مامۆستا ئایا موو هه‌لكردن به دا‌و بو پیاوان حه‌رامه؟واته خیت كردن ى روومه‌تی پیاوان?
براكه‌م!
له‌فه‌رمووده‌یه‌كی دروستدا پێغه‌ممه‌ر صلي الله عليه وسلم له‌عنه‌تی له‌وئافره‌تانه كردووه كه به دا‌و یابه‌هه‌رشتێكی تر ده‌موچاویان هه‌ڵده‌گرن. عن عبد الله لعن الله الواشمات ، والمستوشمات ، والمتنمصات والمتفلجات للحسن ، المغيرات خلق الله تعالى ، مالى لا ألعن من لعن النبى - صلى الله عليه وسلم - وهو فى كتاب الله ( وما آتاكم الرسول فخذوه ) ] . أخرجه البخاري. به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌وه زانایان جیاوازی راو بۆچوونیان هه‌یه، هه‌ندێك هه‌ر رواڵه‌ته‌كه‌یان ته‌ماشا كردووه، و به‌لایانه‌وه حه‌رامه، هه‌ندێكی تریان فه‌رموویانه باریك كردنه‌وه‌ی برۆ حه‌رامه، ده‌نا ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك ریش یا سمێلی هات ده‌بێ هه‌ڵی بكه‌نێ تا نه‌شوبهێ به‌پیاو و به‌رله‌عنه‌ت نه‌كه‌وێ.. هه‌ندێكی تر فه‌رموویانه : ئه‌و له‌عنه‌ته بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌یه كه بۆ سه‌رنج راكێشانی خه‌ڵكی وكاری داوێن پیسی ده‌مووچاو هه‌ڵده‌گرن، ده‌نا له‌فه‌رمووده‌یه‌كی دروستا كه له‌حه‌زره‌تی عائیشه‌وه ریوایه‌ت كراوه، رێ دراوه ئافره‌ت بۆ میرده‌كه‌ی خۆی ئه‌و كاره بكات.. ئه‌م باسه‌مان به‌درێژی له وه‌ڵامی پرسیاری ئافره‌تێكا روون كردۆته‌وه، له به‌شی پرسیار و وه‌ڵامدا به‌ناوی ئایا روو هه‌ڵگرتن بۆ ئافره‌ت حه‌رامه، یان نه؟ ده‌وتوانی برۆیت ته‌ماشای بكه‌یت..
وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی تۆ:
جا ئه‌مه به‌نیسبه‌ت ئافره‌ته‌وه كه پێویستی به‌خۆجوانكردن هه‌یه، ئه‌و هه‌موو ئارا و بۆ چوونه‌ی تیایه.. ئه‌ی ده‌بێ به‌نیسبه‌ت پیاوه‌وه چۆن بێ كه پێویستی پێی نییه جگه له‌وه‌ی كه چاو له‌ئافره‌تان بكات، ئه‌وان چی ده‌كه‌ن ئه‌میش بیكات.. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش فه‌رمووده‌یه‌كی دروست هه‌یه كه پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌عنه‌ت و نه‌فرینی له‌و پیاوانه كردووه كه خۆیان ده‌شوبهێنن به‌ئافره‌تانه‌وه و له‌و ئافره‌تانه‌ش كه خۆیان ده‌شوبهێنن به پیاوانه‌وه..ئه‌مه‌ش ده‌قی فه‌رمووده‌كه‌یه:
عن ابن عباس رضي الله عنهما قال: لعنَ رسول الله المتشبهينَ من الرجال بالنسا‌ء والمتشبهات منَ النساء بالرجال أخرجه البخاري في كتاب الباس/باب المتشبهين بالنسا‌ء والمتشبهات بالرجال ..
ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه بێت كه خۆی وه‌ك ئافره‌ت لێ بكات ئه‌وه حوكمه‌كه‌یه‌تی، ئه‌گه‌ر بۆ شتێكی تریش بێ، ئه‌وه كارێكی چاك نییه‌و به‌لای كه‌مه‌وه مه‌كرووهه. و خوایش ئاگادار تره..