پرسیاری 19: سیفه‌ته‌كانی په‌روه‌ردگار: ئایا خوا خوای چه‌واشه‌كردنه، یاخوای ئاشتییه؟
پۆڵس ده‌ڵێت: " له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوا خوای چه‌واشه كردن نییه‌و به‌ڵكو خوای ئاشتییه " كورنثوشي یه‌كه‌م 33/14.
له سیفری ته‌كوینيشدا ده‌ڵێت: " په‌روه‌ردگار گوتی:
هوزا هه‌موویان یه‌ك گه‌ل و یه‌ك زمانن، و ئه‌مه‌ش له به‌رایی كارياندا، و ئێستاش هه‌ر شتێكیان بوێت ئه‌نجامی بده‌ن لێیان قه‌ده‌غه نییه، " هَلُمَّ نَنْزِلْ وَنُبَلْبِلْ هُنَاكَ لِسَانَهُمْ حَتَّى لاَ يَسْمَعَ بَعْضُهُمْ لِسَانَ بَعْضٍ " واته: خێراكه‌ن دابه‌زین و جیاوازی بخه‌ینه ناو زمانه‌كه‌یانه‌وه، تا هه‌ندێكیان زمانی هه‌ندێكیان نه‌بیستن.. له‌وێدا په‌روه‌ردگار بڵاوه‌ی پێكردن به‌سه‌ر رووی زه‌ویدا، له‌دروستكردنی شاره‌كه ده‌ست به‌رداربوون، بۆیه ئه‌و شاره‌ش ناو نراوه {بابل}چونكه له‌وێوه په‌روه‌ردگار زمانه‌كانی هه‌موو سه‌رزه‌وی جیاكرده‌وه، و هه‌رله‌وێوه په‌روه‌ردگار به‌رووی زه‌ویدا په‌رته‌وازه‌ی كردن " 11/ ژماره 6-9.
له‌په‌یامی دووه‌میا بۆ خه‌ڵكی تسالۆنیكی 2/11 ده‌بینین خوا كاری چه‌واشه‌یان بۆ ده‌نێرێ تا باوه‌ڕ به درۆبكه‌ن..
پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئایا به‌كامیان بڕوا بكه‌ین؟ به‌ریوایه‌ته‌كه‌ی پۆڵس؟ یا به‌ده‌قه‌كه‌ی سه‌رده‌می دێرین؟ ئایا فه‌رمووده‌ی خوا نه‌سازی تێدایه؟ و ئایا به‌پێی كتێبی پیرۆزتان خوا فێربوونی زمانی میلله‌تانی تری حه‌رام و قه‌ده‌غه كردووه؟
پرسیاری 18
ئایا گوێ درێژ(كه‌ر) وه‌حی بۆدێت؟
ئایا كه‌ر توانای هه‌یه پێغه‌ممه‌رێك له خراپه دوور بخاته‌وه؟
په‌یامی دووه‌می په‌ترس ژماره 16: به‌ڵام بۆ سه‌رزه‌نشتی له‌و ده‌ست درێژییه‌ی ئه‌مه رووی دا: كه‌رێكی بێ زمان پێغه‌ممه‌رێكی له حه‌ماقه‌ت مه‌نع كرد، و وه‌ك مرۆڤ هاته ئاخاوتن!!..
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م چیرۆكه - هه‌روه‌ك زانراوه – خاوه‌نی په‌یامی په‌ترس له سه‌رده‌می دێرین وه‌ری گرتووه، له سیفری22 ژماره 25-31..
# # #
پرسیاری 17 چ ده‌قێك له‌باره‌ی هه‌ڵواسین و بارمته‌وه هه‌یه؟
له لای فه‌ڵه‌كان وامه‌شهووره كه مه‌سیح بۆیه كرا به‌دارا تاببێته كه‌فاره‌تی تاوانی ئاده‌م! و ئه‌مه‌ش روكنێكی بنه‌ڕه‌تییه له ئایینه‌كه‌یاندا، و پێیشیان وایه كه به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌ی ئاده‌مه‌وه مسیح هاتووه! پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: له كام له‌و چوار ئینجیلانه‌دا ده‌قێكمان له‌زمانی مه‌سیحه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت كه تیایدا بفه‌رموێت: له‌به‌ر ئه‌و تاوانه ئه‌زه‌لییه‌ی باوكه ئاده‌مه‌وه هاتووم.؟
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ڵواسینه‌كه‌ی له‌كوێ بوو؟ چی روویدا بۆی؟
پرسیاری - 11:
ئایامرۆڤ ده‌توانێ خوای باڵاده‌ست ببینێ؟
به‌پێی قسه‌ی یۆحه‌ننا له ئینجیله‌كه‌یا 1/18 ده‌ڵێت: هیچ كه‌سێێك خوای نه‌بینیوه، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی و بیخوێنه‌ره‌وه كه ده‌ڵێت: " : الله لم يره احد قط. الابن الوحيد الذي هو في حضن الآب هو خبّر " يوحنا 1 عدد18 " واته: هه‌رگیز هیچ كه‌سێك خوای نه‌بینیوه، ئه‌و كوڕه تاقانه‌یه‌ی له ئامێزی باوكیدابووه، هه‌واڵێكه..
به‌ڵام له سیفری خرووجدا ئێمه پێچه‌وانه‌و دژی ئه‌م قسه‌یه ده‌بینین، ئه‌وه‌ته ده‌ڵێ: مووسا روو به‌ڕوو خوای بینی..له سیفری خرووج 33 ژماره 11دا ده‌ڵێت: " ويكلم الرب موسى وجها لوجه كما يكلم الرجل صاحبه. وإذا رجع موسى إلى المحلّة كان خادمه يشوع بن نون الغلام لا يبرح من داخل الخيمة " په‌روه‌ردگار رووبه‌ڕوو قسه له‌گه‌ڵ مووسادا ده‌كات، وه‌ك ئه‌و پیاوه‌ی قسه له‌ته‌ك هاوه‌ڵه‌كه‌یا ده‌كات..و كاتێ مووسا گه‌ڕایه‌وه بۆ گه‌ڕه‌ك لاوه خزمه‌تكاره‌كه‌ی - یه‌شووعی كوڕی نوون- له‌ناو خێمه‌كه‌دا نه بزوا " سیفری خرووج 33 ژماره 11.
هه‌روه‌هاله سیفری ئه‌ییوب 42 ژماره 5 ده‌ڵێ: ئه‌ییوبیش خوای بینیوه، و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی: به‌بیستنی گوێ گوێم لێت بوو، ئێستاش چاوه‌كانم تۆیان بینی " أيوب42 عدد 5: بسمع الأذن قد سمعت عنك والآن رأتك عيني. "
داودیش خوای بینیوه، ئه‌وه‌ته سیفری مه‌زموور 63 ژماره 2 ده‌ڵێت: بۆ ئه‌وه‌ی هێز و شكۆی تۆ به‌چاو ببینم، هه‌روه‌ك جێگه‌ی پیرۆزتا به‌چاو خۆتم بینی. " مزمور63 عدد2: لكي أبصر قوتك ومجدك كما قد رأيتك في قدسك. " .
كاتێ خوا خۆی بۆده‌رخستووه ئیبراهیم بینیویه‌تی: له كرده‌وه‌كان 7ژماره 2 دا ده‌ڵێ: ئه‌ی پیاوان برایان باوكان گوێ بگرن، خوای خاوه‌ن شكۆ خۆی بۆ ئیبراهیمی باوكمان ده‌رخست، كاتێ ئه‌و له‌نێوان دوو رووباره‌كه‌دا بوو پێش ئه‌وه‌ی له {هاران}دا جێگییر ببێت. " أعمال7 عدد2: فقال أيها الرجال الإخوة والآباء اسمعوا.ظهر اله المجد لأبينا إبراهيم وهو في ما بين النهرين قبلما سكن في حاران "
پرسیاره‌كه‌مان ئه‌مه‌یه: ئایا جگه له‌كوڕه‌كه‌ی كه‌سێكی تر خوای بینیوه، یان كه‌س نه‌ی بینیوه؟ به‌ڵام تكایه با به‌ڵگه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ت له كتێبی پیرۆزدا بێت!!
پرسیاری - 12: داستانی ئه‌و فریشتانه چییه؟
ئه‌وه‌ی ئێمه له په‌یامی په‌روه‌ردگاره‌وه فێربووین ئه‌وه‌یه كه فریشته‌كان كۆمه‌ڵێ به‌نده‌ی بێگوناهـ و دوور له‌هه‌موو هه‌ڵه‌و تاوانێكن، به‌ڵاَم ئه‌وانه‌ی سیفره‌كانی ته‌ورات و ئینجیلیان نووسیوه‌ته‌وه پێیان وابووه كه هه‌ندێ له فریشته‌كان شوێن هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان كه‌وتوون و سه‌رگه‌ردان و سه‌ر لێشێواو بوون.. له‌تاوان دوور نه‌كه‌وتوونه‌ته‌وه‌و موسته‌حه‌قی سزای زه‌لیلی بوون.. له‌نامه‌ی دووه‌می په‌ترۆسدا هاتووه كه " خوا به‌زه‌یی نایه‌ته‌وه به‌و فریشتانه‌دا كه هه‌ڵه‌یان كردووه به‌ڵكو له ناوكۆت و زنجیری تاریكی‌دا فڕێ ده‌درێنه دۆزه‌خه‌وه، به‌پارێزگاری كراوی ته‌سلیم به دادگا ده‌كرێن"..
هه‌روه‌ها له په‌یامی یه‌هوودا هاتووه كه " ئه‌و فریشتانه‌ی پارێزگاری‌یان له سه‌رۆكایه‌تی خۆیان نه‌كرد و وازیان له‌شوێنه‌كه‌ی خۆیان هێنا، به‌زنجیری هه‌میشه‌یی له‌ژێر باڵی تاریكی‌دا تارۆژی قیامه‌ت پارێزگاری‌یان لێ ده‌كرێت"..
سه‌یرو سه‌رسوورهێنه‌ر ئه‌وه‌یه كه پۆڵس بناغه دانه‌ری ئه‌م مه‌سیحییه‌ته‌ی ئێستا پێی وایه له رۆژی قیامه‌تا فریشته‌كان به‌رپرسیار ده‌بن، و موحاسه‌به ده‌كرێن.. ئه‌و له كرنسۆسی یه‌كه‌مدا گوتوویه‌تی: " ئایا نازانن كه قدیسه‌كان دنیا ده‌كه‌نه به‌ر پرسیار؟ ئایا نازانن كه ئێمه‌ش فریشته‌كان ده‌كه‌ینه به‌ر پرسیار؟". كورنثوس الأولى 6 : 2 _ 3 .
پرسیاری 13ئایا خوا ده‌خرێته گۆڕه‌وه؟
ئه‌گه‌ر مه‌سیح خوابوایه پێویستی به‌كه‌س ده‌بوو به‌رده‌كه‌ی بۆ تل بدات؟.
پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئه‌گه‌ر مه‌سیح خوایه چۆن پێویستی به‌كه‌سێك هه‌یه به‌رده‌كه‌ی بۆ تل بدات..
مه‌تێ له ئینجیله‌كه‌یا ده‌لَێ: ناكاو زه‌وین له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره رووی دا، چونكه فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له ئاسمانه‌وه دابه‌زی، و به‌رده‌كه‌ی له‌به‌رده‌رگا تل دا و له‌سه‌ری دانیشت. 28 عدد 2 .
پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئه‌گه‌ر مه‌سیح خوایه، چۆن خوا ده‌خرێته گۆڕه‌وه؟ ئه‌گه‌ر مه‌سیح خوایه ئایا خوا پێویستی به فریشته هه‌یه تا له‌ئاسمانه‌وه بێت، و ئه‌وبه‌رده‌ی له‌ده‌رگای گۆڕه‌كه‌یه‌تی لای ببات؟!
ئه‌گه‌ر سه‌ر له‌هه‌ر چوار ئینجیله‌كه بده‌یت ئه‌م نه‌سازییه سه‌یرانه ده‌بینیت، و ده‌بێ جارێكی تر به مه‌سه‌له‌كه‌دا بچیته‌وه، كه‌ئه‌ویش چیرۆكی هه‌ستانه‌وه‌ی مه‌سیحه له‌ناو گۆڕ و ئه‌م جیاوازیانه هه‌موویان پرسیارن و پێویستیان به‌وه‌لآم هه‌یه..
پرسیاری 14 بۆچ سالََح نییه؟
ئه‌گه‌ر مه‌سیح خوایه بۆچ ده‌لَێ: من سالََح نيم..
مه‌تێ ده‌ڵێ: پێی گوت: بۆ به ساڵح با‌نگم ده‌كه‌یت؟ هیچ كه‌س ساڵح نییه، جگه له‌ته‌نیا كه‌سێك ئه‌ویش ئه‌ڵڵایه.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ بڕۆیته ناو ژیانه‌وه راسپارده‌كان بپارێزه. متى19 عدد17.
سه‌یر ئه‌وه‌یه، له‌ناو كتێبه‌كه‌یاندا كه‌سانێك ده‌بینین كه به ساڵح ناوبراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌سوع ده‌ڵێت جگه له‌خوا كه‌سێكی تر ساڵح نیه: له ئینجیلی لۆقادا ده‌ڵێت: یۆسف پیاوێكی چاك و ساڵح بوو. " پیاوێك ناوی یۆسف بوو، پیاێك بوو پرسوراپێكراو، پیاوێكی ساڵح و چاك بوو. " لوقا23 عدد50.
له سیفری كرده‌وه‌كاندا ده‌بینیت به‌م شێوه باسی به‌رنابا ده‌كات: پیاوێكی ساڵح و پڕ له ئیمان و رۆحول قودس بوو: " هه‌واڵه‌كه‌ی له‌وان بیست، له‌بانگه‌كانی ئه‌وكه‌نیسه‌وه كه‌له ئۆرشه‌لیمابوو، به‌رابایشیان نارد تا بڕوات بۆ ئه‌نتاكییه، كاتێ گه‌یشته ئه‌وێو نیعمه‌تی خوای بینی دلخۆش بوو، ئامۆژگاری هه‌موانی كرد له‌باره‌ی خواوه به‌دڵ سه‌قامگیربن، چونكه پیاوێكی ساڵح و پڕ له ئیمان و رۆحول قودس بوو،خه‌ڵكێكی زۆر هاتنه ریزی خوا په‌رستانه‌وه. أعمال11 عدد22.
ئینجا ئه‌گه‌ر یه‌سوع ساڵح نه‌بێت هه‌روه‌ك له‌و كتێبه‌دا ده‌ڵێت،و به‌پێی قسه‌ی ئه‌و كتێبه‌ش ساڵح بوون سیفه‌تی ته‌نیا خودابێت، كه‌وابوو بێگومان یه‌سووع خوا نییه.. پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئه‌گه‌ر له‌ناو كتێبی پیرۆزدا كه‌سانێك هه‌بن پێش یه‌سوع و دوای یه‌سوعیش به ساڵح ناوبرابن ، ئه‌ی چۆن یه‌سوع - به‌پێ لێنانی خۆی - ساڵح نییه له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا به‌پێی باوه‌ڕی خۆتان مامۆستا‌و خوای ئه‌وانه‌یه كه‌به ساڵح ناوبراون؟!
پرسیاری 15 سێ ئه‌قنومه‌كه:
ئێوه له‌كوێوه بوونی سێ ئه‌قنومتان هێناوه؟ خۆ ئه‌و وشه‌یه له كتێبی پیرۆزتانا نییه!! تكایه وه‌ڵامه‌كه‌ت با له‌كتێبی پیرۆزدا بێت..ئه‌م وشه‌یه یه‌كێكه له بنچینه‌كانی عه‌قیده له‌لای ئێوه، ئه‌گه‌ر وایه بۆچ ته‌نیا جارێك له‌هه‌موو كتێبه‌كه‌دا ناوی نه‌براوه و نییه؟
پرسیاری 16 دیسان نه‌سازی و{ته‌ناقوزات}:
پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: دواین وشه‌ی مه‌سیح له‌سه‌ر خاچه‌كه چی بوو؟
له‌چوار ئینجیلتانا پێنچ ریوایه‌ت هه‌یه: هه‌ریه‌كه‌یان له‌وی تر جیاوازه!! ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م ئینجیله‌ی به‌رده‌ستان ئه‌و وه‌حیه ئاسمانه‌یه، نه‌یده‌توانی راستییه‌كه‌ی بڵێ؟ یا به‌قوتابییه‌كانی بگه‌یه‌نی كه ئه‌وقسه‌یه‌ی مه‌سیح له‌سه‌ر خاچه‌كه بریتی بوو له‌وه..
1- له ئینجیلی لۆقادا ده‌ڵێ: "یه‌سووع به‌ده‌نگێكی گه‌وره بانگیكرد و گوتی: ئه‌ی باوكه! گیانی خۆم به‌ده‌ستی تۆ ده‌سپێرم! كاتێ ئه‌ی گوت گیانی ته‌سلیم بوو!! " 23:(46)
پرسیارێك دێته پێش: ئایا ئه‌و رۆحه، ئه‌و گیانه چ گیانێك بوو كه‌مه‌سیح به‌ده‌ستی په‌روه‌ردگاری سپارد؟ ئایا رۆحی ئینسانی بوو؟ ئه‌گه‌ر وایه به‌ڵگه‌ت چییه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و له توانادا هاوتای باوكه ئیتر بۆ ده‌ی سپێرێت به باوك؟ واتای په‌روه‌ردگار له‌و قسه‌یه‌دا چییه؟ ئایا مه‌سیح خوایه‌كی هه‌یه؟ ئایا مه‌سیح هه‌روه‌ك ژیاوه مردوویشه؟ كه‌وابوو سێ خوا بوونی نییه!
2- ئینجیلی مه‌تا ئاوه‌ها باسی ده‌كات: له‌ده‌وروبه‌ری سه‌عاتی نۆدا یه‌سوع به‌ده‌نگێكی گه‌وره هاواری كرد: ئێلی! ئێلی!! لم شبقتنی؟ خودایه! خودایه! بۆچ وازت لێهێنام؟! 27:(46).
3- له‌ریوایه‌تێكی تری ئینجیلی مه‌تا دا ده‌لێ: یه‌سوع به‌ده‌نگێكی گه‌وره هاواری كرد و گیانی ته‌سلیم كرد!! 27 عدد50:
4- ئینجیلی مه‌رقه‌سیش ده‌ڵێ: له‌سه‌عات نۆدا یه‌سوع به‌ده‌نگێكی گه‌وره هاواری كرد ئه‌ی خودایه! ئه‌ی خودایه! بۆچ به‌جێت هێشتم؟! لێره‌دا له‌جیاتی وشه‌ی "ئێلی "وشه‌ی "ئه‌لوی " به‌كار هێناوه.. 15عدد34.
ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن: هه‌ڵواسراوه‌كه مه‌سیح بووه، ئه‌م هاواركردنه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ناتوانی و بێ ده‌سه‌ڵاتبوونی، و پێویستبوونی به په‌روه‌ردگاری بۆ ئه‌وه‌ی فریای بكه‌وێت.. كه‌وابوو چۆن خوایه‌ك پێویستی به خوایه‌كی تر ده‌بێت؟!
5- له ئینجیلی بۆحه‌ننایشدا ده‌ڵێت: كاتێ یه‌سووع سركه‌كه‌ی وه‌رگرت، گوتی: بێگومان ته‌واو بوو، سه‌ری نه‌وی كرد و گیانی ته‌سلیم كرد.. 19 عدد30.
يَوْمَ تُبَدَّلُ الْأَرْضُ غَيْرَ الْأَرْضِ وَالسَّمَاوَاتُ ۖ وَبَرَزُوا لِلَّهِ الْوَاحِدِ الْقَهَّارِ"ابراهيم/ ٤٨.
له ڕۆژێکدا که ئه‌م زه‌ویه ده‌گۆڕێت به زه‌ویه‌کی تر‌و هه‌روه‌ها ئاسمانه‌کانیش ده‌گۆڕێن به شێوه‌و شێوازێکی تر‌و هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه ده‌رده‌که‌ون و ئاماده‌ن له به‌رده‌م دادگای خوای تاك و ته‌نهاو به‌ده‌سه‌ڵات و خه‌شیمگیر له کافران.