له ئیشه‌وه به‌ره‌و ماڵ ده‌گه‌ڕامه‌وه که زه‌نگی ته‌له?ونه ده‌ستییه‌که‌م لێیدا، منیش هه‌ڵمگرت:
- سالار
- جۆن لێره‌وه.
- چۆنی جۆن؟
- باشم، بیرت نه‌چێ، ئیمڕۆ یاریمان هه‌یه؟
- نا بیرم ناچێ، به‌ڵام کاتژمێر چه‌ند یاری ده‌ست پێ ده‌کات؟
- کانژمێر شه‌ش.
- باشه ئاماده ده‌بم.
- ئێمه‌ش چاوڕوان ده‌بین! باشه کاتێکی خۆش.
- کاتێکی خۆش.
گه‌یشتمه‌وه ماڵ، ده‌ستنوێژم هه‌ڵگرت و نوێژی پاشنیوه‌ڕۆم کرد و پێداویستییه‌کانی یاریم (مه‌به‌ستم یاری تۆپێنه) هه‌ڵگرت و له‌گه‌ڵ )س...)ی برام به‌ره‌و گۆڕه‌پانی یاری که‌وتینه ڕێ.
کاتێک که گه‌یشتینه ئه‌وێ زۆری نه‌مابوو یاری ده‌ستپێبکات. به په‌له خۆم ئاماده کرد. ئه‌وه‌ندی پێ نه‌چوو ?یکه‌ی ناوبژیوان لێیدا.
پاش ئاماده بوونی سه‌رجه‌م یاریزانان له گۆڕه‌پانی یاری، ?یکه‌ی ده‌ستپێکی یاری لێیدا.
له نزیکه‌ی خوله‌کی 20ی یاری به ڕاکردنێکی ئاسای به‌رو تۆپ ڕامده‌کرد که له ناکاو قاچی چه‌پم سوڕا (لولی خوارد) و قرچه‌یه‌ک له ئه‌ژنۆمه‌وه هات و هاوسه‌نگی خۆم له ده‌ستدا و که‌وتم. هێزی هه‌ڵستانه‌وه‌م نه‌بوو، ئیتر ناچار په‌لکێشی ده‌ره‌وه‌ی گۆڕه‌پان کرام. ئێش و ئازارێکی زۆرم هه‌بوو هه‌ر بۆیه نه‌متوانی به‌رده‌وام بم له‌سه‌ر یاری و له‌وێوه کۆتاییم به یاریکردن هێنا.
ئه‌و شه‌وه ئازارێکی زۆرم کێشا. ڕۆژی دوایی به‌یانی زوو خۆم گه‌یانده نه‌خۆشخانه، ئه‌و ڕۆژه تا کاتژمێر سێ‌ی ئێواره له نه‌خۆشخانه مامه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی قاچیان له ڕانمه‌وه تا )کعبتین( به‌سته‌وه به دوو داره‌وه (شه‌ققه) به‌ره‌و ماڵ به‌ڕێ کرام.
ئه‌ژنوم چی لێهاتووه؟ که‌ی چاک ئه‌بێته‌وه؟ ئایا ئه‌توانم جارێکی تر بگه‌ڕێمه‌وه گۆڕه‌پانی یاری؟ ئایا پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه؟ ئه‌مانه و چه‌ند پرسیارێکی جارێ زووه هیچی له‌باره‌یه‌وه بڵێم.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زۆر ئازارم ئه‌دات، وێنه‌ی ڕووداوه‌که‌یه که تاو نا تاوێك دێته‌وه خه‌یاڵم.
ئه‌م پێشه‌کییه درێژه بۆ ئه‌م کورته یادگارییه و بیره‌وه‌ریانه بوو که سه‌رده‌مێک له خزمه‌ت جه‌نابتانا ( مه‌به‌ستم مامۆستا حه‌سه‌ن پێنجوێنیه) بووین.
ئه‌و قاچ شکانه‌م (بۆیه به شکاو ناوی ئه‌به‌م، چونکه وه‌کو قاچێکی شکاو پێچراوه‌ته‌وه) بیری ئه‌و چه‌ند جاره که‌مه‌ی که ده‌ر?ه‌تی نوێژ کردنی به کۆمه‌ڵم بۆ ڕه‌خساوه به پێشنوێژی به‌ڕێزتان خستمه‌وه، که چۆن له کاتی نوێژ کردنا ئه‌و قاچه‌ی که ساڵانێک پێش له ڕوداوێکی دڵته‌زێنا شکاوه و ئێستاش ئاسه‌واری ماوه داتـــانئهنا.
به‌ڵام ئه‌م ڕووداوه هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که زۆر بیره‌وه‌ری یاد خستمه‌وه، ڕاچه‌ڵه‌کاندن و وه‌ئاگاهێنانه‌وه‌یه‌کی باشیش بوو بۆ هه‌ست پێکردن و شوکرانه‌کردنی ئه‌و هه‌موو نیعمه‌تانه له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه نیعمه‌تی ته‌ندروستی.
لێره‌وه بۆم ده‌رکه‌وت که به‌ڕێزتان و هاچه‌شنی به‌ڕێزتان چه‌نێ له ناخۆشی دان به‌هۆی ئه‌و که‌م ئه‌ندامییه‌وه. ئه‌وه‌م بۆ ده‌رکه‌وت که ئێمه‌ی له‌ش ساخ و ته‌ندروست تا شوێنێکمان ئازاری پێ نه‌گات هه‌ست به نیعمه‌تی ته‌ندروستی ناکه‌ین.
سه‌عدی شیرازی ڕاستی گوتوه:
قه‌دری سه‌لامه‌تی که‌سێ ده‌زانێ
که تووشی بێ ئێش و برک و ژانێ
به‌ڵام ئێمه که تووشی نه‌خۆشیێک ئه‌بین گه‌ر چی بۆ ماوه‌یه‌کی کورتیش بێ گه‌ر هێزی ئیمان نه‌بێ له‌وانه‌یه ناشوکرییه‌کی زۆر بکه‌ین، ئه‌ی که‌م ئه‌ندامان ئه‌بێ چی بکه‌ن.
شیرازی ده‌ڵێ:
ئه‌ی تێر! چ ناخۆشه به زارت ژه‌مێ نانی جۆ
دڵداری منه کیژێ که زۆر ناحـــــه‌زه لای تــۆ
ئه‌و ماوه کورته‌ی که به‌ده‌ست ئازاری قاچێکمه‌وه ده‌ناڵێنم چه‌نده لام ناخۆشه، ئه‌ی که‌سێک که به درێژایی ژیانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی نه‌بێ یان له‌کار که‌وتبێ ئه‌بێ له چ ناخۆشیه‌کا بێت؟
دیسان سه‌عدی ڕۆژێک به مه‌به‌ستی کڕینی پێڵاو به‌ره‌و بازاڕ ده‌ڕوات، له ڕێگا تووشی پیاوێک ده‌بێ که هه‌ردوو قاچی نییه، ئه‌ویش سوپاسی خوا ده‌کات که هه‌ر هیچ نه‌بێ ئه‌و دوو قاچی هه‌یه پێ بڕوات ئه‌گه‌ر چی په‌تییش بن، بۆیه ده‌ڵێ:
تۆ?یری هـــــــه‌یه ئه‌وه‌ی یاری ده‌باڵ دایه
ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان و چاو له ده‌رگایه
ئه‌وه ته‌نیا نیعمه‌تی قاچ، جا یه‌که یه‌که‌ی ئه‌ندامانی له‌ش گرنگی خۆی هه‌یه.
به‌نده چه‌ند جارێک ته‌نیا به مه‌به‌ستی تاقیکردنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانم که ژیانی بێ چاوی چۆنه، که بزانم کوێر چۆن به ڕێگایا ئه‌ڕوات، هه‌ر دوو چاوم نووقاندووه و به‌سه‌ر شۆسته‌یه‌کی ڕاست و بێ کۆسپ و ته‌گه‌ر و تاسه ڕۆیشتووم، که چی پاش ڕۆیشتنێکی که‌م، سه‌رنجم داوه که ئاراسته‌ی ڕۆیشتنه‌که‌م گۆڕاوه و به‌ره‌و لایێکی تر ئه‌ڕۆم.
ماوه‌ته‌وه ئه‌وه بڵێم که ئاده‌میزاد تا له نیعمه‌تێک بێ به‌ش نه‌کرێ قه‌دری نازانێ.
هه‌زاران جار سوپاس بۆ خوا بۆ هه‌موو نیعمه‌ته‌کانی.
سالار