جوامێری ٣
وه‌ستا عه‌بدوڵلا
به‌سه‌رهاتێکی واقیعییه‌و له‌کوردستانی ئێران‌دا رووی داوه.
نووسینی
حه‌سه‌نی پێنجوێنی
چاپی یه‌که‌م
2003 - 1423
دنیا گه‌رمه‌ی هاوین بوو، له‌نزیکی چێشته‌نگاودا به‌ره‌و ئارایشگای وه‌ستا خه‌لیل رۆیشتم، وه‌ستا خه‌لیل پیاوێکی گه‌نم ره‌نگی، کورته باڵای، ئێسک سوکی، زه‌ڕره شیرینی، رووخۆشی، قسه‌خۆشی، تێگه‌یشتووی، ره‌وشت جوانی، به‌ئه‌ده‌ب و پێبه‌ند به‌ئیسلام بوو.. هه‌ر هۆی ئه‌مانه‌بوو منی که‌مه‌ند کێش کردبوو، هه‌موو کاتێک بۆ سه‌رچاککردن له‌خیابانی حه‌سه‌ن ئاوا وه ده‌ڕۆیشتم بۆ خیابان �?ه‌ره‌ح، ماوه‌ی نێوانی ئه‌م دوو شه‌قامه‌ش زۆر نزیک نه‌بوو، به‌ڵکو له‌یه‌ک دووربوون و مرۆڤ به‌ئاسانی نه‌یده‌گه‌یشتی.
هه‌رکات سه‌ری بۆ چاک ده‌کردم پرسیاری ئه‌کرد و منیش وه‌ڵامم ئه‌دایه‌وه، و پاشان به‌سه‌رهات و رووداوم له‌باره‌ی ده‌ست پاکی وداوێن پاکی و جوامێرییه‌وه بۆ ئه‌گێڕایه‌وه، و زۆر شتم بۆ باس ده‌کرد.
ئه‌م جاره‌یان که‌رۆژی پێنچ شه‌ممه بوو گوتی: کاک حه‌سه‌ن! له‌راستیدا رووداوێکی سه‌یرم له‌لایه و ده‌مه‌وی بۆ تۆی باس بکه‌م، چونکه روداو بۆتۆ باس بکرێت به‌زایه ناچێت، ده‌نووسرێت و خه‌ڵکێکی زۆر سوودی لی وه‌رده‌گرێت.
گوتم: سوپاسی هه‌ستی ناسکتان ده‌که‌م که ئه‌وه‌نده لوت�?تان هه‌یه وبه‌م جۆره له‌باره‌ی ئێمه‌وه بیر ده‌که‌نه‌وه، ب�?ه‌رموو، منیش گوێم راگرتووه، و به‌بیستنی خۆشحاڵ ده‌بم، خۆ ئه‌گه‌ر زانیم به‌سووده ئینشائه‌ڵلا ده‌ینووسم.
کوێره‌وه‌ری:
گوتی: رۆژی له‌م جێگایه‌ی تۆدا پیاوێک دانیشتبوو، سه‌رم بۆ چاک ده‌کرد، ره‌نگی پیست و ده‌موچاوی پیر نه‌بوو، به‌ڵام به‌شی زۆری سه‌رو ریشی سپی بووبوو، گوتم: ئابرا(ئاغابرا) ! ئیجازه هه‌س پرسیاری بکه‌م؟
گوتی: خوایشت ده‌که‌م، وه‌ستا گیان! �?ه‌رموو.
گوتم: ئاغا گیان! ببوره، تۆ ره‌نگ و رواڵه‌تت له‌پیر ناچی، و که‌چی به‌شی زۆری سه‌رو ریشت سپی بووه، ئه‌کری بڵێم هۆی چیبووه؟ ئه‌ویش هه‌ناسه‌یه‌کی ساردی بۆکڕووزاوی هه‌ڵکێشاو گوتی: ئاغاگیان! بێژم چه، خۆشیم نه‌دیگه، له‌وکاته‌وه پێم ناوه‌ته جیهانه‌وه‌و له‌باخچه‌ی ژیانا خونچه‌یه‌کی ساوابووم، ره‌شه‌باو گێژه‌لووکه‌ی سامناکی سته‌م ژاکاندمی، وه‌ک به‌رخۆله‌ی ساوای بیدایکم لیهات..
گوتم: چۆن؟
گوتی: له‌ده‌ورو به‌ری هه‌شت ساڵیدا باوکم مرد و ئێوه خۆش، دایکم مابوو، خه‌ڵکی دڵخۆشیان ئه‌داینه‌وه و ئه‌یان گوت: برا خه�?ه‌ت مه‌خۆ مادام دایکت ماوه تۆ هه‌تیو نیت، هه‌تیوی رایسته‌قینه ئه‌وه‌یه که دایکی ئه‌مری، چونکه منداڵ به‌باوک مردن ئه‌وه‌نده هه‌تیوی پیا ده‌ر ناکه‌وێت که به‌دایک مردنا پیایا ده‌ر ده‌که‌وێت!!..
ئه‌م قسه‌یه راسته و واقیع ده‌یسه‌لمێنی، به‌ڵام کاتی منداڵ باوکی نه‌ما له‌باره‌ی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، له‌باره‌یئامۆژگاریو رێنموونییه‌وه، له‌باره‌ی ناز و ئاڕاسته‌وه به‌ته‌واوی کز و لاواز ده‌بی. هه‌ر هۆی ئه‌وه‌شه که له‌دینی ئیسلامدا ئه‌وه‌ی باوکی ئه‌مری به هه‌تیو حسێبه نه‌ک ئه‌وه‌ی دایکی ئه‌مری.
به‌هه‌رحاڵ زۆری نه‌خایاند دایکیشم ئێوه‌خۆش !! ئه‌ویش مرد و به‌هه‌موو حسابێک هه‌تیو که‌وتین و له‌سۆزی دایکیش بی به‌ش بووین..
خه‌ڵکی هه‌ژارو ئیماندار کاتی بیان بینینایه به‌زه‌ییان پیاماندا ده‌هاته‌وه و خه‌میان بۆ ده‌خواردین و له‌نێوچاویانا نیشانه‌ی سۆز‌و به‌زه‌ییمان ده‌بینی به‌رامبه‌رمان.
به‌ڵام خه‌ڵکه هه‌ژاره‌که موسڵمانێکی ساده‌و ساویلکه بوون، له‌به‌رامبه‌ر ئاغا‌و خاوه‌ن موڵکه‌وه هیچ ده‌سه‌ڵات و توانایه‌کیان نه‌بوو، زۆرزان و چاوکراوه نه‌بوون.
رۆژی ئاغای خاوه‌ن موڵک بانگی کردین و گوتی:{ مانگا مرد و بڕا دۆَ}!! واته: باوکت مرد و تۆیش ناتوانی جوت بکه‌یت، زه‌وییه‌که‌تان لی ده‌سێنمه‌وه‌و به‌جوتیارێکی تری ده‌ده‌م!!
ئای له‌و ئێش وئازاره!! ئای له‌وداخ وخه�?ه‌ته!! ئه‌وه‌بوو باوک مردن.. دایک مردن.. کۆس که‌وتن!! تۆ بیهێنه به خه‌یاڵی خۆتا: نان په‌یدا که‌ر باوکبی نه‌تبی!! به‌خێوکه‌ر دایک بی نه‌تبی!! وه‌سیله‌ی ژیان ته‌نیا پارچه زه‌وییه‌کی به پیتبی ئه‌ویشت لی بسێنرێته‌وه!! ده‌بی چ ئازارێ ئه‌وه‌ند به‌سوی بی؟!
به‌ڵی، منێکی منداڵ و بی هێز و ده‌سه‌ڵات له‌به‌رامبه‌ر ئاغایه‌کی مل هووڕه‌وه ده‌بی له‌گریان زیاتر چیم له‌ده‌ست بی؟ ده‌ستم کرده گریان و هاتمه قسه، به‌ده‌م گریانه‌وه گوتم: ئاغا ! ئێمه هه‌تیو و بی که‌سین و جگه له خوا که‌س نییه هه‌قمان بۆ بسێنی، ئه‌وه‌نده‌م گوت و هاتمه ده‌ره‌وه.
ئاواییه‌که‌مان له‌ناوچه‌ی {مه‌ریوان}دا بوو، منیش ده‌ستی هه‌ردوو خوشکه‌که‌م گرت و ئاواییمان جێهێشت، دی به‌دی و ئاوایی به‌ئاوایی تا چوینه شاری مه‌ریوان.. ماوه‌یه‌ک سوڕاینه‌وه، چه‌ند رۆژی سواڵمان کرد، به‌ڵام که‌س نه‌بوو بمان گرێته خۆی و داڵده‌مان بدات.. بۆیه به‌ناچاری ئه‌وێشمان به‌جی هێشت و روومان کرده شاری سنه.
له‌شاری سنه‌یش که‌س ناناسین، چی بکه‌ین و رووبکه‌ینه کوی؟! هات به‌خه‌یاڵمداو روومان کرده چایخانه‌یه‌ک له‌جاده‌ی{سیرووس} دا، دوو خوشکه‌که‌م له ده‌ره‌وه وه‌ستاند وخۆیشم چوومه ژووری بۆلای چایچییه‌که‌و گوتم: وه‌ستاگیان شاگردت گه‌ره‌ک نییه؟
ئه‌ویش ماوه‌یه‌ک تیم ڕاماو به‌سه‌ر سوڕمانێکه‌وه سه‌رنجی دام و گوتی: ئابرا! بۆچه، گه‌ره‌کته کاربکه‌یت؟!
گوتم: به‌ڵی..
گوتی: کاکه‌گیان! جا تۆ گیانت تیایه تا کار بکه‌یت؟! به‌که‌سێکی وه‌ک تۆ ئێژن مردووی به‌شی زیندووخۆر، کی ئه‌وێری تۆ به‌شاگرد بگری،؟ له‌وانه‌یه به‌سه‌رماندا ساق ببیته‌وه!! به‌ڵام تۆ هێشتا منداڵیت پێم بڵی بۆ شاگردی ده‌که‌یت؟!
گوتم: ئاخر ئه‌مه‌وی دوو خوشکه‌که‌م به‌خێوبکه‌م..
گوتی: له‌کوێن؟
گوتم: ئه‌وان لێره‌ن، ئێستا له‌به‌رده‌رگا وه‌ستاون..
سه‌رێکی برده ده‌ره‌وه چاوی پێیان که‌وت زۆر به‌زه‌یی پیاماندا هاته‌وه، گوتی: خۆ زۆر منداڵیشن!! پێنچ تا حه‌وت ساڵ ده‌بن!
گوتی: بانگیان بکه بابینه ژووره‌وه، منیش با‌نگم کردن وهاتن، له‌گۆشه‌یه‌کی چایخانه‌که‌وه دایناین و هه‌ندی نان وماستی بۆ هێناین و چایی گه‌رمیشی بۆ داناین.. پاشان هه‌ناسه‌یه‌کی ساردی هه‌ڵکێشاو گوتی: به‌داخه‌وه من ناتوانم به‌خێوتان بکه‌م چونکه خۆم منداڵم زۆره. به‌ڵام که‌سێکی تر پێده‌زانم زۆر پیاوێکی باش وخێر خوازه، و منداڵیشی نییه، با ئه‌و بێت ده‌تانده‌مه ده‌ستی.. له‌لای ئه‌و به‌ته‌واوی ده‌حه‌وێنه‌وه..
به‌ڵی تا ده‌ماو ده‌می خۆر ئاوا ئێمه له‌چایخانه‌که‌دا ماینه‌وه، ده‌مه‌و ئێواره پیاوێکی به‌ماری�?ه‌تی رووخۆشی قسه‌خۆش خۆی کرد به‌ژووری چایخانه‌که‌دا جل وبه‌رگی کاری له‌به‌ردا بوو، له‌وه ده‌چوو گه‌چ کاربی چونکه گه‌چی زۆر به جله‌کانیه‌وه بوو..
چایچییه‌که گوتی: وه‌ستا عه‌بدوڵلا! خێر‌و بێرێکی باشم بۆ دیویته‌وه!!
ئه‌ویش گوتی: یاخوا خێر..
گوتی: ئینشائه‌ڵلا خێر ده‌بی، به دوور‌و درێژی به‌سه‌رهاته‌که‌ی ئێمه‌ی بۆ گێڕایه‌وه..
وه‌ستا عه‌بدوڵلا زۆر دڵته‌نگ بوو، خه‌م وماته‌م به‌رواڵه‌تیه‌وه ده‌رکه‌وت، زۆر به‌زه‌یی پیاماندا هاته‌وه‌و گوتی: هه‌ستن بابڕۆینه‌وه، بۆماڵ خۆمان.
ئێمه‌ش نه‌دیو و نه‌ناس که‌وتینه شوێنی، کوچه به‌کوچه‌و کۆڵان به کۆڵان رۆیشتین تا له‌به‌ر خانوویه‌کی مام ناوه‌ندیدا وه‌ستاین، وه‌ستا عه‌بدوڵلا دای له‌ده‌رگا و وه‌ستا ژن هات ده‌رگای بۆ بکاته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی ده‌رگاکه بکاته‌وه هه‌رله‌دووره‌وه بانگی کرد و گوتی: پیاوه‌که! ئه‌مڕۆ دره‌نگ هاتیته‌وه، خێر بوو؟
وه‌ستایش گوتی: راست ده‌که‌یت، دره‌نگ هاتمه‌وه به‌ڵام خێری گه‌وره‌م بۆ هێناویته‌وه، ئه‌م سی منداڵم بۆ هێناویته‌وه.. باوک و دایکیان مردووه‌و ئاغای بی ویژدانی {ئه‌ڵمانه}ش ده‌ری کردوون، بۆخۆیان ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر بوون، هاتبوونه چایخانه‌که‌ی حه‌مه حسه‌ین، وا منیش له‌ته‌ک خۆما هێنامنه‌وه. جا ئه‌گه‌ر تۆ که‌ی�?ت لیبی ئه‌وا خێرێکی گه‌وره بۆ خۆمان ده‌که‌ین، به‌خێویان ده‌که‌ین، خۆ ئێمه منداڵمان نییه، ئینشائه‌ڵلا وا په‌روه‌رده‌یان ده‌که‌ین هه‌رگیز هه‌ست به‌وه نه‌که‌ن که دایک و باوکیان نییه، ئێمه‌ش واداده‌نێین ئه‌مانه منداڵی خۆمانن..
وه‌ستا ژنیش زۆر مه‌ردانه گوتی: "پیاگه‌که! هه‌ر �?ره کاری خاست کردگه"! خۆت ده‌زانی من زۆر تامزرۆو ئاره‌زوومه‌ندی منداڵم، به‌پشتیوانی و کۆمه‌کی خوا وه‌ک منداڵی خۆم خزمه‌تیان ده‌که‌م، مامۆستاکان له حه‌دیسا بۆمان باس ده‌که‌ن پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ �?ه‌رموویه‌تی: من و به‌خێوکه‌ری هه‌تیو له‌رۆژی قیامه‌تا وه‌ک ئه‌و دوو په‌نجه پێکه‌وه‌ین ( واتاى ئه‌م �?ةرمووده‌يه:"أَنَا وَكَا�?�?ل�? الْيَت�?يم�? �?�?ي الْجَنَّة�? هَكَذَا،وَأَشَارَ ب�?السَّبَّابَة�? وَالْو�?سْطَى." أخرجه البخارى �?ي كتاب الطلاق/باب اللعان, برقم: 4892. �?تح البارى 10/358.)
سه‌ر دۆزین:
وه‌ستا خه‌لیل له‌سه‌ر قسه‌کانی خۆی به‌رده‌وام بوو، گوتی: ئه‌و کوڕه‌ی که‌له‌به‌رده‌ستمدا بوو سه‌رم بۆ چاک ده‌کرد هه‌ناسه‌یه‌کی ساردی هه‌ڵکێشاو گوتی: وه‌ستا خه‌لیل گیان! پێنچ ساڵی ته‌واو له‌ماڵ وه‌ستا عه‌بدوڵلادا ماینه‌وه، رۆژ به‌رۆژ خزمه‌تی باشتریان ده‌کردین، روویان خۆشتر ده‌بوو، ژوورێکیان بۆمن ته‌رخان کردبوو، ژوورێکیش بۆ خوشکه‌کانم، به‌ڵام ئه‌وان به‌زۆری لای وه‌ستا ژن بوون، زۆرجار که ده‌رگا ده‌کرایه‌وه، ده‌مبینی سه‌ری خوشکه‌کانم له‌کۆشی وه‌ستا ژندایه‌و سه‌ریان بۆ ده‌دۆزی، نه‌وه‌ک رشک وسپی تێ‌یان بدات، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌ستا ژن منی زۆر دڵخۆش کردبوو، له‌راستیدا میهره‌بانی و دڵسۆزی ئه‌و، خه‌می بیدایکی له‌بیر بردبووینه‌وه، به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌رخۆشکه‌کانم هه‌ر زۆر میهره‌بان و دڵسۆز بوو..
ئێمه به‌وه‌ستامان ده‌گوت: بابه، و به‌وه‌ستا ژنیش: دایه.. له‌راستیدا دیک وباوکی میهره‌بان بوون خوا لێیان رازی بی..
کار کردن:
ته‌مه‌نم له‌ده‌وری پانزه ساڵاندا ده‌بوو، رۆژی باوکم پێی گوتم: کوڕم! سوپاس بۆخوا نه‌مامێکی جوانت لی ده‌رچووه، بۆداهاتووی خۆت �?ێری کار‌و پیشه‌یه‌ک ببیت باشه، مرۆڤی کاسب دۆستی خوایه!!
ئینسان ئه‌گه‌ر پیشه‌یه‌ک بزانی له‌هیچ شوێنی په‌کی ناکه‌وی، په‌نده کوردییه‌که ده‌ڵێت: سنعه‌ت وه ک بازنگی ئاڵتوون وایه له‌ده‌ستا بێت، واته: چۆن که‌سێک بازنگی ئاڵتونی له‌ده‌ستا بێت هه‌ر کات پێویستی به‌پووڵ بوو سوودی لی وه‌رده‌گری، و ده‌ست له‌که‌س پان ناکاته‌وه، ئینسانی سنعه‌تکاریش سنعه‌ته‌که‌ی خۆی به‌کاردێنی و پێویستییه‌که‌ی نامێنی.. جا له‌به‌ر ئه‌وه پێم خۆشه �?ێری پپیشه‌یه‌یک ببیت، گه‌ر ئاره‌زووت لێیه وه‌ره له‌ته‌ک خۆما کاربکه – خۆت ده‌زانی - من گه‌چکارێکی باشم، رۆژانه‌ی خۆتت بۆ دیاری ده‌که‌م و �?ێری سنعه‌ته‌که‌یشت ده‌که‌م. گه‌ر که‌ی�?یشت له‌م کاره‌نییه له شوێنێکی تر کارت بۆ ده‌دۆزمه‌وه، ئاره‌زووی خۆته من زۆرت لینا که‌م. به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ �?ێری کاسبییه‌ک ببیت، و پیشه‌یه‌ک بزانی.
به‌ڵی منیش بڕیارم دا له ته‌ک خۆ‌یا کار بکه‌م، ماوه‌یه‌ک کارم کرد ، رۆرژانه‌که‌م ده‌دا به‌که‌ره‌سه‌ی یاری کردن و شیرینی و پۆشاک بۆ خوشکه‌کانم.
رۆژێک باوکم گوێی گرتم و گوتی: من زۆرم پێ خۆشه که تۆ ئه‌وه‌نده سوۆزت بۆ خوشکه‌کانت هه‌یه، به‌ڵام له‌م رۆ به‌ولاوه پوول بۆ ئه‌وان خه‌رج نه‌که‌یت، چونکه ئه‌وان له‌هیچیان که‌م نییه، پوڵی خۆت بخه‌ره ناو گۆزه‌ڵه‌یه‌که‌وه و بۆ خۆتی کۆ بکه‌ره‌وه، تا له‌دواییدا ژنت بۆ دێنین و ماڵ پێکه‌وه ده‌نێیت..
منیش زۆر مه‌منوون بووم و گوتم: بابه‌گیان! خوا ئێوه‌مان لی نه‌سێنی، ئه‌زانم له‌سایه‌ی خواوه و لوت�?ی ئێوه‌وه له‌هیچ شتێک که‌میان نییه، به‌ڵام هه‌ر حه‌زم کرد وه‌ک دیاری وسه‌وقاتێک بۆیان بکڕم، له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌رکی سه‌رشانی ئێوه که‌م بکه‌مه‌وه..
گوتی: نا، من رازی نیم..
منیش زۆر سوپاسم کرد و گوتم: باشه..
به‌ڵی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک له‌گه‌ڵ باوکمدا رۆیشتم بۆ گه‌چ کاری، تا به‌ته‌واوی�?ێری پیشه‌که بووم و وه‌ستایه‌کی باشم لیده‌رچوو..
وه‌ک هه‌موو لاوێک له‌و ته‌مه‌نه‌دا ده‌مویست دنیای ده‌ورو به‌رم ببینم، زۆر باسی کوردستانی عیراقیان بۆ کردبووم که‌له‌وی پاره ئه‌باری و ئه‌گه‌ر پیاو له‌وی ماوه‌یه‌ک بتوانی کار بکات پاره‌یه‌کی باش پێکه‌وه ده‌نێت.. ئه‌و ته‌ماحه‌یشم هه‌بوو، رۆژی سه‌ری خۆمم هه‌ڵگرت ورۆیشتم بۆ ئه‌و دیو، ماوه‌یه‌ک له‌کوردستانی ئه‌و دیو بووم، کاسبیه‌کی باشم کرد و پووڵێکی باشم پێکه‌وه‌ناو هاتمه‌وه..
به‌ڵام تا من هاتمه‌وه باوکم {وه‌ستا عه‌بدوڵلا} هه‌ردوو خوشکه‌که‌می به‌شوودابوو، وه‌ک کیژی خۆی مه‌سره�?ێکی باشی بۆ کردبوون و جیهازی بۆ کڕی بوون و به‌ڕێی کردبوون. خوا له‌دنیاو قیامه‌تا پاداشتی بداته‌وه‌و..
خوا حه‌ق سێنه:
ئینجا کوڕه‌که هه‌ناسه‌یه‌کی هه‌ڵکێشا و گوتی: وه‌ستا خه‌لیل! وه‌ره با پێکه‌وه سه‌رێکی ئاواییه‌که‌ی خۆمان بده‌ین بزانین له‌وی چی رووی داوه و چ باسه؟
چه‌ند ساڵێک پاش ده‌ربه‌ده‌ری وئاواره‌یی ئێمه ئاغای زاڵم تووشی ئی�?لیجی( شه‌له‌ل) ده‌بێت و له‌جێگه‌ی خۆ‌یا ده‌که‌وی، زه‌لیل وزه‌بوون و گیرۆده‌ی ناوجی ده‌بی..
به‌ڵی کاتی خۆی مه‌غروور و یاخی و سه‌رکه‌ش بوو، چونکه له‌وپه‌ڕی هێزو ده‌سه‌ڵاتا بوو، نه‌ده‌هات به‌خه‌یاڵیا له‌ژوور خۆیه‌وه ده‌سه‌ڵاتێکی تر هه‌بی، بۆیه له‌خوا یاخی بوو، سته‌مکار و زالمَ بوو، گه‌ر بڕۆیشتایه به‌سه‌ر زه‌ویدا منه‌تی له‌سه‌ر داده‌نا، وای ده‌زانی عاسمان خێوه‌تێکه به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه، ته‌ماشای سه‌رو هه‌یهه‌تی خۆی ده‌کرد، ته‌مشای نۆکه‌رو خزمه‌تکارو پیاو وچه‌کداره‌کانی ده‌کرد، ئه‌وه‌نده‌ی تر له‌خۆی بایی ده‌بوو، ئه‌وه‌ی نه‌هاتبی به‌خه‌یاڵیا ئه‌وه بوو که‌رۆژی ئاوه‌ها زه‌بوون ببی. بی ئاگا له‌وه‌ی که ئینسانه‌و لاواز، و له‌بان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌وه ده‌سه‌ڵاتێکی بی وێنه هه‌یه، ره‌حمی پێده‌کات و مۆڵه‌تی ئه‌دات، به‌ڵکوو بگه‌ڕێته‌وه‌و هۆشیار بێته‌وه، ده‌نا کاتی گرتی به‌ره‌ڵای ناکات.( واتاى ئه‌و �?ه‌رمووده‌يه:" إ�?نَّ اللَّهَ لَي�?مْل�?ي ل�?لظَّال�?م�? حَتَّى إ�?ذَا أَخَذَه�? لَمْ ي�?�?ْل�?تْه�?." أخرجه البخارى �?ي كتاب ت�?سير القرآ‌ن/ باب قوله ( وكذلك أخذ ربك)، برقم:4318. ) هه‌ر له‌دنیادا ئاوه‌ها زه‌لیلی ئه‌کات که نزیکترین خۆشه‌ویستی لێی بێزار ببی و مه‌رگی به‌ئاوات بخوازی، خۆیشی توانای خۆپاک کردنه‌وه‌ی نه‌مێنی، چاوه‌ڕوانبی تا به‌خێری خۆیان تنۆکی ئاوی ده‌ر خوارد ده‌ده‌ن، با ئیتر سزا‌و ئازاری ده‌روونی بوه‌ستی که‌هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌کی مردنێکه، مردن زۆر خۆشه چونکه رزگاری ده‌بی، بۆیه ئه‌ومردنه‌ی که زۆر رقی لێی بوو ئێستا ئاواته خوازه بێت و له‌و ئازاره له‌شی و ده‌روونیه رزگاری بکات..
به‌ڵی، ئاواتی به‌مردن ده‌خواست، به‌ڵام سزای زاڵم زۆر قورسه، ده‌بی لێره ئاوها پێوه‌ی بتلێته‌وه، بی خه‌به‌ر له‌وه‌ی له دۆزه‌خدا بۆی ئاماده‌کراوه‌و مردن چاره‌سه‌ری ناکات، وه له‌م ئازاره‌وه بۆ ئازارێکی گرانتر ده‌چێت، ئای به‌قوربانی خوابم! که ئاوه‌ها حه‌ق له زاڵم ده‌ستێنی و له‌دنیادا زه‌لیل وزه‌بوونی ده‌کات..
کاک خه‌لیل گوتی: منیش پێم گوت: ئاغا گیان! دنیا جێگه‌ی تۆڵه‌و سزای خوایی نییه، ئه‌م ژیانی دنیایه ته‌نیا جێگه‌ی کرده‌وه‌یه‌و کێڵگه‌یه بۆ تۆ‌و چاندن، قیامه‌تیش جێگه‌ی به‌رهه‌م وه‌رگرتنه، هه‌رکه‌س له‌دنیادا گوڵ بچێنێت له‌وی بۆنی خۆشی ده‌ست ده‌که‌وێت، ئه‌وه‌ی لێره دڕک بچێنێت له‌ویش دڕک به‌دست و له‌شیا ده‌چێت.
ناو به‌ناو خواله‌م دنیایه‌دا ده‌سه‌ڵاتی خۆی پیشان ده‌دات بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی، تا به ئاگامان بێنێته‌وه که خوا له کرده‌وه‌ی سته‌مکاران بی ئاگا نییه، و ده‌زانی چی ده‌که‌ن ( ئةوة واتاى ئةم ئايةتةية:" وَلا تَحْسَبَنَّ اللَّهَ غَا�?�?لاً عَمَّا يَعْمَل�? الظَّال�?م�?ونَ" ابراهيم/42.)، ده‌نا زۆر زاڵم وسته‌مکار له‌م دنیایه‌دا هه‌ن که‌هیچ جۆره ئێش وئازارێکیان تووش نه‌بووه و نابێت، ئه‌مه‌ش مانای وا نییه ئه‌وانه پیاو چاک بن، به‌ڵکو له‌قیامه‌تا ئاگر و ئازاری به‌سوێی دۆزه‌خ چاوه‌ڕوانیانه، که سزا‌و ئازاری دنیا له‌چاویا هه‌ر هیچ نیه.
وه‌ستا خه‌لیل گوتی: ئینجا براده‌ره‌که رۆیشته‌وه سه‌ر قسه‌کانی خۆی وگوتی: کاتی ئاغا له‌ناو جێگه‌دا ئه‌که‌وێت و که‌نه�?ت وزه‌بوون ده‌بی، بیری ده‌که‌وێته‌وه که وه‌ختی خۆی چ زوڵمێکی گه‌وره‌ی له ئێمه‌ی هه‌تیوی بی سه‌ر په‌رشت و بی ده‌سه‌ڵات کردووه، پیاو ده‌گرێت، و به‌م لاولادا ده‌یان نێری، به‌ڵکو ئێمه بدۆزنه‌وه، تا ئێمه رازی بکات..
بۆیه رۆژی کوڕێکی ئاغا‌و نۆکه‌رێکی هاتن بۆلام و گوتیان ماوه‌یه‌کی زۆره به‌شوێنتا ئه‌گه‌ڕێین، ئێمه عاسمانت بۆ ده‌گه‌ڕاین باشبوو له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ستمان که‌وتیت.. ئێستاش پیاوی چاک به خۆت ئاماده بکه بابڕۆینه‌وه بۆ ئاواییه‌که‌ی خۆمان..
گوتم: بۆ کوی؟!
گوتیان: بۆمه‌ریوان.. باوکم حاڵی زۆر شپرزه‌یه، بای خه‌زان لێی داوه‌و تووشی ئی�?لیجی بووه، ده‌یه‌وی تۆ ببینی و ما�?ی خۆت بداته‌وه..
ئاواییه‌که‌مان:
که ئه‌وقسانه‌یان کرد جۆره به‌زه‌ییه‌کم جووڵا و هه‌ستام له‌ته‌کیانا رۆیشتم بۆ مه‌ریوان، به‌ڵام کاتی گه‌یشتمه ناودی چیم بینی!!
ئه‌و پیاوه زاڵمه‌ی که‌وای ده‌زانی ئاسمان خێوه‌تێکه به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه‌و زه‌وی ده‌بی مه‌منوونی بی که‌ئه‌م پی به‌سه‌ریاده‌نی!! ئێستا توانای نه‌ییه له‌جێی خۆی ببزوی، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکۆ توانای ئه‌وه‌ی نییه پاشه‌رۆکه‌ی له‌خۆی دوور بخاته‌وه، توانای نییه قومی ئاو بۆ خۆی بێنی، به‌ڵی زه‌لیلی ناو جیبووبوو، ماڵ و منداڵ هه‌موو له‌ده‌ستی بێزار ببوون، خواخوایان بوو زووتر بمری و له‌کۆڵیان بێته‌وه، ده‌می لار ببوو، چاوێکی وه‌ک که‌لابه‌رد ده‌ر تۆقی بوو، ده‌سته‌کانی ده‌له‌رزین و توانایان نه‌بوو پیاڵه‌یه‌ک ئاو بگرن..
که لێی نزیک بوومه‌وه ده‌ستی گرتم و لێم پاڕایه‌وه‌و گوتی: به‌قوربانت بم ئازادم بکه، چیتان ده‌وی پێتان ده‌ده‌م، توخوا له‌م ئازاره رزگارم بکه‌ن با ئه‌وه‌نده ئازار نه‌چێژم!!
ئه‌وی راستی بی وه‌خت بوو دڵم پێی بسووتی و به‌زه‌ییم پیایا بێته‌وه، به‌ڵام خێرا ئه‌و دیمه‌نه سامناک و دڵته‌زێنه‌م بیرکه‌وته‌وه که‌وه‌ک �?لیمی سینه‌مایی ده‌هاته پێشچاوم و له‌به‌رامبه‌رمه‌وه خۆی ده‌نواند.. ئه‌وکاته‌م هاته‌وه پێشچاو که‌بانگیان کردم بۆماڵی خۆیان و پارچه زه‌وییه‌که‌یان لی سه‌ندینه‌وه، و له‌و کاته‌دا من مناڵێکی بی ده‌سه‌ڵاتی کز‌و لاوازبووم، ئه‌ویش پیاوێکی گه‌وره‌و به‌هێزو به‌ده‌سه‌ڵات، له‌ئاوایی ده‌ریان کردین و له‌گه‌ڵ دوو خوشکه پچکۆله کانمدا به‌چاوی پڕله‌گریان و کۆڵی خه‌م و ئازاره‌وه له‌ئاوایی چوینه ده‌ر..
بۆیه خێرا له‌و حاڵه‌ی خۆم په‌شیمان بوومه‌وه و بڕیارم دا گه‌ردنی ئازاد نه‌که‌م و لێی خۆش نه‌بم، هه‌رله‌ویا گوتم: من ناتوانم ئازادت بکه‌م، پووڵی ئێوه ئێستا به‌که‌ڵکی من نایه‌ت، و ده‌ردی من ده‌رمان ناکات، ئه‌وکاته ده‌مویست که دێهاته‌و دێهات ده‌گه‌ڕاین و کز‌و لاره‌مل، و هه‌ژارو نه‌دار بووین، و که‌س نه‌یده‌گرتینه خۆی، ئیستا من پووڵی ئێوه چی لی بکه‌م ؟! ده‌بی خوا له‌قیامه‌تا تۆڵه‌ی ئێمه‌ت لی بسێنی..
له‌وکاته‌دا که‌ده‌ستی به‌دامێنی منه‌وه گرتبوو، لێم ده‌پاڕایه‌وه، ئاله‌و کاته‌دا گیانی ده‌رچوو و مرد، و بۆ هه‌میشه موڵک و ماڵ و سامانی بۆ خه‌ڵکی جی هێشت و ده‌بی خۆیشی له‌سه‌ری به‌ر پرسیار بی..
وه‌ستا خه‌لیل گوتی: پێم گوت: ئابرا! مادام ئه‌و په‌شیمان بووه‌وه و هه‌ستی به‌تاوانی خۆی کردبوو، و داوای لێخۆشبوونی لی کردی، ده‌بوا لێی خۆش ببویتایه‌و ئازادت بکردایه.. چونکه هه‌ر پیاوه‌تی چاکه..
ده‌لی: ئه‌ویش پێی گوتم: کاکه! ئه‌و پیاوه پیاوێکی زاڵم وملهوڕ بوو، وام ده‌زانی ئه‌گه‌ر ئازادی بکه‌م یارمه‌تی هه‌موو زاڵمێک ئه‌ده‌م له زوڵم کردنه‌کانیاندا، چونکه وام بیر ئه‌کرده‌وه: ئه‌وا