جوامێرى ١
سه‌رۆک پۆلیسه‌کانى به‌غدا
روداوێکى ناوده‌روونى مێژووه‌وه‌و جوامێرى موسڵمانێک باس ده‌کات
نووسینى
ئه‌دیب و نووسه‌رى به‌ناوبانگ (جاحظ )
وه‌رگێڕانى به‌ده‌ستکارییه‌وه
حه‌سه‌نى پێنجوێنى
چاپى یه‌که‌م
1423 – 2003
جاحیز ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ: سه‌رۆکى پۆلیسى مه‌ئموون ده‌ڵێ: ئێواره‌یه‌ک خه‌لی?ه( پاشاى عه‌بباسى) مه‌ئموون ناردى به‌شوێنما، که رۆیشتم دیتم زۆر تووڕه‌یه، که? ده‌چه‌رێنێ، چاوى ده‌ر تۆقاندووه، وه‌ک ده‌ڵێن: چاوى په‌ڕیبووه ته‌وقى سه‌رى، پیاوێک له‌وناوه‌دا که‌وتبوو، هه‌ردوو ده‌ستى زنجیر، و هه‌ردوو پێى به‌پێوه‌ند کۆت کرابوو.
پاشا رووى کرده من و گوتى: ئه‌م تاوانباره ده‌به‌یته‌وه ماڵ خۆتان، ئه‌م شه‌و خۆت ئاگادارى لێ بکه و متمانه به‌که‌س نه‌که‌یت، به‌باشى ئاگات لێى بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه هه‌ڵبێ وبڕوات له‌جیاتى ئه‌و تۆ سه‌ر ئه‌بڕم!!
گوتم: ?ه‌رمانت به‌جێیه قوربان!
?ه‌رمانم کرد خستیانه ناو دارمه‌یتێکه‌وه و چوار پاسه‌وان هه‌ڵیان گرت، و بردیانه‌وه بۆماڵ خۆمان، چونکه نه‌یده‌توانى به‌پێ بڕوات..
شه‌وێ له‌ژووره‌که‌ى خۆما دام نا، چونکه ?ه‌رمانه‌که‌ى شا زۆر توند و تیژ بوو، پاش نان خواردن ویستم قسه‌یه‌ک دابمه‌زرێنم، بۆیه گوتم: ئه‌رێ تۆ خه‌ڵکى کوێیت؟
گوتى: خه‌ڵکى شامم(مه‌به‌ستى دیمشقه، چونکه به‌دیمشق ئه‌ڵێن: شام..).
گوتم: هه‌زار ره‌حمه‌ت له‌شام وخه‌ڵکى شام. باشه، تۆ که‌خه‌ڵکى شامیت ?ڵان که‌سى کوڕى ?ڵان که‌س ناناسیت؟
ئه‌ویش گوتى: بۆچ هه‌واڵى ده‌پرسیت؟
گوتم: کاتى خۆى پیاوه‌تییه‌کى زۆر گه‌وره‌ى له‌گه‌ڵما کردووه، و ماوه‌یه‌کى زۆره به‌شوێنیا وێڵم و ده‌مه‌وێ پاداشتى ئه‌وچاکه‌یه‌ی بده‌مه‌وه، به‌ڵام ده‌ستم ناکه‌وێ!!
گوتى: پیاوه‌تییه‌که‌ى چى بووه له‌ته‌کتا؟
گوتم: کاتى خۆى من کار به‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ت بووم له‌شاما، له‌ناو خه‌ڵکیدا ئاژاوه‌و پشێوییه‌ک دروست بوو، خه‌ڵکى هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر دام وده‌زگاى ده‌وڵه‌تى، ئه‌وه‌ى کوژرا کوشتیان، هه‌ندێکیش گیرا، و ئه‌وه‌ش توانى هه‌ڵبێ ده‌ر بازبوو، من یه‌کێک بووم له‌وانه‌ى هه‌ڵهاتم، جاده به‌جاده‌و کۆڵان به‌کۆڵان که‌وتنه شوێنم، منیش خۆم کرد به‌کۆڵانێکا ده‌رگاى ماڵه گه‌وره‌یه‌ک کراوه‌بوو، خۆم کرد به‌ژوورێدا، خاوه‌ن ماڵه‌که له‌ودیو ده‌رگاکه‌وه‌بوو، گوتم: په‌نام به‌خوا هێناوه، و پاشان به ئێوه، په‌نام بده‌ن؟
خاوه‌ن ماڵ زۆر پیاوانه گوتى: په‌نا دراوى، ئیتر ده‌رگاى داخست و زۆرى پێ نه‌چوو ئاژاوه‌چییه‌کان له‌ده‌رگایان دا و گوتیان: ده‌رگامان بۆ بکه‌نه‌وه، با ئه‌و هه‌ڵهاتووه بگرین..
خاوه‌ن ماڵ رۆیشته پشت ده‌رگاکه‌وه‌و پێى گوتن: چیتان ده‌وێ؟
گوتیان: ئه‌و راکردووه‌مان ده‌وێ که ئیستا خۆى به‌ماڵى ئێوه‌دا کرد..
ئه‌ویش گوتى: شتى وانییه، و که‌س نه‌هاتۆته ئێره..
گوتیان: خۆمان به‌چاوى خۆمان دیمان خۆى به‌م ماڵه‌دا کرد..
گوتى: شتى وانییه، ئه‌گه‌ر پێتان خۆشه، ده‌رکه‌تان بۆ ده‌که‌مه‌وه، خۆتان بێن ماڵه‌که بپشکنن!!
گوتیان: باشه..
ئه‌ویش هات منى برده ژوورى خێزانه‌کانیه‌وه، و له‌وێ داینام، و رۆیشت ده‌رگاکه‌ى بۆ کردنه‌وه، و گوتى: وه‌رن خۆتان بگه‌ڕێن..
ئه‌وانیش هاتنه ژووره‌وه، ده‌ستیان به پشکنین کرد، هه‌رچى گه‌ڕان هیچیان ده‌ست نه‌که‌وت، و ویستیان بێنه ژوورى حه‌ره‌م و خێزانه‌کانه‌وه، ژنه‌کان لێیان تووڕه بوون و گوتیان: هه‌ى واى وا پێکراوانه! ئه‌تانه‌وێ بێنه ژوورى حه‌ره‌مه‌وه؟! لێیان تووڕه بوون و ده‌ریان کردن.
پاش ئه‌وه که ئه‌وان رۆیشتن، هات منى هێنایه ده‌ره‌وه و بردمیه حه‌مامه‌که‌ى خۆیان و باشترین جل و به‌رگى خۆى بۆهێنام و کردمه به‌رم، و له‌ماڵ خۆیانا ژوورێکى تایبه‌تى دامێ، و تاماوه‌ى چل رۆژى ته‌واو خزمه‌تى کردم، بێ ئه‌وه‌ى لێم بپرسێت ئه‌رێ تۆ چ کاره‌یت؟ یاخه‌ڵکى کوێیت؟ بۆچى راویان نایت؟ ماوه‌ى ئه‌م چل رۆژه خزمه‌تیان کردم، و رۆژ به‌رۆژیش روویان خۆشتر ده‌بوو له‌گه‌ڵما و خزمه‌تیان بۆم باشتر ده‌بوو..
ئاخرى رۆژێکیان پێم گوت: برا تۆ پیاوه‌تیه‌کى زۆرگه‌وره‌ت له‌ته‌ک منا کرد، له‌راستیدا من ناتوانم هه‌رگیز ئه‌م پیاوه‌تیه‌ى تۆ بده‌مه‌وه، به‌ڵام من خه‌ڵکى به‌غدادم و ئێستا که‌س و کارم نازانن له‌کوێم و چیم به‌سه‌ر هاتووه؟! له‌به‌ر ئه‌وه تکا ده‌که‌م هه‌واڵێکى کاروانى به‌غدام بۆ بزانه، ئه‌گه‌ر هاتبوو ده‌مه‌وێ له‌ته‌کیانا بڕۆمه‌وه؟
ئه‌ویش گوتى: ئه‌ترسم دڵت لێمان یه‌شابێت و نه‌مانتوانیبێ به‌دڵى خۆت خزمه‌تت بکه‌ین؟
گوتم: خوا پاداشتان بداته‌وه، به‌ڕاستى ئێوه خزمه‌تێکتان کردم، برایش ئاوه‌ها خزمه‌تى برا ناکات، مه‌گه‌ر هه‌ر خوا پاداشتى ئێوه بداته‌وه. نه‌وه‌ڵلا دڵم لێتان نه‌یه‌شاوه، و زۆر مه‌منوونتانم، به‌ڵام هه‌روه‌ک گوتم: که‌س و کارم لێم بێ ئاگان وهه‌واڵم نازانن، ده‌مه‌وێ بڕۆمه‌وه بۆ ناویان.
گوتى: ئه‌مڕۆ هه‌واڵت بۆ ده‌پرسم، ئه‌و رۆژه هه‌واڵى پرسىبوو، ئێواره هاته‌وه و گوتى: کاروانى به‌غدا هاتووه، و رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو(پاش چوار رۆژى تر) ئه‌گه‌ڕێنه‌وه، تۆیش پاش نوێژى به‌یانییه‌که‌ى خۆت ئاماده‌بکه‌و خۆت کۆ بکه‌ره‌وه تا له‌گه‌ڵیاندا بڕۆیت.
کاتێ گوتى: خوت ئاماده بکه‌و خۆت کۆبکه‌ره‌وه، ناوکم که‌وت، چونکه من هه‌ر خۆم و گوێمم، هیچ شتێکم نییه، ئه‌م سه?ه‌ره‌ش دوور و درێژه، زه‌خیره و توێشووى زۆرى ده‌وێ. منیش نه‌پاره و پوولێکم پێیه، نه که‌ره‌سه‌ى رێگه‌یش. به‌هه‌ر حاڵ تا رۆژى شه‌ممه چاوه‌ڕوانیم کرد، به‌یانییه که‌ى زوو خه‌به‌رى کردمه‌وه، و گوتى: خۆت ئاماده بکه، منیش خۆم پێچایه‌وه، و له ژووره‌که‌م هاتمه ده‌ره‌وه، گوتى: بارى ئه‌و هێستره نوێن و زه‌خیره‌یه بۆ رێگات تا ئیسراحه‌ت بکه‌یت، ئه‌وه‌ش نۆکه‌رێکه له ته‌کتا ده‌بێت تا ئه‌وێ خزمه‌تت ئه‌کات، ئه‌وه‌ش چه‌کى خۆمه باپیت بێت، چه‌ک هاوه‌ڵه، ئه‌وه‌ش پێنچ هه‌زار دینار باپێت بێت بۆ خه‌رجى رێگا‌و بان!!
هه‌رچى هه‌وڵم دا که لێى وه‌رنه‌گرم بێ سوود بوو.. هات له‌ته‌کمانا تا ده‌ره‌وه‌ى شار ره‌وانه‌ى کردم.. ئه‌مه جوامێرى ئه‌و پیاوه دیمشقیه بوو که من به‌شوێنیا وێڵم !!
پیاوه‌ى کۆت و زنجیر کراو گوتى: تۆ ئێستا به‌شوێنیا ده‌گه‌ڕێیت و ده‌ته‌وێچاکه‌ى له‌ته‌کا بکه‌یت؟
گوتم: به‌ڵێ..
گوتى: ئه‌و پیاوه ئه‌وه‌یه که له‌به‌ر ده‌ستتا که‌وتووه، و لاى تۆ کۆت و زنجیر کراوه..
ئه‌ڵێ: که‌واى گوت ته‌زوویه‌ک وه‌ک بروسکه داى له‌ته‌وقى سه‌رم وله نووکى پێمه‌وه ده‌رچوو!! که به‌وردى سه‌رنجم دا‌و لێى ورد بوومه‌وه، به‌ڵێ، ئه‌مه ئه‌و جوامێره‌یه، که ته‌نیا قاپلۆخه‌که‌ى ماوه، له‌ژێر ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دا نیوه گیان بووه!!
باوه‌شم پیا کرد و ئه‌ملاو لام ماچ کرد، و هه‌ر ئه‌و شه‌وه رۆیشتم ئاسنگه‌رم هێنا، کۆت و زنجیره‌کانم شکاند، و بردمه حه‌مامه‌که‌ى خۆمانه‌وه، و باشترین پۆشاکى خۆمم بۆ برد بیکاته به‌رى، هه‌ر ئه‌و شه‌وه وڵاخم بۆ ئاماده کرد، و ده دوانزه سوارم ئاماده‌کرد، و پێم گوت: هه‌ر ئێستا رێت بۆ ده‌که‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبێیت، ئه‌و سوارانه تا ناوچه‌ى ئه‌نبار(ره‌مادى)و سه‌ر سنوورى شام ره‌وانه‌ت ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌هه‌زار درهه‌مه باپێت بێ بۆ رێگه، و ئه‌سپه‌که‌ى خۆشم بۆ سوارى خۆت، و ئه‌وه‌ش شمشێره‌که‌ى لاقه‌دى خۆم ..
گوتى: من زۆر مه‌منوونم وشوپاست ده‌که‌م، به‌ڵام پاشا زۆر رقىلێم داگیرساوه، ئه‌گه‌ر بڕۆمه ژیر هه‌وره‌کانیشه‌وه ده‌رم دێنێ و ئه‌م دۆزێته‌وه، ئه‌و کاته منیش و تۆیش ده‌کوژێت، جا بۆ به‌خۆڕایى تۆیش تیا بچیت؟ تۆ ده‌توانى کارێکى تر بکه‌یت، ده‌توانى لاى پاشا تکام بۆ بکه‌یت، و هه‌وڵم بۆ بده‌یت که لێم ببوورێ..
گوتم: حه‌تمه‌ن قسوور ناکه‌م، و تا له‌توانامدا بێت هه‌وڵ ده‌ده‌م، و ئه‌گه‌ر هه‌ر رازى نه‌بوو ده‌بێ من له‌پێش تۆدا بکوژێ.. هه‌ر ئه‌و شه‌وه ناردم به‌پێى پێویستى خۆم ک?نیان بۆهێنام، و به‌یانى رۆیشتم بۆلاى پاشا‌و هه‌ر له‌دووره‌وه چاوى پێم که‌وت، چاوى ده‌رپه‌ڕاند و به‌تووڕه‌ییه‌وه گوتى: قه‌سه‌م به‌خوا ئه‌گه‌ر ده‌رباز بووبێ سه‌رت له‌لاشه‌ت جیا ده‌که‌مه‌وه..
گوتم: قوربان! خه‌مت نه‌بێ، هه‌ڵنه‌هاتووه، هه‌ر لێره‌یه‌و له‌ماڵ خۆمانه.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێم بده‌یت، شتێک له‌نێوان من و ئه‌وپیاوه‌دا رووى داوه ده‌مه‌وێ بۆت باس بکه‌م، و به‌رێزتانى لێ ئاگادار بکه‌مه‌وه، ئه‌وکاته خۆتان چ ?ه‌رمانێک ده‌ده‌ن، ?ه‌رمان ?ه‌رمانى خۆتانه..
پاشا گوتى: بڵێ بزانم..
به‌سه‌رهاته‌که‌ى خۆم له‌دیمشقا و پیاوه‌تییه‌که‌ى ئه‌وم بۆ گێڕایه‌وه، و گوتم: قوربان! ئێستاش من هاتووم بۆلاى به‌ڕێزتان که به‌گه‌وره‌یى و لوت?ى خۆتان بیبه‌خشن به‌من، ئه‌گه‌ر هه‌ر نایشى به‌خشن، ئه‌وه‌ته من ک?نم له‌ته‌ک خۆما هێناوه تا من له‌جیاتى ئه‌و سه‌ر بڕن!!
پاشا له جوامێرى پیاوه شامیه‌که سه‌ر سام بوو!! گوتى: ئێستا ئه‌مه ئه‌وه‌ند جوامێر بووه، و ئه‌و پیاوه‌تییه‌گه‌وره‌ى له‌ته‌ک تۆدا کردووه؟
گوتم: به‌ڵێ، قوربان!
گوتى: منیش ده‌یبه‌خشم به‌و جوامێرییه‌ى. به‌ڵام بڕۆ بیهێنه بۆ دیوان، تا کۆڕى وه‌زیران ئه‌م دوو جوامێرییه‌ى تۆ‌و ئه‌و ببیستن و روونى بکه‌نه‌وه، ئایا جوامێرى کامتان گه‌وره‌تربووه؟
گوتم: ?ه‌رمان به‌ردارم گه‌وره‌م..
رۆیشتمه‌وه بۆماڵ، هه‌ر له‌دووره‌وه مژده‌م به هاوه‌ڵه‌که‌م دا و گوتم: پاشا به‌خشیتى و لێبوردنى بۆ ده‌رکردیت.. ئاى له‌و خۆشى و شادییه!! که هه‌موو گیانى هاوه‌ڵه‌که‌مى گرته‌وه!! باوه‌شى پیاکردم و له‌خۆشیا هه‌موو گیانى پێ ده‌که‌نى..
پێکه‌وه رۆیشتین بۆ دیوانى شا، وه‌زیران به‌ده‌ورى شادا کۆڕیان به‌ستبوو. پاشا رووى کرده من و گوتى: بۆمان بگێره‌وه ئه‌م پیاوه چ پیاوه‌تییه‌کى له‌ته‌کا کردوویت؟!
منیش به‌دوور ودرێژى باسه‌که‌ى خۆم وئه‌وم له‌دیمشقا بۆ گێڕانه‌وه.. پاش ئه‌وه داوى له شامییه‌که کرد جوامێرى وپیاوه‌تى من به‌رامبه‌ر به‌و بگێڕێته‌وه.. ئه‌ویش به‌دوورو درێژى باسه‌که‌ى بۆ گێڕانه‌وه.. پاشان پاشا رووى کرده وه‌زیران و گوتى: ئه‌م دووانه پیاوه‌تیان کردووه، له‌ته‌ک یه‌کترا، پیاوه‌تى کامیان گرنگتر و گه‌وره تر بووه؟
ئه‌وانیش گوتیان: له‌راستیدا پیاوه‌تى هه‌ردووکیان یه‌ک له‌یه‌ک گرنگتر وبه نرختره، ئه‌و له‌نه دیو و نه‌ناسراوى ئه‌و پیاوه‌تییه گه‌وره‌ى له‌ته‌کا کردووه، و ئه‌میش له‌به‌رامبه‌ره‌وه، ک?نى هێناوه‌و هاتووه گیانى خۆى له‌پێناویا به‌خت بکات!! گاڵته‌ى پێ ناکرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا جوامێرى یه‌که‌م گرنگتره چونکه له‌به‌رامبه‌ر هیچ شتێکه‌وه نه‌بووه، به‌ڵام جوامێرى دوهه‌میش له‌راستیدا جێى رێزه چونکه تا سنوورى گیان له‌پێناو به‌ختکردنا هاتووه، که گیانیش له‌هه‌موو شتێک خۆشه‌ویستره!! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌ر یه‌که‌م گرنگتر بووه چونکه جوامێرى دووه‌م له‌به‌ر ئه‌و چاکه‌و پیاوه‌تییه‌وه ئه‌نجام دراوه..
پاشایش گوتى: ئه‌وا منیش به‌خشیم به‌و جوامێرییه‌ى خۆى.
خوا جوامێرانى خۆش ده‌وێ، خۆى ده?ه‌رموێ:" وَأَحْس?ن?وا إنَّ اللهَ ي?ح?بّ? الْم?حْس?ن?ينَ" ( سورة البقرة/195. ) واته: جوامێر و چاکه خوازبن بێگومان خوا چاکه‌کارانى خۆش دوێت.
باو باپیرانى ئێمه‌ش به‌ره‌حمه‌ت بن گوتویانه: چاکه بکه‌و بیده به‌ده‌م ئاوه‌وه.. رۆژێک دێت ده‌گاته ?ریات..
خۆ ئه‌گه‌ر له‌م دنیادا نه‌بوو، بۆ قیامه‌ت مسوه‌گه‌ره، مادام باسکردن و منه‌ت به‌سه‌را کردن پووچ و به‌تاڵى نه‌کردبێته‌وه..
خوایش ده?ه‌رموێ: " ياأيّ?هَالَّذينَ آمَن?وا لا ت?بْط?لوا صَدقات?ك?م ب?المَنّ? وَالأذ " ( سورة البقرة/264.).