ئه‌و رۆژه له وتاره‌كه‌ی جومعه‌تدا ئاماده بووم، كه داوات كرد: هه‌ركه‌س زوڵمی له كه‌سێك كردووه با ئه‌و شته‌ی به‌زوڵم بردوویه‌تی بيگێڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی.. چونكه زوڵم تاریكی رۆژی قیامه‌ته، و له‌دنیاشدا ده‌بێته هۆی دوعا گیرا نه‌بوون، ئه‌وا منیش له‌سه‌ر ئه‌و روونكرنه‌وه شه‌رعییه‌و ئه‌و داواكارییه‌ی به‌ڕێزتانه‌وه، ئه‌و گۆبه‌رۆكه‌م نارد بۆلای به‌ڕێزتان تا بیده‌نه‌وه...
و ده توانن له فه‌یس بووكدا ئةم بابةتة بخويننةوه !
مه‌لا شێخ عه‌لی بۆی گێڕامه‌وه‌و گوتی:له‌م ماوه پێشووه‌دا كه خه‌ڵكی ته‌واو به‌ته‌نگ بارانه‌وه بوون وهاواریان لێ به‌رزبووه‌وه باران نابارێت و چی بكه‌ین؟ هانایان بۆ ئێمه هێنا تا نوێژه‌بارانێ بكه‌ین به‌ڵكو خوا بارانمان بۆ ببارێنێ و نه‌كه‌وینه ناو مه‌ترسی وشكه ساڵییه‌وه، ئێمه‌ش له‌وتارێكی هه‌ینیدا رامان گه‌یاند كه به‌نیازین نوێژه بارانێ بكه‌ین، به‌ڵام پێش ئه‌م نوێژه پێویسته كۆمه‌ڵێ شت ئه‌نجام بده‌ین:
یه‌كه‌میان: ده‌بێ ته‌وبه له‌گوناهـ وخراپه‌كانمان بكه‌ین وبگه‌ڕێینه‌وه بۆلای خوا، چونكه ئینسانی تاوانبار رووی نییه داوای به‌خشش وخه‌ڵات بكات ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه په‌شیمانی له‌تاوانیش ده‌بێته هۆی لوتف و كه‌ره‌می زیاتری خوایی و ئه‌وه‌ته خوا خۆی ده‌فه‌رموێ: " مَنْ تَابَ وَآَمَنَ وَعَمِلَ عَمَلا صَالِحًا فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا " الفرقان/ 70. واته: ئه‌و که‌سه‌ی ته‌وبه بکات و باوه‌ڕ بهێنێت وکار وکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بدات، ئه‌وجۆره که‌سانه خوا کار و کرده‌وه خراپه‌کانیشیان بۆ ده‌گۆڕێت به چاکه، چونکه هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه..
دووه‌م: ئه‌و سته‌مانه‌ی له‌خه‌ڵكیمان كردووه، با گه‌ردنی خۆمانیان پێ ئازاد بكه‌ین و ئه‌و شتانه‌یان بۆ بگێڕینه‌وه كه لێمان داگیركردوون و سته‌ممان لێكردوون، چونكه خاڵی یه‌كه‌م نایه‌ته‌دی تا ئه‌مه‌ی دووه‌م ئه‌نجام نه‌درێت..
سێ یه‌م: با ئێمه رۆژی قیامه‌ت بێنینه پێشچاوی خۆمان كه له‌و رۆژه‌دامرۆڤی خراپه‌كار مه‌رگ به ئاواتی خۆی ده‌خوازێ به‌لام نامرێ و جارێكی تر مردن نییه، له‌و رۆژه‌شدا ئه‌وه‌نده ناره‌حه‌تی و ترسه‌كه‌ی گرانه مندال سه‌ری تیا سپی ده‌كات.. و رۆژ ئه‌وه‌نده له مرۆڤه‌كان نزیك ده‌بێته‌وه كه له‌تاو گه‌رمایی ئه‌و كاته‌دا تا ئه‌ژنۆیان له قوڕی عاره‌قی خۆیاندا ده‌چه‌قێن.. زۆر شتی تریشم له ترس و ناڕه‌حه‌تی رۆژی قیامه‌ت باس كرد..
له‌ئێواره‌دا ئافره‌تێك دێت بۆ ماڵ ئێمه‌و كیسه‌یه‌كی نایلۆن ده‌داته ده‌ست خێزانم و پێی ده‌ڵێ: بێ زه‌حمه‌ت ئه‌م كیسه‌یه بده به مامۆستا .. ئه‌ویش ده‌ڵێ: خوشكم چی پێ بڵێم ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ: به‌قوربان! كیسه‌كه نامه‌یه‌كی تێدایه، مامۆستا خۆی ده‌زانێ چییه‌و چی لێ بكات.. ئیتر ده‌ڕوات..
منیش كه هاتمه‌وه بۆ ماڵ خێزانم هه‌واڵی دامێ كه ئافره‌تێك ئه‌و كیسه‌یه‌ی هێناوه و پێشم گوتووه چی لێ بكه‌م؟ گوتوویه‌تی نامه‌یه‌كی تێدایه‌و مامۆستا خۆی ده‌زانێ چی لێ بكات..
منیش كیسه نایلۆنه‌كه‌م كرده‌وه دیتم گۆبه‌رۆكێكی زێڕی تێدایه.. نامه‌كه‌یش به‌مجۆره‌ی خواره‌وه بوو: به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی! پاش گه‌رمترین و جوانترین سڵاو
من ئافره‌تێكی نوێژكه‌رم له‌ناو ئه‌و خۆشكانه‌ی دێن بۆ مزگه‌وت و له وتاره‌كانی جومعه‌ی تۆدا ئاماده ده‌بن، ئه‌و رۆژه داوات كرد كه هه‌ركه‌س زوڵمی له كه‌سێك كردووه با ئه‌و شته‌ی به‌زوڵم بردوویه‌تی بيگێڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی.. چونكه زوڵم تاریكی رۆژی قیامه‌ته، و له‌دنیاشدا ده‌بێته هۆی دوعا گیرا نه‌بوون، ئه‌وا منیش له‌سه‌ر ئه‌و روونكرنه‌وه شه‌رعییه‌و ئه‌و داواكارییه‌ی به‌ڕێزتانه‌وه، ئه‌و گۆبه‌رۆكه‌م نارد بۆلای به‌ڕێزتان تا بیده‌نه‌وه به‌و كه‌سه‌ی كه بیست و پێنچ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر من لێم دزیبوو، به‌ڵكو گه‌ردنم ئازاد بكات و داوای لێ خۆشبوونم بۆ بكات.. چونكه زۆر په‌شیمانم له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی كه كردوومه..
ئه‌م گۆبه‌رۆكه هی ئافره‌تێكه به‌ناوی نه‌رگس، و له‌شایی رزگاری برایا من شه‌یتان به‌سه‌رمدا زاڵبوو هانیدام تا ئه‌و گۆبه‌رۆكه بدزم.. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وكاته من كێشام بیست و دوو مسقاڵی عه‌یار هه‌ژده بوو، بایی حه‌وت سه‌د دینار بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه‌من ئه‌و بیست و دوومسقاڵه عه‌یار هه‌ژده‌یه‌م كڕیوه‌ته‌وه بایی 50 گه‌ڵابوو.. ئێستاش من زۆر سوپاست ده‌كه‌م كه ئه‌و زه‌حمه‌ته‌م بۆ بكێشی و ئه‌و ئه‌مانه‌ته بگه‌یه‌نیته‌وه ده‌ستی خاوه‌نی.. چونكه به‌ڕێزت ده‌یان ناسی.. ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌تت كێشا‌و بۆت بردنه‌وه، بێ زه‌حمه‌ت باسی بكه تا منیش دڵنیا ببم كه به‌ده‌ستیان گه‌یشتۆته‌وه، چونكه من یه‌كێكم له‌و ئافره‌تانه‌ی له نوێژه‌كانی مزگه‌وت ئاماده ده‌بم.. له‌كۆتاییدا سڵاو و رێزم دووباره‌ده‌كه‌مه‌وه..و به‌خواتان ده‌سپێرم. و داواكارم خوا له‌گوناهی هه‌موومان خۆش ببێت، و ئه‌گه‌ر منیش ئه‌م كاره‌م له‌به‌ر خاتری خوا كردووه داواكارم خوا به‌ميهره‌بانی خۆی بارانمان بۆ ببارێنێ و له وشكه ساڵی رزگارمان بكات..
منیش ئه‌و شه‌وه نه‌م برده‌وه بۆ ئه‌و ماڵه‌ی گۆبه‌رۆكه‌كه‌یان دزرابوو، تا له‌بازاڕ ته‌حقیقی بكه‌م ئایا ئه‌م گۆبه‌رۆكه زێڕه؟ و ئایا هه‌ژده مسقاڵه؟ بۆ سبه‌ینێدا كه بردم بۆ لای زیرینگه‌رێكی دۆستم و پیشانمدا گوتی: به‌ڵێ زێڕی عه‌یار هه‌ژده‌یه..
پاش ئه‌وه منیش بردمه‌وه بۆماڵه‌كه‌و لێم پرسین: ئایا كاك رزگار! نێرگس خانی خوشكت لێره‌یه؟ ئه‌ویش گوتی: به‌ڵێ! گوتم: نێرگس خان! له‌شاییه‌كه‌ی كاك رزگاردا هیچت ونبووبوو؟ گوتی: ئه‌رێ وه‌ڵڵا مامۆستاگیان! گوتم: ئه‌وشته چی‌بوو؟ گوتی: گۆبه‌رۆكێكی زێڕبوو، منیش گوتم: فه‌رموو ئه‌وه گۆبه‌رۆكه كه‌ت!! نێرگس و براكه‌ی و هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه واقیان وڕمابوو، له خۆشی‌دا فرمیسكی شادی به‌سه‌رهه‌موو گۆناكانا ده‌هاته‌خوار، خۆشی وشادی باڵی به‌سه‌رماڵه‌كه‌دا گرت، هه‌موو وه‌ك به‌سه‌رهاتی یارانی ئه‌شكه‌وته‌كه مه‌سه‌له‌كه‌یان ده‌هاته پێشچاو، ئه‌م سه‌یری ئه‌وی ده‌كرد و پێده‌كه‌نی، ئه‌و ئاوڕی له‌م ده‌دایه‌وه وسوپاسی خوای ده‌كرد. له‌ڕاستیدا كه‌ش وهه‌وایه‌كی خۆشی وشادی له‌ناوماڵ وكۆڕی دانیشتنه‌كه‌دا دروست بوو، منیش گوتم: نێرگس خان! ئه‌و ئافره‌ته‌ی ئه‌م گۆبه‌رۆكه‌ی بۆ ناردوویته‌وه داوای گه‌ردن ئازادی لێكردوویت.. ئه‌ویش گوتی: مامۆستا گیان! هه‌زار جار گه‌ردنی ئازادبێت، به‌راستی پیاوه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ته‌كا كردوم كه‌بۆی هه‌ڵگرتووم بۆ ئه‌م رۆژه، ئه‌گه‌ر له‌لای خۆم بووایه له‌وانه‌بوو زووتر بم فرۆشتایه و به‌پاره‌یه‌كی كه‌متر، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه‌له‌به‌رێكم بۆ ده‌گرێت.. هه‌روه‌ها خۆیشم داوای لێبووردن له‌خوای باڵاده‌ست ده‌كه‌م چونكه گومانم بۆزۆر كه‌س ده‌چوو ئه‌و كاره‌یان كردبێ: كه‌چی ده‌ركه‌وت هه‌موویان به‌ری بوون.. ئیتر زۆر دوعای خێریان كرد و منیش ماڵئاواییم كرد..
بۆ سبه‌ینێ شه‌و له مزگه‌وت رووداوه‌كه‌م باسم كرد و گوتم: له‌راستیدا ئه‌م ئافره‌ته‌ی گۆبه‌رۆكه‌كه‌ی ناردۆته‌وه بۆ خاوه‌نی، نموونه‌ی ئافره‌تێكی پارێزكار و له خوا ترس بووه، ئێستاش ئێمه له‌م شوێنه‌وه‌و له‌م مینبه‌ره پيرؤزه‌وه له‌خوای میهره‌بان ده‌پاڕێینه‌وه: خودایه! داوات لێ ده‌كه‌ین و لێت ده‌پاڕێینه‌وه بۆ خاتری ته‌قواو ئیمانی ئه‌و ئافره‌ته ره‌حممان پێ بكه‌و بارانمان بۆ ببارێنه و له‌وشكه ساڵی رزگارمان بكه!!