به ناوی خۆای گه‌وره و میهره‌بان
سه‌ره‌تا سڵاوی خودای گه‌وره‌ت لێ بێت مامۆستای به‌ڕێز
پرسیارێکم هه‌یه هیوادارم بۆم ڕوون بکه‌یته‌وه
من سێ ساڵه شووم كردووه، و كاتی خۆی هاوسه‌ره‌كه‌م پێبه‌ند نه‌بووه به‌عیباده‌ته‌كانه‌وه، سوپاس بۆ خوا من له‌سه‌ر موسوڵمانیه‌تی خۆم به‌رده‌وام بووم و خوایش هیدایه‌تی ئه‌وی داوه، و سوپاس بۆ خوا وای لێ هاتووه ئێستا ته‌واو پێبه‌ندی نوێژ‌و رۆژوو بووه، و زۆر شتی خراپه‌شی له‌كۆڵ بووته‌وه..
پرسیاره‌كه‌م ئه‌مه‌یه: له‌وكاته‌وه هه‌ر كارێك ده‌كات زه‌ره‌ر ده‌كات، و پاره‌مان ده‌ر?وات، من زۆر ده‌ترسم هاوسه‌ره‌كه‌م باوه‌ر?ی كه‌مبێته‌وه چونكه هه‌ندێ شت ده‌ڵێت، و وه‌زعی زۆر خراپه،و منيش خه‌ریكه شێت ده‌بم..
خۆیشم زۆر خه?ه‌ت ده‌خۆم، تۆ بڵێی ئه‌مه شانسی من بێت؟ بۆیه داوات لێ ده‌كه‌م وه‌ك برایه‌كی ئازیز و مامۆستایه‌كی به‌رێز وه‌ڵامه‌كه‌م بده‌یته‌وه..چی بكه‌ین؟!
خوشكی به‌رێز!
سلاوی خودا له‌خۆت و هاوسه‌ره‌كه‌ت بێت..
به‌راستی زۆر دڵگران بووم به‌و هه‌واڵه‌ی كه بۆت نوسیبووم، خوا ده‌رووی به‌ره‌حمه‌تتان لێ بكاته‌وه، كورته‌ی نامه‌كه‌تم بۆ بؤ چه‌ند كه‌سێك خوێنده‌وه و ئه‌وانیش زۆر پێی دڵگران بوون، و ده‌ستیان به‌رز كرده‌وه‌و به‌دڵێكی گه‌رمه‌وه هاواریان كرده‌خواو پار?انه‌وه و گوتیان: خوایه! تو گه‌وره‌یی خۆت ده‌رووی به‌ر?ه‌حمه‌تیان لێ بكه‌یته‌وه.. منیش خۆم پر? به‌دڵ دوعام بۆ كردن، هه‌ر چه‌ند ئێمه گوناهبار و هیچ لێ نه‌هاتووین، هیوا دارم خوا دوعامان گیرا بكات و ده‌رووی ره‌حمه‌تتان لێ بكاته‌وه..
به‌ڵام چه‌ند شتێك هه‌یه ئه‌بێ لێی غا?ڵ نه‌بین و بیزانین:
یه‌كه‌م: خوا ئێمه‌ی دروست كردووه و تاقیمان ده‌كاته‌وه، أَحَس?بَ النَّاس? أَن ي?تْرَك?وا أَن يَق?ول?وا آمَنَّا وَه?مْ لا ي??ْتَن?ونَ؟ وَلَقَدْ ?َتَنَّا الَّذ?ينَ م?ن قَبْل?ه?مْ ?َلَيَعْلَمَنَّ اللَّه? الَّذ?ينَ صَدَق?وا وَلَيَعْلَمَنَّ الْكَاذ?ب?ينَ العنكبوت/ 2و3. ئایا خه‌ڵكی پێیان وایه كه بڵێن: باوه‌ر?مان هێناوه، ئیتر وازیان لێ بهێنرێ و تاقی نه‌كرێنه‌وه؟ ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌وانمان تاقی كردۆته‌وه، تا خوا – له‌جیهانی واقیدا- راستگۆكانیان بناسێت، و درۆزنه‌كانیشیان بناسێت.. خوا خۆی ده‌زانێ ئێمه چین و بایی چه‌ندین، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی تا بۆخۆیشمان ده‌ربكه‌وێ چین و بایی چه‌ندین؟
دووه‌م: له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا ئینسانی خوا ویست په‌نا ده‌باته به‌رخوا و و لێی ده‌پار?ێته‌وه، تا ئه‌و نار?ه‌حه‌تییانه‌ی له‌كۆڵ بخات، پار?انه‌وه‌كه بۆی ده‌بپته عیباده‌تێكی تر زیاتر له‌عیباده‌ته‌كانی.ئه‌وه‌ته پێغه‌ممه‌ر ێ ده?ه‌رموێ: دوعا مۆخی عیباده‌ته الدعا‌ء مخ العبادة ..
سێهه‌م:هه‌ندێ جار خوا هه‌ندێ له‌به‌نده‌كانی خۆی تاقی ده‌كاته‌وه تا پله‌و پایه‌یانی پێ به‌رزبكاته‌وه، ئه‌وه ته له‌سووره‌تی به‌قه‌ره‌دا ده?ه‌رموێ: وَلَنَبْل?وَنَّك?مْ ب?شَيْء? مّ?نَ الخو? والجوع وَنَقْص? مّ?نَ الأموال والأن?س والثمرات، وَبَشّ?ر? الصابرين الذين، إ?ذَآ أَصَابَتْه?م مّ?ص?يبَةٌ قَال?واْ: إ?نَّا للَّه? وَإ?نَّآ إ?لَيْه? رَاج?عونَ، أولئك عَلَيْه?مْ صَلَوَاتٌ مّ?ن رَّبّ?ه?مْ وَرَحْمَةٌ، وأولئك ه?م? المهتدون. البقرة/ 155-157. واته: بێگومان به‌هه‌ندێك ترس، و برسیه‌تی، و كه‌مبونی ماڵ وسامان، و مردنی كه‌س و كار، و تیاچوونی به‌روبوومی كشت وكاڵ تاقیتان ده‌كه‌ینه‌وه، و مژده به‌وكه‌سانه‌ش بده كه خۆگر و ئارامگرن.. ئه‌وانه‌ی كه تووشی هه‌ر به‌ڵا و ناخۆشییه‌ك ده‌بن ده‌ڵێن: ئێمه موڵكی خواین و هه‌رچیشمان هه‌یه به‌خششی خوایه، و سه‌ره‌نجام هه‌ر بۆلای ئه‌ویش ده‌گه‌ر?ێینه‌وه. ئه‌وانه شایسته‌ی ره‌حمه‌ت ومیهره‌بانی په‌روه‌ردگاریانن، و ئه‌وانه رێبازی هیدایه‌تیان گرتۆته به‌ر..
خوا له‌سه‌ر زاری حه‌زره‌تی نووحه‌وه ده?ه‌رموێ: ?َق?لْت?: اسْتَغْ??ر?وا رَبَّك?مْ إ?نَّه? كَانَ غَ?َّارًا واته: پێم گوتن: داوای لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن، بێگومان ئه‌و زۆر لێبورده‌یه.. بۆ ته?سیری ئه‌م ئایه‌ته‌ی سووره‌تی نووح سه‌رێكم له‌ته?سیری قورتوبی دا، ئه‌و كۆمه‌ڵێك شت باس ده‌كات و یه‌كێك له‌وانه ده?ه‌رموێت: ئیبنو سه‌بیح باسی ده‌كات كه پیاوێك هات بۆ لای حه‌سه‌نی به‌سری و عه‌رزی كرد: قوربان! وشكه ساڵ و بێ بارانییه چی بكه‌ین؟ ?ه‌رمووی داوای لێ خۆشبوون له‌خوا بكه‌ن، و ئه‌و ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه اسْتَغْ??ر?وا رَبَّك?مْ إ?نَّه? كَانَ غَ?َّارًا داوای لێ خۆشبوون له‌خوا بكه‌ن بێگومان ئه‌و زۆر لێبورده‌یه...
پاشان كابرایه‌كی تر هات و شكاتی نه‌بوونی و هه‌ژاری كرد و عه‌رزی كرد قوربان! هه‌ژار و نه‌دارم، ?ه‌رمووی: داوای لێ خۆشبوون له‌خوا بكه‌ن بێگومان ئه‌و زۆر لێبورده‌یه... اسْتَغْ??ر?وا رَبَّك?مْ إ?نَّه? كَانَ غَ?َّارًا ...
ده‌ڵێ: پاشان پیاوێكی تر هات بۆ خزمه‌تی و عه‌رزی كرد قوربان! من منداڵم نابێ، پێم خۆشه خوا منداڵێكمان پێ ببه‌خشێ، ئه‌ویش ?ه‌رمووی: داوای لێ خۆشبوون له‌خوا بكه‌ن بێگومان ئه‌و زۆر لێبورده‌یه...
ده‌ڵێ: پاشان پیاوێكی تر هات بۆ خزمه‌تی و عه‌رزی كرد قوربان! من باخه‌كه‌م له بێ ئاویدا خه‌ریكه وشك ده‌بێت، به‌ڵكو چارێكم بكه‌یت.. ئه‌ویش ?ه‌رمووی: داوای لێ خۆشبوون له‌خوا بكه‌ن بێگومان ئه‌و زۆر لێبورده‌یه...
ده‌ڵێ: ئێمه‌ش عه‌رزمان كرد: قوربان! ئه‌م چوار كه‌سه هاتنه خزمه‌تت و داوای چوار شتی جیاوازیان له جه‌نابت كرد، و تۆیش هه‌ر هه‌مان شتت پێ گوتن، و ?ه‌رمووت: داوای لێ خۆشبوون له‌خوا بكه‌ن بێگومان ئه‌و زۆر لێبورده‌یه... ئه‌وه هۆی چی بوو؟
ئه‌ویش ?ه‌رمووی من هیچم له‌خۆمه‌وه نه‌گوتووه، به‌ڵكو خوای باڵاده‌ست له سووره‌تی نووحدا ده?ه‌رمووێ: اسْتَغْ??ر?وا رَبَّك?مْ إ?نَّه? كَانَ غَ?َّارًا، ي?رْس?ل? السَّمَاء عَلَيْك?م مّ?دْرَارًا، وَي?مْد?دْك?مْ ب?أَمْوَال? وَبَن?ينَ، وَيَجْعَل لَّك?مْ جَنَّات? ، وَيَجْعَل لَّك?مْ أَنْهَارًا . نوح/10-12.
واته: ئێوه داوای لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن، بێگومكان ئه‌و زۆر لێبورده‌یه، ئه‌وكاته بارانتان به‌لێزمه بۆ ده‌بارێنێ، و ماڵ و سامان و نه‌وه‌تان پێ ده‌به‌خشێ، هاور?ێ له‌گه‌ڵ باخ وباخات و رووبار وچه‌م و جۆگه‌تان بۆ به‌دی دێنێت..
ئیبنو كه‌سیر ابن كثير له‌ته?سیره‌كه‌یا ده?ه‌رموێ: ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌وبه‌تان كرد و داوای لێخۆشبوونتان كرد، و گوێر?ایه‌ڵی ?ه‌رمانی بوون، رزق و رۆزیتان زۆرده‌كات، و به‌ره‌كه‌تی ئاسمان به‌سه‌رتانا ده‌بارێنێ، و به‌ركه‌ت ده‌خاته زه‌ویتانه‌وه، و كشت و كاڵتان بۆ سه‌وز ده‌كات، و گوانی ئاژه‌ڵتان بۆ پر?له‌شیر ده‌كات، و ماڵ و منداڵتان پێ ده‌به‌خشێ، و باخ و باخاتتان بۆ به‌دی دێنێت، كه‌هه‌موو جۆره میوه‌یه‌كی تیا بێت، و ناوبه‌ناویش ره‌ووبارو جۆگه‌ی تیابێت..
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت:
به‌شوێن ?ه‌رمووده‌یه‌كدا ده‌گه‌ر?ام ئه‌م ?ه‌رمووده‌یه‌م له?ه‌تحولباریدا پێشچاو كه‌وت، ئیمام عه‌لی ده?ه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه و سلم چه‌ند ووشه‌یه‌كی ?ێركردم و ?ه‌رمانی پێدام هه‌ركات ناره‌حه‌تی و ته‌نگانه‌یه‌كم به‌سه‌رداهات بیان خوێنم ئه‌ویش ئه‌م وشانه‌بوو: لا إله إلا الله العظيم الحليم لا إله إلا الله رب السماوات والأرض ورب العرش العظيم، اللهم اصر? عني شره 11/146. كه‌ئه‌مه‌ش بریتییه له خوا به‌یه‌كناسین، و به‌رێز و هێژادانانی، و ده‌سه‌ڵاتی بێ‌سنوور بۆدانانی، و پاشان داوا لێكردنی كه له‌خراپه‌ی ئه‌و ته‌نگانه‌یه بیپارێزێت..
ئیبنو عه‌بباس ده?ه‌رموێ: له‌كاتی ته‌نگانه‌دا پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه و سلم ئه‌م دوعایه‌ی ده‌خوێند: ?لا إ?لَهَ إ?ڵا اللَّه? الْعَظ?يم? الْحَل?يم?، لا إ?لَهَ إ?ڵا اللَّه? رَبّ? الْعَرْش? الْعَظ?يم?، لا إ?لَهَ إ?ڵا اللَّه? رَبّ? السَّمَوَات? وَرَبّ? اڵارْض?، وَرَبّ? الْعَرْش? الْكَر?يم? .?
سه‌عدی كور?ی ئه‌بی وه‌ققاسیش ده?ه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه و سلم ?ه‌رمووی: هه‌ر بر?وادارێك له‌هه‌رته‌نگانه‌یه‌كدا ئه‌و دوعایه بخوێنێ كه یونس له‌ناوسكی حووته‌كه‌دا خوێندی لا إ?لَهَ إڵا أَنتَ س?بْحَانَكَ إ?نّ?ي ك?نت? م?نَ الظَّال?م?ينَ. الأنبياء/87، خوایه پاكی وبێ عه‌یبی بۆتۆیه و جگه له‌تۆ خوایه‌كی تر نییه، و من له تاقمی سته‌مكاران بووم.. خوا دێت به‌ده‌میه‌وه و له‌و ته‌نگانه‌یه رزگاری ده‌كات..
له‌ریوایه‌تێكیاندا پیاوێك عه‌رزی پێغه‌ممه‌ری كرد قوربان! ئه‌و ده‌رولێكردنه‌وه‌یه هه‌ر بۆیۆنس بووه به‌تایبه‌ت، یا بۆ هه‌موو خاوه‌ن باوه‌ر?ێكه به‌گشتی؟ پێغه‌ممه‌ریش صلى الله عليه و سلم ?ه‌رمووی: بۆچ ?ه‌رمووده‌كه‌ی خودا نابیسیت كه دوا به‌دوای ئه‌و نزایه ده?ه‌رموێ: ?َاسْتَجَبْنَا لَه? وَنَجَّيْنَاه? م?نَ الْغَمّ?، وَكَذَل?كَ ن?نج?ي الْم?ؤْم?ن?ينَ. الأنبياء/88. واته: دوعاكه‌مان گیراكرد، و له‌و خه‌مه رزگارمان كرد، ئاوه‌هاش ئیمانداران رزگارده‌كه‌ین..
هه‌ر له‌و باسه‌دا شێخی ئیبنو حه‌جه‌ر له‌ده‌م ئیمامی رازییه‌وه خه‌وێك ده‌گێر?ێته‌وه جێی خۆیه‌تی له‌م شوێنه‌دا باسی بكه‌ین، ئیمامی رازی ده?ه‌رموێ: من رۆیشتبووم بۆ ئه‌س?ه‌هان تا ده‌رسی ?ه‌رمووده له‌خزمه‌ت ئه‌بو نوعه‌یمی ئه‌س?ه‌هانیدا بخوێنم، ئه‌و ?ه‌رموودانه‌ی لای ئه‌و هه‌بوون بیان نووسمه‌وه، له‌وێدا مامۆستایه‌كی ناودارو زانا هه‌بوو كه م‌و?تی شاره‌كه بوو پێیان ده‌گوت: ئه‌بوبه‌كری كور?ی عه‌لی، ناحه‌زان لای پاشای شاره‌كه بۆیان تێچاندبوو ئه‌ویش زیندانی كردبوو.. شه‌و له‌خه‌وا به‌خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه و سلم گه‌یشتم كه جوبه‌رئیل له‌لای راستیه‌وه بوو لێوی ده‌جووڵایه‌وه‌و به‌بێ وه‌ستان تسبیحاتی ده‌كرد، پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه و سلم به‌منی ?ه‌رموو: به‌ئه‌بوبه‌كری كور?ی عه‌لی بڵێ: با ئه‌و دوعای ته‌نگانه‌یه بخوێنێت كه له سه‌حیحی بوخاریدا هه‌یه، تا خوا ده‌رووی لێ بكاته‌وه.. ده‌ڵێ: منیش به‌یانی رۆیشتم بۆلای و خه‌وه‌كه‌م بۆ گێر?ایه‌وه وئه‌ویش ده‌ستی به‌خوێندنی ئه‌و دوعایه كرد، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م خوا ده‌رووی خێری لێ كرده‌وه و رزگاری بوو..
ئه‌بوهوره‌یره‌ش ده?ه‌رموێ: پێغه‌ممه‌ر صَلَّى اللَّه عَلَيْه? وَسَلَّمَ په‌نای به‌خوا ده‌گرت له‌م چوار شته: كَانَ رَس?ول? اللَّه? ? ?صَلَّى اللَّه? عَلَيْه? وَسَلَّمَ ? ?يَتَعَوَّذ? م?نْ: ? ?جَهْد? ? ?الْبَلاء?، ? ?وَدَرَك? الشَّقَاء?، ? ?وَس?وء? الْقَضَاء?، وَشَمَاتَة? اڵاعْدَاء?.
هه‌روه‌ك شێخی ئیبنو حه‌جه‌ر ده?ه‌رموێ: یه‌كه‌میان كه جَهْد? ? ?الْبَلاء? ه بریتییه له هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی ئینسان تووشی ده‌بێت، له زه‌حمه‌ت و نار?ه‌حه‌تی و ئه‌وه‌ی توانای به‌سه‌ریا نییه‌و ناتوانێ خۆی لێ لابدات.. دوومه‌یان كه دَرَك? الشَّقَاء? ه بریتییه له‌و زه‌حمه‌تانه‌ی كه له‌ئیشوكاری دنیا‌و قیامه‌تیدا تووشی ئینسان دێن، سێ هه‌میان كه‌س?وء الْقَضَاء ه گشتییه و بۆ ماڵ و منداڵ و گیان و پاشه رۆژ، و ئه‌م دنیا‌و ئه‌و دنیایشه، چواره‌میان كه وَشَمَاتَة اڵاعْدَاء ه بریتییه، له دڵخۆش بوونی ناحه‌ز و دوژمنانی ئینسان به‌و به‌ڵاو موسیبه‌تانه‌ی تووشی ئینسان دێن.
پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه و سلم كه ئه‌و دوعایه‌ی كردووه بۆ ئه‌وه بووه ئوممه‌ته‌كه‌ی ?ێر بكات، چونكه خوا له‌هه‌موو ئه‌وشتانه پاراستوویه‌تی و دڵنیاشی كردووه كه ده‌یپارێزێ..
ئیمامی نه‌وه‌وی له‌شه‌رحی سه‌حیحی موسلیمدا ده?ه‌رموێ: له?ه‌رمووده‌یه‌كدا كه ئه‌بوداود ریوایه‌تی كردووه‌و ئیبنو حیببان به ساغ و دروستی داناوه دوعای ته‌نگانه ئه‌مه‌یه: ئه‌ی په‌روه‌ردگار! هیوام به ره‌حمه‌تته، تكات لێ ده‌كه‌م ته‌نیا چاوتروكانێك وێڵم مه‌كه‌و ده‌ستی ره‌حمه‌تم لێ به‌رمه‌ده، و هه‌موو كارێكم بۆ ئاسان و ئیسڵاح بكه، و جگه له‌تۆ خوایه‌ك نییه.
ولأبي داود وصححه بن حبان عن أبي بكرة ر?عه، دعوات المكروب:
اللهم رحمتك ارجو، ?لا تكلني إلى ن?سي طر?ة عين، واصلح لي شأني كله، لا اله الا أنت شرح النووي على مسلم 3/309.
# # #
خوشكی به‌رێز!
كاتێ نامه‌كه‌ت هات به‌شوێن ئه‌و ?ه‌رموودانه‌دا ده‌گه‌ر?ام كه په‌یوه‌ندییان به‌م باسه‌وه هه‌بوو، به‌خزمه‌ت ?ه‌رمووده‌یه‌ك گه‌یشتم واتایه‌كی به‌م جۆره‌ی هه‌بوو: ئا?ره‌تێك دێته خزمه‌ت پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه و سلم و عه‌رزی ده‌كات: قوربان! تا نانمان هه‌یه، ئاومان نییه،و تا ئاومان هه‌یه نانمان نییه، له‌وپه‌ری ته‌نگانه‌دا ده‌ژین، ده‌ست بۆ هه‌رشتێ ده‌به‌ین ئه‌گه‌ر زێر?بێ ده‌بێت به‌ته‌نه‌كه، قوربان! به‌ڵكو ?ریامان بكه‌ویت، ئه‌ویش رێنوێنی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌وخانووه‌دا بگوێزنه‌وه بۆخانوویه‌كی تر، و ئه‌وشوێنه به‌جی بێڵن. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ده‌قه‌كه‌ی نییه، و ئه‌وكاته شتێك هاته پێشه‌وه، كه‌مپیوته‌ر وئینته‌رنێتم به‌جێهێشت و پاشان هه‌رچی گه‌ر?ام ئه‌و ده‌قه‌م نه‌دۆزییه‌وه.. له كۆتاییدا رێنوێنی من بۆ ئێوه به‌م جۆره‌یه:
یه‌كه‌م: داوای لێ خۆشبوونی زۆر له‌خوا بكه‌ن، و به‌دڵ لێی بپار?ێنه‌وه، هه‌روه‌ك له‌و ئایه‌ته‌ی سووره‌تی نووحدا باسمان كرد ..
دووه‌م: ئه‌و دوعایه بخوێنن كه له سه‌حیحی بوخاریدایه‌و ناوی دوعای ته‌نگانه‌یه، هه‌روه‌ك له‌وه‌پێش باسمان كرد.
سێ هه‌م: دوعاكه‌ی حه‌زره‌تی یونس بخوێنن، و به‌ته‌واوی باوه‌رتان به‌و به‌ڵێنه‌ی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه و سلم هه‌بێ..
چواره‌م: ئه‌و ماڵه‌ی تیایا ده‌ژین له‌وێ مه‌مێنن، و بگوێزنه‌وه بۆ ماڵێكی تر، یا گه‌ر?ه‌كێكی تر..
پێنجه‌م: له‌وه‌ش دڵنیابن كه سوپاس بۆ خوا ئیمانتان گه‌وره‌یه‌و خوا ده‌یه‌وێ پله‌وپایه‌ی خۆشه‌ویستانی زیاتر به‌رز بكاته‌وه.. به‌هۆی خۆگری و ناشكوری نه‌كردنه‌وه.. چونكه پاداشتی له‌ژماره نه‌هاتوو ده‌زانی چه‌ند گه‌وره‌یه؟! ملوێنێ دۆلار ده.. سه‌د .. هه‌زار هه‌زار ملیۆن.. هه‌زار ملیار.. ئه‌مانه هه‌مووژماره‌یان هه‌یه.. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و پاداشته خواییه چه‌ند گه‌وره‌بێت كه له‌ژماره نایه‌ت .. و بۆ ئه‌وانه‌ی ئاماده‌كردووه كه خۆگرو ئارامگرن؟!
خوشكی خۆم! له‌به‌ر ئه‌وه هیچ دلَ ناره‌حه‌ت مه‌بن، و ئه‌و هه‌وڵانه بده‌ن كه باسم كردن، و پاشان دان به‌خوتانا بگرن، ئینشائه‌ڵلا به‌رهه‌مێكی باشی ده‌بێت.. و هیوادارم هه‌ركه‌سێكیش ئه‌م بابه‌ته بخوێنێته‌وه دوعای خێرتان بۆ بكات و بڵێت: خوایه! به‌گه‌وره‌یی خۆت و ناوه جوانه‌كانت وئیسمی ئه‌عزه‌مت سوێندت ده‌ده‌م ده‌رووی به‌ره‌حمه‌ت له‌و خوشك وبرایه‌مان بكه‌یته‌وه‌و كاریان بۆ ئاسان بكه‌یت..ئامین.
هیوادارم دوعای موسڵمانێكتان بۆ گیرا ببێت.