به ناوی خوای گه و ره
دوای سڵاو و ڕێز
من هاوڵاتیه کی کوردی دانیشتوی ووڵاتی به ریتانیام ته‌مه‌نم 29 ساڵه، به ڵام به داخه وا مافی په نابه رێتیم نیه. ئێستاش کاتی ئه وه م هاتووه که ژن بێنم، به ڵام کێشه که م ئه وه یه که پێویستم به بڕێك پاره‌ی دیاری کراو هه‌یه که ده‌گاته 5000$. ئا یه ڕێگه‌م پێده درێت له ڕووی شه‌رعه‌وه ئه‌م بڕه پاره‌یه به‌قه رز له بانك وه‌رگرم، له کاتێکدا که‌سووی دێته‌سه‌ر. وه ئه گه‌رنا هیچ ڕێگا چاره‌یه‌کی تر شك نابه.
له‌گه ڵ ڕێزمدا.
هیچ بانکێکی ئیسلامی ڕازی نابێت پاره‌م بداتێ
به ناوی خوای گه و ره
پاش سوپاس و ستایش بۆ خودا و سه‌لات وسه‌لام بۆ گیانی پاكی پێغه‌ممه‌رو ئال و ئه‌سحابی.
برای باش كاك که‌مال هه‌ولێری
سلاَوی خودات لێ بێت
له‌راستیدا زۆر دڵخۆش بووم به ئیمان و باوه‌ره‌كه‌ت داواكارم خوا به‌هێزتر و به‌تینتری بكات.
چاوه‌كه‌م خۆت ده‌زانی ریبا حه‌رامه و نه‌ك هه‌ر له‌وه‌رگر و بده‌ری به‌لكو له‌عنه‌ت له‌شاهیدو كاتبیشی كراوه..
ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ناچاری وزه‌روره‌ت، ژنهێنان له‌روانگه‌ی شه‌رعه‌وه به‌و زه‌روره‌تانه دا نانرێ كه پاره‌ی سووی بۆ وه‌ر بگیرێ.. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین پێغه‌ممه‌ری خوا درودی خوای لێ بێ ده‌فه‌رموێ: ئه‌ی كۆمه‌ڵی لاوانَ ئه‌وه‌تان توانای هه‌بوو باژن بینێ ، و ئه‌وه‌ش كه‌توانای نه‌بوو با به‌رۆژوو بێت چونكه رۆژوو له‌تووشبوونی گوناه ده‌یپارێزێ.. من استطاع منكم الباءة فليتزوج، ومن لم يستطع فعليه بالصوم فإنه له وجاء أخرجه البخاري.
ئه‌گه‌ر خۆتت بۆ ده‌گیرێ وده‌زانی تووشی زینا نابیت، ئه‌وا ئه‌و قه‌رزه وه‌رمه‌گره، چونكه پێغه‌ممه‌ری خوا ێ به‌ڵێنی داوه ئه‌وه‌ی بییه‌وێت ژن بێنێ خوا یارمه‌تی ده‌دات و كاری بۆ ئاسان ده‌كات..
ئه‌و مه‌بله‌غه‌ش زۆر نییه ده‌توانی له‌ناو هاوه‌ڵ و براده‌ره‌كانی خۆتا وه‌ك قه‌رزی مانگانه كۆی بكه‌نه‌وه..
هیوادارم پته‌وی باوه‌رت خۆ گری زیاترت پێ بدات و ته‌قواكه‌یشت ده‌رووت لێ بكاته‌وه.
ومن يتق الله يجعل له مخرجا ويرزقه من حيث لايحتسب
له‌گه‌ل دوعای خیرماندا..