كاتی خۆی له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابوردوودا له‌وكاته‌دا كه له‌مه‌عهه‌دی ئیسلامی‌دا ده‌مخوێند كۆمه‌ڵێ هاوه‌ڵم هه‌بوو، یه‌كێك له‌و هاوه‌ڵانه خوشكی هه‌بوو، یه‌كێكی تریش له هاوه‌ڵه‌كان ژنی نه‌بوو، ئه‌مه‌یان كه خوشكی هه‌بوو ده‌یویست وه‌ك سه‌رده‌می پێشینانی پیاوچاك خوشكه‌كه‌ی خۆی به‌و هاوه‌ڵه بدات كه ژنی نییه، و سه‌ردانی ماڵیانی كردبوو، به‌ڵام ئافره‌ته‌كه‌ی به‌باشی نه‌دیبوو، ته‌كلیفی له‌من كرد كه بڕۆم له‌ته‌كیا بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر بیبينێته‌وه، منیش له‌ته‌كیا رۆیشتم و دايكی كیژه‌كه زۆر به‌ڕێزانه هات به‌ده‌ممانه‌وه‌و به كیژه‌كه‌دا ئاوی نارد بۆمان.. و ئه‌ویش به‌باشی سه‌یری كرد.. و ئافره‌تی به‌سه‌زمانیش له‌شه‌رمانا خه‌ریك بوو لاقی لێك بئاڵێ و بكه‌وێت، و عاده‌ته‌ن ره‌نگو رووی ده‌گۆڕێ، به‌ڵام ماهییه‌تی ئافره‌ته‌كه - به‌خوشكم بێت -به‌راستی ئافره‌تێكی رێك و پێك و بێ عه‌یب بوو..
ئێ.. ئێمه رۆیشتین و خوا حافیزيمان كرد و پاش ماوه‌یه‌ك هات بۆلام و گوتی: كاك حه‌سه‌ن! ده‌مه‌وێ پێیان رابگه‌یه‌نم كه نامه‌وێ.. گوتم: بۆچ ؟ گوتی: چۆن ئینسان به‌ده‌می خۆی كچی خۆی به‌خه‌ڵكی ده‌دات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه شتێكی تیا نه‌بێت؟!
گوتم: نیازم وابوو ئه‌گه‌ر كچم ببێت {ئه‌وكاته ته‌نیا به‌هادین و نوره‌دینمان هه‌بوو} به‌ده‌می خۆم مێردیان بۆ بدۆزمه‌وه، به‌ڵام ئه‌م ره‌فتاره جوانه‌ی تۆ وای لێكردم پیفوو بنێم به‌سه‌ر ده‌ستمداو تۆبه بكه‌م هه‌رگیز شتی وا نه‌كه‌م، چونكه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا شتی وه‌ك تۆی تێدایه!!
گوتم: كاكه! ئه‌وه چه‌ندان پیاوی به‌ڕێز و خاوه‌ن شه‌هاده داوایان كردووه، نه‌یان داوه، به‌حسابی خۆیان تۆیان به شیاوی ئه‌وه زانیوه كه هاوشانی كیژه‌كه بیت،و ئه‌ویش به‌هۆی ته‌زكییه‌ی براكه‌یه‌وه.. به‌خه‌یاڵی خۆیان ویستوویانه سه‌ردمی عه‌بدوڵڵای كوڕی موباره‌ك دووباره بكه‌نه‌وه.. نه‌یان زانیووه تۆ ئه‌و كانزایه نیت.. به‌ڵێ وازی هێناو له‌قه‌ی له‌به‌ختی خۆی دا.. و پاشان هه‌ر ئه‌و ئینسانه شتێكی سه‌یری بوو به‌تووشه‌وه..!!
هه‌موو كات ئه‌وانه‌ی له‌كۆمه‌ڵگای نه‌فامیدا ده‌ژین ئه‌گه‌ر وه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌كی ئیسلامی مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌كا بكرێت هه‌زار و یه‌ك گومانیان بۆ دروست ده‌بێت.. له‌م رۆژانه‌دا چیرۆكێكم خوێنده‌وه كه ئه‌م بۆ چوونه‌ی به‌رجه‌سته ده‌كرد.. پوخته‌ی چیرۆكه‌كه به‌م جۆره‌یه:
دوو هاوه‌ڵ پێكه‌و داده‌نیشن و قسه‌ی خۆش ده‌كه‌ن و هه‌ریه‌ك بابه‌تێك بۆ ئه‌وی تریان باس ده‌كات و له‌ناكاو هاوه‌ڵی دووه‌م له‌یه‌كه‌میان ده‌پرسێ: ئه‌رێ برای باش! تۆ كاتی خۆی كه ژنت هێنا خۆت دۆزیته‌وه یان بۆیان دۆزیته‌وه؟
ئه‌ویش ده‌ڵێ: نه‌وه‌ڵڵا خۆم نه‌م دۆزییه‌وه و بۆیان دۆزیمه‌وه..
چۆن؟
هیچم له‌باره‌ی ئه‌م خێزانه‌مه‌وه نه‌ده‌زانی.. شاره‌كه‌یان له ئێمه‌وه دوور بوو.. پێیان گوتم كه ئافره‌تێك هه‌یه به‌ناوی عائیشه زۆر ئافره‌تێكی بۆ خوا سوڵحاو و رێك و پێكه وخێزانه‌كه‌شیان زۆر پێبه‌ندن به ئیسلامه‌وه.. بۆ ناڕۆیت داوای بكه‌یت؟
ده‌ڵێ منیش گوتم: ئاخر ئه‌وان من ناناسن، چۆنم ده‌ده‌نێ؟!
ئه‌وانیش گوتيان: ئێمه لای براكه‌ی ته‌زكیه‌ت ده‌كه‌ین.. و براكه‌ی زۆر ئینسانێكی چاكه.. منیش نوێژێكی ئیستیخاره‌م كرد و له‌ده‌یه‌م رۆژی دواینی ره‌مه‌زاندا بوو كه رۆیشتم بۆ ماڵیان ، و كاتیش ئێواره‌بوو زه‌رده به‌سه‌ر لوتكه‌كانه‌وه خه‌ریكی ماڵئاوایی كردن بوو.. تمه‌ز هاوه‌ڵه‌كانم مه‌وعیدیان بۆ وه‌رگرتبووم، ئیتر كه من رۆیشتم لای نامۆ نه‌بووم.. براكه‌ی زۆر پیاوانه پێشوازی لێكردم، ورۆیشتینه ماڵه‌وه..
باوكی له‌ماڵ نه‌بوو، گوتیان: ئه‌م ده‌شه‌وه له‌مزگه‌وتا ئیعتیكاف ده‌كات، زۆرم پێ خۆش بوو، له‌گه‌ڵ براكه‌یا بۆ نوێژی عیشاو ته‌راویح رۆیشتین بۆ مزگه‌وت و چاوم به‌باوكی كه‌وت، براكه‌ی منی پێ ناساند، ئه‌ویش خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی، ویستم به‌درێژی له‌ته‌كیا باس بكه‌م، به‌ڵام ئه‌و گوتی: من ناتوانم بڕۆمه ناو درێژه‌ی باسه‌كه‌وه چونكه من له ئیعتیكافدام و كات مۆڵه‌ت نادات.. ئه‌م شه‌وانه‌ش بۆ یادی خوا وعیباده‌ت و قورئان خوێندنه..
پێم گوت: من ده‌مه‌وێ وه‌ك مافێكی شه‌رعی خۆم بیبینم.. گوتی: مافی خۆته...و ئه‌وه‌ش كارێكی سوننه‌ته.. ئیتر خوا حافیزیمان له‌یه‌كتر كرد و ئه‌و رۆیشته كونجێكی مزگه‌وته‌كه‌وه‌و ئێمه‌ش رۆیشتینه‌وه بۆ ماڵ..
له‌رێدا به‌شه‌رمێكه‌وه له‌براكه‌یم پرسی: خوشكت قورئانی زۆری له‌به‌ره؟! ئه‌ویش گوتی: برام! گرنگ له‌زۆر له‌به‌ر كردن‌دا نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه چه‌ندی لێ جێبه‌جێ ده‌كات؟!
به‌راستی به‌وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر دڵخۆش بووم!!
كاتێ رۆیشتینه‌وه بۆ ماڵ براكه‌ی بوارێكی سازاند بۆ ئه‌وه‌ی بیبینم، به‌راستی جوان و دڵپه‌سه‌ند بوو.. وه‌ك شه‌رمێك چاوم داخست .. براكه‌ی گوتی: برام ئه‌م شوێنه شوێنی چاو داخستن نییه!! جارێكی تریش نه‌مده‌زانی زیاتر سه‌رسام ببم یا شادمان؟!
وه‌ك نه‌دی و بدی لێم پرسی: خانم! چه‌ندت قورئان له‌به‌ره؟!
گوتی: جزمی عه‌ممه..!! ئیتر داوای ئیزنی كرد و هه‌ستا رۆیشت..
به رقێكی شاراوه‌وه‌و به‌براكه‌یم گوت: بۆچ له‌ته‌كمانا دانه‌نیشت؟
ئه‌ویش گوتی: به‌پێی شه‌رع ئه‌وه‌نده‌ت بۆ هه‌یه بیبینی.. و به‌و ئه‌ندازه‌یه دانیشت كه بیبینی.. ئیتر پێش ئه‌وه‌ی بیرێ بكه‌مه‌وه پێشم كه‌وت و گوتی: ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندیت بۆ دروست بووه كاتی خۆت به‌زایه مه‌ده..
گوتم: ئاخر ئێمه له‌سه‌ر هیچ شتێ رێ نه‌كه‌وتووین.. من كه‌س و كاری خۆمم بۆ دیتنی نه‌هێناوه. كاتێكی گونجاویشمان نه‌بووه بۆ خۆ به‌یه‌كتر ناسینی زیاتر!!
ئه‌ویش سه‌ری را‌وه‌شاند وگوتی: به‌ڕێزم ! پێكدێین.. كه‌س و كاره‌ت بێنه، و مه‌به‌ستت له كاتی زیاتر چییه؟ به‌بێ دڵنیابوون له‌ئێمه هاتوویت بۆ ئێره؟! ئێمه هیچمان له‌تۆ ناوێت.. تا خانه‌و ماڵی بۆ دروست بكه‌یت!! ئه‌وه‌نده‌تان هه‌بێت خۆتان بژێنن.. له‌باره‌ی ماره‌ییشه‌وه خۆت ده‌زانی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: ئه‌وانه‌یان ماره‌ییان كه‌متر بێت به‌ره‌كه‌تیان زیاتره.. ئه‌وه‌نده به‌سه یه‌كجاره‌كی كه‌س و كارت بێنیت و چه‌ند جارێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئازاریان نه‌ده‌یت.. له‌گه‌ل هێنانیانا گواستنه‌وه‌ش به‌شوێنیا بێت.. تا پاره‌ی زۆتر خه‌رج نه‌كه‌یت، و باری شانت قورس نه‌بێت..
ئاله‌م كاته‌دا براكه‌ی گوتی: هه‌سته با بڕۆین به‌لای خه‌وه‌كه‌مانه‌وه، چونكه ده‌بێ سه‌عاتێ پێش بانگی به‌یانی هه‌ستین بۆ پارشێو.. و چه‌ند ركاتێ سوننه‌ت..
به بزه‌یه‌كه‌وه پرسیم و گوتم: نازانم بۆچ بزه‌م دێت؟ ده‌كرێ بپرسم: ده‌ڵێی ته‌له‌فزیۆنيشتان نییه؟! ئه‌ویش به شۆخییه‌وه گوتی: به‌سووك قسه بكه تا بووكێ گوێی له‌باسی ته‌له‌فزیۆنه‌وه نه‌بێت..
ئه‌و دیمه‌نه‌ی من دیم به‌ڵگه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه كه به‌ته‌واوی پێبه‌ندن به ئیسلامه‌وه.. به‌لاَم بۆچ به‌درێژی باسی مه‌سه‌له‌كه‌یان نه‌كرد؟! بۆ په‌له‌یانه له راپه‌ڕاندنی كاره‌كه‌دا؟! تۆ بڵێیت ئه‌م ماسته بێ موو نه‌بێ؟! له‌وانه‌شه به‌زه‌ییان به‌مندا بێته‌وه، تا خه‌رجیم كه‌متر بێ !!
منیش دایك و خوشكم برد بۆ سه‌ردان و دیتنی هاوسه‌ری داهاتووم.. به‌ڵام باوكم نه‌هات و قبووڵی نه‌كرد بێت له‌ته‌كمانا.. و پێی ده‌گوتم كچه‌كانی مامت له‌پێشترن بۆ تۆ له بێگانه‌یه‌ك!! بڕۆ به‌شوێن شتێكا بگه‌ڕێ ماره‌یی له‌خوار بێ و خه‌رجی كه‌م بێ..!! دایكت له‌ته‌ك خوتا ببه وبڕۆ من نایه‌م.. به‌ڵێ ئه‌و نه‌هات و منیش دایكمم برد و رۆیشتین..
دایكم زۆر پێی موعجه‌ب بوو، گه‌لێك به‌دڵی بوو.!! گوتم: دایه! عائیشه هیچ باسی قورئان له‌به‌ر بوونی خۆی لاكردیت؟!
گوتی: نه‌وه‌ڵڵا كوڕم! به‌ڵام گوێم لێ بوو به‌خوشكه‌كه‌ی ده‌گوت: ئینشائه‌ڵڵا شه‌وێ به‌و ئایه‌تانه‌دا بچۆره‌وه كه له‌سووره‌تی مائیده‌دا له‌یه‌ك ده‌چن.. !! ئه‌مه واده‌گه‌یه‌نێ كه مائیده‌ی له‌به‌ره.. به‌ڵام له‌وه‌ڵامی منیش‌دا گوتی: جزمی عه‌ممه‌م له‌به‌ره!!
ئایا ویستوویه‌تی له‌پێشچاو دایكما خۆی وا پیشان بدات كه مائیده‌ی له‌به‌ره‌و له‌بیری چووه‌ته‌وه كه به‌منی گوتووه جزمی عه‌ممه؟!
بڕیارم دا نامه‌یه‌كی خێرا بۆ براكه‌ی بنووسم بۆ ئه‌وه‌ی به‌په‌له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌م هه‌موو بداته‌وه‌و به‌تایبه‌تیش كه ئه‌وان نه‌یانویست جارێكی تر ئێمه بێینه‌وه، به‌بیانووی ئه‌وه كه ئه‌ركی زۆرتری نه‌بێت!!
باوكی به‌م ده‌قه پێی گوتم: كوڕم! ئێمه پیاوێكمان ده‌وێت پارێزگاری له كیژه‌كه‌مان بكات، ئێمه نامانه‌وه‌ێ تووشی ناوكه رێژه‌ت بكه‌ین و به‌قه‌رز باری شانت قورس بكه‌ین، نامانه‌وێ هات و چۆی زۆر له‌ماڵمانا هه‌بێت!! نایه‌وێ كۆڵ به جێهازی عائیشه‌وه هه‌ڵبگریت، چونكه خۆم بڕیارم داوه جێهازی بۆ بكه‌م.. بۆ ئه‌وه‌ی تۆ قه‌رزار نه‌بیت..وام داناوه ئه‌مه دیارییه‌ك بێت له‌منه‌وه بۆ عائیشه..
جارێكی تریش نوێژی ئیستیخاره‌م كرد، پاشان له‌دایكمم پرسی تۆ رات چییه؟ ئه‌وان ده‌ست و بردیان له‌كاره‌كه‌دا ده‌وێت، تۆیش ئه‌وه‌ت پێ باشه؟!
گوتی: له‌باوكت بپرسه.. منیش له‌باوكمم پرسی.. ئه‌ویش گوتی: كوڕم ! ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می شته سه‌یره‌كانه!! گونجاوتر وایه تۆیش ده‌ست و برد له‌مه‌سه‌له‌كه‌دا بكه‌یت تا سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كان ته‌واو ببن!!
گوتم: باشه سه‌یر له‌م كاره‌دا چییه؟! مه‌گه‌ر ئێمه ناڵێین: باشترین چاكه ئه‌وه‌یه ده‌ست و برد له‌كاری خێرا بكرێت..
ئه‌ویش به لاقرتێیه‌كه‌وه پێكه‌نی و گوتی: چاكه و خێر!!
گوتم: ئه‌و هه‌موو یارمه‌تی و كارئاسانیانه‌ی باوكی ئافره‌ته‌كه بۆی كردووین به‌س نيیه بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێری بزانین؟!
گوتی: به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم: باوكی ئافره‌ت هه‌رگیز ئه‌و هه‌موو كار ئاسانییه ناكات ئه‌گه‌ر شتێك له‌مه‌سه‌له‌كه‌دا نه‌بێت؟!
گوتم: باشه ! بۆ ئێمه ئه‌مه ناو نه‌نێین شتێك له چاكه‌و پیاوه‌تی؟!
زۆر به‌پشت ئه‌ستوورییه‌وه گوتی: كوڕم سه‌رده‌می پێغه‌ممه‌ران كۆتایی هات و به‌سه‌رچوو!!
فرمێسك له‌چاوما قه‌تیس مابوو!! زۆر شپرزه‌بووم و له‌دڵه راوكێدا ده‌ژییام، نه‌م ده‌زانی چیبكه‌م؟ هه‌رچی سه‌یری هه‌ڵس و كه‌وتی ماڵ ئافره‌ته‌كه‌م ده‌كرد هه‌مووی به‌ڵگه‌بوون له‌سه‌ر پێبه‌ندبوونیان به ئیسلامی راست و دروسته‌وه.. و به‌ڵگه‌بوو له‌سه‌ر ره‌وشت به‌رزییان!! به‌ڵام ئه‌م پێ به‌ندبوونه لای ئێمه نامۆبوو! چونكه هه‌رگیز شتی وامان نه‌دیبوو!! له‌م لایشه‌وه باوكم ده‌یگوت: ئه‌م ماسته بێ موو نییه!! بیرم ده‌كرده‌وه كه مادام باوكم به‌ته‌واوی ناڕازی نییه كاره‌كه ئاسانتره.. ئیستیخاره‌یه‌كی تر ده‌كه‌م و به‌دڵ له‌خوا ده‌پاڕێمه‌وه ئه‌گه‌ر خێری تیایه بۆم ئاسان بكات، و دڵم یه‌ك لایی ببێته‌وه.. ئیستیخاره‌م كرد و دڵم یه‌ك لایی بوه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ماره‌ی بكه‌م و بیگوێزمه‌وه..
بۆ مانگی هه‌نگوین رۆیشتین بۆ یه‌كێ له هاوینه هه‌واره‌كان.. شه‌وی زاوایی سڵاوم لێ‌كرد و ده‌ستم خسته سه‌ر ناوچاوی و ده‌م به‌بزه‌و رووی خۆشه‌وه له‌خوا پاڕامه‌وه‌و گوتم: " اللهُمَّ إنی أسْألكَ خَیْرَهاَ وَخیْرَ مَا فطرَتْ عَلیْهِ " گوێم لێ بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كه‌م بۆراست بكاته‌وه و به‌دروستی بخوێنم، گوتی: " جُبلتْ عَلیْهِ ".. واته: خوایه داوای خێری ئه‌م ئافره‌ته‌و ئه‌و خێره‌ی له‌سه‌ری پێك هاتووه له‌تۆ داوا ده‌كه‌م به‌و شێوه‌یه ئه‌و دوعاكه‌ی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ی له‌من باشتر له‌به‌ر بوو..
ئینجا ده‌ستم گێڕایه‌وه بۆ لای خۆم و یه‌كه‌م پرسیارێك پاش ئه‌وه كه لێم پرسی له‌باره‌ی قورئان له‌به‌ر بوونیه‌وه بوو، گوتم: چه‌نده قورئانت له‌به‌ره؟ گوتی: هه‌مووی .. سوپاس بۆ خوا!!
وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رزه‌نشتی بكه‌م پێم گوت: خۆ كاتی خۆی تۆ به‌منت گوت: جزمی عه‌ممه‌م له‌به‌ره..
گوتی: خۆ درۆم له‌گه‌ڵا نه‌كردوویت.. ئه‌ی جزمی عه‌ممه‌م له‌به‌ر نییه؟! من كه هه‌موو قورئانم له‌به‌ر بێ كه‌وابوو جزمی عه‌ممه‌م له‌به‌ره.. بۆیه ئه‌وكاته نه‌م گوت: هه‌موو قورئانم له‌به‌ره، چونكه ئه‌وكاته كاتی داواكردن بوو، تا نه‌بێته خۆ هه‌ڵكێشان له‌به‌ر چاو تۆدا.. ئینجا ده‌ستی گرتم و گوتی: ئێستا كاتی گله‌يی و بناشت نییه.. " وَابْتَغُوا مَا كَتَبَ الڵّهُ ڵكُم " البقرةَ /187 ..
مانگێكی ته‌واو به‌سه‌ر هاوسه‌رگیریماندا تێپه‌ڕی له‌هه‌موو ئه‌م ماوه‌یه‌دا نه رۆژێك به‌ڕۆژوو بوو نه شه‌وێك هه‌ستا بۆ شه‌و نوێژ ونه منیشی خه‌به‌ر كرده‌وه بۆ ئه‌و عیباده‌ته.!! هه‌موو خه‌مێكی خۆ جوانكردن و خۆ رازاندنه‌وه‌و خۆ بۆنخۆشكردن بوو بۆمن و نازكردن به‌سه‌رمندا و ناز هه‌ڵگرتنی من بوو..
له‌وماوه‌ی یه‌ك مانگه‌دا جارێك پێشنیازێكی نه‌كرد كه‌سه‌ردانێكی باوكم بكه‌ین، یا سه‌رێ له خوشك و خزمه‌كانم بده‌ین!!
هه‌روه‌ك گوتم: له‌ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا ته‌نیا ئاره‌زومه‌ندێ چاورشتن و خۆبۆنخۆشكردن و خۆ جوانكردن و پێكه‌نین و گه‌مه‌و گاڵته بوو.. تا ئه‌و شه‌وه دیاریكراوه هاته پێشه‌وه كه ناكاوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوبوو..
ئه‌و مانگه‌م ته‌واو كرد كه له‌سه‌ركاره‌كه‌م به ئیجازه وه‌رم گرتبوو، ناچاربووم بگه‌ڕێمه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌م، به‌ڵام كارێكی ناكاو هاته پێش و ئه‌ركێكیان پێ سپاردبووم ده‌بوا بۆماوه‌ی دوو رۆژ بۆسه‌فه‌رێك بڕۆمه ده‌ره‌وه‌ی شار، ده‌بوا جێبه‌جێشی بكه‌م، منیش خێزانم له‌و سه‌فه‌ره‌م ئاگادار كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئیحتیا‌ت وه‌رگرم و ئه‌گه‌ر شتێكی كتوپڕ هاته پێشه‌وه نا‌ڕه‌حه‌ت نه‌بێت به‌وم گوت له‌وانه‌یه سێ رۆژم پێ بچێت!! به‌ڵام كاره‌كه‌م جێبه‌جێ بوو كۆسپ و ته‌گه‌ره نه‌هاته رێم و له‌ماوه‌ی دوو رۆژه‌كه‌دا گه‌ڕامه‌وه، و پێویست به‌دواكه‌وتن نه‌بوو. له‌گه‌ڕانه‌وه‌كه‌دا سه‌عاتێ دوای نوێژی عیشا گه‌یشتمه‌وه..
زۆر به‌ئه‌سپایی له‌ده‌رگاكه‌م دا.. كه‌س وه‌ڵامی نه‌بوو، له دڵی خۆمدا گوتم: له‌وانه‌یه خه‌وتبێ با خه‌به‌ری نه‌كه‌مه‌وه، زۆر به‌هێواشی كلیله‌كه‌م به‌كونی ده‌رگاكه‌دا كرد وزۆر له‌سه‌رخۆ كردمه‌وه‌و رۆیشتمه ژووره‌وه..
بسم الله م كرد‌و زۆر به ئه‌سپایی سڵاوم له خۆم كرد، تا كه‌س گوێی لێ نه‌بێ، ده‌رگاكه‌م داخسته‌وه‌و رووم كرده ژووری خه‌وه‌كه‌مان.. كه به‌ره‌و ژووری خه‌وتنه‌كه‌مان رۆیشتم گوێم له‌ده‌نگی گریانێكی به‌كوڵ و هه‌نسكدان و نزا‌و پاڕانه‌وه‌بوو!! ئه‌ی خوایه! من چی ده‌بیستم؟
گه‌یشتمه نزیك ده‌رگاكه‌وه باش دانه‌خرابوو، كه‌رۆیشتمه ژووره‌وه ئه‌وه‌م دی كه هه‌رگیز نه‌ده‌هات به‌خه‌یاڵمدا.. عائیشه‌ی خێزانم بوو، رووه‌و قیبله له‌سوجده‌دا بوو، له‌به‌ر باره‌گای حه‌ق ته‌عالادا سه‌ری خستبوه سه‌ر خاك و به‌كوڵ و به‌دڵ لێی ده‌پاڕایه‌وه، و نزا‌و دوعای ده‌كرد... ده‌رگای ژووره‌كه له قیبله‌كه‌یا بوو كاتێ سه‌ری به‌رز كرده‌وه وهه‌ستی به بوونی من كرد له‌سوجده‌ی دووه‌مدا زۆر نه‌مایه‌وه وته‌حیاتی خوێند و سه‌لامی دایه‌وه.. رووی كرده من و خۆشحاڵی به‌هاتنه‌وه‌م ده‌ربڕی .. به‌ڵام من كه‌وتبوومه ناو ئه‌وگریانه‌ی سوجده‌ی یه‌كه‌می ئه‌وه‌وه، ئای چه‌ند خۆم له‌پێشچاودا بچووك بووه‌وه كاتێ ئه‌وم دی له‌ناوسوجده‌كه‌یا ئاوه‌ها به‌كوڵ و به‌دڵ له‌به‌رده‌ستی په‌روه‌ردگاريا دوعا‌و نزای ده‌كرد!! لێم نزیك بوه‌وه‌و ده‌سته به‌سۆزه‌كه‌ی خسته سه‌ر سنگم و ماوه‌یه‌ك دانیشتین. هه‌ستم ده‌كرد جارێكی تر له‌دایك بوومه‌ته‌وه !! ده‌نگی پڕ له‌سۆز و خۆشه‌ویستی رایچله‌كاندم كه گوتی: بۆ كوێ چوویت؟
گوتم: له جیهانی تۆدا رۆچووبووم!! له‌تۆ دوور نه‌كه‌وتبوومه‌وه!! چاوم به‌رزكرده‌وه‌و و سه‌یرم كرد چاوی جادووی ده‌دره‌وشایه‌وه، عائیشه خوا به‌ره‌كه‌تی خۆی بڕژێنێ به‌سه‌رتا!! ئه‌م ره‌فتاره‌ی ئه‌م شه‌و لێم بینیت به‌درێژایی ماوه‌ی مانگی رابووردوو هیچم لێ نه‌بینیت!! تا وام لێ هاتبوو گومانی زۆرم پێ ده‌بردی!!
گوتی: كام ره‌فتار؟
گوتم: ئه‌و شه‌و نوێژه‌ت و پاڕانه‌وه‌و گریانه‌ت له سوجده‌دا!!
نه‌یهێشت قسه‌كه‌م ته‌واو بكه‌م و گوتی: هاوسه‌ری خۆشه‌ویستم! چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ت ده‌كرد له یه‌كه‌م مانگی هه‌نگوینماندا من هه‌ستم شه‌ونوێژ بكه‌م و به‌رۆژ به‌رۆژوو بم؟!
ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی عیباده‌ته بۆ خوا كه‌من له‌وماوه‌یه‌ی پێشوودا توانیبێتم خۆشی بۆ تۆ فه‌راهه‌م بێنم و لێت نزیك ببمه‌وه‌و ئه‌وه‌ی تۆ دڵت پێی خۆشه ئه‌نجامی بده‌م!! خۆم بڕازێنمه‌وه، جێیه‌ك له له‌شما نه‌مێنێ تۆ لێی ناڕازی بیت..خۆمت بۆ بۆنخۆش بكه‌م، خۆمت بۆ بڕازێنمه‌وه، ئه‌وه له‌وسه‌ره‌تای هاوسه‌رگیرییه‌وه گه‌وره‌ترین عیباده‌ته و نزیك بوونه‌وه‌یه له‌خوا..
گوتم: به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا فه‌رمانت پێ نه‌كردم سه‌رێك له كه‌س وكارم بده‌ین؟!
ئه‌ویش بزه‌یه‌ك گرتی و گوتی: خۆت ده‌زانی شه‌یتان به‌هه‌موو خۆێنهێنه‌ر و خوێنبه‌ره‌كانا ده‌سوڕێته‌وه.. چوزانم شه‌یتان ئه‌وه‌ت بۆ باس ده‌كات كه ئه‌مه ده‌یه‌وێ له‌كه‌س وكارت دوورت بخاته‌وه؟!
كاتێ كه‌رۆیشتیت بۆ سه‌فه‌ره‌كه‌ت دیتم ئه‌و پێویستیيه نه‌ماوه گه‌ڕامه‌وه بۆ سه‌ر حاڵه‌ته‌كه‌ی پێش شووكردنم.. كه‌مادام وابوو له‌مه‌ولا ئاماده‌به بۆ خه‌به‌ر بوونه‌وه‌ی شه‌وانه!! به‌سۆزێكه‌وه پێكه‌نی و گوتی: ده‌نا...كوپێ ئاو ده‌ڕێژم به‌سه‌ر ئه‌و رووه جوانه‌تا.. هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵی هه‌ڵكێشاو گوتی: من گله‌ییه‌كم له‌تۆ هه‌یه..
منیش به په‌له گوتم: گه‌له‌یی ؟! گوتی: به‌ڵێ گله‌یی.. گوتم: گله‌یی چی؟!
گوتی: كاتێ له‌مه‌ولا به‌بێوه‌ی سه‌فه‌رت كرد، و به‌سه‌لامه‌ت گه‌ڕایته‌وه هه‌وڵبده به‌رۆژا بێیته‌وه نه‌ك به‌شه‌وا..
گوتم: بۆچ؟
گوتی: ئه‌مه ئه‌ده‌بی پێغه‌ممه‌ره صلى الله عليه وسلم بۆ موسافیره‌كان.. بۆچ له بیرت نییه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: " إِذَا قَدِمَ أَحَدكُمْ لَيْلاً فَلا يَأْتِيَنَّ أَهْله طُرُوقًا، حَتَّى تَسْتَحِدّ الْمُغِيبَة وَتَمْتَشِط الشَّعِثَة " أخرجه مسلم في كتاب الإمارة / باب كراهة الطروق، وهو الدخول ليلا، لمن ورد من سفر: 2/190." ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان له‌سه‌فه‌ر هاته‌وه با به‌شه‌وا له‌ده‌رگای ماڵه‌وه‌ی نه‌دات.. تا قژی هه‌ڵچووی شانه بكات و خۆی پاك بكاته‌وه.. سه‌رنجم دا ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌راستی سه‌رسامی كردم.. " قژی گژن شانه‌كردن و خۆخاوێن كردنه‌وه!!
به‌ڵێ، له‌و كاته‌دا مێرد له‌ماڵه‌وه نییه ئافره‌ت بایه‌خ به‌خۆی نادات.. و ئه‌مه‌ش ره‌وشتی ئافره‌تی ئه‌مینی بۆ خوا سوڵحاوه.. چونكه ته‌نيا بۆ مێرده‌كه‌ی خۆی جوان ده‌كات و به‌س.. كاتێ مێرده‌كه‌ی سه‌فه‌ری كرد ئه‌ویش واز له خۆجوانكردن دێنێ چونكه داخوازییه‌ك بۆ خۆجوانكردن نیه.. ئه‌گه‌ر به‌رۆژا گه‌ڕایه‌وه ئه‌وه‌نده كاتی ده‌بێ خۆی بۆ مێرده‌كه‌ی بڕازێنێته‌وه، و ده‌ستێ به‌خۆیا بنێت..
هه‌ناسه‌ی ئیسراحه‌تم هه‌ڵكێشا و گوتم: ئێستا تۆ لای من له‌هه‌موو جوانێك جوانتری،و هه‌ست ده‌كه‌م كه من خاوه‌نی گه‌وره‌ترین گه‌نجینه‌ی جیهانم..
به‌ڵێ، ئافره‌تی باش چاكترین شتی دنیایه!! ئه‌مه به‌رهه‌می ئه‌و خێزانه‌یه كه پێبه‌نده به شه‌رعی خواوه.. هه‌رچه‌ند به‌لای خه‌ڵكه‌وه نامۆ بێت.. هاوه‌ڵه‌كه‌م پێی گوتم: ئه‌وه بیست ساڵی ته‌واوه من له‌وپه‌ڕی به‌خته‌وه‌ریدام.. خێر و فه‌ڕێكی زۆر به‌سه‌رما رژاوه، و نه‌وه‌ی باشمان به‌دیهێناوه‌و دایكیان په‌روه‌رده‌یه‌كی باشی له‌سه‌ر گوێرایه‌ڵی و پاڵفته‌بوون بۆخوا كردوون، و ته‌ربیه‌تی داداون.. ئه‌مه‌ش دوعا‌و نزای هه‌موو ئیماندارێكه كه په‌روه‌ردگار هاوسه‌ر و منداڵی ساڵحیان پێ ببه‌خشێ و چاویانی پێی روون ببێته‌وه.. و ببنه پێشه‌وای پارێزكاران.." رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا " الفرقان/ 74.