alsalamo alaikom wa rahmatollahy wa barakto
mamosta geyan
damawet naweky deney kordy koranay xoshm bo bbenyawa yak mnalekaman haya awesh nawy mohdmada.
Mamontanm, xwa padashtan adatwa inshalla.
كاك عه‌لی! سڵاو و ره‌حمه‌تی خودا له تۆیش بێ
پاش سوپاسی بێ پایان بۆ په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست و سه‌لات و سه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ری خوشه‌ویستمان و ئال و به‌یت و هاوه‌ڵانی دڵسۆزی
ناو له‌ئیسلامدا بایه‌خی پێدراوه‌و پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم رێنوێنی مووسوڵمانانی كردووه ناوی باش بۆ منداڵه‌كانیان هه‌ڵبژێرن، ناوێك كه‌واتایه‌كی جوان و شیرین و په‌سه‌ندی هه‌بێت، و له‌داهاتوودا نه‌بێته هۆی كه‌م و كووڕی و شه‌رم بۆ منداڵه‌كه.. هه‌روه‌ها ئاگاداری كردووینه‌ته‌وه كه له‌رۆژی قیامه‌تا خه‌ڵكی به‌ناوی خۆیان و باوكیانه‌وه بانگ ده‌كرێن، - كه‌وابوو- ئێوه‌ش ناوی باش وشیرین هه‌ڵبژێرن، وه‌ك له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا كه ئه‌بوداود ریوایه‌تی كردووه‌و پێغه‌ممه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ: " إنكم تدعون يوم القيامة بأسمائكم وأسماء آبائكم فأحسنوا أسمائكم "واته: ئێوه رۆژی قیامه‌ت به‌ناوی خۆتان و باوكتانه‌وه بانگ ده‌كرێن، با ناوه‌كانتان ناوێكی جوان و شیرین بێت..
أخرجه أبو داود من حديث أبي الدرداء . قال النووي : بإسناد جيد ، وقال البيهقي إنه مرسل . فيض القدير. ناوی كوردیش ناوی زۆر شیرین و واتابه‌رزی تیدا هه‌یه، وه‌ك نموونه:
ئازاد، ئارام، ئومید، ئاوات، به‌ختیار، به‌ڕێز، دڵشاد، راستی، راستگۆ، رێبین، رێباز، زانا، سه‌ردار، سه‌روه‌ر، شادمان، كامه‌ران، كارامه، نه‌به‌ز، هیوا، هێمن، ئه‌مانه‌و وێنه‌ی ئه‌مانه له‌ناوه كوردییه‌كاندا زۆرن، خۆت ده‌توانی ناوێكی واتا جوان، و په‌سه‌ندیان لێ هه‌ڵبژێریت و بیكه‌یت به هێمای كوڕه‌كه‌تان..
هیوادارم خوا بیكاته كوڕێكی ساڵحی ته‌مه‌ن درێژی ئارام و ژیر و پارێزكار بۆتان