چۆن ده‌ستگیر کرام؟
ئێواره وه‌خته بوو، لاره سێبه‌ر هاتبوه‌وه و زۆری نه‌مابوو شه‌و به‌چارشێوه ره‌شه‌که‌یه‌وه پرچی زێڕینی خۆر داپۆشێ، زستان له‌هه‌ڕه‌تی لاویه‌تیدا بوو، هه‌وا زۆر ساردبوو، رۆژی شه‌ممه 11/ 1 / 1987 بوو، له‌ته‌ک دوومیوانی خۆشه‌ویستمدا کاک (جه‌زا) و کاک (دلێر) دانیشتبووین. دایان له‌زه‌نگی ده‌رگا، و منیش رۆیشتم بۆم کردنه‌وه، دیتم پیاوێکی کورته‌باڵای رووخۆش و زمان شیرین، له‌گه‌ڵ پیاوێکی چاو زه‌قی مۆنی، سمێڵ بابڕ، له به‌رده‌رگا وه‌ستاون، زمان شیرینه‌که‌یان گوتی: ئه‌مه‌یه ماڵ مامۆستا حه‌سه‌نی پێنجوێنی؟
گوتم: به‌ڵێ.
گوتی: جه‌نابت مامۆستایت؟
گوتم: به‌ڵێ.
گوتی: هه‌وڵت داوه نازانم بۆ مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندنه‌وه یا ته‌قاعودی؟
گوتم: به‌ڵێ.
گوتی: ده‌ی منیان به‌شوێنتا ناردووه، تا بێیت بۆ ئه‌وێ و چه‌ند پرسیارێکت لێ بکه‌ن و بگه‌ڕێیته‌وه، گوتم: ده‌ی فه‌رموو دابنیشن و پشوویه‌ک بده‌ن..
گوتیان: نه‌خێر ده‌ڕۆین په‌له‌مانه..
گوتم: باشه ئێوه بڕۆن، من به‌یانی دێم..
گوتی: ئاخر نابێ..
گوتم: بۆچ؟
گوتی: چونکه فه‌رمانی گه‌ڕانه‌وه‌که‌ت له دیوانی سه‌ره‌ک کۆمارییه‌وه هاتووه، ئه‌مان ده‌یانه‌وی زۆر به‌خێرایی وه‌ڵامه‌که‌ی بده‌نه‌وه.. ته‌نیا چه‌ند پرسیارێکت لی ده‌که‌ن و خێرا ده‌گه‌ڕێیته‌وه..
گوتم: برا! دره‌نگه و با به‌یانی بێ..
گوتی: برا! شه‌ره‌فم نه‌بێ چه‌ند پرسیارێکت لێ ده‌که‌ن و ده‌گه‌ڕێیته‌وه، ئه‌وه‌ش بزانه چونکه ئه‌مره‌که ئه‌مری به‌غدایه زۆر مه‌به‌ستیانه کاره‌که‌ت زوو جێبه‌جێ بکرێت!! باوه‌ڕت هه‌بێ ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ناوشار چوارجار ناردوویه‌تی به‌شوێنمدا..تا تۆ بدۆزمه‌وه‌و خێرا کاره‌که‌ت جێبه‌جێ بکرێ، فه‌رموو خێرا خۆت گورج بکه‌ره‌وه، با بڕۆین.. شه‌ره‌فم نه‌بێ!! هه‌ر ئێستا دێیته‌وه..
به‌ڵێ، منیش چوومه ژووره‌وه و خۆمم گورج کرده‌وه، و به‌براده‌ره‌کانم گوت: شتێکێ وا هه‌یه، ئێوه راتان چییه؟
کاک دلێر گوتێ: من پێم وایه نه‌ڕۆیت باشه، چونکه ئه‌و پیاوه له‌هه‌ولێر گیراوه، له‌وانه‌یه ناوی تۆی هێنابێ، خۆ ئه‌گه‌ر بڵێیت: ته‌نیا مه‌رحه‌بایی له‌نێوانماندا هه‌بووه، هه‌ر ده‌تگرن و ده‌تبه‌ن، نه‌وه‌کو ناوی تۆی دابێ مه‌ڕۆ، وا ده‌زانم نه‌ڕۆیت باشتره..
کاک جه‌زایش گوتی: ئه‌و پیاوه من ده‌یناسم، ئه‌وه کوێخاێ به‌عسه، هه‌زار و یه‌ک درۆت بۆ بکات به‌لایه‌وه گرنگ نییه، منیش پێم وایه نه‌چیت باشتره، ئه‌توانی له‌ده‌رگای پشته‌وه ده‌ربچیت و تاتۆ ده‌رده‌چیت من ده‌ڕۆم به‌قسه مه‌شغووڵیان ده‌که‌م.
له‌م کاته‌دا حسه‌ینی برام هات و گوتی: ئه‌وه چییه؟
مه‌سه‌له‌که‌م بۆ گێڕایه‌وه‌و گوتم: تۆ ڕات چییه؟
گوتی: ئه‌سڵه‌ن مه‌ترسه و ته‌نیا بۆگه‌ڕانه‌وه‌و دامه‌زراندنه‌وه‌ته وهیچی تر.
گوتم: ئاخر چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌هه‌ولێره‌وه براده‌رێکم هه‌واڵی بۆ هێنام که دکتۆر عیسام راوی گیراوه، و له‌وانه‌یه له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌و سزادا ناوی تۆبڵێ، ئاگات له‌خۆت بێت..
حسه‌ین گوتی: برا! وه‌ڵلاهی مه‌ترسه، چونکه باوه‌ڕناکه‌م دکتۆر عیسام ئه‌وه‌ند بێ وره‌بووبێ و به‌م چوار رۆژه رووخابێ و ناوی تۆی دابێ..بڕۆ بابڕۆین منیش دێم له گه‌ڵتا!!
به‌میوانه‌کانم گوت: برایان! من ئه‌ڕۆم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تا خۆرئاوا (مه‌غریب) نه‌هاتمه‌وه، ئێوه هه‌رچی کتێب و نه‌وار و ده‌ستنووسم هه‌یه بیشارنه‌وه، ئیتر خوا حافیزیم لێکردن، من و حسه‌ین و دوو زه‌لامه‌که‌ێ تر رۆیشتین، له‌رێگه‌دا له‌قسه خۆشه‌که‌یانم پرسێ: تۆ ناوت چییه؟
گوتی: ئه‌ی قوربان! نام ناسی؟! خۆ من کوێخاو ( موختار)ی هه‌واره به‌رزه‌م، ناوم (شێخ عه‌لی)یه..
گه‌یشتینه دوکانه‌که‌ی حاجی بارام، جه‌عفه‌ری کوڕی چۆن وچاکی له‌گه‌ڵ کردن، ئه‌وی راستی بێ ترسێکم بۆ دروست بوو، دڵم باشی نه‌ده‌گوت!! بۆیه به‌جه‌عفه‌رم گوت: تۆ ئه‌و مۆنه‌یان ده‌ناسی؟
گوتی: به‌ڵێ..
گوتم: چ کاره‌یه؟
گوتی: له‌دایه‌ره‌ی ئه‌منه، و ناوی (شێخ عه‌بدوول)ه!!
گوتم: ده پیاوی چاکبه، پێی بڵێ: ئه‌گه‌ر ده‌زانی شتێکی خراپ هه‌یه، بانه‌یه‌ت له گه‌ڵتانا!!
گوتی: به‌سه‌ر چاو، جه‌عفه‌ر بانگی کرده لاوه‌و لێی پرسی. ئه‌ویش گوتی: وه‌ڵلا بۆ هیچ شتێکی خراپ نییه، ته‌نیا چه‌ند پرسیارێکی لێ ده‌که‌ن و دێته‌وه. جا قابیله من بزانم شتی خراپ هه‌یه و بێم به شوێنیا؟!
شێخ عه‌لیش ده‌ستی بۆ سمێڵی خۆی برد و گوتی: ئه‌م سمێله سمێڵی پیاو نه‌بێ، بم زانیبایه شتێکی خراپ هه‌یه نه‌ده‌هاتم به‌شوێنیا، باوکم ئه‌گه‌ر خوا نه‌خواسته شتێ رووی دا خوێنم حه‌ڵاڵتان بێت!! به‌ڵێ، رۆیشتین تا سه‌ر جاده‌ی قیره‌که‌و به‌رده‌رگای ماڵ مه‌لا سه‌ید حه‌سه‌نی حا�?ز، له‌وێ ته‌کسیه‌کم بۆ گرتن و هه‌رچوارمان سوار بووین و رۆیشتین.. له �?ولکه‌ی کاوه‌ی تووی مه‌لیک به‌سایه‌قه‌که‌یان گوت: به‌م لادا، به‌ره‌و زانکۆ..
له‌ویادا دڵم داخورپا، رۆیشتین تا چووینه فولکه‌ی ئیسکان، و به‌ره‌و ده‌رگای به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ناوشار (ئه‌منی به‌لده)، حسه‌ینی برامیان دابه‌زاند، و گوتیان: تا ئه‌م دێته‌وه تۆ لێره‌دا چاوه‌ڕوان به!! ئێمه‌ش رۆیشتینه ژوورێ، و له پرسگه‌ی دایه‌ره‌که دانیشتین، کوێخا لای من مایه‌وه و عه‌بدولی ئه‌من رۆیشته سه‌ره‌وه بۆلای به‌ڕێوه‌به‌ر.
ئاسایشی ناوشار (ئه‌منی به‌لده) :
ماوه‌یه‌کی پێ چوو عه‌بدول هاته‌وه و گوتی: به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌ڵێ: بابێنه ژووره‌وه..
له‌و ناوه‌دا ته‌نیا سه‌ربازێکم بینی که‌پاسه‌وان بوو، ده‌نا چه‌ک به‌ده‌ستێکی ترم تیا نه‌بینی، چۆڵ و هۆڵ.. له‌دڵی خۆیشمدا ده‌مگوت: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان گرتنم بوایه مه�?ره‌زه‌یه‌ک سه‌ربازیان به شوێنما ده‌نارد!! یاهێزێکێ چه‌کداریان له‌و ناوه‌دا بۆ پارێزگارێ داده‌نا، که‌وابوو جێێ مه‌ترسێ نییه!! له‌پله‌کان سه‌رکه‌وتین، و به‌لاێ چه‌پدا لامان کرده‌وه، و به‌ره‌و یه‌که‌م ژوور رۆیشتین، ده‌رگامان کرده‌وه‌و سڵاومان کرد..
به‌ڕێوه‌به‌ر:
پیاوێکێ عه‌ره‌بێ، ره‌شتاڵه‌ێ، باڵا به‌رزێ، ده‌م پانێ، زمان بڵمێ، سه‌ر نیوه رووتاوه بوو، قژێ ئه‌ملاولاێ سه‌رێ دابوویه‌وه به‌سه‌ر ناوچه بێ مووه‌که‌یدا، تا وا پیشان بدات سه‌رێ نه‌ڕوتاوه‌ته‌وه!! وه‌ڵامێ سڵاوه‌که‌ێ دایه‌وه و ته‌وقه‌ێ له‌گه‌ڵ کردم و گوتێ: فه‌رموو، دابنیشه، له‌وکاته‌دا ده‌ستێ بۆ قه‌نه�?ه‌یه‌کێ به‌رامبه‌رێ راکێشا!! منیش دانیشتم..
به‌عه‌ره‌بێ گوتی: مامۆستا! ناوت چییه؟
گوتم: حه‌سه‌ن.
گوتێ: باوکت؟
گوتم: موحه‌ممه‌د ئه‌مین.
گوتێ: باپیرت؟
گوتم: موسته‌فا.
گوتێ: شوێنێ له‌دایک بوونت، واته: له‌کوێ له‌دایک بوویت؟
گوتم: پێنجوێن..
گوتێ: که‌وابوو جه‌نابت حه‌سه‌ن پێنجوێنیت؟!
گوتم: به‌ڵێ..
گوتێ: به‌داخه‌وه فه‌رمانم بۆ هاتووه بتگرم و به‌ندت بکه‌م!!
گوتم: بۆچ؟ گوتێ: له‌مه‌ولا خۆت ده‌زانێ..
گوتم: إنا لله وإنا إلیه را‌جعون.
ئینجا نامه‌یه‌کێ نووسی و دایه ده‌ست ئه‌منێکێ عه‌ره‌ب وگوتێ: شه‌وێ بیهێنن بۆ خواره‌وه. هه‌ر ئێستاش بڕۆن ئه‌و پیاوه‌ی تر به‌ربده‌ن که له‌جیاتی ئه‌م گرتوومانه!!
منیان هێنایه ده‌روه و گوتیان: له‌سه‌ر ئه‌و کورسییه دابنیشه، و ئه‌گه‌ر تینوویشت بوو ئه‌وه ئاوه له‌سه‌ر مێزه‌که‌دا!!
به‌ڵێ له‌په‌ناێ مێزه‌که دانیشتم، هه‌ندێ ئاوم خوارده‌وه، له‌و کاته‌دا مه‌لا حه‌سه‌نی (گونه)یی( گونه دێیه‌که له ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ) هاته ده‌ره‌وه، مه‌لا حه‌سه‌ن ره‌نگی هه‌ڵبزڕکا بوو، لێوی باری گرتبوو، گه‌یشته نزیک منه‌وه تا توانی ده‌ستی به‌رز کرده‌وه‌و سڵاوێکی کرد، وه‌ک ئه‌وه بڵێ: ماڵت ئاوا هه‌روه‌ک هاتیت و منت رزگار کرد!!
به‌ڵێ، کوێخای گه‌ڕه‌ک هاته‌وه بۆ لام وگوتی: خه‌م مه‌خۆ مه‌علووم هیچی خراپ نییه و به‌رده‌بیت!!
گوتم: پیاوه‌تییه‌کی باشت له‌گه‌ڵا کردم!! ئاخر بۆ ئاوه‌ها پێوه‌ت کردم؟! تۆ به‌ڵێنی شه‌ره‌فت دا، کوا په‌یمان و سوێند و سمێڵه‌که‌ت؟
سوێندی زۆری خوارد و گوتی: ئه‌گه‌ر بم زانیبایه بۆ گرتنه، نه‌ده‌هاتم به‌شوێنتا.
گوتم: هه‌ر وه‌ک ئه‌مه‌ت کرد‌و گیرۆده‌ت کردم، پیاوی چاکبه حسه‌ینی برام هه‌رله‌ویا وه‌ستاوه و چاوه‌ڕوانه، پێی بڵێ: گیراوه، بابڕواته‌وه، ئه‌گه‌ر توانییان هه‌وڵێکم بۆ بده‌ن!!
گوتی: ئه‌ێ به‌سه‌ر چاوه‌کانم و رۆیشت..
تۆپ بارانی ناوشار:
له‌و کاته‌دا شه‌ڕی شاره‌کان بوو، تۆپ بارانی ناوشار ده‌کرا، هێرشه‌که‌ی به‌سره سه‌ره‌تای بوو، ده‌ریاچه‌ی ماسی گیرابوو، ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا په‌یتا په‌یتا هاواری ده‌کرد، و ده‌یگوت: چاوه‌ڕوانی به‌یانێکی گڕنگ بن، چی لێپرسراوی دایه‌ره‌که بوو، چاویان بڕیبوه شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌که.. ماوه‌ی سه‌عات ونیوێ له‌وێ مامه‌وه، چایه‌کیان بۆ هێنام، که‌مێ ده‌مم ته‌ڕ بوو، له‌ناو هۆڵه‌که‌دا هات وچۆم ده‌کرد و ده‌گه‌ڕام، چه‌ند جارێ ویستم هه‌ڵبێم و رابکه‌م، ئه‌گه‌ر لاقم سه‌قه‌ت نه‌بوایه زۆر به‌ئاسانی ده‌متوانی رابکه‌م. دواین جار ویستم بچمه خواره‌وه و بڕۆم، ئه‌منێک له‌به‌رده‌ممدا قوت بووه‌وه، ئیتر رێسه‌که‌م بووه وه به‌خوری!! له دڵی خۆمدا وتم: وادیاره له ژێر چاودێری کامێره‌دام بێ ئه‌وه‌ی به خۆم بزانم..
پاشان گه‌ڕامه‌وه بۆ لای مێزه‌که، ئه‌منه‌که‌یش رۆیشته ژوورێک، چاوم گێڕا که‌س دیار نه‌بوو، ده‌ستم کرد به‌باخه‌ڵما خۆم پشکنی، هیچی وام پێ نه‌بوو لێی بترسم، جگه له‌ده‌فته‌ری ته‌له‌فوونه‌که‌ی باخه‌ڵم..
خێرا ده‌رم هێنا و رۆیشتمه نزیک په‌نجه‌ره‌که‌وه، تاکێکیانم کرده‌وه، ژێر چوار چێوه‌که‌ی بۆش بوو، چاوم گێڕا که‌س دیار نه‌بوو، ده�?ته‌رچه‌که‌م له‌ژێر چوار چێوه‌که‌دا قایم کرد..
ئاله‌م کاته‌دا وه‌ک سه‌رلوتکه‌ێ چیا به‌رزه‌کان که به‌ئاسته‌م خۆریان پێوه‌مابوو، ره‌نگم زه‌رد ببو، لێوم توێژاڵی لێنیشتبوو، زارم وشک ببو، په‌یتا په‌یتا ئاوم ده‌خوارده‌وه، و عه‌یب نه‌بێ میزه‌چرکه‌م پێ که‌وتبوو!! سه‌رزه‌نشتی خۆمم ده‌کرد که بۆچ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا هاتم؟ خۆم تاوانبارم!! که من هه‌واڵم زانی ئه‌و پیاوه گیراوه، بۆچ خۆمم نه‌شارده‌وه، تا بزانم چی ده‌بێ؟ بۆ له ده‌رگای سه‌ر بانه‌وه ده‌ر نه‌چووم؟ بۆ؟ بۆ؟.....؟
به‌ڵێ، به‌و جۆره وچه‌ندان پرسیاری تر سه‌رکۆنه‌و سه‌رزه‌نشتی خۆمم ده‌کرد!! و ته‌نیا به وشه‌ی (لاحول ولا قوه الا بالله العظیم) وه‌ڵامێ خۆمم ده‌دایه‌وه!!