مامه گیان پاش سڵاو ئه‌گه‌ر به‌ئه‌رك نه‌بێ چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كم ئه‌وێت: زۆر جار پرسیار ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن: بۆ له ئیسلامدا گۆشتی به‌راز حه‌رام كراوه؟
و بۆچ نابێ ده‌ست له سه‌گ بدرێ؟
برازای باش سڵاوی خوا له‌تۆيش بێت
پاش سوپاس و ستايشی بێ پايان بۆ خوا و سڵاو بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌رو یار و ئال و به‌یتی..
سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه بزانین: مادام ئێمه باوه‌ڕمان به بوونی خوا هه‌یه، و لێمان روونه خوا ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ی دروست كردووه، دڵنیاده‌بین كه‌ئه‌وه‌ی خوا حه‌ڵاڵی كردبێ به‌سووده، و ئه‌وه‌ی ئه‌و حه‌رامی كردبێ بێسووده.. سوود و زیانی بزانیین یان نه؟ پزیشكی په‌ی به سوود یا زیانه‌كانی بردبێت یان نه؟؟
ئه‌مه واتای موسوڵمان بوونه، و له‌باره‌ی ئه‌م واتایه‌شه‌وه كه موسوڵمان واته: ته‌سلیمبوون به فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ی قورئان ده‌فه‌رموێ : " وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَن يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُّبِينًا" الأحزاب/ 36. واته: كاتێ خوا‌و پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ی حوكمیان به‌شتێك كرد هیچ ژن وپیاوێكی ئیماندار له‌كاریانا هه‌ڵبژاردنیان بۆ نییه، جگه له‌ته‌سلیم بوون به‌و فه‌رمانه.. و ئه‌وه‌ش سه‌رپێچی له‌فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌ممه‌ره‌كه‌ی بكات به‌ئاشكرا سه‌رگه‌ردان بووه..
به‌ڵام ئه‌م باوه‌ڕبوونه هیچ رێگری له‌وه‌ناكات كه ئینسانی موسوڵمان به‌شوێن سوود و قازانجی ئه‌و حه‌رامكراوه یا ئه‌و حه‌ڵالكراوه‌دا بگه‌ڕێ و بزانێت چ حیكمه‌تێكی تیا هه‌یه.. چونكه به‌زانینی حيكمه‌ته‌كه‌ی ئیمانی زیاتر و پته‌وتر ده‌بێت..
ئه‌و ده‌قه ئایه‌ته‌ی گۆشتی به‌رازی پێ حه‌رام بوه بریتییه له‌م ده‌قه كه ده‌فه‌رموێ:
" حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالْدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنْزِيرِ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللّهِ بِهِ وَالْمُنْخَنِقَةُ وَالْمَوْقُوذَةُ وَالْمُتَرَدِّيَةُ وَالنَّطِيحَةُ وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ إِلاَّ مَا ذَكَّيْتُمْ وَمَا ذُبِحَ عَلَى النُّصُبِ وَأَن تَسْتَقْسِمُواْ بِالأَزْلاَمِ..." المائدة/3
واته: گۆشتی مرداره‌وه بوو، خوێنی مه‌ییو، گۆشتی به‌رازتان له‌سه‌ر حه‌رام كراوه، و ئه‌وه‌ش بۆ جگه له‌خوا سه‌ر بڕابێ، و خنكێنراو، و هه‌ڵدێرراو، وشۆق لێدراو، و ئه‌وه‌ش درونده خواردبێتی و فریای چه‌قۆ نه‌كه‌وتبن، وگیانیان له‌ده‌ست دابێ حه‌رامن، ئه‌وه‌ش بۆ بته‌كان سه‌ر بڕابێ، و به ئه‌زلام دابه‌ش كرابێ، هه‌موو ئه‌مانه له‌لایه‌ن خواوه حه‌رام كراون..
لێشمان روونه ئه‌وه‌ی لای خواوه حه‌رامكراوبێ پیسه، هه‌روه‌ك خۆی له‌وه‌سفی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم دا ده‌فه‌رموێ:"... وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ ..." پاكه‌كانیان بۆ حه‌ڵاڵ ده‌كات و پیسه‌كانیان لێ حه‌رام ده‌كات..
ئه‌وه‌ی خوا حه‌رامی كردبێ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه‌پیسه هه‌روه‌ك له ئایه‌ته‌كه‌ی پێشه‌وه‌دا و له‌وه‌سفی پێغه‌ممه‌را صلى الله عليه وسلم باسكرا، شتێكیش پیس بوو، نابێ موسوڵمان توخنی بكه‌وێت..
ئێمه كه موسوڵمانین ده‌ڵێین: خوا به‌ده‌قی قورئان گۆشتی به‌رازی حه‌رام كردووه‌و و به‌پیس ناوی بردووه‌و داوای له‌موسوڵمانان كردووه كه نه‌یخۆن..
ئێمه‌ش وه‌ك ئیماندار باوه‌رڕمان به‌خوا هه‌یه و داواكه‌ی وه‌رده‌گرین،و دةلێين: له‌روانگه‌ی دینه‌وه له‌وه‌زياتر كه پیسه‌وحه‌رام كراوه هیچ شتێكی تر باس نه‌كراوه..
به‌ڵام توێژینه‌وه‌ی پزیشكی وكارناسانی پزیشكی و پسپۆڕانی ئه‌و بواره - نه‌ك ئاینی- زۆر شتیان له‌باره‌ی گۆشتی به‌رازه‌وه باس كردووه هه‌ندێكی باس ده‌كه‌ین، و قسه‌ی ئه‌وان قسه‌ی دین نییه به‌ڵكو ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌ی موخته‌به‌ری خۆیانه، و له راپۆرته‌كانیانه‌وه گۆشتی به‌راز به مه‌خزه‌نێی گه‌وره‌ی ده‌رد و داوو میكرۆب پیشاندراوه..
له‌وانه‌یه هه‌ندێ كه‌س بڵێن: باشه كه ئه‌م هه‌موو ده‌ردوو داوه‌ی تێدایه بۆ ئێمه نایان بیننین؟
منیش ده‌لێم: كاتێ ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه‌سه‌ر له ئاماری پزیشكی ئه‌و ده‌ردانه بده‌ین له‌و وڵاتانه‌دا كه ئه‌و جۆره گۆشته به‌كار دێنن..
خۆم له‌وباره‌وه سه‌یری كۆمه‌ڵێ باس و سه‌رچاوه‌م كرد و كۆمه‌ڵَێ شتم خوێنده‌وه، سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن كه گۆشتی به‌راز مه‌خزه‌نێكی گه‌وره‌ی ده‌رد و به‌ڵاو نه‌خۆشییه.. و راپۆرتی توێژه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێت گۆشتی به‌راز هه‌ڵگری چوار جۆر كرمی زیانبه‌خشه، و له‌خواردنی ئه‌و گۆشته‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ بخۆره‌كانی.. یه‌كێك له‌وانه:
1- كرمی پێچاو پێچه{ Screw worm }، ئه‌مه‌ش خراپترین جۆری كرمه به‌نیسبه‌ت مرۆڤه‌وه، و هه‌میشه له‌گۆشتی به‌رازا هه‌یه، ئه‌مه‌ش له ماسولكه‌ی ئه‌وانه‌دا چه‌ق ده‌به‌ستێ كه گۆشتی به‌راز ده‌خۆن، وده‌بێته هۆی ئازارێكی زۆری وا كه‌ئه‌و ماسوڵكانه له‌بزوتنه‌وه ده‌خات.. هه‌روه‌ها له‌په‌رده‌ی دڵیشدا كۆده‌بێته‌وه، وزۆر بوونی ده‌بێته هۆی هه‌ناسه بڕكێ، و پاشان مردنی.
یه‌كێكی تر
2- كرمی كووله‌كه {Tapeworm}: كه هه‌ندێ جار درێژی ئه‌م كرمه ده‌گاته {ده پێ} نزیكه‌ی دوومه‌تر و شتێك، و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تێكچوونی ده‌زگای هه‌زمی مرۆڤ، و كه‌م خوینێ، و زیانێكی زۆر له مۆخ و جگه‌ر و سییه‌كان و نوخاعی شه‌وكی ئه‌وكه‌سه ده‌دات كه گۆشتی به‌راز ده‌خوات..
یه‌كێكی تر
3- كرمی درێژ {Ascaris worms} كه ده‌بێته هۆی تێكچوون و هه‌وكردنی گه‌ده و وشك بوونه‌وه‌ی ریخۆله، و چه‌ند شتێكی تریش..
4- كرمی زه‌حیری و به‌لهارزیا، و ئینگلستۆما { Hookworms and bilharzia and dysentery} ئه‌م كرمانه‌ش ده‌بنه هۆی سكچون و خۆێن لێچوونی به‌رده‌وام، و كه‌مخوێنی، و ونزیكه‌ی 30 مشه‌خۆری تری تێدایه..
• هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی تری گرنگه بۆ نه‌خۆشییه به‌كتریاییه‌كانی وه‌ك سیلی سی، تیفۆیید، و پارا تیفۆئید، تای ماڵته و شتانی تریش..
• هه‌روه‌ها نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كانی وه‌ك هه‌وكردنی ده‌ماغ، و هه‌وكردنی ماسولكه‌ی دڵ و ئه‌نفلۆنزا، و تاد..
ئه‌مانه‌ی باسكران قسه‌ی مه‌لا و شاره‌زایانی ئاین نییه، به‌ڵكو قسه‌ی پزیشك و پسپۆڕانی ئه‌و بواره‌یه، و له‌وانه‌یه له‌داهاتوویه‌كی زۆر نزیكا شتی زیاتری تیا ده‌ربكه‌وێت..
له‌وانه‌یه هه‌ندێ كه‌س بڵێن: ئێستا ئامێری پزیشكی زۆر پێشكه‌وتوو هه‌یه، و هه‌موو ئه‌و ده‌ردو داوانه‌ی لێ ده‌ر دێنێ، ئیتر بۆچ حه‌رامه ؟
زانایان ده‌ڵێن: ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه وایه كه‌سێك بڵێ: گواو پاكه، چونكه ئێستا ده‌زگا په‌یدا بووه ئاوی زیراب و ئاوده‌ستخانه‌كان ده‌پاڵێوی و جارێكی تر بۆ خواردنه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت. وا چه‌ند ساڵێكه ئه‌و ده‌زگا هه‌یه، ئه‌ی ئه‌و هه‌زارو چوار سه‌د ساڵه پێش ئێستا چی؟!
بۆزیاده ئاگاداری گۆشتی به‌راز له ئاینی جووه‌كانیشا حه‌رامه‌و ئه‌وانه‌ی ئاینیان هه‌بێ نا یخۆن..
ئه‌مه‌ش هه‌ندێ له‌وسه‌رچاوانه‌یه كه به ئینگلیزی ده‌توانی سه‌ری بده‌یت:
http://www.therevival.co.uk/?p=243
http://www.breakthechain.org/exclusives/…
به‌ڵام بۆ ده‌ست له سه‌گ نه‌دان رای زانایانی شه‌رعزان له‌وباره‌وه جیاوازه، له مه‌زه‌بی ئێمه‌ی شافیعیدا ته‌نیا ناو ده‌می پیسه، و ئه‌وه‌كه‌سه‌ی سه‌گ بیلێسێته‌وه ده‌بێ به‌حه‌وت ئاو شوێنی لستنه‌وه كه بشۆرێ و یه‌كێ له‌وانه گڵ و ئاو بێ.. هه‌ر له‌مه‌زه‌بی شافیعیدا ئه‌گه‌ر سه‌گه‌كه ته‌ر نه‌بێ هیچ گلاو نییه‌و ده‌توانی وه‌ك هه‌موو ئاژه‌لێكی تر ده‌ستی لێ بده‌یت..
له‌مه‌زه‌بی ئیمام مالیكدا ناوده‌میشی پیس نیه‌و وه‌ك پشیله‌وایه.. وخوایش ئاگادارتره..
ئه‌مڕۆ پرسیارێک خوێنده‌وه ده‌رباره‌ی پاک وپیسی سه‌گ
ئه‌گه‌ر بکرابایه به‌دواداچونێکتان بکردایه‌و نه‌قڵی بیر‌و بۆچونی پێشه‌وایانی مه‌زهه‌به‌کانتان بکردیه بۆمان زۆر خێرتان ده‌گه‌یشت
به‌ڕاستی ئه‌مه کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ ئێمه له هه‌نده‌ران
به‌ڕاستی هه‌هانه کاتێک سه‌گێک ده‌بینێت وا خۆی لێلاده‌دات وه‌کو ئه‌گه‌ر به‌ری بکه‌وێت ئه‌وا کافر ده‌بێت پێی
وه ئه‌مه پێشم وابێت به‌لای ئه‌وروپاییه‌کانه‌وه زۆر مایه‌ی سه‌رنج ڕاکێشانه کاتێک ده‌بینن به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ر ئاژه‌ڵێکدا
ده‌کرێت له لایه‌ن موسوڵمانانه‌وه له کاتێکدا لای ئه‌مان زۆر پیرۆز سه‌یر ده‌کرێت
بۆیه تکام له به‌ڕێزتانه ئه‌گه‌ر بابه‌تێکی تێر و ته‌سه‌لمان بخه‌نه به‌رده‌ست خوای گه‌وره پاداشتی ئه‌رک و ماندوبونتان بداته‌وه