درودو سه‌لاواتی خوای میهره‌بان له‌سه‌ر پیشه‌واوی مرۆڤایه‌تی
محمد صلى الله علیه وسلم .
مامۆستای خۆشه‌ویست مامۆستا حه‌سه‌ن پێنجوێنی ..... السلام علیكم
.... ...... ..... ....... ..... .......
مامۆستای به‌ریز , به‌بۆنه‌ی هاتنی وه‌رزی به‌هار و هه‌روه‌ها چوونی هاوڵاتیان بۆ سه‌یران كردن بۆناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار, و بۆئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ریزانه كه روو ده‌كه‌نه ئه‌و ناوچانه شاره‌زاییه‌كیان له‌چۆنیه‌تی سه�?ه‌ر كردن هه‌بیت و نه‌كه‌ونه كاری هه‌ڵه‌و گوناهه‌وه به باشمان زانی ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی به‌ریزتان بكه‌ین , ده‌شزانین كه به‌ریزتان كاتتان زۆركه‌مه به‌لام دڵنیاین وته‌ی به‌ریزتان تام و
چێژی تایبه‌تی خۆی ده‌بیت..
مامۆستای خۆشه‌ویست ئه‌مه‌ش پرسیاره‌كه‌مانه ( ئایا بنه‌ما شه‌رعیه‌كانی سه‌یران كردن چیه؟ وه‌ئادابه‌كانی سه‌یران كردن چۆنه ؟ وه‌حوكمی سه‌یران كردن چیه ؟)
خوای میهره‌بان به‌ره‌كه‌ت بخاته كاری خه‌یرتانه‌وه , وه خوای گه‌وره ته‌مه‌ن دریژ و له‌ش ساغتان بكات بۆ زیاتر خزمه‌ت كردن به‌په‌یامه پیرۆزه‌كه‌ی
والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته
به‌ریوه‌به‌رایه‌تی پیگه‌ی ئیسلام په‌یك
www.islampaik.org
islampaik@yahoo.com
islampaik@maktoob.com
برایانی به‌ریز! له پێگه‌ی ئیسلام په‌یك سڵاو و ره‌حمه‌تی خواتان لێ بێت
زۆر سوپاستان ده‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و میهره‌بانییه زۆره‌ی به‌رامبه‌ر به‌من ده‌رتان بر�?یبوو.. هیوادارم خوا به‌قسه‌ی ئێوه بكات و وابێ..
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌تان :
پ 1: ئایاحوكمی سه‌یران كردن چیه ؟) . پاش سوپاس وستایش بۆ خوا و سڵاوات بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌ر و ئال وئه‌سحابی .. ده‌ڵێم:
حوكمی شه‌رعی سه‌یران كردن : موباحه.. واته : حه‌ڵاله.. به‌و مه‌رجانه‌ی خۆی كه له‌مه‌ولا باسی ده‌كه‌ین..
پ 2 : ئایا بنه‌ما شه‌رعییه‌كانی سه‌یرانكردن چییه؟ بنه‌ما شه‌رعییه‌كانی سه‌یرانكردن كۆمه‌ڵێ شتن له‌قورئان و�?ه‌رمووده‌دا، له‌قورئاندا خوای باڵاده‌ست مرۆڤه‌كان هه‌ڵده‌نێ بۆ سه‌یركردن و وردبوونه‌وه له دروستكراوه‌كانی خوا، بۆ په‌ند وه‌رگرتن و یه‌قین دروستبوون به‌گه‌وره‌یی و ده‌سهڵاتی بێ سنووری خوا، ئه‌وه‌ی ده‌ر�?وات بۆ گه‌شت كاتێ به‌سه‌رهاتی میلله‌تانی پێشوو ده‌بینێ به‌و هه‌موو ده‌سهڵات و توانایه‌ی كه‌بوویانه، چی‌یان به‌سه‌رهات و ئێستا له‌كوێن؟ و ئایا ئه‌و هێزوو بازووه‌یان توانی له‌سزای خوایی و خه‌شمی خوا بیانپارێزێ. ئه‌مه �?اكته‌رێكی به‌هێزه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیار چاوێ به‌كرده‌وه‌كانی خۆ‌یا بخشێنێته‌وه و له گوناه و خراپه‌كاری بگه‌ر�?ێته‌وه، و روو بكاته خوا به‌راستی... تاد.
ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له‌وباره‌وه باس ده‌كه‌ن زۆرن بۆ نموونه:
1. �?قلْ: س�?ير�?واْ �?�?ي اڵارْض�? ث�?مَّ انظ�?ر�?واْ كَيْ�?َ كَانَ عَاق�?بَة�? الْم�?كَذّ�?ب�?ينَ .. الأنعام/11. واته: پێێان بڵێ: ده بگه‌ر�?ێن به‌سه‌ر زه‌ویدا و ته‌ماشابكه‌ن، سه‌رنج بده‌ن و بزانن سه‌ره‌نجامی ئه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی خوایان به‌درۆ خستۆته‌وه چۆن بووه؟ شێخی قورتوبی له‌ته�?سیره به‌ناوبانگه‌كه‌یدا ده�?ه‌رموێ: ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌شته بۆ ئه‌وه‌بێ سوود له‌و شوێنه‌وارانه وه‌ربگرێ، ئه‌وه ده‌بێته سه�?ه‌رێكی خێر، و پاداشتی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت..
2. ق�?لْ: س�?ير�?وا �?�?ي الأرْض�? �?َانظ�?ر�?وا كَيْ�?َ كَانَ عَاق�?بَة�? الْم�?جْر�?م�?ينَ.. النمل/69. پێێان بڵێ: ده بگه‌ر�?ێن به سه‌ر زه‌ویدا و ته‌ماشابكه‌ن، سه‌رنج بده‌ن و بزانن سه‌ره‌نجامی تاوانكاران چۆن بووه؟
3. ق�?لْ: س�?ير�?وا �?�?ي الأرْض�? �?َانظ�?ر�?وا كَيْ�?َ كَانَ عَاق�?بَة�? الَّذ�?ينَ م�?ن قَبْل�? كَانَ أَكْثَر�?ه�?م مّ�?شْر�?ك�?ينَ . الروم/42. پێێان بڵێ: بگه‌ر�?ێن به سه‌ر زه‌ویدا و ته‌ماشابكه‌ن و سه‌رنج بده‌ن و بزانن سه‌ره‌نجامی پێشینه‌كان چۆن بووه، ئه‌وانه‌ی زوربه‌یان بت په‌رست بوون؟
4. ق�?لْ: س�?ير�?وا �?�?ي الأرْض�? �?َانظ�?ر�?وا كَيْ�?َ بَدَأَ الْخَلْقَ ث�?مَّ اللَّه�? ي�?نش�?ئ�? النَّشْأَةَ الآخ�?رَةَ إ�?نَّ اللَّهَ عَلَى ك�?لّ�? شَيْء�? قَد�?يرٌ .. العنكبوت/20. پێێان بڵێ: بگه‌ر�?ێن به سه‌ر زه‌ویدا و ته‌ماشابكه‌ن چۆن خوا دروستكراوه‌كانی به‌دیهێناوه، ئاوه‌هایش له‌پاشه‌رۆژا سه‌رله‌نوێ به‌رپایان ده‌كاته‌وه، بێگومان خوا توانای به‌سه‌رهه‌موو شتێك‌دا هه‌یه..
5. وَسَخَّرَ لَك�?م مَّا �?�?ي السَّمَاوَات�? وَمَا �?�?ي الأرْض�? جَم�?يعًا مّ�?نْه�? إ�?نَّ �?�?ي ذَل�?كَ لآيَات�? لَّقَوْم�? يَتَ�?َكَّر�?ونَ. الجاثية/13. واته: هه‌رچی له‌ئاسمانان وزه‌ویدایه خوا بۆ ئێوه‌ی رامهێناوه، و بۆ خزمه‌تی ئێوه‌ی به‌دیهێناوه، هه‌موویشی تێكرا له‌لایه‌ن خواوه به‌خششه بۆ ئێوه، ئاله‌و به‌خشش و دیاردانه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی بییربكه‌نه‌وه، و تێ�?كرن..
6. لَقَدْ كَانَ ل�?سَبَإ�? �?�?ي مَسْكَن�?ه�?مْ آيَةٌ جَنَّتَان�? عَن يَم�?ين�? وَش�?مَال�? ك�?ل�?وا م�?ن رّ�?زْق�? رَبّ�?ك�?مْ وَاشْك�?ر�?وا لَه�? بَلْدَةٌ طَيّ�?بَةٌ وَرَبٌّ غَ�?�?ورٌ، �?َأَعْرَض�?وا �?َأَرْسَلْنَا عَلَيْه�?مْ سَيْلَ الْعَر�?م�? وَبَدَّلْنَاه�?م ب�?جَنَّتَيْه�?مْ جَنَّتَيْن�? ذَوَاتَى أ�?ك�?ل�? خَمْط�? وَأَثْل�? وَشَيْء�? مّ�?ن س�?دْر�? قَل�?يل�?، ذَل�?كَ جَزَيْنَاه�?م ب�?مَا كَ�?َر�?وا وَهَلْ ن�?جَاز�?ي إ�?لاّ الْكَ�?�?ورَ؟ .سبأ/15- 17. بێگومان له‌مه‌نزڵگای خه‌ڵكی سه‌به‌ئدا نیشانه‌ی ده‌سه‌لاتی خوا هه‌یه،باخی زۆر گه‌وره له‌لای راست وچه‌پی ناوچه‌كه‌یاندا خه‌مڵی بوو، بۆ ئه‌وه‌ی له‌رزق ورۆزی په‌روه‌ردگاریان بخۆن وسوپاسگوزاری بكه‌ن، كه وڵاتێكی خۆش وئاوه‌دان و په‌روه‌ردگارێكی لێبورده‌تان هه‌یه.. به‌ڵام له‌جیاتی سوپاسگوزاری و شوكرانه بژێری پشتیان هه‌ڵكرد، ئێمه‌ش لا�?اوێكی وێرانكه‌رمان بۆ ناردن، كه‌باخ وبێستانه‌كانی كاول كردن، و ئه‌و دووباخه گه‌وره پر به‌رو میوه‌یه‌مان بۆ كردن به دووباخی در�?كاوی به‌رتاڵ، و دره‌ختی بێبه‌ر و كه‌مێكیش له دره‌ختی سیدر، ئه‌وبارودۆخه‌ی به‌سه‌ریان هات ده‌ره‌نجامی بێ باوه‌ر�?ی وكا�?ریه‌تییان بوو، مه‌گه‌ر ئێمه تۆڵه هه‌ر له‌كا�?ران ناسێنین؟!
7.اعْلَم�?وا أَنَّ اللَّهَ ي�?حْي�?ي الأرْضَ بَعْدَ مَوْت�?هَا قَدْ بَيَّنَّا لَك�?م�? الآيَات�? لَعَلَّك�?مْ تَعْق�?ل�?ونَ. الحديد/17. باش بزانن كه زه‌وی پاش مردنی هه‌رخوا زیندووی ده‌كاته‌وه، ئێوه‌ش ئاوه‌ها زیندوو ده‌كاته‌وه، به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ده‌سهڵاتی خۆمانتان بۆ روون ده‌كه‌ینه‌وه به‌ڵكو ژییربن و ب�?امن.
8.أَ�?َلَمْ يَس�?ير�?واْ �?�?ي اڵارْض�? �?َيَنظ�?ر�?واْ كَيْ�?َ كَانَ عَاق�?بَة�? الَّذ�?ينَ م�?ن قَبْل�?ه�?مْ، وَلَدَار�? الآخ�?رَة�? خَيْرٌ لّ�?لَّذ�?ينَ اتَّقَواْ أَ�?َڵا تَعْق�?ل�?ونَ.. يوس�?/109. ئایا ئه‌وه به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌گه‌ر�?اون تا ته‌ماشابكه‌ن و سه‌رنج بده‌ن كه‌سه‌ره‌نجامی ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان چۆن بوو؟ {ئه‌وانه‌ی له‌خوا یاخی بوون} بێگومان جێگا‌و خانوبه‌ره‌ی به‌هه‌شت له‌قیامه‌تدا بۆ پارێزكاران و خواناسان چاكتره، ئایا ئه‌وه ژییرنابن و�?ام ناكه‌نه‌وه؟
9.- وَ�?�?ي اڵارْض�? ق�?طَعٌ مّ�?تَجَاو�?رَاتٌ وَجَنَّاتٌ مّ�?نْ أَعْنَاب�? وَزَرْعٌ وَنَخ�?يلٌ ص�?نْوَانٌ وَغَيْر�? ص�?نْوَان�? ي�?سْقَى ب�?مَاء وَاح�?د�? وَن�?�?َضّ�?ل�? بَعْضَهَا عَلَى بَعْض�? �?�?ي الأ�?ك�?ل�? إ�?نَّ �?�?ي ذَل�?كَ لآيَات�? لّ�?قَوْم�? يَعْق�?ل�?ونَ الرعد/4. له‌سه‌ر رووكاری زه‌وی پارچه زه‌وی جۆراو جۆر له‌پاڵ یه‌كدا هه‌یه، هه‌روه‌ها باخات و ره‌زی ترێ و كشتوكاڵی هه‌مه‌جۆر، و دارخورمای یه‌ك قه‌د وشه‌نگۆڵ، هه‌موو ئه‌مانه یه‌ك ئاو ده‌درێن، و له‌یه‌ك جۆر ئاو ده‌خۆنه‌وه، و له‌یه‌ك جۆر زه‌وێ نێژراو وچێنراون، {سه‌ره‌نجام ئه‌وهه‌موو به‌رو بوومه جیاوازه له‌قه‌باره و تام وبۆن و ره‌نگ و شێوازدا په‌یدا ده‌بن} هه‌نێكیانمان له‌خواردندا رێزداوه به‌سه‌ر هه‌ندێكی تریاندا، به‌ر�?استی ئا له‌و شتانه‌دا به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی عه‌قل َ و ژییری خۆیان بخه‌نه كار..
10.إ�?نَّمَا مَثَل�? الْحَيَاة�? الدّ�?نْيَا كَمَاء أَنزَلْنَاه�? م�?نَ السَّمَاء �?َاخْتَلَطَ ب�?ه�? نَبَات�? اڵارْض�? م�?مَّا يَأْك�?ل�? النَّاس�? وَاڵانْعَام�? حَتَّىَ إ�?ذَا أَخَذَت�? اڵارْض�? ز�?خْر�?�?َهَا وَازَّيَّنَتْ وَظَنَّ أَهْل�?هَا أَنَّه�?مْ قَاد�?ر�?ونَ عَلَيْهَآ أَتَاهَا أَمْر�?نَا لَيْلاً أَوْ نَهَارًا �?َجَعَلْنَاهَا حَص�?يدًا كَأَن لَّمْ تَغْنَ ب�?اڵامْس�? كَذَل�?كَ ن�?�?َصّ�?ل�? الآيَات�? ل�?قَوْم�? يَتَ�?َكَّر�?ونَ يونس/24. واته: نموونه‌ی ژیانی دنیا هه‌ر له‌وبارانه ده‌چێ كه‌له‌ئاسمانه‌وه ده‌یبارێنین، و به‌هۆیه‌وه رووه‌كی زه‌وی گه‌شه ده‌كات و زۆر ده‌بێ،{به‌روبوومی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات} له‌و شتانه‌ی كه هه‌م خه‌ڵكی و هه‌م ئاژه‌ڵیش لێی ده‌خۆن، تاوای لێدێت زه‌وی نه‌خش ونیگاری خۆی به‌جوانی ده‌رده‌خات و خۆی ده‌ر�?ازێنێته‌وه، خه‌ڵكی پێیان وایه كه‌ئیتر ده‌سهڵاتی ته‌واویان به‌سه‌ریا هه‌یه،{ئاله‌و كاته‌دا كه خه‌ڵكی روو له‌خراپه و له‌خوا بێ ئاگان، و دڵیان به‌دنیا خۆشه}�?ه‌رمانی ئێمه‌ی پێده‌كرێ له‌شه‌و یاله‌رۆژدا،و وه‌ك دروێنه كراوێكی لێده‌كه‌ین، هه‌روه‌كو دوێنی نه‌بووبێت، ئابه‌وشێوه‌یه ئایه‌ته‌كانی خۆمان بۆ كه‌سانێك روون ده‌كه‌ینه‌وه كه‌بییر بكه‌نه‌وه‌و تێ�?كرن.
به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ئه‌و ئایه‌تانه بده‌ین كه خوا داوا له‌خه‌ڵكی ده‌كات كه به‌سه‌ر زه‌ویدا بگه‌ر�?ێن وسه‌رنج بده‌ن وته‌ماشا بكه‌ن له‌قوۆرئاندا ژماره‌یان زۆره.. هه‌موویشی بۆ بییركردنه‌وه له‌ده‌سهڵات وتوانایی خوایه، و په‌ند وه‌رگرتن له‌سه‌رگوزه‌شته‌ی بێ باوه‌ر�?ان و تاوانكارانی پێشینه‌وه، تا هه‌مان سه‌ره‌نجامیان نه‌بێ.. جا ئه‌گه‌ر ئابه‌م شێوه‌یه ئینسان رۆیشته ده‌ره‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه له‌میحرابا خه‌ریكی عیباده‌ت بووبێت..
به‌ڵێ، گه‌شتكردن بۆ سه‌یرانگای دوور له‌حه‌رام و ته‌ماشاكردنی دیمه‌نه جوانه‌كانی سروشتی خواكرد، بۆ حه‌وانه‌وه‌ی دڵ وده‌روون.یه‌كێكه له‌موباحه‌كان.
پ 3: ئادابی سه‌یرانكردن چۆنه؟
له‌راستیدا ئادابی سه‌یرانكردن له‌كۆمه‌ڵێ خاڵدا خۆی ده‌نوێنێ وه‌ك:
1- پێش ئه‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌ی ده‌ست پێ بكات بابییر له‌هاوه‌ڵ بكاته‌وه‌و به ته‌نیا نه‌ر�?وات، چونكه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم زۆری پێ ناخۆش بووه موسوڵمانان به‌ته‌نیا بچنه ده‌ره‌وه، لو يعلم�? الناس�? ما�?ي الوحدة�? ما أعلم، ما سارَ راكبٌ بليل�? وحدَه رواه البخاري . له‌به‌ر ئه‌وه با هاوه‌ڵێكی باش یا چه‌ند هاوه‌ڵێك هه‌ڵبژێرێ بۆ گه‌شته‌كه‌ی، كه‌سێكی خواناس وله‌خواترس، و ده‌ستپاك و ده‌مپاكی وا ئه‌گه‌ر پێویستییه‌ك رووی تێكرد، یارمه‌تی بدات، ئه‌گه‌ر له‌بییری چوو یادی بخاته‌وه، ئه‌گه‌ر ویستی گوناهێك بكات ده‌ستی بگرێ وله‌ئاگر بیپارێزێ، خزمه‌تگوزار و بێ �?یز و هه‌وابێ.. سه�?ه‌ركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره كه‌سانه‌دا چه‌ژێكی تایبه‌تی هه‌یه، و ئینسان له گه‌شته‌كه‌ی په‌شیمان نابێت.. خوایش �?ه‌رموویه‌تی: يا أيها الذين آمنوا اتقوا الله وكونوا مع الصادقين/التوبة پێغه‌ممه‌ریش صلى الله عليه وسلم �?ه‌رموویه‌تی: لاتصاحب إلا مؤمنا ولا يأكل طعامك إلاتقي/ رواه أحمد وأبو داود والترمذي بسند حسن . ئیتر ئه‌وه لای هه‌موانیش ئاشكرایه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم �?ه‌رموویه‌تی: المر‌ء على دين خليله، �?لينظر أحدكم من يخالل رواه أبو داود والترمذي عن أبي هريرة. ] .. ئینسان له سه‌ر دینی هاوه‌ڵه‌كه‌یه‌تی بایه‌كێكتان سه‌یر بكات كێ ده‌كاته هاوه‌ڵی خۆی..
2- له‌و گه‌شته‌دا هه‌وڵبدات له‌ته‌ك هاوه‌ڵه‌كانیا رووخۆش بێ، له‌كه‌موكوور�?یان چاوپۆشی بكات، نه‌رم ونیان بێ له‌ته‌كیانا، چونكه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم �?ه‌رموویه‌تی: ما اصطحب اثنان إلا كان أعظمهما أجرا وأحبهما الى الله عز وجل أر�?قهما بصاحبه ئه‌گه‌ر دووكه‌س بوون به‌هاوه‌ڵ پاداشت زیاتریان و خۆشه‌ویسترینیان لای خوا ئه‌وه‌یانه كه نه‌رم ونیانتربێ له‌ته‌ك هاوه‌ڵه‌كه‌ی..
3- سوننه‌ته گه‌شتیاران له‌ناوخۆیانا یه‌كێك به سه‌رۆكی گه‌شته‌كه دیاری بكه‌ن، تا �?ه‌وزاو بێ نه‌زمی دروست نه‌بێت.. پێغه‌ممه‌ریش �?� �?ه‌رموویه‌تی: إذا خرج ثلاثة �?ي س�?ر �?ليؤمروا أحدهم رواه أبو داود. ئه‌گه‌ر سێكه‌س رۆیشتنه ده‌ره‌وه بایه‌كێكیان بكه‌نه ریش سپی و ئه‌میری خۆیان..
4- هه‌روه‌ها سوننه‌ته ئه‌گه‌ر شه‌ویان به‌سه‌ردا هات وله‌وێ مانه‌وه له‌ناو خۆیانا ئێشكچی بۆ خۆیان دابنێن..
5- سه�?ه‌ره‌كه‌ی به‌دوعای سه�?ه‌ر ده‌ست پێ بكات چونكه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم بۆ هه‌ر سه�?ه‌رێك رۆیشتبێ ئه‌و دوعایه‌ی كردووه [ سبحان الذي سخّر لنا هذا وما كنا له مقرنين، وإنا الى ربنا لمنقلبون، اللهم إنا نسألك �?ي س�?رنا هذا البر والتقوى، ومن العمل ما ترضى، اللهم هوّن علينا س�?رنا هذا، واطو عنّا بعده، اللهم أنت الصاحب �?ي الس�?ر والخلي�?ة �?ي الأهل، اللهم إني أعوذ بك من وعثاء الس�?ر وكآبة المنظر، وسوء المنقلب �?ي المال والأهل، وإذا رجع قالهن وزاد �?يهن: آيبون تائلون عابدون لربنا حامدون . رواه مسلم ..
#- هه‌روه‌ها كاتێ له‌شوێنێكا خستیان بائه‌م دوعایه‌ی مه‌نزڵ بخوێنن چونكه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم �?ه‌رموویه‌تی: من نزل منزلا �?قال : أعوذ بكلمات الله التامات من شر ما خلق لم يضره شي‌ء حتى يرتحل من منزله ذلك رواه مسلم . واته: ئه‌وه‌ی له‌شوێنێكا دابه‌زێ و بڵێ: په‌نابه‌خوا ده‌گرم له‌شه‌ر�?و خراپه‌ی دروستكراوه‌كان أعوذ بكلمات الله التامات من شر ما خلق هیچ شتێ زیانی پێ ناگه‌یه‌نێت تا له‌وشوێنه‌دا بارده‌كات..
#- هه‌روه‌ها ئه‌م دوعایه‌ش بخوێنێ چونكه هه‌روه‌ك ئه‌نه‌س بۆ مان ده‌گێر�?ێته‌وه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم �?ه‌رموویه‌تی: هه‌ركه‌سێ ئه‌م دوعایه بكات بسم الله توكلت على الله ولا حول ولا قوة إلا بالله ] {له‌لایه‌ن �?ریشته‌كانی ره‌حمه‌ته‌وه} پێی ده‌گوترێ: به‌سته، وپارێزراویت و رێنوێنی كراویت، و شه‌یتانیشی لێ دوور ده‌كه‌وێته‌وه. : عن أنس قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم من قال ( يعني إذا خرج من بيته) بسم الله توكلت على الله ولا حول ولا قوة إلا بالله، يقال له: ك�?يت ووقيت وهديت وتنحّى عنه الشيطان رواه أبو داود والترمذي والنسائي.
6- خۆ پاراستن له گوناح به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، له ته‌ماشاكردنی نامه‌حره‌م، له غیبه‌ت كردن و ناوبردنی خه‌ڵك به‌خراپه.. تاد. چونكه خوا ئه‌م چاكه‌یه‌ی له‌ته‌كا كردووین، وئه‌م ده‌شت وشاخ وباخانه‌ی بۆرازاندووینه‌ته‌وه، هه‌ق وانییه ئێمه‌ش سپڵه‌و نمه‌ك نه‌ناس بین له جیاتی ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بكه‌ین، بر�?ۆین سه‌ر پێچی �?ه‌رمانه‌كانی بكه‌ین..
#- خۆپاراستن له‌ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه و هاوارو قیر�?ه قیر�?، چونكه ئه‌م حاڵه‌ته دووره له ره‌وشتی ئیسلامی و ئازاردانی خه‌ڵكی تێدایه، وخوایش له‌سه‌ر زمانی لوقمانه‌وه بۆمان باس ده‌كات وَاغْض�?ضْ م�?ن صَوْت�?كَ إ�?نَّ أَنكَرَ الأصْوَات�? لَصَوْت�? الْحَم�?ير�? /لقمان: 19
#- خۆداپۆشین بۆپیاوان هه‌ر له‌نێوان ناوك و ئه‌ژنۆیانه‌وه‌یه، بۆ ئا�?ره‌تانیش هه‌موو گیانیانه جگه له هه‌ردوو ده‌ست وده‌موچاویان..
#- خۆپاراستن له ئازاردانی جووتیاران، ئه‌گه‌ر گه‌شتیار بۆ سه‌یرانكردن رۆیشتنه شوێنێكه‌وه باخی لێ نزیك بوو، ئامۆژگاری منداڵ و هه‌رزه‌كان بكه‌ن نه‌كه‌ونه ناو باخه‌كانه‌وه‌و میوه‌و به‌روبومه‌كانی به‌هه‌ده‌ر نه‌ده‌ن و زیان به‌خاوه‌نه‌كه‌ی نه‌گه‌یه‌نن.
#-پاك وخاوێن راگرتنی شوێنه‌كه به‌وجۆره شته‌كانیان كۆبكه‌نه‌وه،و خه‌وشو خاڵیان بكه‌نه ناو كیسێكه‌وه، وبه‌وناوه‌دا په‌رت وبڵاوی نه‌كه‌نه‌وه..
#- دووركه‌وتنه‌وه له‌وشوێنانه‌ی به ئاشكرا گوناهی تیا ده‌كرێ..
#-به‌پێی توانا �?ه‌رمان به‌چاكه و رێنوێنی‌كردن بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌خراپه..
#- یادكردنی خوا له‌هه‌موو هه‌وراز و نشێو و قه‌دپاڵێكا ئه‌وه‌ته هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم كاتێ سه‌ركه‌وتوون ئه‌ڵلاهو ئه‌كبه‌ریان كردووه، و كاتێكیش هاتوونه‌ته خوارێ سوبحانه‌ڵلایان كردووه: �?عن جابر قال: كنا إذا صعدنا كبرنا وإذا نزلنا سبّحنا رواه البخاري. .
7- ته‌وزی�? كردنی ئه‌و گه‌شته بۆ سوود وه‌رگرتن و سوود گه‌یاندن، وه‌ك:
#- باسكردنی شتێكی سودبه‌خش كه رۆحی وئیمانی بێت، وه‌ك گه‌شته‌كه‌ی نوورسی كاتێ له‌بارلا ده‌ست به‌سه‌ر ده‌بێت و بۆ بییركردنه‌وه ده‌ر�?وات بۆ سه‌ر لووتكه‌ی چیاكه و له‌و وردبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌و په‌یامه جوانه‌ی بۆ دروست ده‌بێت كه ناوی لێ ده‌نێ په‌یامی حه‌شر..و ده‌ستپێكی باسه‌كه‌ی به‌م ئایه‌ته ده‌كاته‌وه: [ �?انظ�?رْ ا�?لى آثار�? رَحْـمَت�? الله�? كي�?َ ي�?حي اڵارضَ بعد موت�?ـها ا�?نَّ ذلك لمحي�? الموتى وهو على كلّ�? شي‌ء�? قدير ] (الروم:50). واته: ته‌ماشای شوێنه‌واری ره‌حمه‌تی خوابكه چۆن زه‌وی دوای مردن زیندوو ده‌كاته‌وه؟! ئه‌وه‌ی كه ئه‌وكارانه ئه‌نجام ده‌دات مردوویش زیندوو ده‌كاته‌وه.و هه‌رئه‌ویش توانای به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه..
#-به‌ڵێ، مامۆستا نوورسی كورته چیرۆكێكی جوان له‌و باره‌وه باس ده‌كات، كه به‌ر�?استی چیرۆكێكی بێ گرێ و گۆڵه‌و له‌هه‌مان كاتا ئیمانی و رۆحی. جا جێگه‌ی خۆیه‌تی ئه‌وانه‌ی كه بۆ سه‌یران ده‌چن له‌و شوێنانه‌دا شتی وه‌ك ئه‌و باسه بخوێننه‌وه، یاباس بكه‌ن تا ئیمانی گه‌شتیارانی پێ پته‌وتر ببێت، و ده‌سهڵات وتوانای په‌روه‌ردگار روونتر ببینن..
#-جێی خۆیه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌بۆ گه‌شت ده‌چن له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی دار�?ێژراو بر�?ۆن تا خۆشی گه‌شته‌كه هه‌مه‌لایه‌ن بێت و به‌عیباده‌تێك بژمێررێ و به‌چه‌نده‌ها چاكه بۆیان بنووسرێ له‌نامه‌ی كرده‌وه‌كانیانا.. وه‌ك ئاماده‌كردنی وتارێكی جوان و به‌سوود، وه‌ك دانانی پرسیار‌و وه‌ڵام، بۆ نمونه: قورئان چه‌ند سووره‌ته؟ كام ئایه‌ت درێژترین ئایه‌ته؟ كام ئایه‌ت گه‌وره‌ترین ئایه‌ته؟ كوردستان كه‌وتۆته چ كه‌رتێكه‌وه له پێنچ كه‌رته‌كه‌ی جیهان؟..تاد، سروودی خۆش و گۆرانی حه‌ڵاڵ..
#- جێی خۆیه‌تی له‌وگه‌شته‌دا كه‌سانی دڵسۆز دوو خانه‌واده یادوو براده‌ر یا دوو خزم كه دڵیان لێك یه‌شاوه‌و پێكه‌وه قسه‌ناكه‌ن ده‌عوه‌تیان بكه‌ن و به‌وبۆنه‌وه ئاشتیان بكه‌نه‌وه‌و سۆز و خۆشه‌ویستی له‌جیاتی رق وقین بچێنێن.. و پاداشتێكی گه‌وره‌ش به‌ده‌ست بێنێ..
#-دابینكردنی یاریكردن بۆ منداڵان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش زیاتر له‌وهه‌وا به‌ربڵاوه سوود وه‌ربگرن، ئه‌وه‌ته بوخاری له‌كتێبه دروسته‌كه‌یا له‌زاری یه‌كێ له هاوه‌ڵه‌كانه‌وه ده‌گێر�?ێته‌وه كاتی كه‌رۆیشتوون بۆ نوێژی جه‌ژن یارییان بۆ منداڵه‌كانیان ئاماده‌كردووه.. خۆ له‌م سه‌رده‌مه‌دا �?ه‌راهه‌م هێنانی كه‌ره‌سه‌و وه‌سایلی یاری زۆرتر‌و ئاسانتره..
ئه‌مه هه‌ندێ له‌وشتانه بوو كه به‌م سه‌ر پێ ییه هاته سه‌ر نووكی پێنووس و هیوادارم سوودی بۆ خوشك و برایانی هاوزمانم هه‌بێ.. و خوایش ئاگادار تره.
.........................
هه‌ندێ له‌و سه‌رچاوانه‌ی سوودم لێ وه‌رگرتوون:
1- [ ت�?سير القرطبي . ]
2- [ رسالة الحشر. ]
3- [ رجل القدر. ]
4- [ إحياء علوم الدين للغزالي. ]
5- [ الآداب الإسلامية للناشئة، د. محمد خير �?اطمة. ]
6- [ رسالة لطي�?ة �?ي آداب الس�?ر محمد الحمود النجدي. ]
7- [ أدب الدنيا والدين للماوردي ]