ده‌سته‌ی دووه‌م: ئه‌وانه‌ن كه وێنه‌ی نا به‌رجه‌سته‌یان به‌لاوه حه‌رام نییه، و ئه‌گه‌ر بۆ رێزلێنان نه‌بوو كه‌راهه‌تیشی نییه، له‌مه‌وسوعه‌ی فیقهیدا مالیكییه‌كان ده‌كاته سه‌ر تۆپی ئه‌م ده‌سته‌یه‌و دبێژێت: " له مه‌زه‌بی ئیمامی مالیكدا، دروستكردنی ئه‌و جۆره وێنانه له‌گه‌ڵ كه‌راهه‌تدا دروسته .. به‌لاَم ئه‌گه‌ر ده‌خرایه ژێر پێ، یا له‌ناو راخه‌را بوو، یا وێنه‌ی شتێكی به‌نرخ نه‌بوو، ئه‌وه كه‌راهه‌تیشی نییه.. به‌ڵكو باشتر وایه كه نه‌یكا، ده‌نا هیچ گوناهی ناگات.. به‌ڵگه‌ی مالیكییه‌كان له‌م بۆ چوونه‌یاندا به‌م جۆره‌یه:
1- ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی كه زه‌یدی كورِی خالید له ئه‌بو ته‌لحه‌وه ده‌یگێرِێته‌وه، و سه‌هلی كورِ حه‌نیفیش ریوایه‌تی ده‌كات كه پێغه‌ممه‌ر صَلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: " [ لا تَدْخُلُ الْمَلائِكَةُ بَيْتًا فِيهِ كَلْبٌ وَلاَ صُورَةٌ ، إلاَّ رَقْمًا فِي ثَوْبٍ ] "( ) ئه‌م حه‌دیسه به‌ستراوه‌ته‌وه به‌و هه‌ڵبوێراوه‌وه، و كاریگه‌ره له هه‌رچی فه‌رمووده هه‌یه له‌باره‌ی له‌عنه‌تكردن له وێنه‌گران، و نه‌هی له‌وێنه‌وه..
2- ئه‌و فه‌رمووده قودسییه‌ی ئه‌بو هوره‌یره ریوایه‌تی ده‌كات كه پێغه‌ممه‌ر صَلى الله علیه وسلم به‌ده‌م خواوه ده‌فه‌رموێ: " وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ ذَهَبَ يَخْلُقُ خَلْقًا كَخَلْقِي ، فَلْيَخْلُقُوا ذَرَّةً، أَوْ لِيَخْلُقُوا حَبَّةً ". شێوه‌ی به‌ڵگه هێنانه‌وه به‌م فه‌رمووده‌یه ئاوه‌هایه: خوای ته‌عالا گیاندارانی دروستكراوی خۆی له‌سه‌ر یه‌ك لا دروست نه‌كردووه، به‌ڵكو به به‌رجه‌سته‌یی دروستی كردوون..
3- به‌كار هێنانی وێنه له‌ماڵی پێغه‌ممه‌ردا صَلى الله علیه وسلم هه‌روه‌ك پێشتر باسكرا، ئه‌و په‌رده‌یه‌ی وێنه‌كه‌ی تێدا بووه كراوه به‌سه‌رین یا به پشتی، وینه‌ی تێدابووه، هه‌روه‌ك له‌هه‌ندێ ریوایاتدا باسی ده‌كات " [ وَإِنَّ فِيهِمَا الصُّوَرَ "، وةلةهةندص ريواياتي فةرموودةكةدا عائيشة فةرموويةتي: " كَانَ لَنَا سِتْرٌ فِيهِ تِمْثَالُ طَائِرٍ، وَكَانَ الدَّاخِلُ إذَا دَخَلَ اسْتَقْبَلَهُ ، فَقَالَ لِي النَّبِيُّ صَلى الله علیه وسلم : حَوِّلِي هَذَا ، فَإِنِّي كُلَّمَا دَخَلْت فَرَأَيْته ، ذَكَرْت الدُّنْيَا ] "(21)، واته: په‌رده‌یكمان هه‌بوو وێنه‌ی باڵنده‌ی تێدابوو، گه‌ركه‌سێ بهاتایه ژووره‌وه به‌ره‌و رووی ده‌بوو، پێغه‌ممه‌ر صَلى الله علیه وسلم پێی وتم: ئه‌مه لاببه، چونكه هه‌ركه دێمه ژووره‌وه‌و ده‌یبینم خۆشی دنیام بیر ده‌خاته‌وه.. ده‌بینین هوی لابردنه‌كه‌ی ئه‌وه‌بووه كه خۆشی دنیای هێناوه‌ته به‌رچاوی.. هه‌روه‌ك له‌ناو فه‌رمووده‌كه‌دا زه‌قكراوه‌ته‌وه، و پێغه‌ممه‌ریش صَلى الله علیه وسلم سوور بووه له‌سه‌ر ئه‌وه كه زرق وبرقی دنیا له بانگه‌وازه‌كه‌ی مه‌شغوڵی نه‌كات، و ده‌ست به‌تاڵبێ بۆ خواپه‌رستی، ئه‌مه‌ش نابێته هۆی حه‌رامبوونی له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌ی..
وه‌له‌ریوایه‌تی ئه‌نه‌سدا فه‌رموویه‌تی:" أَمِيطِي عَنَّا قِرَامَكِ هَذَا ، فَإِنَّ تَصَاوِيرَهُ لا تَزَالُ تَعْرِضُ لِي فِي صَلاتِي ] "(22) واته: ئه‌م په‌رده‌یه‌تمان لێ لابه‌ره، بێگومان وێنه‌كانی له‌ناو نوێژدا دێنه به‌رچاوم. كه‌وابوو هۆی ئه‌وه كه‌داوای لابردنی كردووه ئه‌وه‌بووه له‌ناو نوێژه‌كه‌یا هاتوونه‌ته به‌رچاوی.. خۆ له ریوایه‌تی سێ هه‌مینیدا كاتێ په‌رده‌كه لاده‌بات هۆیه‌كی تریشی باسكردووه : [ " يَا عَائِشَةُ! لا تَسْتُرِي الْجِدَارَ " ثُمَّ قَالَ " إنَّ اللَّهَ لَمْ يَأْمُرْنَا أَنْ نَكْسُوَ الْحِجَارَةَ وَالطِّينَ " ] (23)، واته: ئه‌ی عائیشه! دیواره‌كه دا مه‌پۆشه.. پاشان فه‌رمووێ: خوا فه‌رمانی پێ نه‌كردووین به‌ردوو قورِ دا بپۆشین..
به‌ته‌واوی له‌فه‌رمووده‌كه‌ی سه‌فینه -ناوی پیاوێكه و كونیه‌ی ابو عبد الرحمن بووه- دا ئه‌مه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه كه " أَنَّ عَلِيَّ بْنَ أَبِي طَالِبٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ دَعَا النَّبِيَّ صَلى الله علیه وسلم إلَى بَيْتِهِ ، فَجَاءَ فَوَضَعَ يَدَهُ فَرَجَعَ ، فَقَالَتْ فَاطِمَةُ لِعَلِيٍّ : الْحَقْهُ فَانْظُرْ مَا رَجَعَهُ . فَتَبِعَهُ ، فَقَالَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ! مَا رَدَّك ؟ قَالَ : إنَّهُ لَيْسَ لِي - أَوْ قَالَ : لِنَبِيٍّ- أَنْ يَدْخُلَ بَيْتًا مُزَوَّقًا"(24) واته: حه‌زره‌تی عه‌لی پێغه‌ممه‌ری صَلى الله علیه وسلم ده‌عوه‌تكرد بۆ ماڵ خۆیان، كاتێ ته‌شریفی هێنا ده‌ستی خسته سه‌ر لاشیپانی ده‌رگاكه‌و گه‌رِایه‌وه، حه‌زره‌تی فاتیمه داوای له حه‌زره‌تی عه‌لیی كرد برِوات به دوایا بزانێت بۆچ گه‌رِایه‌وه، ئه‌ویش رۆیشت و عه‌رزی كرد قوربان! چی بووه هۆی ئه‌وه بگه‌رِێیته‌وه؟ فه‌رمووی: بۆم نییه، -یافه‌رمووی بۆ پێغه‌ممه‌رێك نییه- برِواته ناو ماڵێكی زه‌رِكه‌ف كرا‌و، واته: رازێنراوه به زه‌رِكه‌ف. هه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه بۆخاری و ئه‌بو داود له ئیبنوعومه‌ره‌وه ریوایه‌تیان كردووه كه‌ده‌فه‌رموێ: [ "أتَىَ النَّبِيُّصَلى الله علیه وسلم بَيْتَ فاطمَة، فلَمْ يَدْخُلْ عَليْهَا، وَجَاءَ علِيٌّ فذكرَتْ لهُ ذلِكَ، فَذَكَرَهُ لِلنَّبِيِّ صَلى الله علیه وسلم قالَ: إنِّي رأيتُ عَلَى بَابِهَا سِتْرًا مَوْشِيًّا، فَقَالَ صَلى الله علیه وسلم : مَا لِيَ وَلِلدُّنْيَا فَأتَاهَا علِيٌّ فذكر ذلك لها، فَقَالَتْ: لِيَأمُرْنِي فِيهِ بِمَا شَاءِ، قَالَ: تُرْسِلُ بِهِ إلَى فُلانٍ، أَهْلِ بَيْتٍ بِهِمْ حَاجَةٌ ] "(25). لێره‌دا ده‌فه‌رموێ عه‌لی گه‌رایه‌وه بۆلای فاتمه‌و بۆی باسكرد كه له‌سه‌رچی گه‌رِاوه‌ته‌وه، ئه‌ویش ناردیه‌وه بۆ خزمه‌تی و گوتی: عه‌رزی بكه چۆن فه‌رمانمان پێده‌كات تا وابكه‌ین، ئه‌ویش فه‌رمووی بینێرێت بۆ ماڵ فلاَنه‌كه‌س، ئه‌وان ماڵێكی موحتاجن. و له ریوایه‌ته‌كه‌ی نه‌سسائیدا ده‌فه‌رموێ: " أَنَّهُ كَانَ فِي السِّتْرِ تَصَاوِيرُ " (26) واته: وێنه‌گه‌لێ له‌په‌رده‌كه‌دا هه‌بوو.
4- به‌كار هێنانی دیناری رۆمی و دره‌می فارسی: به‌ڵگه‌یه‌كی تر ئه‌وه‌یه كه پێغه‌ممه‌ر صَلى الله علیه وسلم و هاوه‌ڵه‌كانی دیناری رۆمی و دره‌می فارسییان به‌كار هێناوه. ئه‌م دراوانه‌یش وێنه‌ی پاشاكانیانی پێوه‌بووه، جگه له سكه‌ی مه‌عده‌نی دراوێكی تریان نه‌بووه، ئه‌وه‌بوو حه‌زره‌تی عومه‌ر كه بۆ یه‌كه‌م جار دراوی ئیسلامی به‌كار هێنا، دره‌مه‌كان له‌سه‌ر شێوه‌ی دره‌می فارسی بوو وێنه‌شی به‌سه‌ره‌وه بوو، موعاوییه‌ش كاتێ سكه‌ی دیناری لێدا وه‌ك دیناری رۆمییه‌كان وابوو، ته‌نیا خاچه‌كه‌ی پێوه نه‌هێشتبوو. كاتێ عه‌بدولمه‌لیكی كورِی مه‌روانیش سكه‌ی لێدا وێنه‌ی خۆی له‌سه‌ر بوو، كه شیریكی هه‌ڵگرتبوو، پاش ئه‌مانه جارێكی تر عه‌بدولمه‌لیك سكه‌ی لێدا به‌بێ وێنه، و وه‌لیدیش به‌بێ وێنه سكه‌ی لیدا..
5- به‌كارهێنانی وێنه له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌هاوه‌ڵه‌كانه‌وه، وه‌ك ڕ- زه‌یدی كورِی خالیدی جوهه‌نی، خوا لێی رازی بێ، په‌رده‌ی وێنه‌داری به‌كار ده‌هێنا..فه‌رمووده‌كه‌ی له‌بوخاری وموسلیمدایه، ئه‌بو ته‌لحه‌یش خوا لێی رازی بێ به‌كاری ده‌هێنا، و سه‌هلی كورِی حه‌نیفیش خوا لێی رازی بێ پشتگیری كرد و بۆی سه‌لماند، فه‌رمووده‌كه‌شیان له موه‌تته‌ئـ و ترمزی و نه‌سسائیدا هه‌یه. به‌ڵگه‌یان ئه‌و فه‌رمووده‌یه بوو كه به‌گوێی خۆیان له‌پێغه‌ممه‌ریانه‌وه بیستبوو.
ب- ئیبنو ئه‌بی شه‌یبه‌ش له عوروه‌ی كورِی زوبه‌یره‌وه ده‌یگێرِێته‌وه كه عوروه پشتی وپاڵپشته‌كانی وێنه‌ی باڵدارو پیاوانی تێدابووه و شانی داوه‌ته سه‌ریان. [ " أَنَّ عُرْوَةَ كَانَ يَتَّكِئُ عَلَى الْمَرَافِقِ- الْوَسَائِدِ- الَّتِي فِيهَا تَصَاوِيرُ الطَّيْرِ وَالرِّجَالِ " .
ج- ته‌حاویش به ئیسنادی خۆی ریوایه‌تی ده‌كات كه عیمرانی كورِی حوسه‌ین [ حُصَيْن ] كه یه‌كێك بوو له هاوه‌ڵه‌كان، خوا لێی رازی بێ، نه‌خشی ناوچاوی موستیله‌كه‌ی سوارێك بووه به‌شمشێره‌كه‌یه‌وه.
د- هه‌روه‌ها نه‌عمانی كورِی موقه‌رِرین خوا لێی رازی بێ كه سه‌ركرده‌ی سوپای رزگاری ولاَتی فارس بوو، نه‌خشی ناوچاوی موستیله‌كه‌ی وێنه‌ی وشترێك بووه كه‌ده‌ستێكی هه‌ڵگرتووه‌و ئه‌وی تریشی راخستووه.
هـ - هه‌روه‌ها عه‌بدوڵلای كوری مه‌سعود خوا لێی رازی بێ ، نه‌خشی ناوچاوی موستیله‌كه‌ی وێنه‌ی دوو مێش بووه.
و- حوزه‌یفه‌ی كورِی یه‌مان خوا لێی رازی بێ ، نه‌خشی ناوچاوی موستیله‌كه‌ی وێنه‌ی دوو {كوركی}(27) بووه.
ز-هه‌روه‌ها ئه‌بوو هوره‌یره خوا لێی رازی بێ ، نه‌خشی ناوچاوی موستیله‌كه‌ی وێنه‌ی دوو مێش بووه.
ح-ئیبنو ئه‌بی شه‌یبه به‌سه‌نه‌دی خۆی له‌ئیبنو عه‌ونه‌وه ریوایه‌تی ده‌كات كه رۆیشتۆته لای قاسمی كورِی موحه‌ممه‌دی كورِی ئه‌بوبه‌كر خوا لێیان رازی بێ، كه ماڵیان لای ژوورووی مه‌ككه‌وه بووه، ده‌فه‌رموێ: له‌ماڵیاندا {حه‌جه‌له}(28)یه‌كم بینی كه وێنه‌ی {قوندس و عه‌نقای}(29) تێدابوو.. ئیبنو حه‌جه‌ر ده‌فه‌رموێ: قاسمی كورِی موحه‌ممه‌د یه‌كێك بووه له فه‌قیهه‌كانی مه‌دینه، و یه‌كێك بووه له گه‌یه‌نه‌ری فه‌رمووده‌كانی عائیشه، و یه‌كێك بووه له گه‌وره‌پیاوانی سه‌رده‌می خۆی.
هه‌روه‌ها كاتێ ئیبنو عه‌بباس نه‌خۆش ده‌بێت، و {میسوه‌ری كورِی مه‌خره‌مه} سه‌ردانی ده‌كات، ده‌بینێ كانوونێكی له‌به‌رده‌مایه كه‌په‌یكه‌ری تێدایه، پێی ده‌ڵێ: ئه‌بو عه‌بباس ئه‌و وێنانه چین له‌و كانوونه‌دا؟ ئه‌ویش ده‌فه‌رموێ: نابینی چۆن سوتاندومانن؟!
پاش رۆیشتنی میسوه‌ر فه‌رمان ده‌كات سه‌ر له‌په‌یكه‌ره‌كان بكه‌نه‌وه. پێی ده‌ڵێن: ئه‌بو عه‌بباس! ئه‌گه‌ر به‌وسه‌ره‌یانه‌وه ببرێنه بازارِ پاره باشتر ده‌كه‌ن! ده‌فه‌رموێ: نه‌ء سه‌ره‌كانیان لێ بكه‌نه‌وه. " اقْطَعُوا رُءُوسَ هَذِهِ التَّمَاثِيلِ ". (30)
بووكڵه، یا بووكه شووشه، و یاری مندالاَن:
ئایا بووكڵه كه په‌یكه‌ره‌و له‌ش ولاری دیاریكراوی هه‌یه، به‌ر ئه‌و نه‌هیه ده‌كه‌وێت، كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌وێنه و په‌یكه‌ر كراوه؟
گه‌وره زانایانی پێشینی ئیسلام وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره‌یان داوه‌ته‌وه: شێخی ئیبنو حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی(ت:852 هـ)، له شه‌رحی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی بوخاریدا " عن عائشة رضى الله عنها أنها قالت: " كُنْتُ ألْعَبُ بِالْبَنَاتِ عِنْدَ النَّبِيِّ صَلى الله علیه وسلم وَكَانَ لِی صَوَاحِبُ يَلْعَبْنَ مَعِي، فَكَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلى الله علیه وسلم إِذَا دَخَڵ ێتَقَمَّعْنَ مِنْهُ، فَیُسَرِّبُهُنَّ إِڵیَّ فَيَلْعَبْنَ مَعِي. " (31) واته:
عائیشه ده‌فه‌رموێ : من له خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ردا ێلى الله علیه وسلم یاریم به بوكڵه‌كانم ده‌كرد، چه‌ند كیژێكی هاوه‌ڵم هه‌بوو یارییان له‌ته‌كا ده‌كردم، كاتێ پێغه‌ممه‌ر صَلى الله علیه وسلم بهاتایه‌وه ئه‌وان خۆیان ده‌شارده‌وه، پێغه‌ممه‌ریش صَلى الله علیه وسلم ده‌یناردنه‌وه بۆ لام، تا یاریم له‌ته‌كا بكه‌ن.
ده‌فه‌رموێ: زانایان به‌ڵگه‌یان به‌دروستبوونی بوكڵه به‌م فه‌رمووده‌یه هێناوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یاری پێ بكات، و ئه‌مه‌ش تایبه‌ته‌و له‌و نه‌هیه گشتییه هه‌ڵبوێرراوه.
قازی عیاز (ت: 544هـ) ئه‌وه‌ند لێی دڵنیابووه به رای جمهووری زانایانی داناوه، فه‌رموویه‌تی: جه‌ماوه‌ری زانایان فرۆشتنی یاری كچانی منداڵیان به‌دروست داناوه، تا له‌منداڵییه‌وه بۆ به‌رِێوه‌بردنی كاروباری ماڵ ومنداڵیان رابهێنرێن..
ئیبنو حیببان ناونیشانی بۆ باسێك له‌كتێبه‌كه‌یا ئاوها داناوه: " حه‌لاَلبوونی یاری بۆ ئافره‌تی منداڵ "، نه‌سسائیش له‌كتێبه ناوداره‌كه‌یدا ناونیشانێكی به‌م جۆره بۆداناوه.(32)
ئیمامی نه‌وه‌وی(ت: 676هـ) له شه‌رحی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ته‌نیا قسه‌كه‌ی قازی عیاز باس ده‌كات و ده‌فه‌رموێ: عیاز گوتوویه‌تی: له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ئه‌وه وه‌رده‌گیرێ كه یاری به بووكڵه بۆ مندالاَن دروسته، و گوتوویه‌تی: ئه‌مانه له‌ونه‌هیه هه‌ڵبوێرراون و تایبه‌تن، چونكه ئه‌مه راهێنانه بۆ ئافره‌ت هه‌ر له‌منداڵییه‌وه بۆ ئیش وكاری خۆیان و منداڵ وماڵیان، و گوتوویه‌تی: زانایان رێ‌یان به كرِین و فرۆشی بووكڵه داوه .. و گوتوویه‌تی: مه‌زه‌بی جمهووری زانایان دروستبوونی یاریكردنه به‌وانه.. .(33)
له موغنی موحتاجدا ده‌فه‌رموێ: ئه‌و حوكمی حه‌رامبوونه‌ی بۆ وێنه‌ی گیاندران هه‌یه بووكڵه‌ی یاری كچان ناگرێته‌وه، "حوكمی بووكڵه‌ی یاری كچان له‌حوكمی وێنه‌ی گیانداران هه‌ڵبوێرراوه ".(34)
هه‌ر ئه‌و وێنه‌كێشان وپه‌یكه‌رسازییه كه ئیسلام قه‌ده‌غه‌ی كردووه، وجه‌نگی له‌دژ به‌رپا كردووه، ده‌بینین كاتێ بۆ په‌رستن نه‌بووبێ، و بۆ فێركردن ورێنوێنی بووبێ به‌نارِه‌وای حسێب نه‌كردووه‌و رێگه‌ی پیداوه، ئه‌وه‌ته رێی داوه كه بووكڵه (بووكه شووشه) كه له‌په‌رِۆ و پاڵ بۆ كیژی منداڵ دروستكراوه، دروست بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه په‌یكه‌ره و له‌ش وباری هه‌یه، دروستكردن وكرِین وفرۆشتن و یاری پێكردن و له مالاَ بوونی حه‌لاَله‌و هیچ گوناهێكی تێدا نییه. چونكه منداڵ به‌تایبه‌ت كچان له‌سه‌ر ئه‌وه رادێنێ كه فێری په‌روه‌رده‌كردنی مناڵ ببن..
هه‌روه‌ها ئیمام ئیبنو حه‌زمی ئه‌نده‌لوسیش هه‌مان بۆ چوونی هه‌یه. (35)
شێخی قورتوبی له ته‌فسیره ناوداره‌كه‌ی خۆیدا له‌كاتی ته‌فسیركردنی ئایه‌تی سیانزه‌یه‌می سووره‌تی سه‌به‌ئدا ده‌فه‌رموێ: یاری كچان هه‌رچه‌ند په‌یكه‌ره‌و نه‌قشی سه‌ر په‌رِۆ و كاغه‌ز نییه، له‌و حه‌رامه هه‌ڵبوێرراوه.. هۆیه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گێرِێنێته‌وه كه زانایان فه‌رموویانه: ئه‌وه شتێكی پێویسته، چونكه كچان پێویستیان پێیه‌تی تا له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان رابێنرێن. (36)
كه‌وابوو دژایه‌تی ئیسلام بۆ وێنه‌و په‌یكه‌ر دژایه‌تی بۆ هونه‌ر نه‌بووه و نییه، به‌ڵكو دژایه‌تییه بۆ به‌كه‌م سه‌یركردنی عه‌قلی مرۆڤ، ئه‌و مرۆڤه‌ی كه به‌رِێزترین و گه‌وره ترین دروستكراوی خوایه، تا ئه‌و پله به‌رزه‌ی خۆی له كیس نه‌دات.. "ولقد كرمنا بنی آدم " (37) ئێمه رێزمان له بنیاده‌م گرتووه.
هۆی حه‌رام كردنی وێنه‌كێشان:
زانایان له‌باره‌ی هۆی حه‌رامكردنی وێنه‌كێشانه‌وه یه‌كرِا نین، به‌ڵكو ده‌بنه چه‌ند ده‌سته‌یه‌كه‌وه، له كتێبی { الموسوعه الفقهیه}دا زۆر به جوانی ئه‌وباسه‌ی كردووه، منیش پاش وه‌رگێرِانی له‌گه‌ڵ كه‌مێ ده‌ستكاریدا وه‌ك پاش وپێشكردنی جێگه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه زانایانه‌ی رای جیاوازیان له‌وباره‌وه‌هه‌بووه، ولابردنی دووباره بووه‌كان، وه‌ك خۆی پێشكه‌ش به خوێنه‌رانی ده‌كه‌م فه‌رموون ئه‌وه ئێوه‌و باسه‌كه:
ده‌سته‌ی یه‌كه‌م: رایان وایه: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وێنه‌و په‌یكه‌ر ده‌بنه هۆی ئه‌وه فریشته روونه‌كاته ئه‌وشوێنه، وێنه‌و په‌یكه‌ر حه‌رام كراون.. وه‌ك له‌و فه‌رموده‌یه‌دا هاتووه كه حه‌زره‌تی عائیشه ریوایه‌تی ده‌كات " [ أَنَّ الْمَلائِكَةَ لا تَدْخُلُ بَيْتًا فِيهِ صُورَةٌ " ] به‌لاَم په‌رچی ئه‌م بۆ چوونه به‌وه دراوه‌ته‌وه كه هه‌روه‌ك فریشته رووناكاته شوێنێك وێنه‌و په‌یكه‌ری تیا بێت، رووناكاته شوێنێكیش سه‌گ و له‌ش پیسی تیا بێت.. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌ینێ كه له‌ش پیس بوون ده‌بێ قه‌ده‌غه بێ. له‌وانه‌یه نه‌رِۆیشتنی فریشته بۆ ئه‌و شوێنه له‌به‌ر ئه‌وه‌بێ كه وێنه‌كه حه‌رامه، هه‌روه‌ك چۆن موسوڵمان لێی حه‌رامه له‌سه‌ر سفره‌و خوانێ دابنیشێ كه‌شه‌رابی تیا بگێرِرێت، نه‌رۆیشتنی فریشته بۆ ئه‌وجێیه شوێنه‌واری حه‌رام كردنه‌كه‌یه، نه‌ك هۆی حه‌رامكردنه‌كه..
ده‌سته‌ی دووه‌م : رایان وایه: هۆی حه‌رامكردنی ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه وه‌ك كاری كافرانه، ئه‌وكافرانه‌ی په‌یكه‌ری بت ده‌تاشن و ده‌ی په‌رستن، هه‌رچه‌ند وێنه‌كێشه‌كه‌یش له‌كاره‌كه‌یا ئه‌و مه‌به‌سته‌ی نه‌بێت، هه‌رچه‌ند ئه‌و وێنه‌ی ئه‌و دروستی ده‌كات نه‌یش په‌رسترێ، به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حاڵی ئه‌مان له‌حاڵی ئه‌وان ده‌چێت ئه‌وكاره قه‌ده‌غه كراوه.. ئه‌م ده‌سته‌یه ده‌فه‌رموون: ئه‌ها ئێمه له‌كاتی خۆر كه‌وتنی به‌یانیان وخۆر ئاوابوونی ئێواراندا نوێژكردنمان لێ قه‌ده‌غه كراوه، تا كاره‌كه‌مان له‌كاری ئه‌و كافرانه نه‌چێت كه له‌وكاته‌دا سوجده بۆ خۆر ده‌به‌ن.. ئه‌وه‌ته پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌باسی نه‌هی كردنی نوێژ له‌ودووكاته‌دا فه‌رموویه‌تی: " فَإِنَّهُ يَسْجُدُ لَهَا حِينَئِذٍ الْكُفَّارُ " نوێژ له‌م كاتانه‌دا قه‌ده‌غه كراوه تا ئه‌و لێكچوانه نه‌بێته یه‌كبوون.. پێشه‌نگی زانایانی ئه‌م بۆچوونه ئیبنو ته‌یمییه یه، و ئیبنو حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانیش هه‌مان بۆچوونی هه‌یه، و فه‌رموویه‌تی: هۆی بنچینه‌یی قه‌ده‌غه‌كردنی وێنه‌كێشان بته‌كان بوون، خۆ ئه‌گه‌ر بگوترێ: ئه‌مه ته‌نیا هۆیه، مه‌سه‌له‌كه له‌كه‌راهه‌ت زیاتر تێ ناپه‌رِێ.
ده‌سته‌ی سێ هه‌م:
پێیان وایه: وینه‌گرتن وپه‌یكه‌ر سازی وه‌سیله‌یه‌كه بۆ به‌رزسه‌یركردنی شتێك جگه له‌خوا، و به‌گه‌وره دانانیه‌تی تا كاره‌كه‌ی سه‌ر بۆ سه‌رگه‌ردانی ده‌كێشێ، وله‌بیاتی خوا ده‌په‌رسترێت، ئه‌وه‌ش واقێعك بوو، كاتێ خوا پێغه‌ممه‌ری صَلى الله علیه وسلم ره‌وانه‌كرد، خه‌ڵكی به‌ده‌ستی خۆیان په‌یكه‌ریان ده‌تاشی و هه‌ر ئه‌و دروستكراوه‌ی خۆیان ده‌په‌رست، ئه‌گه‌ر پرسیاریشیان لێ بكرایه، ده‌یانگوت ئه‌مانه له‌خوا نزیكمان ده‌كه‌نه‌وه!! ئیسلامیش هات و هاوبه‌ش بۆخوادانان و بتپه‌رستی تێك شكاند، و درۆشمی هه‌ره‌گه‌وره‌ی (لا إلَهَ إلا اللَّهُ) بوو. بیجگه له به‌كارهێنانی حیكمه‌ت و روونكردنه‌وه به به‌ڵگه‌و ژییر بێژی، و پاشان به‌به‌كارهێنانی شییر وتییر، رێیه‌كی تریشی گرته‌به‌ر كه ئه‌ویش له‌ناوبردنی ئه‌و وه‌سیلانه‌بوو كه سه‌ریان بۆ سه‌ر لێشێواندنی خه‌ڵكی ده‌كێشا..
بۆیه ئیمام ئیبنول عه‌ره‌بی ده‌فه‌رموێ: بتپه‌رستی خه‌ڵكی عه‌ره‌ب بووه هۆی ئه‌وه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا نه‌هی له وێنه‌كێشان و په‌یكه‌رسازی بكرێ و به حه‌رام دابنرێ. ئه‌وان وێنه‌یان ده‌كێشاو ده‌یان په‌رست، خوای بالاَده‌ستیش ئه‌و رێیه‌ی برِی و ئه‌و ده‌رگه‌ی داخست.. پاشان ئیبنول عه‌ره‌بی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هۆی حه‌رامكردنی په‌یكه‌رسازی به‌پێی ده‌ق له‌به‌ر لاسایی كردنه‌وه‌ی خودا و خۆشوبهاندن به‌خواوه بووه. ئه‌مه وا ناگه‌یه‌نێ كه نابێ هۆیه‌كی تر بۆ حه‌رامكردنه‌كه‌ی بدۆزینه‌وه.. بۆیه ده‌فه‌رموێ: ئیسلام نه‌هی له وێنه‌سازی كردووه، هۆی حه‌رامكردنه‌كه‌ی به‌وه باسكردووه كه خۆشوبهاندنی به‌خوداوه تیایه، زیاد له‌وه ئه‌وه‌شی تێدایه كه له‌جیاتی خوا ده‌په‌رسترێت.. له‌به‌ر ئه‌وه ئاگاداركردنه‌وه‌ی داوه كه‌كاری په‌یكه‌رسازی گوناهه، ئه‌ی ده‌بێ په‌رستنه‌كه‌ی چۆن بێت؟! ئه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌یان هه‌یه به‌ڵگه به‌و فه‌رموده‌یه دێننه‌وه كه‌له‌بوخاریدا بۆمان باس ده‌كات: " هَذِهِ أَسْمَاءُ رِجَالٍ صَالِحِينَ مِنْ قَوْمِ نُوحٍ ، فَلَمَّا هَلَكُوا أَوْحَى الشَّيْطَانُ إلَى قَوْمِهِمْ : أَنْ انْصِبُوا إلَى مَجَالِسِهِمْ الَّتِي كَانُوا يَجْلِسُونَ إلَيْهَا أَنْصَابًا ، وَسَمُّوهَا بِأَسْمَائِهِمْ ، فَفَعَلُوا ، فَلَمْ تُعْبَدْ ، حَتَّى إذَا هَلَكَ أُولَئِكَ ، وَتَنَسَّخَ الْعِلْمُ ، عُبِدَتْ ". قه‌ومی نوح ئه‌و بتانه‌ی ده‌یان په‌رستن وه‌نه‌بێ هه‌ر له‌وه‌پێش بووبن، به‌ڵكو له‌سه‌ره‌تاوه پیاوچاكانێكیان مردووه، پاشان په‌یكه‌ریان له‌جێگه‌كانیانا بۆ دروستكردون تا رێزیان لێ بگرن، به‌لاَم به رۆیشتنی رۆژگار خه‌ڵكی وه‌ك خوا و له‌جیاتی خوا په‌رستوویانن..
به‌لاَم تا چ ئه‌ندازێك وێنه‌ی قه‌ده‌غه كردووه تا رێ له‌بتپه‌رستی بگرێت؟ ئایا هه‌مووچۆره وێنه‌یه‌ك قه‌ده‌غه ده‌كات، یان ئه‌وانه‌ی به‌پێوه‌ن قه‌ده‌غه‌ن، نه‌ك ئه‌وانه‌ی به‌پێوه نین، یا ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی سێبه‌ریان هه‌یه و خه‌ڵكی ده‌یان په‌رستن، نه‌ك ئه‌و وێنانه‌ی بێ سایه‌ن و نه‌ده‌په‌رستران؟! ئه‌مه جێی ناكۆكی نێوان زانایانه، بۆیه ده‌بینین هه‌ندێ له‌زانایان پێیان وایه: پێغه‌ممه‌ر صَلى الله علیه وسلم زۆر توندبووه له‌باره‌ی بت و په‌یكه‌ره‌وه، و فه‌رمانی به‌شكاندنی بته‌كان و سیواقدانی وێنه‌كان كردووه، پاشان كه ئه‌وه زانرا و له‌ناو خه‌ڵكیدا بلاَوبووه‌وه رێی به وێنه‌ی پاڵخراو دا و فه‌رمووی: [ " إلاَّ رَقْمًا فِي ثَوْبٍ " ] واته: جگه له‌وێنه‌یه‌كی نووسراو له به‌رگدا.
ده‌سته‌ی چواره‌م :.....