سڵاوی خواتان لێ بێ.
پێشه‌کی ده‌شت خۆشیتان لێ ئه‌که‌م بۆ ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌سوده. خوا‌ی گه‌وره پاداشتتان بداته‌وه. به‌ڕێزتان ما‌یه‌ی سه‌ر بڵندین بۆ گه‌لی کورد، خوا‌ی گه‌وره بۆ ئێمه‌تان بهێلی.
مامۆستا گیان ویستم سرنجتان رابکێشم بۆلای کتابێکی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌ناوی (سێکس، شه‌ریعه و ئافره‌ت له مێژوی ئیسلامدا)
به‌ڕاستی جێی دا‌خه که شه‌خسی ئاوا له‌ناو کورد هه‌یه. به‌ئرکێکی دینی ئه‌زانم که ڕه‌ددی بدرێته‌وه، خۆزگه ده‌ستی نوسینم هه‌بوایه.
به‌ڵام لێره‌وه تکا له جه‌نابتان ده‌که‌م که چاوه‌ک بخشێنن به‌سه‌ر ئه‌م کتابه، به‌ڵکو بتوانن ڕه‌ددی بده‌نه‌وه وه‌کو مامۆستا و نوسه‌رێکی کورد.
له‌کۆ‌تایی دا به‌گه‌رمی له ئه‌حواڵتان ئه‌پرسم و به‌خێر ها‌تنه‌وه‌تان ئه‌که‌م له سه‌فه‌ر.
ئه‌مه‌ش لینکی کتابه‌که : http://charlesrcblog.googlepages.com/home
سو‌پاس و ڕێزم
کا‌مه‌ران کوردی (نازناوه)
کاک کامه‌رانی به‌ڕێز سڵاوی خودات لێ بێت زۆر سوپاست ئه‌که‌م بۆ ئه‌ونامه به‌پێزو جوانه‌ی ناردبووت، که هه‌مووی دلسۆزی بوو بۆ دینی خوا، خوا پاداشتی خێرت بداته‌وه.. براگیان من وه‌ڵامی ئه‌و وڕاوانه‌ی مه‌ریوانم له‌کوردستان بینی و په‌رچیکی زۆر باش وبه‌هێزیان داوه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر پێت خۆش بوو ئه‌توانی له‌نامه‌یه‌کی تایبه‌تا خۆتم پێ بناسێنی..