زۆرجار ئینسان كه ناره‌حه‌تیه‌كی به‌سه‌را دێت په‌رۆش ده‌بێت،و دڵشكاوانه داوا له په‌روه‌ردگار ده‌كات رازیم به قه‌زات، و ئه‌گه‌ر تۆم لێ نه‌ره‌نجابیت ئه‌م حاڵه‌ته‌م به‌لاوه سانایه.. ئه‌وه‌بوو پێغه‌ممه‌ری خۆشه‌ویستمان صلى الله عليه وسلم كاتێ ته‌شریفی بۆ تایف برد، و به‌خته‌وه‌ری و خۆشی و سه‌ربه‌رزی هه‌ردوو دنیای به‌دیاری بۆ بردن و ئه‌وانیش له‌جیاتی سوپاس و پێ‌زانین، هه‌رزه‌و نه‌فامه‌كانیان هاندا تا له‌ئاوایی ده‌ری بكه‌ن و به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستن به‌ڵكو به‌ردبارانی بكه‌ن و پلاریشی تێ بگرن..
زۆر سه‌خته راستگۆ به درۆزن و چاك به خراپ و بێ‌تاوان به خراپه‌كار و دلسۆز به دوژمن له قه‌له‌م بدرێت.. ئه‌وه‌بوو هه‌رزه‌و نه‌فامه‌كانی تایف ئه‌وه‌ند به‌ردیان تێگرت، تا خوێن به‌لاقیا هاته خوار و خۆی خسته ناو باخی یه‌كێ له گه‌وره پیاوانی ئه‌و ئاواییه‌و باخه‌وانه‌كه‌ی كه به‌نده‌یه‌كی نه‌ینه‌وایی و خوڵامی عوتبه‌ی كوڕی ره‌بیعه بوو منداڵه‌كانی لێ دوور خسته‌وه، و ئه‌ویش ته‌شریفی موباره‌كی رۆیشته بن دره‌ختێك و دانیشت و ئاله‌م حاڵه‌ته‌دا كه بۆهیچ شتێكی تر نه‌رۆیشتووه جگه له‌گه‌یاندنی په‌یامی خوا به‌و خه‌ڵكه.. رووه‌و ئاسمان ده‌ستی موباره‌كی به‌رز ده‌كاته‌وه‌و له‌په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ستی ده‌پاڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێ:
ئه‌ی خودایه!.. سكاڵای لاوازی هێز و كه‌می حیله و به‌كه‌م سه‌یركردنم له‌لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه بۆلای تۆدێنم! له‌لای تۆ شكات ده‌كه‌م.. به‌رده‌وام ده‌بێ له‌پاڕانه‌وه‌كه‌یا و پاشان ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌رتۆم لێ نه‌ره‌نجا بیت قبولكردنی ئه‌م هه‌موو ئازاره‌م پێ ئاسانه!!
ئاله‌ویاداكه خۆشه‌ویسترین دروستكراو له‌لای خوا ئه‌و ئازاره‌ی ده‌درێ خوا بۆ دڵدانه‌وه‌ی حه‌زره‌تی جبریل ده‌نێرێت بۆلای و فریشته‌ی به‌رپرسی كه‌ژ و كێوه‌كانی له‌ته‌كدایه و عه‌رزی ده‌كات خوا سه‌لامت لێ ده‌كات و ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ كێوه‌كان ده‌ڕمێنێ به‌سه‌ریاندا..
ئه‌و پێشه‌وا دڵفراوانه دلۆڤانه له‌جیاتی تۆڵه داواده‌كات خوا رێنوێنییان بكات و ببنه هه‌ڵگری په‌یامی ئیسلام.. ئه‌وه‌بوو له‌پاش وه‌فاتی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم هۆزو تایفه تازه موسولمانه‌كان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و زه‌كاتیان نه‌ده‌دا.. به‌ڵام ئه‌وان كه موسوڵمان بوون له‌سه‌ر باوه‌ڕه‌كه‌یان سه‌قام گیربوون و هه‌ڵ نه‌گه‌ڕانه‌وه..
له‌وكات و ساته‌دا ئه‌و خه‌ڵكه‌ی تایف موسولمان نه‌بوون و ئه‌و ئازاره‌ی دا، ئه‌و ناخۆشییه ئه‌و به‌رهه‌مه گه‌وره‌یه‌ی هه‌بوو، كه بووه‌هۆی ئه‌و دوعا‌و نزایه‌یان بۆ بكات، ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه‌و له‌لایه‌كی تره‌وه، عه‌دداس موسوڵمان ببێت..
ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل به‌و هه‌موو رێز و حورمه‌ته‌وه ده‌ڕواته مزگه‌وتێكه‌وه له‌شارێك جگه له‌شاره‌كه‌ی خۆی كه‌سی تیا ناناسێ، له‌به‌ر ئه‌وه جێگه‌ی خۆی خۆش ده‌كات و ده‌یه‌وێ بخه‌وێ، و راده‌كشێ..پاش چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك حه‌ره‌سی مزگه‌وته‌كه دێت و داوای لێده‌كات له‌مزگه‌وته‌كه‌دا نه‌خه‌وێت، و پێیشی ده‌لَێت كه بڕواته ده‌روه!! حه‌ره‌سه‌كه‌ش ئیمام ئه‌حمه‌د ناناسێ.. ئیمام پێی ده‌لَێ برا ! پیاوی چاك به ده‌رم مه‌كه، من له‌م شاره‌دا جێیه‌كم نییه تیایا بخه‌وم.. پاش بێنه‌و به‌ره‌یه‌كی زۆر كابرای حه‌ره‌س په‌لی ئیمام ده‌گرێت و رای ده‌كێشێت بۆ ده‌ره‌وه.. ئیمامیش ئه‌م حالَه‌ته‌ی زۆر پێ سه‌یر ده‌بێ و به‌ناچاری دێته ده‌ره‌وه..
له‌وكاته‌دا كه حه‌ره‌سه‌كه ئیمام راده‌كێشێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌كابرایه‌ك به‌لایاندا تێده‌په‌ڕێ، ده‌پرسێ: ئه‌رێ كاكه بۆچ ئه‌م حه‌ره‌سه په‌لكێشت ده‌كات؟
ئیمامیش ده‌فه‌رموێ: جێگه‌یه‌كم نییه تیایا بخه‌وم و وا ئه‌م حه‌ره‌سه‌یش نایه‌لَێ له‌مزگه‌وتكه‌دا بخه‌وم!! پیاوه‌كه‌ش ده‌لَێ: وه‌ره له‌گه‌لَما من ده‌تبه‌مه‌وه بۆ مالَ خۆمان، له‌وێ بخه‌وه..
ئیمام له‌ته‌كیا ده‌ڕواته‌وه، و ده‌بینێت ئه‌م پیاوه ته‌سبیحات{سوبحانه‌لَلآ} یه‌كی زۆر ده‌كات، پیاوه‌كه نانه‌وا ده‌بت.. هه‌ویری ئاماده كردووه‌و له‌مالَه‌كه‌ی خۆ‌یا كار ده‌كات.. ئه‌سته‌غفیرولَلآی زۆریشی ده‌كرد.. ئیمام هه‌ستی كرد ئه‌م پیاوه مه‌رته‌به‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه. به‌هۆی ئه‌و هه‌موو ته‌سبیحات و ئیستیغفاره‌یه‌وه.. ئیمام خه‌وت، به‌یانی ئیمام له‌نانه‌واكه‌ی خانه‌خوێی پرسی: ئایا كاركردی ئه‌م ته‌سبیحاته‌ی خۆتت له ذیانتا بینییوه؟ ده‌زانی چ شوێنه‌وارێكی هه‌بووه؟
نانه‌واكه‌ش گوتی: براكه‌م! ئه‌وی راستی بێت تا ئێستا هه‌ر دوعایه‌كم كردبێ خوا دوعاكه‌ی گیرا كردووم ته‌نیا دوعایه‌ك نه‌بێ..
ئیمامیش فه‌رمووی: ئه‌ودوعایه چییه كه تا ئێستا گیرانه‌بووه؟
نانه‌واكه گوتی: زۆر له‌خوا پاڕاومه‌ته‌وه ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل ببینم!! به‌لآم تا ئێستا گیرانه‌بووه.
ئیمام ده‌فه‌رموێ: برام! ئه‌مه بۆیه من ئه‌م هه‌موو كه‌شمه‌كه‌ش و راكێشانه‌م تووش بوو!! خوا ویستوویه‌تی ئه‌و دوعایه‌ی تۆ گیرابكات.. به‌قوربان! من ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌لم..
كه‌وابوو با هه‌مومان ئه‌و داوای لێخۆشبوونه له خوا بكه‌ین تا خوای بالآده‌ستیش دوعاكانمان گیرا بكات. " أستغفر الله الذی لا إله إلا هوالحی القيوم وأتوب إليه" واته: داوای لێخۆشبوو‌ن له‌وخوا هێژایه ده‌كه‌م كه هه‌میشه زیندووه‌و سه‌رپه‌رشتی ئه‌م بوونه‌وه‌ره ده‌كات، و جگه له‌خۆی خوایه‌كی تر نیه.. هه‌ربۆلای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێمه‌وه..
كه‌وابوو هه‌موو كاتێ ئه‌وةي له‌روالَه‌تا شه‌رو خراپه‌يه بزانه بێ خێر نييه..