ئافره‌تێكم زۆر به‌باشی ده‌ناسی، كاتی خۆی دایكی مردو باوكی ژنی هێنا، به‌ڵام چ باوه‌ژنێك، له ئافره‌تاندا شتی وا زاڵم و سته‌مكارم نه‌بینیوه.. باوكیشی ببوه باوه‌پیاره لێی! هه‌رچی ره‌حم و به‌زه‌یی بێ ده‌رگای دڵی نه‌كردبوه‌وه.. له‌مندالیدا زه‌حمه‌ت و كوێره‌وه‌ری زۆری چه‌شت، چه‌ند جار هه‌وڵی خۆ كوشتنی دا، به‌ڵام سه‌رنه‌ده‌كه‌وت، دواین جاریان ویستی خۆی بسووتێنێ ئاگر سه‌رو سنگی سووتاندبوو، شووی به‌پیاوێكی باش و بۆ خوا سوڵحاو كرد و ماوه‌یه‌ك له‌لای بوو پیاوه‌ش تووشی ئیفلیجی بوو، له‌سه‌ر جێ‌دا كه‌وت، و توانای كاركردن و هاتوچۆی نه‌ما:
و ده توانن له فه‌یس بووكدا ئةم بابةتة بخويننةوه !
ئافره‌تی هه‌ژار په‌نای برده‌به‌ر كاركردن، له‌به‌ر بێكاری و نه‌داری ناچار بو منداڵه‌كانی بخاته په‌ناگا ده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌خێویان بكات!! وله‌ماڵه‌كاندا كاره‌كه‌ری ده‌كرد، تا بتوانێ ژیانی خۆی و مێرده‌كه‌ی دابین بكات، پاشان بووبه قاوه‌چی ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، یه‌كێ له‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی ئه‌م له‌ماڵیانا كاری ده‌كرد خه‌وێك ده‌بێنێ، و پێی ده‌ڵێن: واتای خه‌وه‌كه‌كه‌ت ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه داوات لێكراوه خانوویه‌ك بۆ ئافره‌تێكی هه‌ژاری سنگ سووتاو دروست بكات..
ئه‌ویش ده‌گه‌ڕا تا ئه‌و ئافره‌ته به‌و مواسه‌فاته بدۆزێته‌وه، خێزانی خۆی راده‌سپێرێ تا له‌ناو ئافره‌تاندا بۆی بپرسێ، ئه‌ویش رۆژێكیان په‌یوه‌ندی به و ئافره‌ته هه‌ژاره‌وه ده‌كات و لێی ده‌پرسێ: ئایا تۆ هیچ ئازار و سووتانێك له‌سنگتدا هه‌یه؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ: به‌ڵێ.. ئه‌ویش پێی ده‌ڵێ: مژده‌م بده‌رێ خێر به‌ره‌و پیرت هاتووه.. ده‌ڵێ چی بووه؟ ده‌ڵێ: به‌ئاره‌زووی خۆت خانوویه‌كی باش بدۆزه‌ره‌وه تابۆت بكڕین !!
ئه‌ویش بۆ خانوویه‌كی بچكۆله ده‌گه‌ڕێ.. خه‌ڵكیش هه‌ریه‌كه له‌جێی خۆیه‌وه پێشنیازی بۆده‌كرد، هی وایان هه‌بوو ده‌یگوت: كه‌مادام ئه‌و پاره‌كه‌ت بۆ ده‌دات خانوویه‌كی گه‌وره داوابكه.. هی وایش هه‌بوو ده‌یگوت: خانوویه‌كی بچووك هه‌ڵبژێره تا ئه‌ركی زۆرت نه‌بێ به‌سه‌ریانه‌وه.. له‌ئه‌نجامدا به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقوتابخانه‌ی ئه‌وكاری تیا ده‌كرد پێی گوت: من وام پێ باشه وازیان لێ بێنی خۆیان بۆت هه‌ڵبژێرن.. باشه.
ئه‌ویش وای پێ گوتن.. ئه‌وانیش خانوویه‌كی دووقاتی جوانیان بۆ هه‌ڵبژارد، ئه‌میش زۆر پێی دڵخۆش بوو.. چونكه خانوه‌كه گه‌وره‌تربوو له‌وه‌ی خۆی به‌خه‌یاڵیا ده‌هات.. له هیچه‌وه بۆ هه‌موو شتێك.. ئیتر منداڵه‌كانی له هه‌تیوخانه هێنایه ده‌ر و به‌ره‌و خانووه نوێكه‌ی بردن.. و وه‌ك یه‌ك خێزان یه‌كیان گرته‌وه.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆر دڵخۆش بوون ئاگایان له‌وه نه‌بوو كاره‌با به حسابه و لیستی مانگانه‌یان بۆ دێته‌وه، و ده‌بێ نرخه‌كه‌ی بده‌ن.. بۆیه هه‌موو گڵۆپه‌كانیان داگرساندبوو، هه‌موو پانكه سپلێته‌كانیان هه‌ڵكردبوو، له‌سه‌ری مانگا نزیكه‌ی چوار هه‌زاریان بۆ هاتبوه‌وه، و ئه‌مه‌ش له‌توانای وان‌دا نه‌بوو.
كه پاره‌كه‌یان نه‌دا كاره‌باكه‌یان بڕین، و به‌ناچاری له‌به‌ر مۆمدا ده‌ژییان، و ئه‌مه‌ش چوار مانگی خایاند، ئه‌و پیاوچاكه‌ش كه خانووه‌كه‌ی بۆ كڕیبوون پاش مانگێك له‌كڕینی خانووه‌كه و له‌ره‌مه‌زانی ئه‌وساڵه‌دا كۆچی دوایی كرد.. خێزانی پیاوه مردووه‌كه له‌خه‌وا مێرده‌كه‌ی ده‌بینێ لێیان تووڕه‌یه، به‌هۆی ئه‌و ئافره‌ته هه‌ژاره‌وه كه ئیهمال كراوه..
بۆیه ئه‌میش رۆژانه شۆفیره‌كه‌ی ده‌نارد تا هه‌واڵیان بزانێ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بینێ هه‌موو گڵۆپه‌كانی خانووه‌كه كوژاونه‌ته‌وه واده‌زانێ سه‌فه‌ریان كردووه، تا رۆژێك شۆفێره‌كه ده‌بینێ ئافره‌ته هه‌ژاره‌كه ده‌ڕواته ناوماڵه‌كه‌وه، ئه‌ویش گورج پێی ده‌گات و لێی ده‌پرسێ: خاتوون ! ئێوه له‌كوێن؟
ئه‌ویش هه‌واڵی ده‌داتێ كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاره‌بایان لێ بڕیون مۆمیان داگيرساندووه، ده‌نا هه‌ر له‌ماڵه‌وه بوون و سه‌فه‌ریان نه‌كردووه.. ئه‌م هه‌واڵه ده‌باته‌وه بۆ ئاغا ژنی، و ئه‌ویش ده‌نێرێ به‌شوێن ئافره‌ته‌كه‌دا و پێی ده‌ڵێ باشه بۆچ ئێمه‌تان ئاگادار نه‌كردۆته‌وه؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ: پێمان شه‌رم بووه ئه‌و هه‌موو چاكه‌یه‌تان له‌ته‌كا كردووین و سه‌رباری ئه‌وه داوای كۆمه‌كی تریشتان لێ بكه‌ین.!! ئه‌ویش ته‌له‌فون بۆ كاره‌با ده‌كات و پاره‌كه‌یان بۆ ده‌دات و ئه‌م ناگاته‌وه ماڵ خۆیان كاره‌باكه‌یان بۆ ده‌به‌ستنه‌وه..
خاتوون ته‌گبیرێكی تری بۆ كردن تا وه‌سیله‌یه‌كی وایان بۆ فه‌راهه‌م بێنێ ژیانیان مسوه‌گه‌ر بێت، بۆیه خاتوون ئه‌ندازیارێكی ته‌لار سازی بانگ كرد تا خانووه‌كه‌یان بۆ بكات به دوو نهۆمی جیاواز تا نهۆمێكیان بكه‌نه نیشته‌جێی خۆیان و نهۆمێكیشی بده‌ن به‌كرێ تا به‌و كرێیه ژیانێكی خۆش به‌سه‌ر به‌رن..
سوپاس بۆ خوا ئێستا له‌و خانووه‌دا ده‌ژین و خۆشترین حاڵیان هه‌یه.. به‌هۆی فه‌زڵی خوا‌و پاشان فه‌زڵی ئه‌و پیاو چاكه‌وه كه ئه‌و خه‌وه‌ی بینی.. ره‌حمه‌تێكی فراوانی خوای له‌سه‌ر بێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و خانمه هه‌ژاره ببینن ده‌ڵێن پاكی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه رۆژی ده‌ری هه‌موو گیاندارانێكه..