له‌چیرۆكی پێشوودا - كه‌به ئیمێلێك بۆم هاتبوو، منیش كردم به كوردی- به‌وه‌فایی و جوامێری ئافره‌تێكمان بڵاوكرده‌وه كه گێژه‌لووكه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌ناو خوێنه‌رانیا دروست كرد، وا ئه‌م به‌یانییه‌ش به‌ئیمێلێك چیرۆكێكی زۆر خۆشم بۆهاتبوو، كه هاو سه‌نگییه‌كی ته‌واو بوو بۆ چیرۆكه‌كه‌ی پێشوو، من ده‌ست وبرد وه‌رم گێڕا وكردم به كوردی، له‌م چیرۆكه‌دا به‌وه‌فایی و جوامێری بۆ پیاوه‌كه‌یه‌و تا ئه‌و په‌ڕی سنووری به‌وه‌فایی.. زۆر كه‌م رێده‌كه‌وێ له‌ناو مرۆڤه‌كاندا شتی واهه‌بێ.. رێده‌كه‌وێت، پیاوێك ژنه‌كه‌ی نه‌زۆك بێت و سه‌بر بگرێ و ژنی به‌سه‌را نه‌یه‌نێت.. رێ ده‌كه‌وێت پیاوێك نه‌زۆكی له ژنه‌كه‌یه‌وه بێت و به‌دكتۆر بڵێت: ئه‌و ناته‌واوییه بكه‌ره ملی من با ژنه‌كه‌م دڵی گه‌رد نه‌گرێ.. رێده‌كه‌وێت پیاوێك هه‌بێ و نۆ ساڵ و زیاتریش له‌به‌ر پرته‌و بۆڵه‌ی ژنه‌كه‌یا خۆی بگرێ، رێده‌كه‌وێت پیاو گورچیله‌یه‌كی خۆی ده‌ربێنێ و بیدات به ژنه‌كه‌ی.. رێده‌كه‌وێ پیاوێك هه‌بێ و پیاوه‌تی وابكات بێ ئه‌وه‌ی به خێزانه‌كه‌ی بڵێ من ئه‌و گورچیله‌یه‌م پێ به‌خشیویت...و...و....هتد. به‌ڵام هه‌موو ئه‌م جوامێرییانه له‌پیاوێكا كۆبێته‌وه به‌رامبه‌ر خێزانه‌كه‌ی شتی وا له حوكمی خه‌یاڵدایه...!! ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ به‌درێژی له‌و رووداوه ئاگارداربیت فه‌رموو ئه‌م چیرۆكه واقیعییه بخوێنه‌ره‌وه..
پاش چوار ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییاندا، وتی وتی له‌ناو خه‌ڵك و خزمانی نزیك و دوورا په‌یدابوو كه ئه‌وا چوار ساڵ تێپه‌ڕبوو كه‌چی منداڵیان نه‌بوو، ده‌بێ ناته‌واوییه‌كه له‌كامیانه‌وه بێت؟ !
كه‌س نازانێ. خۆی وخێزانه‌كه‌ی رۆیشتن بۆ نه‌خۆشخانه‌و لای دكتۆر ئه‌نجامی شیته‌ڵ وشیكاریییه كانیان ده‌ڵێت: پیاوه‌كه بێوه‌یه، و ژنه‌كه نه‌زۆكه!!
كه ئه‌نجامه‌كانیان وه‌رگرته‌وه‌و بردیانه‌وه بۆلای دكتۆر پیاوه‌كه له‌پێشا رۆیشته ژووره‌وه وله دكتۆری پرسی: ناته‌واوییه‌كه له‌كاممانه‌وه‌یه؟ دكتۆریش گوتی: خێزانت هه‌ندێ نه‌خۆشی هه‌یه، له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه‌یه.
پیاوه‌ش له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌ستیكرد به گوتنی: "ئێمه موڵكی خواین و بۆلای خۆیشی ده‌گه‌ڕێینه‌وه، حه‌تمه‌ن خێری تێدایه، سوپاس بۆ خوا "..
ئالێره‌دا رووی له‌دكتۆر ناو گوتی: ئێستا من خێزانم بانگ ده‌كه‌مه ژووره‌وه به‌ڵام داوات لێ ده‌كه‌م پێی نه‌ڵێیت: ناته‌واوییه‌كه له‌وه، به‌ڵكو پێی بڵێ: تۆ هیچ ناته‌واویت نییه، و ناته‌واوی له مێرده كه‌ته‌وه‌یه، زۆر تكای له‌دكتۆر كرد تا دكتۆری قایل كرد و رازی بوو..
له‌ژووری چاوه‌ڕوانیه‌وه خێزانی هێنا بۆلای دكتۆر و كه هاتنه ژووره‌وه دكتۆر رووی كرده ژنه‌كه‌و پێی گوت: ئه‌نجامی پشكنینه‌كه وا ده‌رده‌خات كه نه‌زۆكییه‌كه له مێرده كه‌ته‌وه‌یه!! هیوای چاكبوونه‌وه‌یشی نییه مه‌گه‌ر خوای باڵاده‌ست به ره‌حمی خۆی پێی ببه‌خشێ..
له‌به‌ر چاو خێزانیا هه‌مان به‌ندایه‌تی بۆ خوا پیشان دا‌و، ده‌یگوت: هه‌ر هه‌وڵ و توانایه‌ك بێ ویستی خوا بێ ئه‌نجامه، و رازین به قه‌زای خوا. و نیشانه‌ی خه‌م و په‌ژاره‌ش به‌سه‌ر رواڵه‌تیه‌وه به‌دی ده‌كرا !!
گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ.. چه‌ند رۆژێكی پێ نه‌چوو هه‌واڵه‌كه له‌ناو خزم و دراوسێكاندا بڵاو بووه‌وه..
پێنچ ساڵ تێپه‌ڕی ئه‌م ژن و میره خۆ گرو سابیر بوون.. تا ئه‌و كاته هاته پێشه‌وه كه ژنه‌كه‌ی گوتی: فڵانی به‌راستی ئیتر ماندوو بووم!! ئه‌وه ماوه‌ی نۆ ساڵه خۆم بۆ گیراوه، ئیتر ناتوانم له‌مه زیاتر خۆم بگرم و ده‌مه‌وێ به‌چاوی خۆم منداڵی خۆم ببینم!! و ده‌مه‌وێ: ته‌ڵاقم بده‌یت!!
له‌به‌ر چاو خه‌لكیشا به ئافره‌تێكی زۆر باش ناوبانگی ده‌ركردووه چونكه له‌ته‌ك مێرده نه‌زۆكه‌كه‌یا دانیشتووه، و ئه‌م ماوه دوور و درێژه خۆی گرتووه، و مێرده‌كه‌شی پیاوێكی بێ موبالاته‌و گوێ به له‌شساغی خۆی نادات و چاره‌سه‌ره‌ێكی خۆی ناكات... تاد
خێزانی ده‌یگوت: من ده‌مه‌وێت: منداڵی خۆم ببینم!!
مێرده‌كه‌ش به‌ژنه‌كه‌ی ده‌گوت: ئافره‌ت! ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌ی خواییه وهه‌وڵبده‌ین له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتووبین...تاد
خێزانیشی ده‌یگوت: باشه .. ته‌نیا ساڵێكی تریش دان به‌خۆدا ده‌گرم و له‌ته‌كتا داده‌نیشم.. ئه‌گه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا هیچ نیشانه‌یه‌ك دیار نه‌بوو ئیتر ده‌بێ ته‌ڵاقم بده‌یت!! میرده‌كه‌ش ره‌زامه‌ندی پیشاندا، و گوتی: هیوام به‌خوا گه‌وره‌یه!!
ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و وتووێژه‌دا تێنه‌په‌ڕی كه خێزانی تووشی وه‌ستانی گورچیله بوو!! وباری ده‌روونی تێكچوو.. ئه‌ویش هه‌موو تاوانی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ده‌كرده ئه‌ستۆی مێرده‌كه‌ی، و هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ی مێرده‌كه‌یه‌تی.. بۆچ ته‌ڵاقی نادات، تا شوویه‌كی تر بكات و منداڵی خۆی به‌چاوی خۆی ببینێت؟!
ژنه‌كه له نه‌خۆشخانه‌دا كه‌وت، خوێنه‌كه‌ی پشكێنرا تا گورچیله‌یه‌كی له‌جۆری شیاو بۆ په‌یدا بكات!! مێرده‌كه‌ش به خێزانی گوت: ئافره‌ت ! من سه‌فه‌رێكم بۆ پێشهاتووه ده‌بێ بڕۆم.. هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌زووترین كاتا بگه‌ڕێمه‌وه بۆلات!!
ژنه‌كه‌ش پێی ده‌ڵێ: پیاوه‌كه! ئاله‌م كاته‌دا كه‌من له‌خه‌سته‌خانه كه‌وتووم تۆ به‌جێم دێڵیت؟!
ئه‌ویش ده‌ڵێ: هه‌وڵ ده‌ده‌م گورچیله‌یه‌كت بۆ په‌یدا بكه‌م!!
په‌یوه‌ندی ده‌كات به خێزانیه‌وه و ده‌ڵێ: مژده‌بێت خۆبه‌خشێكم ده‌ست كه‌وتووه و به‌زوترین كات ده‌یهێنم بۆلات..
رۆژێ پێش ئه‌وه‌ی عه‌مه‌لیاتی خێزانی بكه‌ن و گورچیله نوێیه‌كه‌ی بۆ ببه‌ستن، كه‌سێكی هاوزمانی خۆی و خه‌ڵكی وڵاتێكی تر ده‌بات بۆ لای خێزانی وبراو باوكی خێزانی و پێیان ده‌ڵێت: ئه‌م پیاوه میهره‌بانه خۆبه‌خشانه گورچیله‌كه‌ی به‌خشیوه!! ئه‌وانیش دوعای خێری زۆری بۆ ده‌كه‌ن..
ئینجا ده‌یه‌وێت ئیجازه له‌خێزانی وه‌ربگرێت به‌هۆی چه‌ندكارێكه‌وه كه‌بۆی پێشهاتووه بڕواته ده‌روه‌وه‌و سه‌فه‌ربكات!!
خێزانیشی پێی ده‌ڵێت: من نه‌شته‌رگه‌ریم ده‌كرێت و ئاله‌م كاته‌دا به‌جێم دێڵیت..ئه‌سله‌ن تۆ هه‌ر مێرد نیت.. تۆ.. تۆ!!!!
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویيه‌وه ته‌واو ده‌بێت، پاش هه‌فته‌یه‌ك مێرده‌كه ده‌گه‌ڕیته‌وه، به‌ڵام نیشانه‌ی ماندوویی له‌رواڵه‌تیا به‌دی ده‌كريت!!
به‌ڵێ.. بیر‌و خه‌یاڵتان په‌رته‌وازه نه‌بێت!! ئه‌وه‌ی گورچیله‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد مێرده‌كه‌ی بوو نه‌ك ئه‌و پیاوه هاوزمانه‌ی!! به‌ڵام ئه‌و شانۆیه‌ی دروستكرد و ئه‌و پیاوه‌ی هێنا.. تا منه‌ت به‌سه‌ر خێزانیا نه‌كات.. به‌ڵێ، ئه‌و مێرده‌ی گورچیله‌كه‌ی خۆی بۆ ده‌رهێنا و پێشكه‌شی كرد بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بزانێ!! ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه گوتی: سه‌فه‌ر ده‌كه‌م.. له نه‌خۆشخانه‌دا ده‌كه‌وێت..
نۆ مانگ به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه‌دا تێپه‌ڕی.. و ژنه‌كه سكی بوو، بۆیه‌كه‌مجار له‌ژیانیانا منداڵی خۆیان بینی. خۆشی باڵی به‌سه‌ر هه‌موو به‌رو دراوسێ وخزم و خوێشاندا گرت. هه‌ردووهاوسه‌ر له هه‌موو كه‌س دڵخۆشتر بوون..!!
# # #
مێرده‌كه به‌وه‌زیفه‌ی داد نووس {كاتب عه‌دل} دامه‌زرابوو، له‌و ماوه‌یه‌دا ماسته‌ر و دكتۆراكه‌ی له شه‌ریعه‌دا ته‌واو ده‌كات، زیاد له‌وه هه‌موو قورئان به‌ریوایه‌تی حه‌فسه‌وه له‌به‌ر ده‌كات..
نووسه‌ری ئه‌م رووداوه ده‌ڵێت: من له‌سه‌فه‌رێكا له‌ته‌ك قاره‌مانی چیرۆكه‌كه‌دابووم، كه خێزانی به‌ته‌لفونی په‌یوه‌ندی پێوه‌كرد وده‌گریا!! ئه‌میش به‌گریانی ئه‌وه‌وه ده‌گریا، منیش به‌گریانی هه‌ردوویانه‌وه ده‌گریام..
تمه‌ز ئه‌م براده‌ره هه‌موو ئه‌م رووداوانه له ده‌فته‌ری یاداشتی رۆژانه‌یا ده‌نووسێ، و له‌سه‌رمێزی نوسینگه‌كه‌ی خۆی بیری نابێت هه‌ڵی بگرێت و خێزانی ده‌یخوێنێته‌وه.. بۆیه ئاوه‌ها ده‌گریاو داوای لێ بوردنی لێده‌كرد..
نووسه‌ر ده‌ڵێت: پێش ماوه‌یه‌ك له‌ته‌ك ئه‌و براده‌ره‌ما دانیشتبووم، بۆی باس كردم، كه‌خێزانی سێ مانگی ته‌واوه رووی نایه‌ت له‌شه‌رما چاوێ به‌رز بكاته‌وه‌و بيبینێت، هه‌روه‌ها ده‌يگوت: كاتێك خێزانم قسه‌م له‌ته‌كا ده‌كات زۆر به‌ئارامی ده‌دوێت و چاوی به‌رز ناكه‌ته‌وه!!
هه‌روه‌ها بۆی گێڕامه‌وه‌و ده‌يگوت: له‌ماوه‌ی ده‌ساڵی رابوردوودا ئازاری زۆرم چه‌شت، و زۆر ده‌گریام به‌ڵام كه‌س نه‌بوو فرمێسكم بسڕێ.. به‌ڵام كاتێ ئه‌و ده‌گریا من فرمێسكه‌كانم بۆ ده‌سڕی.. من له‌ناو خزمانی خۆما نامۆ بووم!! ئه‌ویش ئافره‌تێكی خاوه‌ن سۆز و به‌زه‌یی بوو!! من هه‌ڵه‌م ده‌كرد.. نه‌ك ئه‌و.. من .. من... !!
به‌ڵام ئێستا له‌وبڕوایه‌دام فرمێسكه‌كانی به‌س بن بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌م!! چۆن خوا پاداشتی ئارامی و خۆگریی ئه‌و ده‌ساڵه‌ی دامه‌وه..
به‌ڵێ، به‌رێزان! ئه‌م چيرۆكه دروستكراوی خه‌یاڵ نییه، و چيرۆكێكی واقيعییه وله‌شاری جیدده سعودييه‌دا رووی داوه‌و..
ئێمه‌ش ده‌ڵێین: خوایه وێنه‌ی له‌كۆمه‌ڵگادا زۆر بكه‌یت..
بوركتم...