سێ پرسیار:
پرسیاری يەكەم:
سڵاوی خوات لێ بێ مامۆستا گیان دوو پرسیارم هەیە بە ڕاستی بوون بە گرێ لە دڵما تکایە وەڵامم بدەرەوە
١- خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا گۆشتی مردارەوە بووی حەرام کردوە ، بەڵام لە فەرمودەیەکی پێغەمبەردا (سڵاوی خوای لێ بێ) هاتوە کە گۆشتی کوللە و ماسی بە مردارەوەبووی ئەخورێ مامۆستا گیان ئەمەم بۆ ڕوون بکەرەوە.
مهدی محمد
پرسیاری دووەم:
مامۆستا گیان ئایا مورووی شین کردنه ملی مناڵ به مه به ستی پاراستنی له چاو و نه فه س ڕه‌وایه یان نا ؟
خوا جه زای به خێرتان بداته وه.
پێشڕه‌و
پرسیاری سێ هه‌م:
خوا پاداشتت بداته‌وه.. ئایا دروسته به‌له‌شی پیسه‌وه ئینسان شایه‌تمان بێنێت یان نه؟
ببووره مامۆستا ناتوانم به بیتی كوردی بنووسم ئایا ده‌توانم كاتێ له‌شم پیس بوو شایه‌تومان بهێنم؟ خوا پاداشتت بداته‌وه..
هاوڕاز
وەڵامی پرسیاری يەكەم:
براكه‌م كاك مهدی !
سڵاوی خوات له‌تۆيش بێ
خوای باڵاده‌ست گۆشتی ماسی حه‌ڵال كردووه به ده‌قی قورئان، ئه‌وه‌ته ده‌فه‌رموێ: " أُحِلَّ لَكُمْ صَيْدُ الْبَحْرِ وَطَعَامُهُ " المائدة/ 96. واته راوی ده‌ریا و مردووه‌كه‌ی حه‌ڵاڵ كراوه بۆتان.. كۆڕای زانایانی ته‌فسیر له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه مه‌به‌ست له { طعامه} مردووی ده‌ریایه..
هه‌روه‌ها خوا ده‌فه‌رموێ: " وَمَا آَتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا " الحشر/7. واته ئه‌وه‌ی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم پێی دان لێی وه‌ربگرن، ئه‌وه‌یشی لێ قه‌ده‌غه كردن لێی دوور بكه‌ونه‌وه.. ده‌ی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: له‌باره‌ی ئاوی ده‌ریاوه " طهور ماؤه حل ميتته " واته: ئاوه‌كه‌ی پاك كه‌ره‌وه‌یه، و مردارۆبوویشی حه‌ڵاله.
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: ": أحلت لنا ميتتان و دمان ، فأما الميتتان: فالحوت و الجراد ، و أما الدمان ، فالكبد و الطحال واته: دوو مردارۆبوومان بۆ حه‌ڵاڵ كراوه و دوو خوێن، مردارۆبووه‌كان ماسی و كوللـه‌یه، و خوێنه‌كانیش جگه‌ر و سپڵن. " صححه الألباني عن عبدالله بن عمر قال قال النبي صلى الله عليه وسلم ..
كه‌وابوو ده‌توانین بڵێین هه‌ر به‌ده‌قی قورئان ئه‌ویش حه‌ڵاڵ كراوه، چونكه سوننه‌تی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم روونكه‌ره‌وه‌ی واتای قورئانه، {مفصلة لمجمله} واته: ئه‌وه‌ی به‌كورتی له‌قورئانا هاتووه ئه‌م به‌درێژی روونی ده‌كاته‌وه، وه‌ك {أقيموا الصلاة} ئیتر چه‌ند ركاته‌و چۆن ده‌كرێ ئه‌وه ئه‌ركی سوننه‌ته: پێغه‌ممه‌ریش صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی: " صلوا كما رأيتموني أصلي ". هه‌روه‌ها سوننه‌ت گشتییه‌كانی تایبه‌تمه‌ند ده‌كات وه‌ك ئه‌م ئایه‌ته "حُرِّمَتْ عَليكُم المَيتةُ " مردارۆبووم له‌سه‌ر حه‌رام كردوون، ئه‌مه گشتییه، به‌ڵام ئه‌م حوكمه گشتییه به‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌ممه‌ر صلى الله عليه وسلم : " هُوَ الطَّهُورُ مَاؤُهُ الْحِلُّ مَيْتَتُهُ " تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت.. هه‌روه‌ها "مقيدة لمطلقه " ره‌هاكه‌یشی كورت ده‌كاته‌وه، وه‌ك ئه‌م ئایه‌ته: " مِنْ بعْدِ وصِيَّةٍ يُوصَى بِهَا أو دَيْنٍ " هه‌روه‌سیه‌تێك بێت، ره‌هایه، به‌ڵام پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم جله‌وگیری لێكردووه‌و فه‌رموویه‌تی " أوصِ بِالثُّلثِ، والثلثُ كثِيرٌ " نابێ ئه‌و وسێته له سێ یه‌كی ماڵ تێپه‌ڕێت.. و هه‌روه‌ها
ئه‌وه باسێككه په‌یوه‌ندی به ئوسولی فیقهه‌وه هه‌یه.. به‌ڵام ئه‌وه به‌كورتییه‌ك بوو بۆئه‌وه‌ی ئێوه لێتان روون بێته‌وه.. كولـله
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی كولـله‌وه جگه له‌و فه‌رموودانه فه‌رمووده‌ی تر هاتووه ئه‌وه‌ته عبد الله بن أبي أوفى كه یه‌كێكه له هاوه‌ڵه‌كان ده‌فه‌رموێ: له‌گه‌ڵ پێغه‌ممه‌ردا صلى الله عليه وسلم حه‌وت غه‌زامان كرد و له‌و غه‌زایانه‌دا كوللـه‌مان ده‌خوارد.
هه‌روه‌ها ماسی یه‌كێكه له‌و گیاندارانه‌ی كه به ئۆكسجینی تواوه‌ی ناو ئاو ده‌ژی، له‌به‌ر ئه‌وه ماسی خوێنێكی وای نییه كه ئه‌گه‌ر سه‌ر نه‌بڕرێ گۆشته‌كه خراپ بكات و زیانی پێ بگه‌یه‌نێ.. هه‌روه‌ك لای هه‌موانیش روونه كوللـه‌یش خوێنی جاری نییه.. و خوایش ئاگادار تره
# # #
وەڵامی پرسیاری دووەم:
برای باش كاكه پێشڕه‌و
سڵاوی خوا له‌تۆیش بێت
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت له‌شه‌رحی وشه‌ی {التمائم}دا ئیبنو ئه‌سیر به‌رحمه‌ت بێت له‌كتێبی {النهاية} دا و له‌شه‌رحی وشه‌ی{التمائم}دا ده‌فه‌رموێ: له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا كه عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌سعود ریوایه‌تی ده‌كات، ته‌مائیم، كۆی ته‌میمه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌و موروانه ده‌ڵێن كه عه‌ره‌ب له‌پێش ئیسلاما ده‌یانكرده ملی منداڵه‌كانیان و به خه‌یاڵی خۆیان به‌و مووروانه له‌چاو و چڵه ده‌یانپاراستن، به‌ڵام ئیسلام هات و هه‌ڵی وه‌شانده‌وه..
خاوه‌نی نیهایه به شیرك ناو ده‌بات.. " النهاية: باب التاء مع الميم: 1/197.
هه‌روه‌ها شێخی سیوتیش{ السيوطي } به‌ڕه‌حمه‌ت بێ له‌شه‌رحی سونه‌نی نه‌سسائیدا ده‌فه‌رموێ: عه‌ره‌ب له‌پێش ئیسلامدا كۆمه‌له مووروویه‌كی شینیان به‌گه‌ردن و سه‌ری مناڵه‌كانیاندا هه‌ڵده‌واسی - به‌خه‌یاڵی خۆیان- تا به‌وه له چاو و زار بیان پارێزن، ئیسلام ئه‌وه‌ی به‌تاڵ كرده‌وه.. 8/139.
هه‌روه‌ها له حاشیه‌ی سیندیشدا له‌شه‌رحی سونه‌نی نه‌سسائیدا به‌هه‌مان شێوه باسكراوه. 8/141.
هه‌وه‌ها له {عون المعبود في شرح سنن أبي داود} یشدا به‌هه‌مان شێوه هاتووه. 8/391.
له { معجم الطبراني الكبير} دا ده‌فه‌رموێت شیركه، یا به‌شێكه له شیرك. 9/174.
له ته‌فسیری قورتوبیشدا هه‌ر به‌شیرك ناوی ده‌بات.. تفسير القرطبي : 10/319.
شه‌وكانی له{ نيل الأوطار}دا ئه‌و فه‌رمووده‌یه دێنێ كه عبدالله ی كوڕی مه‌سعود ده‌فه‌رموێ: له‌پێغه‌ممه‌ری خوام بیست سه‌ڵات و سه‌لامی خوای لێ بێ ده‌یفه‌رموو: ئه‌م سێ شته شیركن: روقیه‌و ته‌میمه و ته‌وه‌له. ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش ئه‌حمه‌د و ئه‌بوداود و ئیبنو ماجه ریوایه‌تیان كردووه. هه‌روه‌ها شه‌وكانی ده‌فه‌رموێ: ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی ئیبنو مه‌سعود حاكمیش ریوایه‌تی كردووه‌و به سه‌حیحی داناوه.. نيل الأوطار: 3/183.
ئه‌وه‌رای گه‌وره زانایانی ئیسلامه له‌وباره‌وه كه به‌ناره‌وایان داناوه، مه‌گه‌ر چاوه‌زارێك كه به ئایه‌تی قورئان یا فه‌رمووده‌ی مه‌ئسووری پێغه‌ممه‌ر صلى الله علیه وسلم نووسرابێ، ده‌نا جائیز نییه، وئینسانی مووسوڵمان له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو ئه‌م فه‌رموودانه خۆی لێ بپارێزێ..
و خوایش ئاگادارتره.
# # #
وەڵامی پرسیاری سێ هه‌م:
كاكه هاوڕاز!
له‌وه‌ڵامدا زانیایان ده‌فه‌رموون: به‌ڵێ .. دروسته‌و هیچ گوناهبارییه‌كی تیا نییه. و خوایش ئاگادارتره.