سڵاوی خوات لێ بیت مامۆستا گیان!
پاش رێز و سڵاوێكی زۆرم بۆ جه‌نابتان، هیوادارم دڵخۆش و سه‌ر فراز بن..
مامۆستا گیان! من دوو پرسیارم هه‌یه:
1- ئایا فریشته‌كان {مه‌لائیكه } پیاون یا ژن؟
2- بۆچی خوای گه‌وره {به‌رازی} دروست كردووه، كاتێك خواردنی گۆشته‌كه‌ی حه‌رام كردووه؟
خوای گه‌وره جه‌زات به خێر بداته‌وه.. هێرۆ
خوشكی باش هێرۆخان
سڵاوی خوا له‌تۆیش بێت
فریشته‌كان نێر و مێیان نییه ، نه نێرن و نه مین.. خوای باڵاده‌ست له دایك و باوك دروستی نه‌كردوون.. به‌لكو راسته‌و خۆ دروستی كردوون. ژن و ژنخوازییان نییه‌و ژن ومێردیان نییه.. و كوڕ و كچیان نابێ..
بۆ پرسیاری دووه‌مت..
خوا خۆی خاوه‌نی بوونه‌وه‌ره‌و ئێمه بۆمان نییه بڵێین: بۆچ ؟ یا بیكه‌ینه به‌ر پرسیار .. ئه‌و خاوه‌نی بێ‌سنوور و ره‌های ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌یه، چی ده‌كات، ده‌یكات، چی دروست ده‌كات ده‌یكات؟ ئه‌و خۆی حه‌كیم و كار به‌جێ یه ، ئه‌وه‌ته كه‌ریشی دروست كردووه‌و گۆشتی ناخورێ، سه‌گی دروست كردووه‌و گۆشتی ناخورێ.. ئه‌مه واناگه‌یه‌نێ كه هه‌رئاژه‌ه‌ڵێك گۆشتی نه‌خورا ئیتر نابێ ببێت.. سوودی تری هه‌یه، ئێمه سوودی هه‌ندێكیان ده‌زانین و سوودی هه‌ندێكیان نازانیین. ئێمه ده‌زانیین كه‌ر كه گۆشتی ناخورێ، سوودی باربردنی هه‌یه، سه‌گ كه گۆشتی ناخورێ سوودی پاسه‌وانی هه‌یه..
هیچ شتێك له‌م جیهانه‌دا بێ‌هووده و بێسوود دروست نه‌كراوه.. هه‌رچه‌ند ئێمه له سه‌رده‌مێكی دیاری‌كراودا سووده‌كه‌یشی نه‌زانین، چونكه نه‌زانینی ئێمه نابێته هۆی بێ سوودبوونی شت.
بۆ نموونه، له دێر زه‌مانه‌وه خه‌ڵكی باس و خواسیانه و ده‌پرسن و ده‌ڵێن: ریخۆڵه كوێره " ئاپاندیس " بۆچ له مرۆڤ‌دا دروست كراوه؟ ده‌بێ چ سوودێكی هه‌بێ ؟؟
ئه‌وانه‌ی بیرته‌سك و بێ دیقه‌ت و كۆتابین بوون، جیاوازی نێوان " نییه " و نازانم "یان بۆ نه‌ده‌كرا و یه‌كسه‌ر له‌وه‌ڵامدا ده‌یانگوت: هیچ سوودێكی نییه!! زیاد له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر چڵك بكات و بئاوسێت و زوو خاوه‌نه‌كه‌ی نه‌گه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه و نه‌شته‌ركاری نه‌كه‌ن، ده‌بێته هۆی مردن و تیاچوونی، ئایا شتی‌وا سوودی له كوێ بوو ؟! دروست كردنه‌كه‌ی كارێكی بێ‌هووده و بێ سووده !!
به‌ڵام كاتێ پزیشكی پێش‌كه‌وت و له‌وباره‌وه توێژینه‌وه و لێكۆڵنه‌ه‌وه‌ی فراوان ئه‌نجام‌درا، ده‌ركه‌وت كه ریخۆڵه‌كوێره سوودێكی یه‌جگار زۆری بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه..
دكتۆر ( سۆسدۆرف ) ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی (كالیفۆرنیا ) پاش لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌یه‌كی زۆر ڕای‌گه‌یاند كه:
له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕیخۆڵه‌كوێره خانه‌كانی له‌باری لیمف و( خانه‌ی لیمفی) یه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده، گه‌وره‌ترین ئامێره بۆ پارێزگاریكردنی له‌شی مرۆڤ له‌و نه‌خۆشیانه‌ی به‌شێوه‌ی په‌تا بڵاو ده‌بنه‌وه و چڵكیان هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌ش ده‌پارێزێ له‌زیانه‌كانی تیشكی ئێكس، یا ئه‌و تیشكه كوشندانه‌ی كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌تۆمه‌وه په‌یدا ده‌بن.(#)
كچی خۆم تۆیش له‌ته‌كما ناڵێیت: خوایه! ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ت به‌هه‌وانته دروست نه‌كردووه، پاكی و بێ عه‌یبی بۆتوۆیه، و له ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه " ربنا ما خلقت هذا باطلا، سبحانك..فقنا عذاب النار "( سورة آل عمران / 191.).
په‌راوێزه‌كان: # - له سه‌یرێكی گوڵاوی مه‌جلیس بكه..