره‌وه گیراو له‌ژێر ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دا له ته‌واری(طوارئ)یه‌که کوژرا و لاشه‌که‌یان به‌واسیته دایه‌وه به‌ماڵ باوکی!! ( ( ئازادی سه‌عه‌ی مینه نێ یی) کوڕێکی پێنجوێنی بوو، نه‌خۆشی شه‌کره‌ی هه‌بوو، له زیندانا حه‌به‌کانیان نه‌دابوویێ ئیتر بۆ خۆی مردبوو. مه‌به‌ستم ئه‌و بوو...)
له‌کاتی ئه‌م پرسیار و وه‌ڵامه‌دا سێ چوار ئه‌فسه‌ریتر به‌ده‌وریا دانیشتبوون، به یه‌کێکیانی گوت: ئه‌وه‌ته له‌ناو خه‌ڵکیدا وا بڵاو بووه‌ته‌وه که ئێوه کوشتووتانه!!
ئه‌ویش گوتی: به‌خوا ئێمه نه‌مان کوشتووه، خۆی به‌نه‌شاره‌زایی رۆیشتووه و که‌وتۆته خواره‌وه و مردووه..
لێکۆڵه‌ر (محقق)ه‌که دوو ئه‌منی بانگ کرد و گوتی: بیبه‌نه ده‌ره‌وه با چاوه‌ڕوانی بکات..
وادیاربوو لێکۆڵه‌ره‌که ته‌له‌فوونی بۆ ئه‌منی عامی به‌غدا کرد و پێی گوتن: گه‌وره‌م ئه‌ڵێ: من ئه‌و ئازاد ناوه ناناسم.. ئه‌وانیش وادیاره دکتۆریان هێنابوو، که به‌ته‌له‌فوون قسه‌م له‌گه‌ڵ بکات، ئینجا بانگیان کردمه ژووره‌وه و گوتیان: وه‌ره له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌که‌تا قسه بکه!! و ته‌له‌فونه‌که‌یان دایه ده‌ستم..
گوتم: به‌ڵێ فه‌رموو..
پاش سڵاوکردن - ده‌نگی دکتۆر بوو- گوتی: کاکه گیان! خوا ئاگای لییه: نه خیانه‌تم به ئێوه کردوه و نه‌به ئیسلامیش!! به‌ڵام هه‌موو ئیش و کارێکمان زانراوه، و ئه‌و ماوه‌یه‌ش له‌ژێر چاودێریدا بوین، جا من چیم زانیوه وتوومه، و تۆیش چی ده‌زانی بیڵێ، خوا که‌ریمه، به‌ڵکو ده‌روویه‌کمان لێ بکاته‌وه..
منیش تا هێزم تیا‌بوو نه‌ڕاندم به‌سه‌ریا و گوتم: کاری چی و ئیشی چی؟ ئاخر من چ په‌یوه‌نییه‌کم به‌تۆوه هه‌یه؟! تۆ ته‌نیا جارێک هاتوویته ماڵی ئێمه بۆ دڵخۆشی دانه‌وه‌م که له‌وکاته‌دا من نه‌خۆش بووم و له‌سه‌ر جێگه که‌وتبووم، ئیتر چی ده‌زانم تا بیڵێم؟!
گوتی: ئیتر که‌یفی خۆته.
ئه‌فسه‌ره‌که ته‌له‌فوونه‌که‌ی لیوه‌رگرتم و گوتی گه‌وره‌م! له‌قسه‌کانیه‌وه وا پیشان ده‌دات که گوایا: نایناسێت و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی پێوه نییه، وا ده‌زانێ ئێمه به‌و قسانه ده‌خڵه‌تێین!!