سڵاوی خوات لێ بێ مامۆستا گیان
بۆچی لە سورەتی تۆبەدا بسم اللە الرحمن الرحیم نەهاتووە.
تکایە وەڵامم بدەرەوە خوای گەورە جەزای بە خێرت باتەوە
برای باش سڵاوی خوا لە تۆيش بێ
زانایانی ئه‌سحاب و تابیعین له‌و باره‌وه چه‌ند را و بۆچوونێكیان هه‌یه:
یه‌كه‌م: ئیمامی عه‌لی ده‌فه‌رموێ: بسم الله بۆ ره‌حمه‌ت و ئه‌مانه.. سووره‌تی به‌رائه بۆ به‌كار هێنانی شمشێر دابه‌زیوه و هیچ ئه‌مانێكی تیا نییه. سووره‌ته‌كه له‌باره‌ی مونافیق و دووڕووه‌كانه‌وه دابه‌زیوه، {ئه‌مان}یش بۆ مونافیقه‌كان نییه، وه‌ك ئه‌وه خوا له ره‌حمه‌تی خۆی مه‌حروم و بێ به‌شی كردبن.. له حوزه‌یفه‌ی كوڕی یه‌مانه‌وه ریوایه‌تكراوه كه فه‌رموویه‌تی: ئێوه به‌م سووره‌ته ده‌ڵێن: به‌رائه‌ت، به‌ڵام ئه‌وه سووره‌تی عه‌زاب و سزایه..
ئه‌وه‌ته پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: كاتێ ئاژه‌ڵتان سه‌ربڕی بڵێن: بيسمیللاهی .. ئه‌للاهو ئه‌كبه‌ر.. مه‌ڵێن بسم الله الرحمن الرحیم.. چونكه شوێنه‌كه شوێنی سه‌ر بڕینه شوینی گوتنی به‌زه‌یی و دلۆڤانی نییه.. ئه‌م سووره‌ته‌ش له‌ناو گه‌رمه‌ی جه‌نگا دابه‌زیوه شوێنه‌كه‌ی شوێنی به‌زه‌یی نییه..
دووه‌م: هه‌روه‌ك ئاشكرایه له‌سه‌ره‌تای كۆچه‌وه بۆ مه‌دینه سووره‌تی ئه‌نفال دابه‌زی، و به‌رائه‌یش له حه‌جی مالئاوایی و دوای رزگاركردنی مه‌كه‌وه دابه‌زی كاتێ پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم وه‌فاتی كرد سووره‌تی به‌رائه‌و ئه‌نفال لێك جیا نه‌كرابووه‌نه‌وه، جیاوازی راو بۆ چوون له‌نێوان هاوه‌لَه‌كانا په‌یدا بوو، ئایا ئه‌مانه دوو سووره‌تن؟ یا یه‌ك سووره‌تن؟
له‌به‌ر رای ئه‌وانه‌ی پیان وابوو دوو سوره‌تن بۆشاییه‌كیان له‌نێوانیانا به‌جێ هێشتووه، تا پشتیوانی رای ئه‌وانه بێت.. هه‌روه‌ها {بسم الله}یشی بۆ به‌رائه دانه‌نراوه تا پشتیوان بێت بۆ رای ئه‌وانه‌ی كه‌پێیان وایه یه‌ك سووره‌تن..
سێ یه‌م: شێخی قورتوبی باسی ده‌كات كه {عبد الملك القشیری النیسابوری} خاوه‌نی ته‌فسیری كه‌بیر فه‌رموویه‌تی: ئه‌وی دروست بێت له‌م بۆ چوونانه‌دا ئه‌وه‌یه كه جوبریل علیه السلام به‌وجۆره به‌بێ بسم الله هێناویه‌تی بۆ پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم. ئیمام ئیبنو عه‌ره‌بی واتای ئه‌م بۆ چوونه‌ی له ئوبه‌ی كوڕی كه‌عبه‌وه بۆ گواستوینه‌ته‌وه.
خوایش ئاگادارتره..