السلام علیكم ورحمه الله وبركاته
مامۆستای به‌ڕێز جه‌نابی مامۆستا حسن پێنجوێنی
سه‌لامی خواتان لێبێ و سه‌فه‌ری حه‌جتان قه‌بوڵ بێ (حجا مبرورا و سعیا مشكورا و ذنبا مغفورا).
به‌ڕێزم: لای هیچ موسڵمانێك شاراوه نیه ئه‌و هێرشه دڕندانه‌ی ئه‌مرۆ له ڕۆژئاواوه به گشتی ئه‌كرێته سه‌ر خۆشه‌وستمان پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم، مه‌علومی جه‌نابیشتانه ئه‌ركی پشگیری و به‌رگریكردنی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره له سه‌ر شانی گشتمانه به تایبه‌ت زانا‌و مامۆستایانی ئاینی و شاره‌زایان و بیرمه‌ندان و قه‌ڵه‌م دۆستان.
جه‌نابیشتان سوپاس بۆ خوا كاریگه‌ریه‌كی به‌رچاوتان هه‌یه لای خوێنه‌ری موسڵمانی كورد به گشتی و كتێب و نوسراوه‌كانتان جێگه‌ی خۆی هه‌یه له دڵی موسڵماناندا.
مامۆستای به‌ڕێز:
ئێمه به هه‌وڵێكی كه‌مه‌وه له پێگه‌ی (ده‌نگی ئیسلام) هه‌ڵساوین به كردنه‌وه‌ی مه‌له‌فێك به ناوی (پشگیری كردن له پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم) و به نیازین بیكه‌ینه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئاشنا بوون به ڕه‌وشت و سیره‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان و ئه‌م ڕوداوانه هه‌لێكیش بن بۆ ئاشنا بونی خوێنه‌ری كورد به واقعی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم.
داواكاریمان له به‌ڕێزتان ئه‌وه‌یه كه به بیر‌و ڕاو بۆچون و نوسینتان به‌شداریمان بكه‌ن و گوڕ‌و تینی به هێزتر بده‌نه بابه‌ته‌كان، چون بابه‌ت و نوسینه‌كانی جه‌نابتان چێژوو مانای تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
زۆر سوپاستان ده‌كه‌ین و خوا یارمه‌تیده‌ری هه‌مو لایه‌ك بێت.
بفه‌رموون له گه‌ڵ مه‌له‌فی پێگه‌كه:
http://www.dangiislam.org/pexember/index.htm
براتان: باوكی محمد.
sharbazher@maktoob.com
و السلام علیكم ورحمه الله
باوكی محمد
برای به‌ڕێز! مامۆستا (باوكی محمد) پاش جوانترین سڵاو، سه‌ره‌تا سوپاسی هه‌ستی ناسكت ئه‌كه‌م، به‌پشتیوانی خوای باڵاده‌ست ئاماده‌م بۆ هه‌موو كۆمه‌ك وهاوكارییه‌كت..