جوامێری ٢
بـاوکی عـه‌قیل
رۆداوێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌و جوامێری موسڵمانێک
به‌سه‌رهاتێکی واقیعییه و له عێراقدا رووی داوه.
نووسینی
حه‌سه‌نی پێنجوێنی
چاپی یه‌که‌م
1423 - 2003
ناوی کتێب: جوامێری.
نووسه‌ر: حسن پینجوینی.
تیراژ: 3000 .
ساڵ: 1423 کۆچی - 2002 زاینی.
چاپخانه: رۆژهه‌ڵات.
بڵاوکردنه‌وه: ناوه‌ندی رۆشنبیر.
کاتی خۆی براده‌رێک له پاوه هات بۆلام و مه‌عزه‌ره‌تی هێنایه‌وه که گوایا: من له‌زیندان به‌ربووم و ئه‌و نه‌هاتوه بۆلام. منیش دڵخۆشیم دایه‌وه‌و گوتم برا! من هه‌رگیز گله‌ییم لێ نه‌کردوویت و گله‌ییشت لێ ناکه‌م، به‌ڵام حه‌زم کردوه هه‌وا ڵت بزانم..
گوتی: ما مۆستا گیان! منیش چه‌رمه‌سه‌ره‌یه‌کی زۆرم به‌سه‌ر هات، وه‌نه‌بێ حاڵی من له‌تۆ باشتر بووبێ..
گوتم: چۆن؟
گوتی: منیش گیرام و شه‌ش مانگ له ئاسایشی گشتی به‌غدادا بووم.
گوتم: یاخوا که?اره‌تی گوناه بێ و پله‌و پایه‌تی لای خوا پێ به‌رزه‌وه‌بی. به‌ڵام خوا ده‌زانێ ئێستا ده‌زانم. که‌وا بوو بۆم بگێڕه‌وه بزانم چۆن وله‌سه‌ر چی بوو؟
گوتی: مامۆستا! ئه‌وه‌ی من دیم یاخوا دوژمنیشت نه‌یبینێ، وا ده‌زانی هه‌رتۆ ئازارت چه‌شتووه؟ باوه‌ڕت هه‌بێ ئازار‌و سزایه‌ک ئازاری من دراوه پێم وایه له‌م دنیادا که‌س وا ئازار نه‌دراوه.!.! ئای چ تاڵاوێکیان به‌گه‌روومدا کرد!! تاڵاو بوو نه‌ک گاڵته..
گوتم: له‌کوێ گیرایت؟
گوتی: له‌شارۆچکه‌ی سه‌یید سادق، له‌گه‌ڵ خزمێکی خۆمدا له‌دوکانی ناسراوێک دانیشتبووین قسه‌مان ده‌کرد، له‌ناکاو پیکابێکی (شۆ?رلێت) وه‌ستا، و ئه‌منێک هاته ده‌ر و به‌ره‌و دوکانه‌که هات و گوتی: تۆ ?ڵانه که‌سی کوڕی ?ڵانی؟
گوتم: به‌ڵێ..
گوتی: تا دایه‌ره‌ی ئاسایش وه‌ره له‌ته‌کما، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش هه‌ندێ پرسیاری هه‌یه و دوایی بگه‌ڕێره‌وه.
خاوه‌ن دووکانه‌که ئه‌یناسی بۆیه پێی گوت: برا! ئه‌گه‌ر ئه‌زانی شتێکی خراپ هه‌یه با نه‌یه‌ت له‌گه‌ڵتا؟!
گوتی: برام ! بڕوات هه‌بێ هیچ له‌کایه‌دا نییه، ته‌نیا چه‌ند پرسیارێکی لیده‌کات و هه‌ر ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه..
خۆم پێم گوت: کاکه‌گیان! ئێوه بڕۆن من هه‌ندێ کارم هه‌یه جیبه‌جێی ده‌که‌م و دێم..
گوتی: کاکه گیان! منیان به‌په‌له ناردووه به‌شوێنتا ، وه‌ره بۆ ئه‌وێ و خێرا بگه‌ڕێره‌وه، کاره‌کانت ئه‌نجام بده..
به‌ڵێ بێ سوود بوو قسه‌ی وه‌رنه‌ده‌گرت.. به‌ناچاری که‌وتمه ته‌کیان، له‌به‌ر مه‌رکه‌ز دایان به‌زاندم، و بردمیان بۆ ژووری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش!! هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م خۆش بوو تا پێم نایه ئه‌و دیو ده‌رگای ژووره‌که‌وه، به‌جنێوی ناشیرین دایگرتم، هه‌ی وا و وا پێکراو! هه‌ی کوڕی...! تۆ له‌گه‌ڵ ئێراندایت؟!
گوتم: ئێرانی چی؟ نه ئه‌یان ناسم و نه‌له‌گه‌ڵیاندام!!
گوتی: هه‌ی... کوڕی...ه راست ئه‌که‌یت، له‌ته‌کیانا نیت؟!!
ئیتر ده‌ستیان کرد به‌لێدانم ئه‌وه‌نده‌یان لێدام مگه‌ر خوا خۆی بزانی، شه‌ق به‌شه‌قی ده‌گوت: بڕۆ به‌ولاوه!!
هه‌ر ئه‌و رۆژه نه‌یان وه‌ستاندم، بێ ئه‌وه ته‌حقیقێکم لێ بکه‌ن، چاویان پێچام و ده‌ستیان به‌ستم و سوار شۆ?رلێتێکیان کردم، و به‌سێ سه‌عات و بیست ده‌قیقه‌ی ته‌واو گه‌یاندمیانه ئاسایشی گشتی (ئه‌منی عام) له‌به‌غدا، هه‌روه‌ک گوتم: چاوم به‌سترابوو، نه‌مزانی له‌کام رێگه‌وه رۆیشتین: له‌که‌رکووکه‌وه، یا له‌ده‌ربه‌ندیخانه‌وه؟
له‌ئاسایشی گشتی دایان به‌زاندم و بردمیانه ژوورێک، کابرایه‌کی سه‌رقژنی ورگ زلی، تێک سمڕاو، له‌پشت مێزێکه‌وه دانیشتبوو، سێ چوار ته‌له?وون له‌به‌رده‌ستیا بوو، چوار پێنچ که‌سیش به‌ده‌وریا دانیشتبوون.. روی کرده من و گوتی: تۆ ئینسانێکی تێگه‌یشتوویت، نه ئازاری خۆت بده و نه‌ئازاری ئێمه‌ش، له‌به‌ر ئه‌وه چیت لێ ده‌پرسین راستن و دروست وه‌ڵاممان بده‌ره‌وه..
گوتم: باشه.
گوتی: له‌که‌یه‌وه په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه؟
گوتم: په‌یوه‌ندیم نییه..
گوتی: با په‌یوه‌ندیت هه‌یه..
گوتم: نه‌خێر..
گوتی: ئه‌وپاسدارانه‌ی له‌شانه‌ده‌ریدا چاوت پێیان که‌وت و له ته‌کیانا کۆبوویته‌وه ناویان ده‌زانیت؟؟
گوتم: که‌سم نه‌دیوه..
گوتی: ئه‌و کۆمه‌ڵی ئێوه‌یه ناوی چییه؟
گوتم: له‌کۆمه‌ڵدا نیم..
گوتی: لقێکی حیزبی ده‌عوه‌ن؟ یا جیاواز و سه‌ر به‌خۆ؟
گوتم: له‌هیچ تاقم و کۆمه‌ڵیێکدا نیم، تا بزانم ده‌عوه‌ن یا شتێکی ترن..
گوتی: حه‌ره‌س وه‌رن..
هاتن و گوتیان: ?ه‌رموو گه‌وره‌م!!..
گوتی: ئاده‌ی، خۆی ریشی گرتم و تا هێزی تیا بوو دارێکی ماڵی به ته‌وقی سه‌رمدا، ئه‌و دنیام هاته پێشچاو، ئینجا بردمیان بۆ هه‌ڵواسین، چاویان به‌ستمه‌وه و قایشێکیان له‌هه‌ردوو بن باڵم به‌ست، و به‌شتێکدا هه‌ڵیان واسیم.. ئینجا ئه‌وه‌نده‌ی بادام و سووڕاندمه‌وه تا رشامه‌وه، پاشان دایان گرتم..
ئینجا گوتی: راست بڵێ.. ده‌نا ده‌تکوژم..
گوتم: وه‌ڵلا پارچه پارچه‌یشم بکه‌یت، بوختان بۆ خۆم ناکه‌م و له‌هیچ حیزب وتاقمێکدا نیم، و په‌یوه‌ندیم به هیچ کۆمه‌ڵێکه‌وه نییه، ئیتر له‌خۆمه‌وه بڵێم چی؟
پاشان گوتی: وه‌ڵلا ئه‌مشه‌و سزایه‌کت ئه‌ده‌م وه‌ک سزای دۆزه‌خ!!
گوتم: چ ده‌سه‌ڵاتێکم هه‌یه؟
به‌ڵێ، قسه‌که‌ی خۆی هێنایه دی، زۆر بیره‌حمانه سزای ده‌دام، ئازارێکی زۆری پیچه‌شتم، به‌کێبڵ به‌ربوونه لێدانی ژێر پێم، ئینجا کاره‌بایان له‌نه‌رمایی هه‌ردوو گوێم به‌ست، دوای ئه‌وه به‌چه‌رخی گاز تووکه‌سه‌ر و ریشیان ده‌سووتاندم!!
هه‌ر ده‌مگوت: هیچ نازانم، و ئاگام له‌هیچ نییه، و بوختانیان بۆ کردووم، ده‌نا من بیتاوانم.
من زۆرم گوت و ئه‌وان که‌میان بیست، به‌ڵکو هه‌ر هیچیان نه بیست، پاشان بردمیان بۆ ژێر زه‌مینی ژماره دوو، له‌وێ کردمیانه ژوورێک، ژووره‌که زۆر تاریک بوو، هه‌رچه‌ند چاویشم به‌سترابوو، ده‌نگی یه‌ک دوانێکی ترم ده‌بیست، وه‌ک ئه‌وه چه‌ند که‌سێکی تری تیا بێت ئاوه‌ها بوو، به‌ڵام هه‌ر نه‌م بینین ونه‌مزانی کێن وچین؟!
نزیکی شه‌ش مانگی له‌و کاول بووه‌دا مامه‌وه، هه‌رچی جۆری ئازار وسزا هه‌بوو پێیان چه‌شتم. رۆژێکیان به‌چاو به‌ستراوی بۆ ژوورێکی تریان بردم، ?انیله سپیه‌که‌و بیجامه‌که‌ی ژێره‌وه‌یان له‌پێمدا هێشته‌وه‌و گوتیان: رابکشێ، راکشام، گوتیان خۆت بتلێنه‌ره‌وه، وه‌ک {بانگلێن}خۆمم تلانده‌وه، هه‌ستم ده‌کرد شتی تیژ به‌له‌شما ده‌چێت، تمه‌ز رایه‌خی ژووره‌که‌یان کردووه به شووشه‌ی شکاو و ورده شووشه‌یان تیا بڵاو کردبوه‌وه! و به‌سه‌ر ئه‌و شووشانه‌دا تلاو تلیان پێ ده‌کردم، پاشان هێنامیانه‌وه ژووره‌که‌ی خۆم، که‌ده‌ست له‌گیانم ئه‌ده‌م شووشه هه‌موو گیانمی بڕیوه، به‌ڵام هه‌ر پێم له هیچ شتێ نه‌نا و ئیعتیرا?م نه‌کرد..
له‌به‌ر ئه‌وه که‌له‌شم هه‌ووێ بووبوو به‌برین ده‌رمانیان ده‌کردم، ئیتر ئه‌و ئازار‌و سزایه‌م زۆر که‌م بووه‌وه، به‌ڵام سزای ده‌روونیم هه‌ر هه‌بوو، بۆ نموونه ده‌هاتنه به‌ر ده‌م ده‌لاقه بچکۆله‌که‌ی ده‌رگاکه‌و ده‌میان لار ئه‌کرده‌وه و ئه‌یان گوت: ها، ناوت چیا؟! چه‌ند عه‌سکه‌ر کوشتییا؟ تۆخه‌ڵکی چۆ؟ له‌م بابه‌تانه‌یان زۆربوو..
تا به‌یانییه‌ک حه‌ره‌سه‌که هات و گوتی: خۆت ئاماده بکه و شته‌کانت بپێچه‌ره‌وه.. سه‌یر له‌وه‌دا بوو که‌گوتی: شته‌کانت بپێچه‌ره‌وه!! ئاخر من چیم هه‌بوو تا بیپێچمه‌وه؟
گوتم: بۆ؟
گوتی: ده‌ر ئه‌چی..!!
به‌ڵێ، هه‌ر ئه‌و رۆژه به‌ده‌ستی به‌ستراو وچاوی پێچراوه وه بردمیان بۆ دادگای شۆڕش!!(محکمه الپوره)، پاش ماوه‌یه‌ک، دایان به‌زاندم و بردمیانه به‌رده‌م ژوورێک، که‌له‌پچه‌که‌یان له‌ده‌ستم داکه‌ند و چاو پێچکه‌یان له‌سه‌ر چاوم لابرد، ئه‌و ئه‌منانه‌ی له‌گه‌ڵما بوون، یه‌کی دوو پلیان ته‌قاند و چوونه ده‌ره‌وه..
ماوه‌یه‌کی پێ چوو پۆلیسێکی که‌ته‌ی زل-به‌ڵام چووبوه ساڵه‌وه - هات و به‌عه‌ره‌بی گوتی: ها، باوکه! تۆ چیت؟ عره‌بیت کوردیت، تورکمانیت؟
گوتم: کوردم..
گوتی: له‌سه‌رچی گیراوی؟
گوتم ئه‌ڵێن: تۆ له‌گه‌ڵ ئێراندایت و خومه‌ینیت خۆش ده‌وێت. هه‌رله‌گه‌ڵ ناوی ئیمام خۆمه‌ینیم برد ئه‌و پیاوه موچڕکه‌یه‌کی پیا هات و گوتی: جا کارێکی باشت کردووه یان خراپ؟
گوتم: بابه من چ په‌یوه‌ندییه‌کم به‌وه‌وه هه‌یه؟ تۆمه‌تم بۆ ده‌که‌ن.. ئه‌م قسه‌یه‌می به‌دڵ نه‌بوو..
ئینجا گوتی: ئه‌گه‌ر رێگه‌ت بۆبکه‌مه‌وه هه‌ڵدێیت؟
وام زانی گاڵته‌م پێده‌کات، و پێم را ده‌بوێری، زۆر به بێ بایه‌خییه‌وه گوتم: ئه‌رێ وه‌ڵلا راده‌که‌م..
گوتی: هه‌ندێ چاوه‌روان به، تائێستا دێمه‌وه بۆلات..
پاش ئه‌وه که‌رۆیشته ده‌روه و ماوه‌یه‌کی پێچوو هاته‌وه و گوتی: ته‌نیا رێگا ئه‌وه‌یه له‌و ده‌لاقه پچکۆله‌وه خۆت هه‌ڵبده‌یته خواره‌وه، و ئه‌گه‌ر بتوانیت له‌وێوه هه‌ڵبێیت..
گوتم: باشه، و زۆر مه‌منونیشت ده‌بم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یارمه‌تیم نه‌ده‌یت ناتوانم سه‌ر بکه‌وم!!
گوتی: که‌مێ خۆ بگره، رۆیشته ده‌ره‌وه که‌زانی که‌س له‌وناوه‌دا نییه، پشتی خۆی بۆ نه‌وی کردم و رۆیشتمه سه‌ر هه‌ردوو شانی، وه‌ک جه‌ک به‌رزی کردمه‌وه.. که‌ده‌ستم گه‌یشته ده‌لاقه‌که هه‌ڵقونام بۆی، ته‌ماشای خواره‌وه‌م کرد به‌رزاییه‌که‌ی شه‌ش مه‌تر ده‌بوو، ترسم بۆ په‌یدا بوو ئه‌گه‌ر خۆم ?رێ بده‌مه خواره‌وه ده‌ست و لاقێکم بشکێ!! به‌ڵام خێرا ئه‌نجامی مه‌حکه‌مه‌که‌م هێنایه پێشچاوی خۆم: یا خنکاندن ده‌بێ یا حه‌پسی هه‌میشه‌یی، ئیتر چشم کرد و به‌ئه‌سپایی ده‌ستم دانا‌و هه‌ردوو لاقم شۆر کرده خواره‌وه، ئینجا بازم دا.. سوپاس بۆخوا هیچم لێ نه‌هات..
به‌ڕاستی ئه‌و پۆلیسه عه‌ره‌به پیاوه‌تییه‌کی گه‌وره‌ی له‌ته‌کا کردم خوا پاداشتی بداته‌وه!! دڵنیاشم خوا پاداشتی ده‌داته‌وه چونکه خوا ئه?ه‌رموی( وَمَنْ أَحْيَاهَا ?َكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَم?يعًا )( سورة المائدة/32.) ئه‌وه‌ی یه‌کێ له‌مردن رزگار بکات وه‌ک ئه‌وه وایه که هه‌موو خه‌ڵکی زیندوو کردبێته‌وه..
به‌ڵێ، ئیتر منیش دوو سێ پێچم لێدا و بۆی ده‌رچووم. کۆڵان به‌کۆڵان تا گه‌یشتمه سه‌ر جاده‌ی قیر، منداڵان به: شێته، شێته!! ده‌که‌وتنه شوێنم. ناهه‌قیشیان نه‌بوو، چونکه ببومه عیبره‌تێک : پرچم درێژ ببو، سمێڵم هاتبوه ناو ده‌مم، ریشم ته‌واو درێژ ببو، شه‌ش مانگ بوو خۆم نه‌شۆردبوو، چڵکن و کوڵکن، ده‌ستی بیجامه‌ی شڕم له به‌رابوو.. به‌رزی باڵایشم دوو مه‌تر و شتێکه، به‌م هه‌یهه‌ته‌وه درێژ داهۆڵێک بووم بۆ خۆم..
له‌سه‌ر جاده‌ی قیره‌که هه‌رچی ده‌ستم له‌ته‌کسی راده‌گرت، شۆ?یره‌کان سه‌رێکیان ده‌ر ئه‌هێنا و به‌عه‌ره‌بی دیانگوت ها شێته! چیت ده‌وێ؟ ئه‌وانیش وایان ده‌زانی شێتم!! ئیتر نه‌ده‌وه‌ستان و ده‌ڕۆیشتن..تا له‌دووره‌وه قه‌مه‌ره‌یه‌کم بینی رۆیشتمه ناوه‌ڕاستی جاده‌که‌و هه‌ردوو ده‌ستم به‌ملاو لای خۆما بڵاو کرده‌وه.. خاوه‌ن ترومبێل که‌نزیک بووه‌وه وه‌ستا و گوتی: ?ه‌رموو سه‌ربکه‌وه، منیش سه‌رکه‌وتم، و ماوه‌یه‌ک رۆیشتین، ئینجا گوتی: له کوێ بوویت؟
گوتم: کاکه گیان من شێت بووم و ئێستاش له‌شیتخانه هه‌ڵاتووم.
گوتی: بۆ کوێ ده‌چی؟
گوتم: زه‌حمه‌ت نه‌بێ بمگه‌یه‌نه حه‌یده‌رخانه..
گوتی: به‌سه‌رچاو، پاش ئه‌وه ماوه‌یه‌ک رۆیشتین گوتی: ناسراوت هه‌یه؟
گوتم: نه‌وه‌ڵلا، به‌ڵام خوا په‌ک ناخات..
گوتی: که‌وابوو ده‌ڕۆین بۆ ماڵی خۆمان..
گوتم: پێویست به‌و زه‌حمه‌ته ناکات ماڵت ئاوه‌دان بێت..
گوتی: بابه! زه‌حمه‌تی چی؟! قسه‌ی وا هه‌ر مه‌که.. به‌ڵێ، پێچی به قه‌مه‌ره‌که‌ی کرده‌وه‌و به‌ره‌و گه‌ڕه‌کی... بردین، له‌وێ له‌به‌ر ده‌رگایه‌کدا وه‌ستا و زه‌نگی ده‌رگای لێدا.. ئا?ره‌تێک ده‌رگای کرده‌وه، هاوه‌ڵه‌که‌م گوتی: دایکی عه‌قیل! میوانمان هه‌یه.
ئه‌ویش گوتی: میوان به‌خێر بێ سه‌رچاو..
پاش ئه‌وه که‌رۆیشتینه ئه‌ودیو گوتی: دایکی عه‌قیل بێ زه‌حمه‌ت حه‌مامه‌که دابخه..
گوتی: به‌سه‌ر چاو..
به‌ڵێ، ئه‌و حه‌مامی گه‌رمکرد و خۆیشی به‌مقه‌ست و شانه به‌ربووه سه‌رو ریشم، پاک ریشی بۆ تاشیم و سه‌ری بۆ کورت کردمه‌وه و به‌رسمێڵی بۆ گرتم. ئینجا گوتی: ده ئێستا بڕۆ حه‌مام و خۆت بشۆره..
به‌ڵێ، رۆیشتمه ژووره‌وه، تا من چڵکی شه‌ش مانگه‌م خووساند و خۆم شۆرد ئه‌ویش- خوا پاداشتی بداته‌وه- رۆیشتبوه بازاڕ کراسێکی درێژ(دزداشه)و ?انیله و ده‌رپیکورت و کڵاوێکی سپی وجووتێ نه‌علی بۆ هێنا بووم، و هاته ده‌رگای حه‌مامه‌که و گوتی: ئه‌وانه تازه‌ن و له‌به‌ر نه‌کراون، له به‌ریان بکه.
که خۆم گۆڕی هاتمه ده‌ره‌وه پێکه‌وه دانیشتین، باوکی وبراکانی هاتنه‌وه، به‌خێرهاتنێکی گه‌رم و گوڕیان کردم، و زۆر رێزیان لێگرتم..
سێ رۆژ له‌ماڵیان مامه‌وه، و زۆر خزمه‌تی باشیان کردم، پاش ئه‌وه پێی گوتم: کاکه گیان! تۆ شێت نیت، پێم بڵێ بزانم چیت لێ قه‌وماوه؟ تا ئه‌گه‌ر بتوانم یارمه‌تییت بده‌م؟
عاده‌تی عه‌ره‌ب وایه تا سێ رۆژ له‌میوان ناپرسن، پاش ئه‌وه لێی ئه‌پرسن: چیت و چکاره‌یت، و ده‌ته‌وێ چی بکه‌یت و خه‌ڵکی کوێیت؟؟
له‌نوکه‌وه به‌سه‌رهاته‌که‌ی خۆمم بۆ گێڕایه‌وه و گوتم" منیش به‌ته‌واوی متمانه‌م به‌تۆ هه‌یه‌و ئیتر تۆیش خۆت و شیری پاکت..
گوتی: بێخه‌م به، ماڵ وترومبێل وخۆم وباوک وبراکان و ژن ومنداڵت له‌سه‌ر دائه‌نێم! ئێستا وابزانه گه‌یشتویته‌وه ماڵ خۆتان، یه‌ک گه‌ردیله ترست نه‌بیو دڵ به‌دڵ نه‌ده‌یت!! ئینشائه‌ڵلا به بێوه‌ی ده‌گه‌ڕێیته‌وه ناو ماڵ ومنداڵی خۆت..
منیش زۆر دوعای خێرم بۆ کرد وگوتم: برا هه‌ر ئه‌و دوعاخێرانه‌م له‌ده‌ست دێت، خوا پاداشتی خێرت بداته‌وه..
ماوه‌ی حه‌وت رۆژ له‌ماڵ ( ئه‌بو عه‌قیل) دا مامه‌وه، کاتێ نوێژ ده‌بوو به‌جه‌ماعه‌ت نوێژمان ده‌کرد، قورئانێکی باشی له‌به‌ربوو، عیباده‌تێکی چاکی هه‌بوو، ئه‌و حه‌وت رۆژه خزمه‌تیان کردم، رۆژ به‌رۆژ روویان خۆشتر ده‌بوو، خزمه‌تیان باشتر ده‌بوو، ئاخری گوتم: کاکه گیان! ماڵت ئاوابێ وخوا پاداشتی خێرتان بداته‌وه، ئیتر من ده‌مه‌وێ بڕۆمه‌وه و ئه‌رک و ئازارتان سووک بکه‌م..
گوتی: بابه‌گیان! ئه‌ڵبه‌ت پێمان رازی نابێ و له‌وانه‌یه وه‌ک پێویست نه‌مانتوانیبی خزمه‌تت بکه‌ین، بۆیه جێ‌مان دێڵی؟؟
گوتم: به‌خوا براگیان! مه‌گه‌ر برای زۆر چاک بتوانێ ئه‌و خزمه‌ته بکات که ئێوه له‌ته‌ک منا کردتان..به‌ڵام شه‌ش مانگه من گیراوم و بیسه‌رو شوێنم وماڵ ومنداڵم هیچ هه‌واڵێکم نازانن، و ده‌مه‌وێ بڕۆمه‌وه ناویان و – ئینشائه‌ڵلا – پێیان شاد ببمه‌وه..
گوتی: ده‌ی برا هه‌روا وێڵت ناکه‌م تۆ هه‌ویه و پێناسه‌ت پێیه؟؟
گوتم: نه خێر..
گوتی: دڵ به دڵ مه‌ده خۆم ده‌ربازت ده‌که‌م، و رێگه ده‌زانم، ئایا سایه‌قی ده‌زانیت؟
گوتم: به‌ڵێ..
گوتی: که‌وابوو کاره‌که‌مان ئاسانتر بوو، ده‌بێ له‌ته‌کتا بم، تا ده‌تگه‌یه‌نمه‌وه ناو که‌س وکاری خۆت.!!
گوتم: برا! ئه‌و زه‌حمه‌ته مه‌کێشه و تائێستا خزمه‌تتان کردووم و ئیتر به‌سه، چونکه ئه‌گه‌ر تۆ پێت بزانرێ که منت خزمه‌ت کردووه ده‌تکوژن، خۆ ئه‌گه‌ر خوا نه‌خواسته له رێگه‌دا بگیرێین تۆش وه‌ک من سه‌یر ده‌کرێیت، و له‌وانه‌یه حوکمی تۆ توند تربی.
گوتی: براگیان ! ئه‌مه ئه‌رکی سه‌رشانمه و من هیچ چاکه‌یه‌کم له‌گه‌ڵ تۆدا نه‌کردوه، ئه‌مه هه‌قی برایه‌تییه به‌سه‌رمانه‌وه، من و تۆ چ جیاوازییه‌کمان هه‌یه؟ تۆ بێ تاوانیت، له‌پێناو رزگارکردنی موسڵمانێکی بێتاواندا چیم به‌سه‌ردی، بابێت.. و سوپاسی خوا ده‌که‌ین.. ئه‌ی تۆ نازانی پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ ?ه‌رموویه‌تی:" مَنْ ?َرَّجَ عَنْ م?سْل?م? ك?رْبَةً ?َرَّجَ اللَّه? عَنْه? ك?رْبَةً م?نْ ك?ر?بَات? يَوْم? الْق?يَامَة? ". ( أخرجه البخاري ?ى المظالم برقم: 2262.ومسلم ?ي كتاب البر، برقم: 4677 ) که‌سێ ده‌روویه‌ک له‌موسڵمانی بکاته‌وه خوا له‌دنیاو قیامه‌تا ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه"؟
براگیان خوا داوامان لێده‌کات یارمه‌تی یه‌کتر بده‌ین و له‌کرده‌وه‌ی چاکه‌دا هاریکاری بکه‌ین و به‌ده‌نگی یه‌ککتره‌وه بێین.. ئه‌وته ده?ه‌رموێ: ( وَتَعَاوَن?وا عَلَي الْب?رّ? وَالتَّقْوَي ) (سورة المائدة/ 2 )
خۆ ئه‌گه‌ر من له‌جێی تۆدا بومایه پێم خۆش بوو که‌سێک ببێ رزگارم بکات، ده‌ی پێغه‌ممه‌ریش دروودی خوای لێ بێ ?ه‌رموویه‌تی: یه‌کێک له‌ئێوه ئیمانی نابێ تا ئه‌وه‌ی بۆخۆی پێی خۆشه بۆ برا دینییه‌که‌یشی پێی خۆش نه‌بێ. که‌وابوو ئه‌وه‌ی بۆخۆمم پێخۆشه، ئه‌گه‌ر بۆتۆیشم پێخۆش نه‌بێ به ئیماندار حسێب ناکرێم.
گوتم: برا! سه‌ر?رازی دنیا‌و قیامه‌ت بێ، وه‌ڵلاهی پڕ به‌دڵ پێم خۆشه رزگارم بکه‌یت، به‌ڵام پێم ناخۆشه به‌هۆی منه‌وه شتێکت به‌سه‌ربێ، ده‌نا مژده‌ت بده‌مێ خوات له‌گه‌ڵدایه، چونکه خوا له‌ئایه‌تێکدا ئه?ه‌رموێ: ئێستا ده‌قی ئایه‌ته‌که‌م باش له‌به‌ر نییه، واتاکه‌ی وایه:(بێگومان خوا له گه‌ڵ پارێزکاران وجوانکاران دایه)( (إ?نَّ اللَّهَ مَعَ الَّذ?ينَ اتَّقَوْا وَالَّذ?ينَ ه?مْ م?حْس?ن?ونَ) سورة النحل/128.
وه هه‌روه‌ها پێغه‌ممه‌ریش دروودی خوای لێ بێ ?رموویه‌تی خوا یارمه‌تی ده‌ری ئه‌وکه‌سانه‌یه که یارمه‌تی برای موسڵمانیان ده‌ده‌ن.( وَاللَّه? ??ي عَوْن? الْعَبْد? مَا كَانَ الْعَبْد? ??ي عَوْن? أَخ?يه? ((أخرجه مسلم ?ى كتاب الذكر والدعاء/ برقم:4867 )
وه هه‌روه‌ها ئیمام عه‌لی خوا لێی رازیبێ ئامۆژگاری حه‌سه‌نی کوڕی ده‌کات و پێی ده‌ڵێ: کورم! ئه‌وه‌ی بۆ خۆت پێت خۆشه بۆخه‌ڵکیش پێت خۆشبێ، وئه‌وه‌ی بۆخۆتت پێ ناخۆشه بۆ برایانی موسڵمانیشت پێت ناخۆش بێ، ئه‌وکاته موسڵمانی ته‌واوی..( نهج البلاغة ).
گوتی: براگیان! سوپاس بۆ خوا ئێمه موسڵمانین و موسڵمانیسش کاتی موسوڵمانه که بایه‌خ به‌کارو پێویستی برای موسڵمانی بدات.. ئه‌وته پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێ بێ ?ه‌رموویه‌تی: ئه‌وه‌ی بایه‌خ به کاری موسڵمانان نه‌دات ئه‌وه له‌وان نییه: (منْ لَمْ يَهْتَم ب?أَمْر? الْم?سْل?م?ينَ ?َلَيْسَ م?نْه?مْ ).
به‌ڵێ، ئه‌م پیاوه جوامێره خواردن وخۆراکی رێگه‌ی ئاماده کرد و سوار ترومبێله‌که‌ی خۆی کردم، پێش سه‌یته‌ره‌که‌ی خانی به‌نی سه‌عد من رۆیشتمه جێی ئه‌و و ئه‌ویش هاته جێی من، له‌سه‌یته‌ره‌که‌دا وه‌ک ئه‌و خه‌ڵکه‌ی تر وه‌ستاین، و سڵاوێکمان کرد، ئه‌وانیش به‌عه‌ره‌بی گوتیان: باوکم! ?ه‌رموون، ئه‌وه بۆچ وه‌ستاون؟ ?ه‌رموو بڕۆن!!
به‌ڵام منیش جوتێ نه‌علم له‌سه‌رپێیه‌و دزداشه‌یه‌کی سپیم له‌به‌رایه،و کڵاوێکی سپیشم له‌سه‌ردایه، به‌وجۆره به‌ریو لارێ‌دا هاتین تا گه‌یشتینه (عه‌ربه‌ت) و گوتی: کاکه گیان! من تا ئێره شاره‌زام.
گوتم: برا ! ماڵت ئاوه‌دان بێ، ئیتر خۆیشم له‌مه‌ولا شاره‌زاترم. له‌موان ودێهاته‌کانی شاره‌زووره‌وه به لارێ‌دا هاتین تاگه‌یشتینه (سه‌یید سادق)و رۆیشتینه به‌رده‌رگای ماڵ خۆمان، ماڵ خۆمان چۆڵیان کردبوو، له ته‌ک ئه‌بو عه‌قیلدا ئه‌ملاو لای یه‌کترمان ماچ کرد و خواحا?یزیمان له‌یه‌کتر کرد، گوتم: برا! مه‌گه‌ر مردن ئه‌م پیاوه‌تییه‌ی تۆم له‌بیربباته‌وه، ده‌نا هه‌رگیز له‌یادم ناچێ، به‌ڵام خۆزگا بم توانییایه رۆژێک له رۆژان پاداشتی ئه‌وچاکه‌یه‌ت بده‌مه‌وه!! ئه‌و به‌شوێنی خۆ‌یا گه‌ڕایه‌وه و منیش کۆڵێ دوعای خێرم بۆ کرد.
موسڵمانێکیش گوتی: دڵنیابه ئه‌گه‌ر تۆ بۆت رێ نه‌که‌وێ چاکه‌که‌ی بده‌یته‌وه، بێگومان خوا پاداشتی ده‌داته‌وه.. سوپاس بۆ خوا که نیعمه‌تی ئیسلامی پێ به‌خشیوین.. ئه‌و ئیسلامه‌ی پیاوی وا دروست ده‌کات..