:له‌یاداشتێكما:
پینچ شه‌ممه: 27/08/2009
ئه‌م شه‌و باسی{ الدكتور عبدالرحمن السمیط}م خوێنده‌وه، خوا پاداشتی بداته‌وه، ئه‌م شێر‌ه پیاوه كارێكي كردو‌وه كاتێ مرۆڤ سه‌يری كاره‌كانی ئه‌و ده‌كات وبه‌كاری خۆی به‌راوردی ده‌كات خۆی له‌پێشچاو ده‌بێته هيچ.. به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وكار‌ه‌يه كه‌ده‌بێ پێش بڕكێی تيا بكرێت، و هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌شی زۆر تر بدرێ، له‌گه‌ڵ هه‌وڵ بۆ پاڵفته‌بووندا بۆ ئه‌وه‌ی ئينسان بگات به پله‌ی ئه‌بڕار باهه‌وڵ بۆ ده‌ستهێنانی زياتر بدات، و خوايش ده‌فه‌رموێ: " إِنَّ الأَبْرَارَ لَفِي نَعِيمٍ، عَلَى الأَرَائِكِ يَنْظُرُونَ، تَعْرِفُ فِي وُجُوهِهِمْ نَضْرَةَ النَّعِيمِ، يُسْقَوْنَ مِنْ رَحِيقٍ مَخْتُومٍ، خِتَامُهُ مِسْكٌ وَفِي ذَلِكَ فَلْيَتَنَافَسِ الْمُتَنَافِسُونَ. " المطففين/22- 26.
كاره‌كانی ئه‌م پیاوه:
له ئه‌فریقادا نزیكه‌ی پێنچ ملیۆن كه‌س به‌هۆی ئه‌وه‌وه موسوڵمان بوون، ئم پیاوه دكتۆر و بانگخوازه، و خه‌ڵكی كوه‌یته، و ماوه‌ی سیی{30} ساڵه له خوارووی رۆژئاوای ئه‌فریقادا خه‌ریكی كاری بانگخوازییه، و سوپاس بۆ خوا به‌رهه‌مێكی زۆری هه‌بووه، تا ئێستا 1200 مزگه‌وتی له‌و و‌ڵاتانه دروست كردو‌وه، 2750 بیری ئیرتیوازی و ئاسایی له‌و ولاتانه‌دا لێداوه، 3288 بانگخواز و مامۆستای پێگه‌یاندووه، و كه‌فاله‌تی 9500 هه‌تیوی كردو‌وه، و 160 ته‌ن خواردن و ده‌رمان و جل و به‌رگی به‌سه‌ر هه‌ژارانی ئه‌و و‌ڵاتانه‌دا به‌خشیوه‌ته‌وه.. 51 ملیۆن قورئانی له‌و ناوه‌دا به‌خشیوه‌ته‌وه، و 102 ناوه‌ندی ئیسلامی ته‌واو عه‌یاری دروستكردووه، و 1450 ده‌وره‌ی بۆ مامۆستایانی قوتابخانه‌و مه‌لای مزگه‌وته‌كان كردۆته‌وه، و خه‌رجی 95 هه‌زار قوتابی هه‌ژاری داوه، و 200 سه‌نته‌ری بۆ راهێنانی ئافره‌تان كردۆته‌وه..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌م پیاوه كه نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌یه، و پێوه‌ی گیرۆده‌یه و تا ئێستا سێ جار جه‌ڵته له دڵ وده‌ماغی داوه، و چه‌ند جار گاوره ده‌مارگیرو توندڕه‌وه‌كان بۆی دانیشتوون ترۆری بكه‌ن، به‌ڵام خوا پارستوویه‌تی، و كه‌چی وازی نه‌هێناوه‌و كۆڵی نه‌داوه..
له دیدارێكا كه لێیان پرسی له‌ماوه‌ی ئه‌م چاره‌كه سه‌ده‌یه‌دا كه له خزم و ولاَت دوور كه‌وتوویته‌وه و له غه‌ریبایه‌تیدا ژیاویت چی زۆر دڵخۆشی كردوویت؟
له‌وه‌ڵامدا گوتی: كاتێ ده‌بینم مرۆڤێك له ئاگری هه‌میشه‌یی دۆزه‌خ رزگاری ده‌بێت و په‌نجه‌ی شایه‌تمانی به‌رز ده‌كاته‌وه‌و شایه‌تمان دێنێ و موسوڵمان ده‌بێت، ئه‌وه گه‌وره‌ترین دڵخۆشكه‌ری منه!!
منیش لێره‌وه ده‌ڵێم: ئه‌ی خودای میهره‌بان، ئه‌ی ئه‌ڕحه‌موڕاحمین! ئێمه و ئه‌ویش چاكتر له‌وه حسێب بكه‌ی كه پێمان وایه و ده‌یزانین، و له‌وه‌شمان خۆش ببه كه پێی نازانین.. اللهم اجعله خیرا مما نظن و نعلم، واغفر له مما لا نعلم، ونحن وجمیع المسلمین..