سڵاوی خوات لێ بێت مامۆستا
پرسیارێکم هه‌یه خوای گه‌وره پاداشتان بداته‌وه
زه‌کات به‌که‌سێک ئه‌شێ نوێژ نه‌کات هه‌رچه‌نده فه‌قیرو قه‌رزداریشه.
شێواز
سڵاوی خوا له تۆيش بێت
پاش سوپاسی بێ پایان بۆ په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست و سه‌لات و سه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ری خوشه‌ویستمان و ئال و به‌یت و هاوه‌ڵانی دڵسۆزی ..
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت ده‌ڵێين:
زانایانی شه‌رعناس ده‌فه‌رمون: ئه‌و كه‌سه‌ی نوێژنه‌كات، یا باوه‌ڕی پێی نییه یا له‌به‌ر ته‌مبه‌ڵی نایكات، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی پێی نییه، ئه‌وه به‌كافر داده‌نرێ، و كافریش زه‌كاتێ پێ ناشێ، مه‌گه‌ر كاتێ نه‌بێ كه حه‌ز له ئیسلام بكات و بۆ ئه‌وه‌ی دڵی رام بكرێ و هۆگرببێ به ئیسلامه‌وه له‌وكاته‌دا ده‌یدرێتێ..
به‌ڵام ئه‌وكه‌سه‌ی له‌به‌ر ته‌مبه‌ڵی نایكات و باوه‌ڕی پێی هه‌یه ئه‌وه هه‌ندێ له‌زانایان فه‌رموویانه پێی ده‌شێ، و دروسته بیدرێتێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێكی روو له‌خوای هه‌ژار و موحتاج له‌وناوه‌دا هه‌بوو باشتر وایه بدرێ به روو له‌خوا كه‌یان..
ته‌نانه‌ت ئیمامی نه‌وه‌وی له فه‌تواكانیا پرسیارێكی وایان لێكردووه‌و له‌وه‌ڵامدا فه‌رمویه‌تی: ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی نوێژ ناكات ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌وه بلووغ بووه‌و تاكاتی زه‌كاته‌كه نوێژی نه‌كردووه دروست نییه زه‌كاتی بدرێتێ، چونكه ئه‌وه به سه‌فیه داده‌نرێ، و سه‌فیهیش دروست نییه ماڵی پێ بدریت، به‌ڵام دروسته بدرێت به‌كه‌س و كاری بۆ ئه‌وه‌ی بۆی خه‌رج بكات.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تا بلوغ بوو هه‌ر نوێژی كرد و پاشان وازی له‌نوێژكردن هێنابوو، وه قازیش حیجری له‌سه‌ر دانه‌نابوو، ئه‌وه دروسته زه‌كاتی پێ بدریت، و خۆیشی وه‌ری بگریت.. به‌ڵام ئه‌مه بۆ كه‌سێ كه به‌ته‌مه‌ڵی وازی لێ هینابێ..و باوه‌ڕی هه‌بی كه نوێژ واجبه..
جا تۆیش سه‌یری ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی به‌خواو پاشه‌رۆژ هه‌بوو، ئیمانی به‌وه هه‌بوو كه نوێژ واجبه له‌سه‌ری و به‌ڵام ئه‌م خۆی به گوناهبار ده‌زانێ كه نوێژ ناكات ئه‌وه به‌پێی ئه‌و فتوایه‌ی ئیمامی نه‌وه‌وی دروسته بیدرێتێ.. و خوایش ئاگادارتره.