ژیان و ئامۆژگاری یه‌کانی شێخ(حه‌سه‌نی به‌سری)

ئاماده‌كردنى: فرمان محمود



ئیمامى ئه‌ بو حه‌نیفه‌ى نوعمان ده‌ فه‌رموێت: ژیان و سه‌ رگوزشته‌ ى پیاو چاكان لاى ئێمه‌ خوَشه‌ویستتره‌ له‌ زانسته‌ شه‌رعى یه‌كان,چونكه‌ زانستى شه‌رعى و لێكوَڵینه‌وه‌ له‌ زانست به‌ بىَ زیكرو ئاموَژگارى یه‌ك كه‌ دڵه‌كان نه‌ رم بكات وه‌ به‌ بىَ بیر خستنه‌وه‌یه‌ ك كه‌ گوىَ ى بوَشل كرێت دڵ والىَ ده‌ كات ته‌نها داواى زانست بكات نه‌ك كرده‌وه‌, ئه‌وكاته‌ كردوه‌ نا مێنێت و دڵ وه‌ك به‌رد رِه‌ق ده‌ بێت.مسوڵمانان له‌ به‌رئه‌وه‌ زوَر پێویستمان به‌ زانینى چوَنێتى ژیان ورِه‌ وشت و ئاموَژگارى و كردارى پیاو چاكان هه‌ یه‌.,ئه‌و گه‌وره‌و سه‌ ردارى شوێنكه‌وتوان(تابیعین) بووه‌,یه‌كێكه‌كه‌ له‌ چاكترینى كه‌ س له‌ دواى هاوه‌ڵه‌ به‌رِێزه‌كان ,هه‌ رچه‌نده‌ پێغه‌مبه‌رى(صلى اللة عليةوسلم) نه‌ بینیبوو,به‌ ڵام له‌ هوَشیارى و پاكى وژیرى و له‌ خوداترسان و دنیا نه‌ویستى له‌ هاوه‌ڵه‌ به‌رِێزه‌كان ده‌ چوو هاوشێوه‌ ى ئه‌وان بوو,وه‌ ك عه‌ لى كورِى زه‌ ید ده‌ یفه‌رموو:ئه‌ گه‌ ر ئه‌و پیاوه‌ له‌ سه‌رده‌مى هاوه‌ ڵاندابوایه‌ ئه‌واده‌ یانكرده‌ پێشه‌ نگى خوَیان و هه‌ رگیز پێشى نه‌ ده‌ كه‌وتن.

ژیان و له‌ دایك بوون:

ناوى حه‌ سه‌نى كورِى یه‌سار)سه‌رچاوه‌ مێژوویه‌ كان ده‌ڵێن (حه‌سه‌ن كورِى ئه‌ بى حه‌سه‌نى یه‌ساره‌),به‌رِه‌گه‌ز عێراقیه‌,باوكى دانیشتووى (میسان) بووه‌ له‌پێش ئیسلام دا باوكى به‌ (فه‌یروز)ناوبراوه‌,دواتر باوكى كوَیله‌و به‌ نده‌یه‌ك بووه‌ له‌ به‌ نده‌ كانى (میسان)لاى پیاوێك له‌ به‌نى نه‌ جارِله‌ (ئه‌ نصار )كه‌ ناوى (جمیلى كورِى قوتبه‌)بووه‌.پاشان ئازاد كراوه‌و چووه‌ته‌ مه‌دینه‌.له‌ وىَ باوكى بووه‌ خزمه‌ تگوزارى هاوه‌ ڵ یان سه‌ حابى به‌ رِێز(زه‌یدى كورِى سابتى ئه‌نێارى) كه‌ نووسه‌رى وه‌حى پێغه‌مبه‌ر( صلى اللة عليةوسلم بووه‌.مێژوونوسان ده‌ڵێن دا یكیشى هه‌ر له‌به‌نده‌كانى (میسان) بووه‌.كه‌ ناوى(خه‌یره‌) بووه‌,كه‌ خزمه‌تگوزارى دایكى ئیمانداران(ئوم سه‌له‌مه‌ى مه‌ خزومى)خێزانى پێغه‌مبه‌ر بووه‌ ,

زه‌ هه‌بى رِوونى ده‌ كاته‌وه‌ كه‌ له‌ پاش ئازادبوونیان و نیشته‌ جىَ بوونیان له‌ مه‌ دینه‌ له‌ سه‌ رده‌مى خه‌ لافه‌ تى ئیمام(عومه‌رخواى لىَ رِازى بێت,(یه‌سار) واته‌ باوكى حه‌ سه‌ن (خه‌ یره‌)ى خواستووه‌.له‌ شارى مه‌ دینه‌ له‌ ماڵى دایكى ئیمانداران(هیندى كچى سوهه‌یل) ناسراوبه‌ (ئوم سه‌ له‌مه‌)حه‌سه‌ن له‌ دایك بووه‌.

زه‌ هه‌بى ده‌ ڵێت: حه‌ سه‌ن به‌(ئه‌ بوسه‌عیدو ئه‌ بو عبدالله‌) ناسراوه‌. وه‌ نازناوى (شێخى ئیسلامى) لىَ نراوه‌.هه‌روه‌ك له‌ پاش چوونى بوَ (به‌سره‌) پێشى وتراوه‌ (پێشه‌واى ئه‌ هلى به‌سره‌).(ئه‌یوبى سه‌ ختیانى )ده‌ڵێت: حه‌ سه‌ن باڵالا به‌رزبوو, جه‌ سته‌ ى به‌ هێزو رِووخسارى گه‌شاوه‌بوو سیماى جوان و به‌ شكوَبوو.

شێخ حه‌سه‌ن هاورِىَ و هاوته‌مه‌ن و هاو چه‌رخى (محمدإبن سیرین) بووه‌,هه‌ ردووكیان له‌ به‌ناوبانگ ترینى ئه‌وانه‌ن له‌ قوتابخانه‌ى به‌ سره‌ ده‌رچون له‌ سه‌رده‌مى ئه‌مه‌وى یه‌ كاندا.وه‌هه‌ ردوكیان باوكىیان كارگوزاربوون,(ئیبن سیرین)ى باوكى محمد,خزمه‌تگوزارى (ئه‌نه‌سى كورِى مالیك) بووه‌.له‌و هاوه‌ ڵه‌ به‌رِێزه‌وه‌ فێرى فه‌ رموده‌ بووه‌,(حه‌ سه‌ ن و محمد) هه‌ ردوكیان كه‌سایه‌تى یه‌ كى دیارى (به‌سره‌) بوون وه‌ هاورِىَى یه‌ كتربوون.

(شێخ حه‌سه‌ن) له‌ سه‌رده‌مى خه‌لافه‌تى ئیمانداران (عومه‌رى كورِى خه‌ تتاب ) خوالىَى رِازیبێت ,به‌ (دووسال)پێش كوَتاى خه‌ لافه‌ تى له‌ دایك بووه‌ له‌ ساڵى (21) (بیست ویه‌ كى كوَچى).ئه‌م منداڵه‌ زوَر جوان و رِووخوَش بوو,به‌ پىَى بوَچونێك (ئوم سه‌ له‌ مه‌ ناوى لىَ ناوه‌,وه‌ بوَچونێكى تر هه‌ یه‌ كه‌( حه‌زره‌نتى عومه‌ر) (رِه‌زاى خوداى له‌ سه‌ربێت)

ناوى لىَ ناوه‌. وه‌دوعاى بوَكردوه‌ پاش ئه‌وه‌ى دایكى بردبووى بوَلاى فه‌رمووى:خوایه‌ شاره‌زاو تێگه‌ شتوى كه‌ له‌ئاینداو لاى خه‌ ڵك خوَشه‌ویستى بكه‌.ئه‌و له‌ یه‌ كێك له‌ ماڵه‌ كان و ژورى یه‌ كێك له‌ خێزانه‌كانى پێغه‌مبه‌رد( صلى الله علية وسلم )گه‌وره‌ بوو گه‌ شه‌ ى كرد, جارێك له‌ برساندا ده‌ گریا و (خه‌ یره‌)ى دایكى له‌ ماڵ ده‌ رچوبوو(ئوم سه‌ له‌مه‌)له‌ گه‌ ڵ ئه‌وه‌ ى شیرى تێدانه‌بوو,ویستى خوا وابوو شیرى لىَبێت بوَ(حه‌ سه‌ن) شیرى تێدا هاتوه‌وخواردویه‌تى,ئه‌و له‌ سه‌رده‌ ستى هاوه‌ڵه‌ به‌ رِێزه‌كان له‌ مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ردا( صلى الله علية وسلم ) پىَگه‌ یشت.زوَر له‌ هاوه‌ ڵه‌ به‌ رِێزه‌ كانى بینى وه‌ به‌ ڵام زیاتر هوَگرو ئالوده‌ بوو به‌ ئه‌میرى ئیمانداران(عه‌ لى كورِى ئه‌ بى تالیب)خواى لىَ ِازى بێت. بوَخوَى ده‌ فه‌ رموێت زیاد له‌ (70) حه‌ فتا له‌وپیاو چاكانه‌م بینیوه‌و ناسیوه‌ كه‌ له‌ جه‌ نگى(به‌ در)دا به‌ شداربوون ,وه‌ به‌ خزمه‌ت (سه‌دو سى) هاوه‌ڵ گه‌ یشتوه‌ , وه‌ قورئانى پیروَزى له‌ سه‌ رده‌ مى خه‌ لیفه‌ (عوسمانى كورِى عه‌ ففان)رِه‌ زاى خوداى لىَبێت له‌ به‌ركردوه‌,وه‌ (قورئان) یشى كوَكردوَته‌وه‌, (حومه‌یدى) ده‌ فه‌رموێت حه‌ سه‌ن (دوو)جار حه‌ جى كردوه‌ حه‌ جێك له‌ سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نى و حه‌ جێك له‌ دوادواى ته‌مه‌نى دا.

كاتێ ته‌مه‌نى (چوارده‌)ساڵ بوو له‌ گه‌ ڵ دایك و باوى دا گواستیانه‌وه‌ بوَ به‌ سره‌ كه‌ تازه‌ بنیات ده‌نرا,ئه‌و وابه‌ سته‌ى مزگه‌وت بوو له‌ كوَرِى (عبدالله‌ ى كورِى عباس ) داده‌ نیشت,ته‌ فسیرو فه‌ رموده‌و خوێندنه‌وه‌كانى له‌و وه‌رده‌ گرت و فێر ده‌ بوو, له‌وىَ له‌ گه‌ ڵ خێزانه‌كه‌ ى نیشته‌ جىَ بوو نازناوى (به‌سره‌)ى لىَ نراوله‌ ناو خه‌ ڵكى به‌ (حه‌سه‌نى به‌سرى) ناسرا, (تاج دین الكلابازى) ئیمام حه‌سه‌نى به‌ یه‌ كێك له‌ په‌یرِه‌وانى (ئه‌هلى ته‌ێه‌وف) داناوه‌,هه‌موو مێژوو نوسانى (ته‌ێه‌وف) ئیمامیان به‌ ته‌نیا جیا كردوَته‌وه‌ و به‌ گه‌وره‌ هه‌ ڵبژێردراویان داناوه‌,له‌ په‌یرِه‌و كه‌رانى ئه‌م رِێبازه‌.

كاتى سه‌رده‌م وته‌مه‌نى ئه‌م پێشه‌وایه‌ هاوكاته‌ له‌ گه‌ ڵ كاتى زوَر پێشه‌وادا له‌وانه‌ جگه‌له‌ سه‌رده‌مى خه‌ لیفه‌و هاوه‌ڵه‌ به‌ رِێزه‌كان , له‌ سه‌رده‌مى له‌ دایك بوونى (عومه‌رى كورِى عه‌بدول عه‌زیز) دا ته‌مه‌نى نزیكه‌ى چل ساڵ بووه‌وه‌ له‌ سه‌رده‌مى (ئیمام ئه‌بوحه‌ نیفه‌و )دا نزیكه‌ى شه‌ ست ساڵ بووه‌ وه‌ له‌ سه‌رده‌مى له‌ دایك بوونى (ئیمام مالیك )حه‌ فتاودووساڵ بووه‌ ,وه‌له‌سه‌رده‌مى دا زوَرزاناى ترژیاوه‌,وه‌ نوسراوى بوَعومه‌رى كورِى عبدالعزیز) نوسىوه‌ له‌ كاتى بوون به‌ ئه‌میرى كه‌ زیاد له‌ بیست ئاموَژگارى كردوه‌.

كه‌رامات:

ئه‌م پێشه‌وایه‌ خاوه‌نى چه‌ ندین كه‌راماته‌ له‌وانه‌ كه‌ له‌ سه‌ر چاوه‌ى باوه‌رِ پێكراوه‌وه‌ هێنراوه‌:

1ـ (مه‌ ته‌ر ئه‌لوراق) ده‌ ڵێت: كه‌حه‌ سه‌نى به‌سرى ده‌ركه‌وت وهات هه‌ روه‌ك خوَى له‌ دوارِوَژدا بێت,هه‌ واڵى ده‌دا به‌وه‌ى كه‌رِوده‌دات.

2ـ شێخ حه‌سه‌ن یه‌ كێك بووله‌وانه‌ى كه‌ هه‌ر (پێنج) رِكات نوێژه‌كه‌ ى له‌ مه‌ككه‌ ئه‌نجام داوه‌,له‌كاتێكدا دانیشتووى به‌ سره‌ بووه‌.ئه‌وه‌ش به‌ هوَى وێك هاتنه‌وه‌ ى زه‌وى بوَى.

3ـ (ئیمام المناوى) له‌ شه‌رحى وه‌فاتیدا ده‌ ڵێت: زوَر له‌ پیاو چاكان له‌شه‌وى وه‌فاتیدا بینیویانه‌,ده‌ رگاكانى ئاسمان كراونه‌ته‌وه‌بانگ كارێك بانگى ده‌ كرد,واحه‌ سه‌ن گه‌رِایه‌وه‌ بوَلاى خودا خوداش له‌و رِازییه‌.

كارتىَ كردن:

شێخ حه‌ سه‌ن فه‌ رمویه‌تى قسه‌ ى چوار كه‌س زوَر كارى تىَكردم و تامردن له‌ بیرم ناچن:دوو له‌و قسانه‌

1ـ ده‌فه‌رموێت رِوَژیك پیاوێكى بىَئابرِوم گرت وتم به‌ سه‌ تاكه‌ى؟وتى یاشێخ كتێب بوَ ئاخرى هه‌ ڵده‌ گیرێته‌وه‌ خواده‌زانى ئاخرى من و توَچوَن ده‌ بێت.

2ـ ده‌ فه‌رموێت پیاوێكى سه‌رخوَشم بینى له‌ناوقورِدا ده‌ كه‌وت و هه‌ ڵ ده‌ستایه‌وه‌,ووتم قاچت توند بگره‌ بانه‌كه‌وى؟خێسه‌یه‌كى كردو ووتى توَ ئاگات له‌ خوَت بێت نه‌كه‌ویت,ووتى من بكه‌وم قورِاوى ده‌ بم و خوَم ده‌ شوَم,به‌ ڵام كه‌وتنى توَزه‌ره‌ر به‌زوَر كه‌ س ده‌ گه‌یه‌نێت.

( هه‌ندێك له‌ بوَچونى زانایان له‌سه‌رباسى كه‌ سایه‌تى شێخ حه‌سه‌ن)

ـ زوَر له‌وكێشه‌و گرفتانه‌ ى كه‌ زانایان رِاى جیاوازیان له‌سه‌رهه‌ بوو ده‌گه‌رِانه‌وه‌ بوَلاى شێخ حه‌سه‌ن,كاتێك پرسیار له‌ ئه‌نه‌سى كورِى مالیك ده‌كه‌ن,به‌ڵام ئه‌نه‌س ده‌فه‌رموێت:وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ له‌ حه‌سه‌ن وه‌ربگرن,چونكه‌ ئێمه‌ بیستومانه‌ له‌ بیرمان چوَته‌وه‌ به‌ لام حه‌ سه‌ن بیستویه‌تى و له‌ بیرى ماوه‌.

ـ عیماد ده‌ ڵێت به‌ (یونسى كورِى عوبه‌یدیان) ووت:كه‌ سێك ده‌ناسیت وه‌ك حه‌سه‌ن كاربكات؟له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووى:وه‌ڵلاى كه‌ سێك ناناسم قسه‌به‌ك بكات وه‌ك قسه‌كانى ئه‌و,ئیترچوَن كرداریان وه‌ك كردارى ئه‌و ده‌بێت.

ـ (حافز زه‌هه‌بى) ده‌ڵَێت:گه‌وره‌ى سه‌رده‌مى خوَى بووه‌ له‌ زانست و كرده‌وه‌دا.

ـ (قه‌تاده‌) ده‌ ڵێت كه‌سم نه‌دیوه‌ وه‌ك حه‌سه‌ن رِاو بوَچونى له‌رِاو بوَچونى (عومه‌رى كورِى خه‌تتاب) بچێت. ئه‌ڵێت: زانستى حه‌سه‌نم له‌ گه‌ڵ زانستى هه‌ریه‌كێك له‌ زانایان به‌راوردكردبێت,ئیلا زانسى حه‌سه‌ن زیاترو چاكتربووه‌.

ـ (یه‌زیدى كورِى حوشب)ده‌ڵێت:كه‌سم نه‌دیوه‌وه‌ك و (حه‌سه‌نى به‌سرى) و (عومه‌رى كورِى عه‌بدول عزیز)له‌ خوا بترسن هه‌روه‌كو ته‌نها ئاگر بوَ ئه‌وان دروست كرابێت.

ـ(ئه‌ بوده‌رده‌ )ده‌ڵێت: كه‌ سم نه‌دیوه‌ به‌ قه‌د(حه‌ سه‌ن)له‌هاووه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر بچێت (ێلى الله علیه‌ وسلم).

ـ(حمزه‌ الاعمى) ده‌ڵێت:زوَرجارسه‌ردانى حه‌سه‌نم ده‌كرد له‌ ماڵه‌كه‌ ى خوَیدا ده‌مبینى ده‌گریا,هه‌ندێك جار كه‌ ده‌چوم له‌ نوێژدا گوێم له‌ هه‌ نسك و گریانى ده‌بوو,زوَر به‌ كوڵ ده‌گریا,رِوَژێك پێم وت:توَزوَر ده‌گریت,ووتى كورِم برِوادار چى كردوه‌ ئه‌گه‌ر نه‌گریه‌ت؟ئه‌ى كورِى خوَم گریان داواكارى رِه‌حمه‌ته‌وه‌ فێرى سوَزو به‌زه‌یت ده‌كات ئه‌ گه‌ر ده‌توانیبت به‌ درێژاى ته‌مه‌نت بگرى ئینجا فه‌رمووى ئه‌وه‌مان زانیوه‌و پێمان گه‌یشتوه‌ هه‌ركه‌س له‌ ترسى خوا بگریه‌ت خواگه‌ردنى له‌ ئاگر ئازاد ده‌كات پێش كه‌وتنى دڵوَپه‌ فرمێسكه‌كانى.كامه‌یان چاكه‌یه‌؟ئێمه‌ پىَ ده‌كه‌نین و ناشزانین ده‌ بینى خواى گه‌وره‌ زوَر له‌ كرده‌وه‌كانمانى قبوڵ نه‌كردوه‌.

ـ زوَر جار له‌ نوێژدا له‌ ئایه‌تى(إیاك نعبد وإیاك نستعین) ده‌ گریا,ده‌ یفه‌رموو ده‌ ڵێم توَده‌ په‌رستم دروَده‌كه‌م ده‌ڵێم پشت به‌توَده‌ به‌ستم وداواى یارمه‌تى له‌ توَده‌ كه‌ م دروَده‌كه‌م.

ـ (حه‌ كیمى كورِى جه‌ عفه‌ر)ده‌ ڵێت: بڵێن بزانن كىَ حه‌ سه‌نى دیوه‌؟ به‌ رِاستى ئه‌ گه‌ر حه‌ سه‌نتان دیتبا ده‌ تگوت خه‌مى هه‌ رچى دروست كراوه‌ له‌ سه‌ریه‌تى له‌ زوَرى ئه‌و هه‌موو هه‌نسك و فرمێسكانه‌ى.

(كه‌مێك له‌ وته‌و ئاموَژگارى یه‌كانى (شیخ حسن بێرى)

ئه‌ گه‌ر ته‌واوى ووته‌ شیرین و ئاموَژگارى یه‌ كانى بنووسین به‌ چه‌ندین كتێب ته‌واو نابێت,ئه‌مه‌ ته‌نها بوَناساندنى وته‌كانى یه‌تى به‌ خوێنه‌ران.

ـ وه‌ڵڵاى حه‌ فتا كه‌س له‌ به‌ شدجاربوانى (به‌در) م بینیوه‌,ئه‌ گه‌ر ئێوه‌ ئه‌وانتان دیتبا ده‌ تانگوت:ئه‌وانه‌ بىَ دراو نه‌دارن!..ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش له‌ چاكترینى ئێوه‌یان دیتبایه‌ ده‌یانگوت:ئه‌وانه‌ بىَچاكه‌ن وهیچیان پىَنى یه‌و هیچ به‌ شێكیان نى یه‌,وه‌ئه‌گه‌ ر له‌ خراپه‌ كانى ئێوه‌شیان دیتبا ده‌ یانگوت:ئه‌وانه‌ هیچ باوه‌رِیان به‌رِوَژى دوایى نى یه‌.

ـ قه‌ومێكم ناسیوه‌ له‌ ماڵه‌كه‌یاندا له‌ یه‌ك ده‌ست جل زیاتریان نه‌بووه‌,هه‌رگیز له‌ماڵى خوَیاندا فه‌رمانیان به‌ دروست كردنى خواردن نه‌كردووه‌,هیچیان له‌ ژێر خوَیاندا رِانه‌خستووه‌.

ـ ده‌فه‌رموێت: له‌ گه‌ ڵ نه‌ فسم دا خه‌ ریك بووم تاواى لىَ بكه‌ م حه‌ زى له‌ به‌ هه‌ شت بێت توانیم واى لىَ بكه‌م.وه‌ هه‌وڵم دا تاحه‌ زى له‌ رِزگاربون بێت له‌ ناو ئاگر توانیم واى لىَ بكه‌م.وه‌ هه‌وڵم دا نه‌ فسم لىه‌ ناو خه‌ ڵكى دا سه‌ لامه‌ت ده‌ربچێت و خه‌ڵكى رِازى بكه‌م به‌ ڵام ئه‌وه‌م بوَنه‌كرا .خه‌ ڵكى كه‌ له‌ به‌دیهێنه‌رو رِوَزى ده‌ریان رِازى نین چوَن له‌ دروستكراوانى وه‌ك وخوَیان رِازى ده‌بن.ئه‌م وتانه‌ ش له‌ ئه‌نجامى ئه‌وه‌ ووتى كه‌ كوَمه‌ ڵێك هه‌ بوون له‌ مه‌ جلیسه‌ كان داده‌نیشتن تا رِه‌ خنه‌و كه‌م و كورِى لىَ بگرن.

ده‌ فه‌رموێت: ئه‌ى نه‌وه‌ ى ئاده‌م ئه‌ گه‌ رپیاوێكت دى پێش برِكىَى دنیاى له‌ گه‌ڵ كردى توَ پێش برِكىَى قیامه‌تى له‌ گه‌ ڵ بكه‌.

ـ من كه‌ سانێكم دیوه‌ دنیا له‌ لایان له‌ خوَڵ كه‌متر بووه‌,وه‌ كه‌ سانێكیشكم دیوه‌ كه‌ ئێواران لىه‌ هه‌ریه‌كێكیان هاتووه‌ ته‌نها به‌شى ئه‌و ژه‌مه‌یان بووه‌!وه‌ ئه‌یان ووت هه‌مووى نانێمه‌ ناوسكم,به‌ڵكو هه‌ندێكى لىَ ده‌ به‌ خشم بوَخواى (عزوجل) وه‌له‌و به‌سه‌ ژه‌مه‌ هه‌ندێكیشى ده‌ به‌خشى له‌ كاتێكدا بوَ خوَى پىَى موحتاج تر بووله‌وه‌ى كه‌ پىَى ده‌ به‌خشى.

ـ به‌جه‌سته‌ت دوَستایه‌تى دونیا بكه‌,به‌دڵت لىَى دور بكه‌وه‌ره‌وه‌,تانه‌چیته‌ رِیزى دونیا ویستان,پشت له‌ دونیا بكه‌و خوَتى لىَ بپارێزه‌ چونكه‌ پیاو چاكان به‌و شێوه‌یه‌ بوون.

ـ ژیربه‌و له‌ سه‌ر نه‌فسى خوَت به‌ ئاگابه‌,كه‌ چویته‌ ناوئاگر هه‌رگیز وه‌ك خوَت لىَ نایه‌ته‌وه‌.

ـ ئاگادارو وریاى دنیابه‌,به‌رِاستى كه‌من ئه‌وانه‌ى تێیدارِزگارو سه‌رفراز ده‌رده‌چن,وه‌سه‌یر نى یه‌ بوَكه‌ سانێك كه‌ تێیدا ده‌ فه‌وتێن وتیاده‌چن.

ـ برِوادار كامه‌ یه‌؟ وه‌ لا برِوادارئه‌ وكه‌ سه‌نى یه‌ كه‌ ته‌نها مانگێك كرده‌وه‌ى هه‌ یه‌ یان دوومانگ یان ساڵێك یان دووساڵ,نه‌وه‌ڵا خواى گه‌وره‌و هیچ واده‌ و كاتى بوَ برِوادار دانه‌ناناوه‌ جگه‌ له‌ مردن.

ـ له‌ خراپ ترینى دوَست و هاوه‌ڵانى ئێوه‌ درهه‌م و دینارن دوَستایه‌تى كردنیان هیچ سودت پىَ ناگه‌ یه‌نن,هه‌تا لێت جیانه‌بنه‌وه‌.

ـ واز له‌ دونیا بهێنن وه‌ڵڵاى ئه‌و كه‌ سه‌ دڵ خوَشه‌ كه‌ گوێى پىَ نادات.

ـ ئه‌گه‌ رویست كه‌ م و كورِى هاورِىَ كانت باس بكه‌یت باسى كه‌ موه‌ كورِى خوَت بكه‌.

ـ براو خوشكه‌ دینیه‌كانمان له‌ كه‌ س و كرامان باشترو به‌نرخ ترن,ئه‌وان ئاخیرتمان بیرده‌ خه‌نه‌وه‌,به‌ڵام زوه‌َربه‌ ى كه‌ س و كارمان جه‌نجاڵ مانده‌ كه‌ن به‌ دنیاوه‌.

ـ شیرینى ته‌نها له‌ سىَ شت دا هه‌ یه‌ ئه‌گه‌ر نه‌تان دوَزیه‌وه‌ ئه‌وه‌ بزانن ده‌رگاكه‌ داخراوه‌:1_نوێژكردن2_قورئان خوێندن3_یادى خواى په‌روه‌ردگار.

ـ كه‌ له‌ ترسى خواى گه‌وره‌ گریایت فرمێسكه‌ كانت مه‌ سره‌,چونكه‌ ئه‌بێته‌ رِووناكى بوَرِوخسارت,ئه‌ گه‌ر ده‌ ست نوێژت گرت ئاوى ده‌ ست نوێژه‌كه‌ت مه‌سرِه‌ ئه‌وا ئه‌ بێته‌ رِووناكى بوَرِوخسارت له‌ كاتێكدا كه‌ له‌ خزمه‌تى خودادا ده‌وه‌ستیت.وه‌ ده‌ فه‌رمووێت گوێم له‌ ئه‌ بى هوره‌یره‌بووه‌ فه‌رموویه‌تى ده‌ ست نوێژ ئاگر ده‌ گوَرِێت.

ـ(إبن ئه‌ بى دنیا) ده‌ یگێرِێته‌وه‌ حه‌ سه‌ن له‌ باسى غه‌ یبه‌ت دا ده‌ فه‌رمووێت

وه‌ڵلاى غه‌یبه‌ت بوَدینى برِوادار خراپ تره‌له‌ خوَره‌و كرم له‌ جه‌سته‌دا ..

ـ (ئه‌ بو عوبه‌ ید)ده‌ڵێت:حه‌ سه‌ن فه‌رمووى:پیاوێكت بینى خوا نیعمه‌تێكى پىَ به‌ خشى ووتى:سوپاس بوَخوا كه‌ ئه‌و نیعمه‌ته‌ ى پىَ دام,وه‌ چاكه‌ ى پێوه‌كرد,ئیلا خواى گه‌وره‌ ده‌وڵمه‌ندى ده‌ كات و بوَى زیاد ده‌كات.

ـ ( ێاڵح كورِى رِوَسته‌م فه‌رمووى گوێم له‌ حه‌سه‌ن بوو فه‌رمووى:خواى گه‌وره‌ رِه‌حم به‌ پیاوێك ده‌ كات له‌ خوَبایى نه‌بێت به‌وه‌ى كه‌ له‌ خه‌ڵكى زیاترى هه‌یه‌,بزانه‌ ئه‌ ى نه‌وه‌ى ئاده‌م به‌ ته‌نیاده‌مریت,به‌ته‌نیا ئه‌ چیته‌ گوَرِو زیندو ده‌ بیته‌وه‌ لىَ پرسینه‌وه‌ت له‌ گه‌ ڵ ده‌ كرێت ئاگات له‌ویسته‌كانت بێت.

كاتى وه‌فاتى:

ئه‌و له‌سه‌رده‌مى خه‌ لیفه‌ى ئه‌مه‌وى (هیشامى كورِى عه‌بدول مه‌ لیك)وه‌فاتى كرد.خاوه‌نى كتێبى (كرامات الاولیا) ده‌ ڵێت :له‌ شه‌وى (هه‌ ینى) له‌ مانگى (رِه‌ جه‌ بى) ساڵى(110) ى كوَچى وه‌ فاتى كردوه‌ (عبدلله‌ى كورِى شێخ حه‌سه‌ن) ده‌ لێت باوكم ته‌مه‌نى (88) ساڵ بوو كه‌ وه‌فاتى كرد ,ته‌واوى خه‌ڵكى به‌سره‌ شوێنى كه‌وتن,به‌ جوَرێك ئه‌و رِوَژه‌ له‌ مزگه‌وتدا نوێژى عه‌سرئه‌نجام نه‌ درا. (محمدى ئیبن سیرین )ى هاورِىَ ى زوَر دواى ئه‌و نه‌مایه‌وه‌ به‌ ڵكو ته‌نها به‌تێپه‌رِبوونى (100) رِوَژدواى ئه‌و وه‌فاتى كرد.

سه‌رچاوه‌كان:

1ـ كتێبى : تروسكاىیه‌ك بوَتاریكستانى دڵه‌كان حه‌ سه‌ نى به‌سرى نووسینى:به‌دریه‌عزیز,چاپى دووه‌م,ساڵى2009.

2ـ كتێبى مه‌جلیسى ئه‌ولیا نووسینى: مه‌ لامحمدى شه‌لماشى ,به‌رگى 1و2 ساڵى 1991.

3ـمێژووى خه‌ لیفه‌ كانى ئیسلام نوسینى ئیمامى سیوتى,وه‌رگێرِانى نه‌ سره‌دین عبدالرحمن ساڵى2010


به‌ر له‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت بنووسی ئه‌م خاڵانه‌ بخوێنه‌وه‌:
.: په‌یامه‌که‌ت په‌یوه‌ندیدار بێت به‌ بابه‌تی سه‌ره‌وه‌
.: تێبینی و ڕه‌خه‌نه‌که‌ت بابه‌تیانه‌ بێت و دوور بێت له‌ قسه‌ی ناشیرن
.: نووسینه‌که‌ت به‌ کوردی بێت
.: شێوازی نووسینه‌که‌ت ئارامی بێت و لاتینی نه‌بێت
.: پرسیار یان نامه‌ی تایبه‌ت نه‌بێت
.: به‌ڕێوبه‌ڕ سه‌ربه‌سته‌ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ یان نه‌کردنه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت پاش هه‌ڵسه‌نگاندی