سڵاوی خواتان ليى بيت ،،، مامۆستا گیان
من پرسیارێکم هەیە ، وەڵامەکەی زۆر گرنگە بەلامەوە
من دەسگیرانم هەیە، هەریەکەمان لە وڵاتێکین، بە تەلەفون قسە ئەکەین ، لە سەرەتادا داوای لێ ئەکردم کە قسەی جنسی لەگەڵ بکەم، سەرەتا ڕازی نەبووم ، شەڕمان زۆر کرد، هەموو جارێک دەیوت: تۆ حەڵاڵی منیت، ئەگەر توشی هەر تاوانێک ببم گوناهەکەی لە ملی تۆ، هتد. ئیتر منیش ڕازی بووم ، سەرەتا تەنها بە نامە ئەو قسانەمان ئەکرد، جارێک وتی: من دوای ئەو قسانە دەسپەڕ ئەکەم! منیش وتم ئیتر ئەو قسانە ناکەین. وتی: من هەر لە منداڵیەوە ئەو کارە ئەکەم، ئەگەر تۆ ئەو قسانەشم لەگەڵ نەکەیت، من سەیری فلیمی رووت ئەکەم، ناتوانم ڕۆژێک دەسپەڕ نەکەم چونکە فیری ئەو کارە بوم! ئایە گوناهبار نەبم کە ئەو قسانە لەگەڵ دەسگیرانەکەما ئەکەم؟ ئایە من تاوان بار ئەبم لەو کارەی ئەو ئەیکات؟
تکایە چارەسەرێکم بۆ بکە مامۆستا گیان ، خوا پاداشتی خێرت بداتەوە..
..... ...
خوشكی باش سڵاوی خوا له تۆيش بێت.
بۆ وه‌ڵامی پرسیارەكەت تۆ هیچ گوناهبار نابیت..
به‌ڵام ئه‌و زیان ده‌كات و بۆ داهاتووی دووریش له‌باره‌ی پزیشكییه‌وه زیان به‌تۆ ده‌گه‌یه‌نێت..
به‌هه‌ر حال من زۆر پرسیاریان له‌باره‌ی حه‌رام و حه‌لالی ئه‌و كاره ناشیرینه‌وه ئاراسته كردووم و به‌نیازم باسیكی خه‌ست وخۆلی له‌سه‌ر بنووسم، به‌لام سه‌رم زۆر قاله نام په‌رژێ ، به‌راستی به پێویستی ده‌زانم باسێك بنووسم به‌لام دوعام بۆ بكه خوا ته‌وفیقم بدات..
خوشكی باش له‌ناحیه‌ی پزیشكییه‌وه ئه‌و پیاوه‌ی تۆ ئه‌گه‌ر واز له‌وكاره‌ی نه‌یه‌نێ تووشی له‌رزۆكی ده‌بێت، تووشی خه‌مۆكی ده‌بیت، تووشی شه‌رمنی ده‌بێت وشه‌خسیه‌تی زۆر لاواز ده‌بیت، زۆر شتی تری ناخۆشیش. جا بۆی بنووسه ئه‌گه‌ر به‌زه‌یی به‌خۆی و تۆیشا دێته‌وه با واز له‌وكاره بێنێ.
له‌ناحییه‌ی شه‌رعییه‌وه رای زانایان جیاوازه هه‌ندێكیان به‌حه‌رامی ده‌زانن وهه‌ندێكیش به‌حه‌رامی نازانن و ده‌ڵێن خراپه بۆ خۆی.. به‌هه‌ر حال تا زوو وازی لێ بێنێ كه‌متر تووشی به‌دبه‌ختی ده‌بێت.. و خوا یارمه‌تیده‌رت بێت..