السلام عليكم
ئايا موسلمان ده تواني ئافره تي مه سيحي ماره بكات ئةكةر جائيزة ئةي ئايةتي خواي كةورة دةفةرموي(ولا تنكحوا المشركات حتي يؤمن)باسي جية خواخيرتان بنوسي تكاية زو وةلام...
والسلام عليكم ورحمةالله وبركاته
ئارام زراري
وعلیكم السلام ورحمة الله
به‌لێ، دروسته ئینسانی موسوڵمان ئافره‌تی مه‌سیحی یا جوله‌كه ماره بكات و ئافره‌ته‌كان هه‌ر له‌سه‌ر دینی خۆیان بن، به‌ڵام هه‌ندێگ له زانایان پێیان وایه ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه موسوڵمانان هێز و توانایان هه‌بێ و توانای پارێزگاری له‌خۆیان هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌م كاتی زه‌لیلی و لاوازییه‌دا موسوڵمان ئه‌وكاره بكات منداڵه‌كانی ده‌بنه جووله‌كه یا ده‌بنه مه‌سیحی، له‌به‌ر ئه‌وه رێ‌یان پێ نه‌داوه.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه بتوانێ خۆشه‌ویستی خۆی ئه‌وه‌ند له‌دڵ و ده‌روونی منداڵه‌كانیا دروست بكات، وبه‌شێوه‌یه‌كی موسوڵمانانه له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كه ره‌فتار بكات. ئافره‌ته‌كه زۆرزوو موسوڵمان ده‌بێت و مناله‌كانیشی له‌كیس ناچێت..
بۆ به‌شی دووه‌می وه‌ڵامه‌كه‌ت " ئه‌وانه‌ی شوێنكه‌وته‌ی ته‌ورات یا ئینجیلن به موشریك دانانرێن، هه‌ر چه‌ند له رواڵه‌تیشا موشریك بن.. چونكه كاتێ قورئان دابه‌زیوه، به مه‌سیحییه‌كانی فه‌رمووه: " لَّقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّـهَ ثَالِثُ ثَلَاثَةٍ ۘ وَمَا مِنْ إِلَـٰهٍ إِلَّا إِلَـٰهٌ وَاحِدٌ ۚ وَإِن لَّمْ يَنتَهُوا عَمَّا يَقُولُونَ لَيَمَسَّنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ "المائدة/٧٣. واته: بێگومان ئه‌وانه‌ش كافربوون که گوتیان: خوا یه‌کێکه له سێ دانه خوا، (له حاڵه‌تێکدا): هیچ خوایه‌ک نیه جگه له خوایه‌کی تاکو ته‌نها، ئه‌گه‌ر له‌و گوفتاره نابه‌جێيه‌یان کۆڵ نه‌ده‌ن، بێگومان سزایه‌کی به‌ئێش تووشی بێ باوه‌ڕه‌كانیان ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه خوا به‌كافریان ناو ده‌بات وه‌ك له ئایه‌ته‌كه‌دا خوێندمانه‌وه كه له‌باره‌یانه‌وه فه‌رمووی: " ئه‌وانه‌ی كه گوتیان خوا یه‌كێكه له سیان كافر بوون"، چونكه شوێنكه‌وته‌ی كتێبێكی ئاسمانین سه‌ربڕاوی ده‌ستیان ده‌خورێت و دروسته ژنیشیان لێ ماره بكرێت..
ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه هه‌ر بڕوای به‌خوا نییه، یا بڕوای به‌خوا هه‌یه و گایه‌ك ده‌كاته هاوه‌ڵی، یا مرۆڤێك ده‌كاته شه‌ریكی دروست نییه موسوڵمان بیخوازێ تا باوه‌ڕ نه‌هێنێ.. كه‌وابوو ئافره‌تێكی بوودایی یا ئافره‌تێكی هیدۆسی دروست نییه ژنی پیاوێكی موسوڵمان بن..