ئاگادارییه‌کی گرنگ
به‌ ناوی خوا
خوێنه‌رانی به‌ڕێز ڕاژه‌کاری پێنجوێنی به‌ر له‌ چه‌ند ڕۆژێک تووشی کێشه‌ی په‌پکه‌ڕه‌قه‌ بوو، که‌ به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌رجه‌م وێبگه‌کانی سه‌ر ئه‌و ڕاژه‌کاره‌ له‌ کارکه‌وتن، که‌ به‌داخه‌وه‌ وێبگه‌ی پێنجوێنیش یه‌کێک بوو له‌و قوربانیانه‌.

پاش چاک کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی په‌پکه‌ڕه‌قه‌که‌، بۆمان ده‌رکه‌وت که‌ خاوه‌ن ڕاژه‌کاره‌که‌ پاڵپشی تازه‌ی بۆ نه‌کردووه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ی گرێبه‌ستی نێوانمان کاره‌کانی کردووه‌.

ئێمه‌ش به‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانین.
ئه‌وه‌ی ئێستاش جێگای نیگه‌رانییه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بابه‌تی ساڵی ڕابردوو زۆر که‌مه‌.

ئێمه‌ جارێ جگه‌ له‌ داوای بووردن له‌ خوێنه‌رانی هێژا هیچی ترمان له‌ده‌ست نایه‌ت.

دڵسۆزتان
به‌ڕێوبه‌ر
23.1.2012
پێغه‌ممه‌ر ص كه‌فیلی ده‌بێ بيبا‌ته‌ ناو به‌هه‌شته‌وه‌

پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: " ئه‌وه‌ی رۆژی لێ بووه‌وه‌ و گوتی: رازیم ئه‌ڵڵا په‌روه‌ردگارم بێت، و ئیسلام ئاینم بێت، و موحه‌ممه‌د پێغه‌ممه‌رم بێت. " من كه‌فیلی ده‌بم ده‌ستی بگرم تا ده‌یگه‌یه‌نمه‌ ناو به‌هه‌شته‌وه‌.(1)

ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ ئیبنو حه‌جه‌ر له‌ فه‌تحولباریدا باسی كردووه‌، و هه‌یسه‌می له‌ مه‌جمه‌عول زه‌وائیدا ریوایه‌تی كردوه‌، و مونزیری له‌ ته‌رغیب و ته‌رهیبا ریوایه‌تی كردووه‌، و ئه‌لبانی به‌ دروستی داناوه‌.. هه‌روه‌ها ئه‌لبانی خۆیشی له‌ زنجیره‌ی فه‌رمووده‌ ساغ و دروسته‌كانا دایناوه‌..
له‌ریوایه‌تێكی ترا ئه‌نه‌س خوا لێی رازی بێ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: هه‌ر به‌نده‌یه‌كی موسوڵمان له‌به‌یانیان وئێواراندا سێ جار بڵێت: رازیم خوا په‌روه‌ردگارم بێ، و ئیسلام ئاینم بێ، و موحه‌ممه‌د پێفه‌ممه‌رم بێ، حه‌قه‌ به‌سه‌رخواوه‌ له‌رۆژی قیامه‌تا رازی بكات.. (2)
ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ ئیمام ئه‌حمه‌د و ئه‌بووداود ریوایه‌تیان كردووه‌و ئه‌رنائۆت به‌دروستی داناوه‌، و بن بازیش له‌ {تحفة الأخبار} دا گوتوویه‌تی فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌ن و جوانه‌. هه‌روه‌ها هه‌یسه‌میش له‌ مه‌جمه‌عول زه‌وائیدا ریوایه‌تی كردووه‌و،زانایانی فه‌رمووده‌ ناس فه‌رموویانه‌: ئه‌وانه‌ی ریوایه‌تیان كردووه‌ متمانه‌ پێكراوبوون.

(1) عن المنيذر رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : من قال إذا أصبح : ( رضيت بالله ربا ، وبالإسلام دينا ، وبمحمد نبيا ) فأنا الزعيم، لآخذن بيده حتى أدخله الجنة .
الراوي: المنيذر المحدث: الألباني - المصدر: صحيح الترغيب- الصفحة أو الرقم: 657، خلاصة حكم المحدث: حسن لغيره.
من قال إذا أصبح : " رضيت بالله ربا ، و بالإسلام دينا و بمحمد نبيا " ، فأنا الزعيم ، لآخدن بيده حتى أدخله الجنة " الراوي: المنيذر المحدث: الألباني - المصدر: السلسلة الصحيحة - الصفحة أو الرقم: 2686، خلاصة حكم المحدث: إسناده صحيح .
(2) ما من عبد مسلم يقول حين يصبح وحين يمسي ثلاث مرات رضيت بالله ربا وبالإسلام دينا وبمحمد صلى الله عليه وسلم نبيا إلا كان حقا على الله أن يرضيه يوم القيامة.
والحديث صحيح لغيره، رواه الإمام أحمد وأبو داود، وصححه الألباني والأرناؤوط، وحسنه ابن باز في تحفة الأخيار. ورواه الهيثمي في مجمع الزوائد – الصفحة: 10/119 و رجاله ثقات‏‏ .


به‌ر له‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت بنووسی ئه‌م خاڵانه‌ بخوێنه‌وه‌:
.: په‌یامه‌که‌ت په‌یوه‌ندیدار بێت به‌ بابه‌تی سه‌ره‌وه‌
.: تێبینی و ڕه‌خه‌نه‌که‌ت بابه‌تیانه‌ بێت و دوور بێت له‌ قسه‌ی ناشیرن
.: نووسینه‌که‌ت به‌ کوردی بێت
.: شێوازی نووسینه‌که‌ت ئارامی بێت و لاتینی نه‌بێت
.: پرسیار یان نامه‌ی تایبه‌ت نه‌بێت
.: به‌ڕێوبه‌ڕ سه‌ربه‌سته‌ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ یان نه‌کردنه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌ت پاش هه‌ڵسه‌نگاندی