ئه‌نجومه‌نێکی ئیسلامی له ئه‌ڵمانیادا رایگه‌یاند که له‌ماوه‌ی ساڵی 2005 دا زیاتر له یه‌ک هه‌زار ئه‌ڵمانی موسوڵمان بوون، به‌پێی راپۆرتی (ئیسنا) که ئه‌ویش هه‌واڵه‌که‌ی له رۆژنامه‌ی (ئه‌لقودسول عه‌ره‌بی) له‌نده‌نییه‌وه وه‌رگرتوه که‌بڵاوی کردۆته‌وه، له ساڵی 2005دا یه‌ک هه‌زار که‌س له‌ئه‌ڵمانیاییه‌کان موسوڵمان بوون.
له‌نیوان 2 تا 3 ملیۆن موسوڵمانێکدا که له‌ئه‌ڵمانیا ئه‌ژین چوارده هه‌زار و325 که‌س له‌وانه ئه‌ڵمانی نه‌ژادن، وزیاد له دووسێ یه‌کی ئه‌و ژماره‌یه‌ش واته زیاد له شه‌ست ودوو ده‌رسه‌دی ئه‌و ژماره‌یه ئافره‌تانن..
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن رایگه‌یاند که به‌شی زۆری ئه‌و ئافره‌تانه‌ی موسوڵمان ئه‌بن، خاوه‌نی به‌ڵگه‌نامه‌ن و دیبلۆمی باڵایان له رشته‌کانی مافناسی و به‌روه‌رده‌و فیرکردنا هه‌یه. و ته‌نیا ژماره‌یه‌کی که‌میان له‌به‌ر ئه‌وه که شوو به‌موسڵمانان ئه‌که‌ن موسوڵمان بوون..
سه‌ر چاوه سایتی بازتاب رۆژی 23 ئازه‌ری 1384. 15 /12/2005