ئه‌لَبه‌ت قورئانی پیرۆز كه گه‌وره‌ترین كتێبی ئاسمانی و وه‌حیی خوداییه و گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌یه بۆ په‌روه‌رده‌كردن، وپێگه‌یاندن سێ یه‌كێكی یازیاتری بریتییه له‌چیرۆك، و ئه‌م چیرۆكانه‌ش گه‌وره‌ترین ده‌وریان له په‌روه‌رده‌كردنی هاوه‌ڵه‌كان وبه‌ره‌ی یه‌كه‌می ئه‌م كاروانه‌دا هه‌بووه، بۆیه دڵسۆزانی ئه‌م كاروانه‌و شاره‌زایانی په‌روه‌رده له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا بۆ په‌روه‌رده چیرۆكیان به‌كارهێناوه، ئێمه‌ش كه ده‌مانه‌وێ شوێن پێی ئه‌وزانایانه بكه‌وین وله‌باره‌ی په‌روه‌رده‌وه خزمه‌تێك به گه‌نجان و لاوانی تازه پێگه‌یشتووی ئه‌م كاروانه بكه‌ین، پێمان وايه چيرۆك باش‌ترين وه‌سيله‌يه بۆ په‌روه‌رده، هه‌ر له‌م روانگه‌وه تا ئێستا - سوپاس بۆ خوا - زياتر له سه‌د چيرۆكمان له سه‌رچاوه جياوازه‌كاني عه‌ره‌بي و فارسي و ئينگليزييه‌وه كۆ كردۆته‌وه‌و پاش وه‌رگێڕان و كۆمێنت پێشكه‌ش به خوێنه‌رانمان كردووه، و له سايته‌كه‌دا بلآومان كردۆته‌وه، و بةنيازين ئينشائةلَلآ له چه‌ند به‌رگێكدا به‌چاپیان بگه‌یه‌نین تا ئه‌وانه‌ی له نیعمه‌تی ئێنته‌رنیت مه‌حروم بوون له خوێندنه‌وه‌يان مه‌حروم نه‌بن.
له{زنجیره چیرۆكی گه‌شبینی وهیممه‌ت به‌رزی}يشدا تا ئێستا چه‌ند ئه‌ڵقه‌يه‌كمان پێشكه‌ش به خوێنه‌ران كردووه، ئه‌وا ئه‌ڵقه‌يه‌كی تريش له‌م زنجیره‌يه‌يان پێشكه‌ش ده‌كه‌ين كه برای باشمان دكتۆر ئه‌مجه‌د قه‌ره‌داغی بۆی ناردبووین كه نووسینی نووسه‌ری به ناوبانگی سعوودی خاتوو سه‌لوا عوزه‌یدان{سلوى العضیدان}ه، منیش به‌كوردی پێشكه‌ش به‌خوێنه‌رانی ده‌كه‌م و هیوادارم كۆمه‌كێك بێت بۆسه‌ركه‌وتنی لایه‌نی ئه‌رێ یی له‌و كه‌سانه‌دا كه له ململانێی هیواو بێ هیوابووندان، و تینێك به وزه‌ی لاوازیان بدات و به‌ره‌و لووتكه‌ی سه‌ركه‌وتن هانیان بدات، و قاره‌مانی ئه‌م چیرۆكه‌مان نموونه‌یه‌كی به‌رزبێت بۆیان و له‌مپه‌ڕه‌كانی سه‌ررێی ژیان تووشی یه‌ئس و ره‌شبینییان نه‌كات، و هه‌میشه به‌گه‌ش بینیی و هيوا‌وه بڕواننه ئاسۆ.. هيوا‌دارم سوودی بۆ هه‌موان هه‌بێ..
حه‌سه‌نی پێنجوێنی
# # #
1
به‌شی یه‌كه‌م:
كاتێ چیرۆكه‌كم ده‌خوێننه‌وه وانه‌زانن ئه‌مه جۆرێكه له‌خه‌یاڵ! به‌ڵكو له‌تاڵتاڵی كوێره‌وه‌رییه‌كانم ته‌نیومه، تا بزانن رۆژێك له‌رۆژان ده‌ست له‌ملانی ره‌شبینی نه‌بووم و نه‌هامه‌تی و كوێره‌وه‌رییه‌كان چۆكیان پێ دانه‌داوم، ئه‌وه‌ش به‌هۆی باوه‌ڕبوونم به قه‌ده‌ری خوا و پشت به‌ستنم به په‌روه‌ردگارمه‌وه بوو.. ئه‌ویش له‌ناو تاریكییه‌كاندا گه‌شبینی وهێوای پێ به‌خشیم..
مندالیم هه‌ر كوێره‌وه‌ری بوو، كه‌مترین شتێ له‌وباره‌وه بگوترێ بریتی بووه له‌ته‌م و خه‌م له‌ناو خێزانێكی هه‌ژاری وادا كه نه‌توانن سكی خۆیان له‌برسیه‌تی تێربكه‌ن .. له‌سه‌رده‌می كوێره‌وه‌ری منداڵیمدا رۆژێك له‌رۆژان نه‌مزانی تامی حه‌ڵوا و چكلێت چییه.. تا ئێستاش باش له‌یادمه چۆن چاوه‌ڕوانی جه‌ژن و بۆنه‌ی شادییه‌كانی هاوسێ و خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كمان ده‌كرد چونكه ته‌نیا له‌وكاتانه‌دا تامی گۆشت و ئه‌و میوانه‌مان ده‌كرد كه لێیان بێ به‌ش بووین!!
خێزانه‌كه‌مان خێزانێكی سه‌یر بوو، هیچ كام له ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه هه‌ستی به‌وی تر نه‌ده‌كرد، هه‌ر یه‌كه‌مان دنیایه‌كی تایبه‌تی هه‌بوو، به‌داخه‌وه هه‌موو یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌مان ده‌ردێكی وای هه‌بوو، پێنووسه‌كه‌م شه‌رم ده‌كات باسی بكات، باوكم له‌یه‌كێ له پیشانگاكاندا فه‌راش بوو، معاشێكی ساده‌ی هه‌بوو خیزانه گه‌وره‌كه‌مانی به سه‌لامه‌تی نه‌ده‌گه‌یانده سه‌ری مانگ، به‌ڵكو هه‌ندێ جار كه‌شتی ژیانمان له‌نیوه‌ی مانگا ده‌وه‌ستا!!
باوكم له‌ژیانیا مرۆڤێكی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، قه‌ناعه‌تێكی سه‌لبی هه‌بوو، ده‌منداڵی به‌ره‌ڵای سه‌ر جاده كردبوو، بێ ئه‌وه‌ی شتێك له‌باره‌یانه‌وه ئاگاداربێ!! له‌وانه‌شه هۆی ئه‌وه بووبێ كه به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده سڕكه‌ره‌كان له‌سه‌ره‌تای ژیانییه‌وه چه‌ند جارێك زیندانی كرابێت وبه‌ربووبێ، ئه‌مه شوێنه‌واری نه‌گه‌تیفی له ژیانیا دانابێت..و وای لێكردبێ گوێ به‌هیچ له ده‌ورو به‌ریدا نه‌دات.. من هه‌ندێ جار به‌زه‌ییم پیا ده‌هاته‌وه كه‌ده‌مبینی زۆر بێده‌نگه‌و بیری په‌رته‌وازه‌یه، و هیچ متێكیش نابزوێنێ!!
به‌ڵام دایكم ئافره‌تێكی زۆر سه‌یر بوو، بم بوورن ئه‌گه‌ر به‌وشێوه سزاواره باسی ده‌كه‌م!! له‌راستیدا ئازاری زۆری هه‌بوو، به‌درێژایی رۆژ خه‌ریكی سواڵكردن بوو له گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا!! ئیتر وه‌ك ئه‌وه حاڵی نه‌بووبێ كه ئه‌م ئافره‌ته، دایك وكه‌یبانووی ماڵه!! هه‌میشه چاوی له‌ده‌ستی خه‌ڵكه‌وه بوو، وئێره‌ییٍ [حه‌سوودی] پێ ده‌بردن، و داوای لێده‌كردن، و ئاوی ناوچاوی ده‌ڕشت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ ورده نانی پێ ببه‌خشن!!
باسی براكانم هه‌رمه‌كه!! له‌سه‌رجاده‌و كۆڵان ده‌ژییان و به‌شی زۆریان له‌سه‌ر رێی راست لایان دا‌و تووشی سه‌رسمی زۆربوون!! خوشكه‌كانم هیچ كێشێكیان دانه‌نابوو نه‌بۆ ره‌وشت، نه‌بۆ شه‌ره‌ف، ته‌نانه‌ت نه‌بۆ سه‌رنجی كۆمه‌ڵگایش. نه‌هامه‌تی ئه‌وه‌بوو خوشك و براكانم هه‌ر كه ده‌گه‌یشتنه پۆلی چواری سه‌ره‌تایی ئیتر به‌بێ هیچ هۆیه‌ك وازیان له‌قوتابخانه ده‌هێنا..!!
ئاله‌م كه‌ش وهه‌وا ئالووده‌و سه‌خته‌دا ژیانی منداڵیم به‌سه‌ر برد!! زۆر له‌وه‌زعی خۆم نارازی بووم، له‌و دایك وباوكه‌ی كه‌واتای به‌رزترین و به‌حورمه‌ت ترین له‌قه‌ب وناویان له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا نه‌ده‌زانی زۆر تووڕه بووم، به‌ڵام من به‌توندی ده‌ستم به‌خوێندنه‌كه‌مه‌وه گرتبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زعه ناهه‌مواره‌ی بۆم باسكردن و ژیانم له‌ناو ئه‌و خێزانه په‌رته‌وازه‌یه‌دا نمره‌كان زۆر به‌رزبوون!!
باسی ئه‌و رۆژه‌شتان بۆ ده‌كه‌م كه ئاوه‌ڕۆی ژیانمی بۆ هه‌میشه گۆڕی و كوێره‌وه‌ری راسته‌قینه‌م له‌وێوه ده‌ستی پێكرد!! خۆ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕبوونم به‌خوا نه‌بوایه هه‌رگیز نه‌مده‌توانی لێی رزگار ببم!! كاتێ شه‌هاده‌ی سێی ناوه‌ندیم وه‌رگرت – من تاقانه منداڵێك بووم له‌ناو خێزانه‌كه‌مانا كه سێی ناوه‌ندی ته‌واو بكه‌م – و ته‌مه‌نم پانزه ساڵان بوو، پیاوێكی پیری ته‌مه‌ن شه‌ست ساڵی، ده‌رده‌دار به‌نه‌خۆشی شه‌كره‌و زه‌غت و هه‌میشه مه‌ستی، و بازرگانیكردن به ماده سڕكه‌ره‌كان داوای كردم!! به‌پێی بۆچوونی دایك و باوكم ئه‌وبازرگانه پاره‌یه‌كی زۆر و قازانجێكی گه‌وره‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت، و ئه‌مانیش ئه‌گه‌ر منی پێ بده‌ن نانیان ده‌كه‌وێته شۆلاوه‌وه!! بۆیه دایك و باوكم لیكیان بۆ ده‌ڕشت و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و چاوبه‌سته مادییه‌وه نه‌یانتوانی خۆ بگرن، و یه‌كسه‌ر رازی بوون!! بێ ئه‌وه‌ی پرسێ به‌من بكه‌ن؟! منیش هه‌رچی هاوارم به‌روویانا كرد، و پێم گوتن: من ئه‌وه‌م ناوێ و من ده‌مه‌وێ خوێندنه‌كه‌م ته‌واو بكه‌م.. خوشكه گه‌وره‌كه‌می بده‌نێ!! هیچ سوودی نه‌بوو..
له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی خه‌ماویدا گوێزرامه‌وه‌و زه‌ماوه‌ندم بۆ كرا!! دایكم هیچ گوێی په‌نه‌دام، - ده‌زانن له‌شته‌كانی ناوماڵدا پێش هه‌موو شتێ چیم خسته ناو جانتاكه‌مه‌وه؟ كتێبی ده‌رسه‌كانم !! – رۆیشتمه ناو خانووی نوێمه‌وه، ببورن مه‌به‌ستم زیندانه كه‌م بوو، هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌رگاكه‌ی له‌پشت خۆیه‌وه پێوه‌دا وه‌ك دڕونده‌یه‌ك تێم به‌ربوو، پاش تاوانه‌كه‌ی عاره‌قه ئیسك قورسه‌كه‌ی خوارده‌وه‌و وه‌ك گا له‌سه‌ر جێگه‌كه‌یا پاڵ كه‌وت..
بیهێننه پێشچاوی خۆتان وبێت به خه‌یاڵتاندا ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن پانزه ساڵ له‌و دیمه‌نه سامناكه دا كه مرۆڤایه‌تی و پاكیزه‌یی تیا ره‌شه‌كوژ كراوه، ده‌بێ وه‌زعی چۆن بووبێت؟! له‌و كه‌ش و هه‌وا سامناك و تۆقێنه‌ره‌دا پێنچ ساڵ له‌ته‌مه‌نم تێپه‌ڕی، ئه‌مه‌ش قیمه‌تی ئه‌و چاوچنۆكی و ته‌ماحكارییه‌ی باوك و دایكم بوو..
ئه‌و پێنچ ساڵه‌ی ته‌مه‌نم تامی جۆره‌ها ئێش و ئازارم چێشت، هه‌ر له‌داركاری و فه‌لاقه‌و نه‌عل و سۆلكاری سه‌روگوێلاكم، و به‌ند كردنم له ژوورێكداو نان و ئاو لێ گرتنه‌وه‌م.. هه‌موو ئه‌مانه نه‌یانتوانی ئازاری ده‌روونیم پێ بگه‌یه‌نن به قه‌د دابڕانم له خوێندنه‌كه‌م.. له‌ناو ده‌روونی خۆمدا خۆم خواردبووه‌وه، كه نه‌یده‌هێشت بڕۆم بۆقوتابخانه‌و درێژه به خوێندنه‌كه‌م بده‌م!! له‌ئه‌نجامی خه‌م و خه‌فه‌تدا وه‌ك په‌یكه‌ری ئێسكیم لێهاتبوو!!
خوای دلۆڤان و كاربه‌جێ به‌زه‌یی پیاما هاته‌وه‌و چه‌ند مندالێكی پێ به‌خشیم تا ببنه هۆگر و هاونشینم و خۆمیان پێوه خه‌ریك بكه‌م و ببنه خه‌م ره‌وێنم!! له‌ماوه‌ی ئه‌و پێنچ ساڵه‌دا دووكوڕ و كچێكم بوو، له‌وكاته‌دا ته‌مه‌نم ته‌نیا 20 ساڵ بوو!! په‌یمانم به‌خۆم دا كه منداڵه‌كانم له‌هه‌موو ئه‌وشتانه بپارێزم كه به‌منداڵی خۆما تێپه‌ڕی بوو، به‌ڵام چۆن بتوانم ئه‌وكاره بكه‌م و باوكیان ئه‌و دێوه‌زمه‌یه، كاتێ شه‌ره‌فی باوكایه‌تی به‌شكرا به‌شێكی ئه‌وی تیا نه‌بوو!! هه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌رخۆش ده‌بوو ده‌ستی به‌لێدانی من و منداڵه‌كانم ده‌كرد!! ئایا ده‌زانن به‌شی زۆری شه‌وانه من و منداڵه‌كانم له‌ژوورێكی ترا ده‌بووین و ده‌مگرتنه ئامێز و له‌ترسی لێدان داده‌نیشتین و ها ئێستا ها تاوێكی تر بێت بۆ لێدانمان؟! یا بمان كوژێت هه‌روه‌ك هه‌ندێ جار هه‌ره‌شه‌ی لێده‌كردین؟!
خۆ ئه‌گه‌ر كاتێ پێویستی به‌هێرۆین ببوایه‌و له‌به‌ر ده‌ستیا نه‌بوایه هه‌ر شتێكی ئه‌و ماله‌ی به‌رده‌ست بكه‌وتایه ده‌ی شكاند!! و من و منداڵه‌كانیشی له‌ماڵ ده‌كرده ده‌ر بۆ سه‌رجاده..!! زۆرجار دراوسێ باشه‌كانمان جێیان ده‌كردینه‌وه‌و به‌زه‌ییان پیامانا ده‌هاته‌وه.. له‌وانه‌یه بپرسن: ئه‌ی ده‌وری دایك و باوكم چی بوو؟! ده‌ڵێم: به‌داخه‌وه وه‌ك عاده‌تی خۆیان هیچ متبوویه‌كیان بۆ نه‌ده‌جووڵا.. له‌شه‌وانی تاریكا هه‌ڵ ده‌ستام و له‌به‌ر قاپی ره‌حمه‌تی په‌روه‌ردگارا هه‌ڵده‌كڕوزام و به‌گریه‌وناڵه‌وه ده‌لاڵامه‌وه‌و ده‌پاڕامه‌وه ده‌روومان لێ بكاته‌وه و ئه‌و به‌ڵایه‌مان له‌سه‌رلاببات، كه‌له توانای مندا نه‌بوو لابردنی..
سه‌ره‌تای ده‌رووی خوايی:
نزا‌و پاڕانه‌وه‌كه‌م گه‌یشت و خوا دواكانمی گیراكرد!! رۆژێكیان گوێم له‌هاواری دراوسێكانمانه‌وه بوو كه‌بانگیان ده‌كردم و ده‌یانگوت: دایكی فڵان! مێرده‌كه‌ت.. مێرده‌كه‌ت!! خۆم و منداڵه‌كانم رامان كرده ده‌ره‌وه تابزانین چی رووی داوه؟! دیمان باوكی منداڵه‌كان له‌گه‌ڵ كابرایه‌كی تری هێرۆینیدا كه مشته‌ری خۆی بووه، له‌سه‌ر پارچه هێرۆیینێك كردوویانه به‌شه‌ڕو به‌چه‌قۆ به‌ربوونه‌ته گیانی یه‌كتر، ئه‌م دابووی له‌و، و كوشتبووی، ئه‌ویش له‌می دابوو شپرزه‌ی كردبوو، به‌لاَم كتوپڕ نه‌مردبوو، منیش كه‌رۆیشتم دیم مێرده تاوانباره‌كه‌م ده‌ست وپل و جل وبه‌رگی به‌خوێن سوور بووه، له‌به‌رده‌م پۆلیسدا ده‌له‌رزێ، له‌ترسا لێوه‌كانی سپی بوونه‌وه، چاوی به‌ره‌و ئه‌بڵه‌قبوون ده‌چوو!! به‌هه‌ست به‌تاوانه‌وه چاوی ده‌گێڕاو سه‌یری خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كرد، به‌لام له‌باره‌ی خۆمه‌وه هه‌ر مه‌پرسن چ ئیحساساتێكی سه‌یرم بۆ دروست ببو!!
نه‌م ده‌زانی ئایا ئه‌وه ساته‌وه‌ختی ئه‌وخۆشی و شادییه‌یه كه ماوه‌یه‌كی زۆربوو چاوه‌ڕوانیم ده‌كرد؟! یا ساته وختی ئێش و ئازاره، ناخود ئاگا له‌به‌ر خۆمه‌وه ئه‌م وشه‌یه‌م دووپات ده‌كرده‌وه: سوپاس بۆ خوا، سوپاس بۆخوا!!
ئه‌وشه‌وه‌ی بووكێنیم بییركه‌وته‌وه، كه چ شه‌وێكی ئازار و كوێره‌وه‌ری بوو!! چۆن به چه‌قۆ تێم به‌ر بوو؟! به‌زۆریش داگیری كردم! پیاوێكی سه‌رخۆشی دڵڕه‌قی بێ ره‌حمی بێ به‌زه‌یی، بیری برینه‌كان و جله خوێناوییه‌كانم كه‌وته‌وه، چۆن له‌ترسا له‌به‌رده‌ستیا ده‌له‌رزیم!! نه‌م ده‌زانێ بۆ كوێ بچم و روو له‌كوێ بكه‌م؟! چوارده‌ری ده‌رووم لێ گیرابوو، فرمێسكه گه‌رمه‌كانی ئه‌و شه‌وه ره‌شه‌م بییركه‌وته‌وه!!
هه‌فته‌یه‌ك پاش ده‌ستگیركردنی و پێش دادگایی كردنی، زه‌غتی خوێنه‌كه‌ی به‌رزبووه‌وه‌و تووشی نه‌زيفی ده‌ماخ بوو، خوای باڵاده‌ست به‌دادگه‌ری خۆی فه‌رمانی ده‌ركرد و گیانی كێشا و له‌خه‌سته‌خانه‌دا مرد..
چاوم به‌ناوماڵه‌كه‌دا ده‌گێڕا تفم ده‌كرد له‌دۆڵابی جله‌كانی.. له پیاڵه‌ی شه‌رابه‌كانی.. له‌و داره‌ی بۆ لێدان و فلاقه‌ی من و منداڵه‌كانی دانابوو، تفم له‌هه‌موو بستێكی ئه‌و ناوماڵه‌ده‌كرد كه‌ئه‌و پیایا گه‌ڕابوو.. كه‌سوكاره‌كه‌م هاتن سه‌رخۆشیم لێبكه‌ن، منیش ماوه‌ی دوو ساڵ بوو نه‌م بینیبوون.. یه‌كه‌م قسه‌یه‌ك له‌ده‌می دایكم هاته ده‌ر گوتی: خوالێی خۆش بێ، كچێ میراتێكی لێ به‌جێماوه؟!
خۆ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ترسی خوا نه‌بوایه ده‌رم ده‌كرد!!ویستی خوا وابوو كاتێ باوكی منداڵه‌كان مرد قه‌رزار بوو، كاتێ ئه‌وانیش به‌وه‌یان زانی ئیتر نه‌م بینیینه‌وه، له‌وه ده‌ترسان منیش به منداڵه‌كانمه‌وه ببمه بارێكی تر به‌سه‌ریانه‌وه!! هه‌ستم به ئازارێكی ئاوێته به‌رق وقین ده‌كرد، ئای كه‌س وكاره‌كه‌م چ گرێ به‌ستتێكی زیاناویی و بێ خێریان له‌ته‌ك ئه‌و خوێنڕێژه‌دا به‌ستبوو!! هه‌ربۆیه‌ش راكردن و دووركه‌وتنه‌وه له‌منیان هه‌ڵبژارد..
پاش ته‌واو بوونی رێ و ره‌سمی پرسه‌و ماته‌مینی، رۆژێ دانیشتم و بییرم كرده‌وه من ئێستا بێوه‌ژنێكی بیست ساڵه‌م و له‌هه‌ره‌تی جوانیدام و سێ منداڵیشم هه‌یه، و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ژێواریم نییه.. چی بكه‌م؟ ديتم ته‌نیا دوو رێم له‌به‌رده‌مدایه: یه‌كه‌میان رێگای هه‌وڵ و تێكۆشان و زه‌حمه‌تكێشان و خۆگری.. دووه‌میشیان زۆر ئاسان و خێرایه كه بریتییه له خۆفرۆشی و له‌شفرۆشی به‌وكه‌سانه‌ی ئاره‌زومه‌ندی ئافره‌تێكی ته‌نیای وه‌ك منن!!
منیش بێ دوودڵی رێگای یه‌كه‌میانم هه‌ڵبژارد..
# # #
به‌داوای لێبوردنه‌وه، لاپه‌ڕه‌ی بابه‌تی هه‌فته له‌توانایا نه‌بوو چیرۆكه‌كه به‌ته‌واوی پێش كه‌ش به‌خوێنه‌ران بكات له‌به‌ر ئه‌وه ناچاربووین بیكه‌ین به دووبه‌شه‌وه به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌م.. فه‌رموون بۆ به‌شی دووه‌می چیرۆكه‌كه.. به‌شی یه‌كه‌م ته‌واو بوو، سه‌یری به‌شی دووه‌میشی بكه..
زؤر سوباس مامؤستاى بةريز و دلسؤز
بؤ جيرؤكةكةكانت
هيوا‌دارم هةميشة لةش ساغ و تةمةن دريزبيت لةسةر خير
زور سوباس بو جيروكى هه فته, ده سته كانت خوش بيت و خواى كه وره سه ركه وتوو سه رفرازى هه ردوو دونيات بكات ان شا‌ء الله
به راستى جيروكيكى زور كاريكه ره و ناخى بزواندين و بر به دل به زه يمان به و ئافره ته دا ديته وه و زور به روشين بو بيستنى به شى دوه مى جيروكه كه تا بزانين جى به سه رديت و ئه كات به جى؟
دوباره سوباست ده كه ين و جاوه ريى به شى دوه مين
له كه ل ريزدا
شيروان
سليمانى
سوباس بو ماندوبوونت .